ده‌رباره‌ی چه‌مکی کو‌لتوور
د.محمد شوانی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلتور په‌یوه‌سته به ژیانی مادی وهزری مرۆڤ وکۆمهڵگهوه زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ چه‌مکێک له زانستهکانی مرۆڤ ناسی و کۆمه‌ڵناسیدا به‌قه‌د چه‌مکی کلتور ((culture جێگای مشتومر وگفتۆگۆ نه‌بووه له نێوان زانا‌و توێژه‌رانی ئه‌م بواره‌دا ،که له راستیشدا ئه‌م چه‌مکه کێشه‌ی بنه‌ره‌تی هیچیان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی بنه‌ره‌تی یه‌که‌میان مرۆڤه‌و کێشه‌ی بنه‌ره‌تی دووه‌میشیان کۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه له پاڵ توێژینه‌وه له مرۆڤ وله کۆمه‌ڵگه ،توێژینه‌وه له کلتوریش بووه به بابه‌تێکی بنچینه‌یی ئه‌م دوو لقه زانستیه چونکه ناکرێ توێژینه‌وه له مرۆڤ
،یان له کۆمه‌ڵگه بکرێت وکلتورو داهێنان ودرووستکراوهکانی نادیده بگیرێت یان له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێک له خه‌سڵه‌ت وسیما بایۆلۆژیه‌کانی مرۆڤیش که تا راده‌یه‌ک به سروشتی ناسراون په‌یوه‌ندیان به کلتورو به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه ،بۆیه کلتورو کۆمه‌ڵگه وه‌کو دوو دیوی یه‌ک دراویان لێهاتووه له توێژینه‌وه مرۆڤناسی وکۆمهلناسیهکاندا ،ئه‌گه‌رچی نزیکه‌ی دووسه‌د سالێک ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و کلتوره‌که‌ی که‌وتوه‌ته به‌ر باس وتوێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناس و زانایانی مرۆڤناسی رۆژئاواوه به‌ڵام خۆمان رابردوویه‌کی زۆر دوورمان نیه نه‌ک هه‌ر له توێژینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه به‌ڵکو له به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌مکانه‌ش ،تائیستا زۆربه‌ی نوسه‌رانی ئێمه‌و به‌تایبه‌ت لاوان چه‌مکی کلتور بههاومانای یان نزیک له مانای داب ونه‌ریت به‌کاردێنن ،به‌وه‌ی که کلتور بریتیه له‌و یاسا ورێسا کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی باوباپیرانی ئێمه له‌سه‌ری رێکه‌وتون بۆ رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیاری کردنی ئه‌رک ومافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌پێی ره‌گه‌زی نێرومێ وته‌مه‌نی لاو‌و پیر ومنداڵ و…هتد که خۆی ئه‌مه له بنه‌ره‌تدا به‌شێکه یان به‌شێکی بچوکی کلتوره ،کلتور به‌مانا فراوان وگشتیهکهی ناگرێته‌وه ،هه‌روه‌کو چۆن به‌قه‌د جیاوازی کۆمه‌ڵگه‌کان جیاوازی کلتوریش هه‌یه چونکه جگه له سیما سروشتیه‌کان ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه جیاوازی کلتورو وورده کلتوره ،جیاوازی پێناسه‌کانی کلتوریش هه‌یه دوو زانای ئه‌مریکی له توێژینه‌وه‌یه‌کدا نزیکه‌ی 160 پێناسه‌یان بۆ کلتور کۆکردۆته‌وه وهه‌ر یه‌کێکیش له‌و پێناسانه جه‌خت ده‌کاته سه‌ر لایه‌نێکی چه‌مکه‌که ، به‌ڵام تا ئێستا پێناسه‌ی زانای به‌ریتانی به‌ناوبانگ (ئه‌دوارد تایله‌ر) که له‌ساڵی 1832 له دایک بووه‌و له ساڵی 1917 مردووه به گرنگترین پێناسه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ کلتور کرابێت ،له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زانایانی ئه‌م بواره‌وه به پێناسه به‌ناوبانگه‌که ناوی ده‌رکردووه ،تایله‌ر له ساڵی 1887وله کتێبێکیدا به‌ناوی کلتوری سه‌ره‌تایی(The Primitive Culture ) پێناسه‌ی کردووه ده‌ڵێت کلتور یان مه‌ده‌نیه‌ت (شارستانیه‌ت) بریتیه له‌و گشته ئاڵۆزه‌ی که زانیاری و بیروباوه‌ڕو ئاکار‌و فه‌لسه‌فه‌و هونه‌رو هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ش ده‌گرێته‌وه که تاک له کۆمه‌ڵگه‌که‌یدا وه‌ریده‌گرێت به‌و پێیه‌ی که ئه‌ندامه تیایدا) به‌ڵام کۆمه‌ڵناسی به‌ریتانی به‌ناوبانگ (ئه‌نتۆنی گیدنز)له پێناسه‌ی کلتوردا ده‌ڵێت (بریتیه له‌و کۆمه‌ڵه به‌هایه‌ی که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یانه ،بریتیه له یاسا‌و رێسایه‌ک که په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن وئه‌و کاڵا مادیانه‌ی که دروستی ده‌که‌ن ،به‌هاکان خودین له کاتێکدا یاسا‌و رێساکان چاوه‌روان ده‌کرێن په‌یره‌ویان بکه‌ن و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌که فێری ده‌بێ ونابێ ده‌گه‌ن )ده‌بینین گیدنز لایه‌نی مادی ومهعنهوهیی له چوارچێوه‌ی کلتوردا پێکه‌وه کۆکردووه‌ته‌وه‌و تایله‌ریش له پێناسه‌که‌یدا (Culture) و(Civilization)ی له‌یه‌ک جیا نه‌کردووه‌ته‌وه ،واته له خودی زمانی ئینگلیزی وله گرنگترین سه‌رچاوه‌که‌یدا هێشتا تێکه‌ڵاویه‌ک هه‌یه له نێوان چه‌مکه‌کانی (Culture) و (civilization ) که یه‌که‌م جار عه‌ره‌ب و دواتر ئێمه‌ی کورد ئه‌و چه‌مکانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان لێیانه‌وه وه‌رگرتووه ،هه‌ندێک پێیان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بریتیه له کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت و سیمای په‌یوه‌ست به لایه‌نی مادی و پراکتیکی ژیانی شارنشیینانهوه بۆیه (Culture) یان (کلتور) لایه‌نه ڕۆشه‌نبیری و مه‌عنه‌ویه‌کان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی له مارکسیه‌تدا پێی ده‌ڵێن (سه‌رخان) واته تایبه‌تمه‌ندی شارستانیه‌ت به بواره مادی و که‌ره‌سته‌ییه‌کان و تایبه‌تمه‌ندی که‌لتور به بواره زانستی وڕۆشهنبیریهکان بوه‌ته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی ووشه‌ی کلتور له ڕۆشنبیری ،له زه‌ینی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکدا ،له فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه‌کاندا ووشه‌ی (Civilization) له زمانی عه‌ره‌بیدا به مانای (حچاره) (المدنیه)و (عمران) هاتووه , هه‌روه‌ها ووشه‌ی (Culture) هه‌ندێ جار به هه‌مان مانای (حچاره) وتمدن هه‌ندێ جاریش به‌مانه‌ی (پقافه) یان (تهژیب) یان (تپقیف) هاتووه به‌ڵام له رووی ئیتمیلۆگیاو بنچینه‌و ره‌گی ووشه‌که‌وه ووشه‌ی (culture) له ووشه‌ی لاتینی (که‌لتورا) (cultura) وه‌رگیراوه‌و ڕه‌گی ئه‌م ووشه لاتینیهش (Colere)یه به‌مانای (گه‌شه)و به‌عه‌ره‌بیش (نمو) به‌مه‌به‌ستی (کێڵانی زه‌وی) یان (حراپه) به‌کارهاتووه بۆ گوزارشت کردن له هونه‌ری جوتیاری و گه‌شه‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵی له زمانی لاتینیدا ،دواتر نووسه‌رانی فه‌رنسی وبه تایبه‌تی ڕوناکبیرانی سه‌رده‌می شۆڕشی (1789) ئه‌م چه‌مکه‌یان بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌قل و ژیری به‌کارهێناو کلتور وه‌کو هێمای بیری نوێ وهاوچه‌رخی دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی به‌کارهات ،دواتر ئه‌م چه‌مکه په‌ڕیه‌وه لای فه‌یله‌سوفه‌کانی ئه‌ڵمان و به مانای گه‌شه‌کردنی بیر‌و ئه‌ده‌ب به‌کاریان هێنا ،که‌چی عه‌ره‌به‌کان له وه‌رگێڕانی ووشه‌ی ((Culture دوو چه‌مکیان به‌کارهێناوه (حچاره) و (پقافه) ئه‌مه‌ش زیاتر ئاوه‌که‌ی بۆ ئێمه لێڵ کردووه چونکه ئێمه‌ی کورد به‌رله‌وه‌ی وه‌رگێرانی خۆمان بۆ چه‌مکه ئینگلیزیه‌کان هه‌بووبێت سه‌رچاوه‌ی رۆشنبیری ئێمه سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌کان بووه وله وه‌رگێڕاندا (حچاره) مان کردووه به‌شارستانی و(پقافه)مان کردووه به رۆشنبیری ،به‌ڵام دووای تێکه‌ڵاوبوون وده‌ست گه‌یشتنی کورد به به‌رهه‌می نوسراوی گه‌لانی ئه‌روپی هه‌وڵیاندا خۆیان له‌و وه‌رگێڕانه دوو مانایه‌ی عه‌ره‌ب رزگار بکه‌ن وبه ماناکانی ووشه‌ی (Culture) دا بچنه‌وه بۆیه که‌وتنه به‌کارهێنانی ئه‌م ووشه‌یه له رووی ده‌نگه‌وه تاراده‌یه‌ک وه‌کو خۆی به‌ڵام به پیتی عه‌ره‌بی وله شێوازی نوسینهکهشدا هێشتا رێک نه‌که‌وتوون ووشه‌کانی (کولتور) , (کلتوور) , (که‌لتور) چه‌ندین شێوازی تریش بۆ نوسینی ئه‌م چه‌مکه له سه‌رچاوه کوردیه‌کاندا ده‌بینین ،لێڵی و بشێویهکی تری به‌کارهێنانی ووشه‌ی کلتور ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌به‌کان به‌ر له‌وه‌ی زاراوه‌ی (Culture) که‌لچه‌ری ئینگلیزی وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی خۆیانیش له نووسینه کۆنه‌کاندا زاراوه‌کانی (تحچر) و(حچر)یان هه‌بوو به مه‌به‌ستی جۆرێک له جۆره‌کانی نیشتجێبوون وئاکنجی بوون به‌کاریان ده‌هێناو پێچه‌وانه‌ی ژیانی کۆچه‌ری و به‌داوه بوو ، ئێمه‌ش ووشه‌ی (حچری) مان کرده شارنشینی که تا ڕاده‌یه‌ک له لای ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیه‌ت نزیک و هاومانان که به‌رامبه‌ر چه‌مکی (Urbanization)یان هه‌ندێک جاربهرامبهر چه‌مکی ئینگلیزی (Civilization) به‌کارهاتووه ئه‌میش له بنه‌ڕه‌تدا له ووشه‌ی لاتینی (civis) به مانای مه‌ده‌نیه‌ت یان شارستانی یان شارنشینی یان له ووشه‌ی لاتینی (civilis) به مانای (که‌سی مه‌ده‌نی) دێت یان که‌سی شارنشین وه‌رگیراوه , کاتێک ژیانی مه‌ده‌نیانه له‌ناو خه‌ڵکی شاردا دروست بووه به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی سامان و ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌ی ژیانه‌وه که تیایدا مرۆڤ کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی گرنگی به‌ده‌ست هێنا بۆیه مه‌ده‌نیه‌ت جیایه له بهشارنشینی بوون به‌ڵکو قۆناغێکه له قۆناغه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵ ده‌توانین به نموونه‌ش شاره‌کانی خۆمان بێنینه‌وه که(Urbanization) (تحچر)یان بهشاربوونیان هه‌یه له رووی چری وقه‌باره‌ی دانیشتوان ورووبهر وجۆرێک له جۆره‌کانی بازاڕه‌وه ،به‌ڵام (Urbanism)(حچریه)یان نیه واته له رووی کلتوره‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی شارستانی نین یان شارنشینی بون که په‌یوه‌سته به کلتوره‌وه له شاره‌کانی ئێمه‌دا نیه .له باره‌ی گۆشه‌نیگاو وچۆنیه‌تی تێڕوانینه‌وه بۆ کلتور ،دیسان روانگه‌ی جیاواز هه‌یه له زانسته مرۆیی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ،لای هه‌ندێک زانای کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وکۆرهفتارو راڤه‌و شرۆڤه‌ی توخم ورهگهزهکانی شارستانیه‌تی کۆمه‌ڵگه‌کانیش له رێگه‌ی تێگه‌یشتنمان له کلتورهکهیانهوه ده‌کرێت ،بۆ توێژینه‌وه له کۆمه‌ڵگه له روانگه‌ی مرۆڤناسیهوه ده‌بێ له کلتورهکهیهوه ده‌ست پێ بکه‌ین ،چونکه کلتور خاوه‌نی ئه‌و هێزه جه‌بریه ئاماده‌و داخراوه‌یه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده‌و ئاراسته ده‌کات وئاستی توانا وههوڵوێست وکارایی وناکارایی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دیاری ده‌کات ،له ناو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به هه‌ڵگرانی ئه‌م ئاراسته هزریه ده‌ڵێن کلتورگهرا یان کلتورالیست( ) به‌ڵام له روانگه‌یه‌کی تره‌وه له لای زانایانی کۆمه‌ڵناسی ومرۆڤناسی کلتور ئه‌م گرنگی وهێزه بنچینه‌یی وئامادهیهی نیه به‌ڵکو کلتور خۆی به پێی رهوتهه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریه جیاجیاکان مانا وئه‌گه‌ری راڤه‌کردنی جیاجیا وه‌رده‌گرێت ،چونکه کلتور ئاماده‌و داخراونیهو هه‌میشه له گۆڕان وته‌واو بوون ودروست بوون ووه‌رگرتنی فۆرمێکی تردایه( )
له کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین چه‌مکی کلتور هێشتا مانای ته‌واوی خۆی پێنه‌دراوه له لای رۆشنبیر ونوسه‌رانی کورد و جێگه‌ی خۆی نه‌گرتووه ،له جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی فراوانتر ببن وهه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه بگرنه‌وه له هه‌ندێک دابونه‌ریت و بیروباوه‌ڕی کۆندا کورت ده‌کرێته‌وه وتایبه‌ت ده‌کرێت به لایه‌نی نێگه‌تیفی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ،ئه‌مه‌ش له راستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بوونی (غیاب)ی کلتوری شارنشینی وتێنه‌گه‌یشتن وقوڵ نه‌بوونه‌وه له پانتایی چه‌مکه‌کان .
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کلتور
کلتور ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تایبه‌تی مرۆڤه ،ته‌نیا بوونه‌وه‌ره په‌روه‌ردگار کۆئه‌ندامێکی ده‌ماری و توانایه‌کی ئه‌قڵی ده‌گمه‌نی پێداوه توانای داهێنانی هزروکاری نوێ هه‌یه ،هه‌روه‌ها هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی کلتورێکی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه و له کۆمه‌ڵگه‌کانی تری جیا ده‌کاته‌وه ، ره‌نگه به هۆی ئاستی تێکه‌ڵاوی و لێکچوونی قۆناغه مێژووییه‌کان وژینگه‌ی جوگرافیه‌وه لێکچوونێکی زۆر نزیک له نێوان دوو کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م لێکچوونه ناگاته ئاستی وه‌ک یه‌ک بوون ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلتوری هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیان سروشتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه راست بێت هه‌رگیز دوو که‌سایه‌تی وه‌ک یه‌ک نه‌بن ،ده‌بێ یه‌کسه‌ر پره‌نسیپی وه‌ک یه‌ک نه‌بوونی کلتورهکانمان پێ قبوڵ بێت .
سه‌ره‌ڕای جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان کلتوره تاکیه‌کان چ ئه‌گه‌ر سه‌رتایی یان لادێی یان مه‌دنی بێت ،به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین باس له کۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێکی گشتی کلتور بکه‌ین که هه‌موو کلتوره‌کان تیایدا هاوبه‌شن ،لێره‌دا به‌کورتی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌خه‌ینه‌روو :-
1-کلتور مرۆییه :
کۆئه‌ندامی ده‌ماری لای مرۆڤ توانایه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گۆڕینی ره‌فتاری مرۆیی له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی تر به پێی بارودۆخی ژینگه‌یی وره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گۆڕانه جه‌سته‌ییه‌کان بکات ،بۆ نموونه مرۆڤی ژیر کاتێک له ناوچه فێنکهکانهوه کۆچی کرد بۆ ناوچه زۆر سارده‌کان له رێگه‌ی دروستکردنی جلوبه‌رگی خوری و خانوو له ناو به‌فره‌کان وبه‌کارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵیه‌وه بۆ گه‌رمکردنه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه سارده‌دا گونجاند ،یان به پێچه‌وانه‌وه کاتێک مرۆڤ له ناوچه فێنکهکانهوه بۆ ناوچه زۆر گه‌رمه‌کان کۆچی کرد به هه‌مان شێوه له میانه‌ی داهێنانی هزرو کاری نوێوه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه نوێیه‌دا گونجاند به‌ڵام له رێگه‌ی به‌کارنه‌هێنانی جل وبه‌رگ ودروستکردنی جۆره خانووبهرهیهکهوه که له گه‌رمی وشێ که‌م بکاته‌وه ،هه‌روه‌ها مرۆڤ له قۆناغی چنین وکۆکردنه‌وه‌ی خۆراکه‌وه بۆ قۆناغی راووشکارو دوواتر بۆ قۆناغی ئاژه‌ڵداری وکشتوکاڵی گواستیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی جه‌سته‌یی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا بێت ،به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گۆڕا بریتی بوو له کلتوره‌که‌ی