شەڕی هەردوو هێڵی: ژن، ژیان، ئازادیی و توندوتیژیی- پیاوسالاریی- دەوڵەت لە سوریا
ئەو چەتانە ڕوویان لە هەر شار، ناوچە، شارۆچکە و گوندێک کردبێت، لە دوای خۆیان سەری بڕاوی مرۆڤەکان، ژنانێک کە وەک غەنیمە سەیر دەکران و ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە، سروشتی تاڵانکراو، ماڵەکانیان کە هەموو شتێکیان دزراوە، بەجێهێشت و کەس پێی نەوتن ڕاوەستن. تەنیا هێزە کوردەکان لەبەرامبەریان شەڕێان کرد و پێشیان پێگرتن. ئەمە هەڵوێستی هەموو گەلان و ژنان بوو دژی ئەو چەتانە. بە هێزی بیر و کرداری پارادایمی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و دیموکراتی ڕێبەری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان، بە کەلتووری بەرخودانی ٤٠ ساڵەی بزوتنەوەی ئازادی بە پێشەنگی پەکەکە، بە ئەزمونی هێڵی تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادی ژنان؛ کورد دژی ئەم هێزانە وەستانەوە.
زیلان کۆچگیریی
هێزە باڵادەستەکان لە سیناریۆکانی شەڕی سێیەمی جیهانیی کە ناوەندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ٢٧ی تشرینی دووەم- نۆڤەمبەر پلانێکی نوێیان لە سوریا خستەگەڕ. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە هەرێمیەکان، لە مانگەکانی هاویندا، ئەو چەتانەی لە ئیدلب و ڕەیحانییە لە کەمپەکانی پەروەردەدا بوون، بە پاڵنەری ‘ پەروەردەیان بکە و ئامادەیان بکە’ ئامادە کران و لە سوریا بەردرانە مەیدانەکان.
ئەم ڕووداوانەی لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر ڕوویاندا، نیشانی دەدەن کە ساڵی ٢٠٢٥ چۆن ساڵێک دەبێت. بێگومان لەم پلانە نوێیەدا هەر هێزێکی باڵادەست- هەژموونگەرا خاوەن پلانێکە. لە بەرامبەر ئەم پلانانەدا، ئایا ئەو هێزانەی لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەتوانن گەلان، ژنان، کەلتوور، سروشت و ئایندە بپارێزن، لە چ دۆخێکدان؟ دواتر وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە، بەڵام ئێستا با سەیری ڕووئیای هێزە هەژموونگەراکان بکەین کە نەک تەنها خاکەکەمان، بەڵکو هەوڵ دەدەن سەر و دڵیشمان داگیر بکەن.
ئەمە شەڕی کێیە؟
داخۆ کێ ئەقڵ دەبەخشێتەوە و ئەم سوپای پیاوانە کە ئێمەی ژنان باش دەیانناسین، ڕەوانەی مەیدانەکان دەکات و چییان دەوێت؟ دەوڵەتە هەژموونە پیاوسالارەکان کە هەموو کەس ئەمڕۆ ناویان دەزانێت، سەد ساڵ دوای شەڕی یەکەمی جیهانیی، جارێکی دیکە هەوڵ دەدەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکەنەوە. سەرەتای ئەم شەڕە لە ساڵی ٢٠١١ لە سوریا بە شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد. بە شەڕی پرۆکسییەکان- بریکارەکان کە هێزە توندڕەوەکان بەرەو مەیدانەکان ڕەوانەیان دەکردن، ئاستی پێکدادان و شێوازەکانی شەڕیش گۆڕان.
هەر کاتێک شکستیان دەهێنا ناو و جلەکانیان دەگۆڕی
لەو ڕۆژەوە کە شەڕ دەستی پێکردووە تا ئێستا، تاوانەکانی داعش کە لەلایەن دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانەوە ئامادە کراوە و بەرەو ناوچەکە نێردراوە، لەبەرچاوی هەموو جیهان ئەنجام دران. درێژکراوەکانی ئەلقاعیدە، ئەلنوسرە و دواتریش هەیئەت تەحریر ئەلشام (HTS) و داعش؛ دوای ئەوەی لەلایەن YPJ/YPG تێکشکێنران ، پاشماوەکانی داعش و HTS پەنایان بردە بەر تورکیای هاوکاریان و لەگەڵ گرووپە چەتەکانی خاوەن هەمان زهنیەت و بیرکردنەوە، یەکیان گرتەوە. هەر کاتێک شکستیان دەهێنا، ناو و جلەکانیان دەگۆڕی. سوپای ‘ ئازادی’ سوری کە سەر بە تورکیایە و لەلایەن هێزە باڵادەستەکانەوە ‘ڕاهێنانیان پێکرا، ئامادە کران’ و بەردرانە ناوچەکە و بە ناوی تری سوپای نیشتیمانی سوریا، سێ گروپی چەکدار لەخۆوە دەگرێت.
لەسەر جەستەی ژنان شەڕ دەکەن
ئەم گرووپە چەتانە، لە هەر شوێنێک ڕوویان تێ کردبێت لەسەر جەستەی ژنان شەڕیان کردووە و هەوڵی داگیرکردنیان دا. لە وڵاتێکدا کە هێشتا شەڕی تێدا بەردەوامە، ناکرێت تەنیا بە داتا، تاوانەکانی دژی ژنان ڕابگەیەنرێن. نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوی کردەوە دیاری کردبوو کە؛ لە شەڕی وڵاتدا بە هەزاران ژن و منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، بە ڕاپۆرتێک ئاشکرای کرد کە لە ئاداری ٢٠١٨ەوە ١٠٦ هەزار کەسی سڤیل لە کۆی ٣٥٣ هەزار و ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە. ٥٦ هەزار و ٩٠٠ کەسی دیکە بێسەروشوێن کە پێشبینی دەکرێت مردبن کە لە نێو ئەم ژمارەیەدا نین. بەپێی ڕێکخراوەکە، مردنی ١٠٠ هەزار کەس تۆمار نەکراوە. پێشبینی دەکرێت لە سەدا ٤٠ی ئەوانەی مردوون ژن و منداڵن. نیوەی پەنابەرانی سوریاش ژنن. دەزانرێت کە ژنانی پەنابەر لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان و ئوردن ناچار بە لەشفرۆشی دەکرێن و بۆ هاوسەرگیری دەفرۆشرێن.
ئەوان بوونە نێردراوی مەرگ، ژنان بوونە پارێزەری ژیان
ئەو چەتانە ڕوویان لە هەر شار، ناوچە، شارۆچکە و گوندێک کردبێت، لە دوای خۆیان سەری بڕاوی مرۆڤەکان، ژنانێک کە وەک غەنیمە سەیر دەکران و ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە، سروشتی تاڵانکراو، ماڵەکانیان کە هەموو شتێکیان دزراوە، بەجێهێشت و کەس پێی نەوتن ڕاوەستن. تەنیا هێزە کوردەکان لەبەرامبەریان شەڕێان کرد و پێشیان پێگرتن. ئەمە هەڵوێستی هەموو گەلان و ژنان بوو دژی ئەو چەتانە. بە هێزی بیر و کرداری پارادایمی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و دیموکراتی ڕێبەری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان، بە کەلتووری بەرخودانی ٤٠ ساڵەی بزوتنەوەی ئازادی بە پێشەنگی پەکەکە، بە ئەزمونی هێڵی تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادی ژنان؛ کورد دژی ئەم هێزانە وەستانەوە. هەروەها لە هەر بەرەیەک کە شەڕیان دەکرد بە دەستکەوتەکانیان، مژدەیان دا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناچار نییە مل بۆ ئەو هێزە تاریکانە بدات.
چەتە و هاوکارەکانیان چوونە هەر کوێیەک کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، ژنانی ئازادیش چوونە هەر کوێیەک، لەگەڵ خۆیان مژدەی ژیان و ئازادیان برد. فەلسەفەی ژیان کە بە شۆڕشی ڕۆژئاڤا تاجدار کرا و بە ناوی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا پێناسە کرا؛ شەپۆلئاسا گەورە بوو، لە نوێنەرایەتی یەکسانەوە تا دەگاتە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، لە خۆپاراستنەوە تا بەشداری هێزی خۆیی، بۆ ژنانی جیهان بوونە نموونە.
لە شەڕی ناوخۆی سوریادا گەلانی ڕۆژئاڤا، نە هێزە دەرەکییەکان و نە ڕژێمی دژە دیموکراتی سوریای هەڵبژارد. لەسەر پارادایمی ڕێبەری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان “خۆسەری دیموکراتی” و “نەتەوەی دیموکراتی”، ڕێگای سێیەمی هەڵبژارد، لە ساڵی ٢٠١٢دا دەستی بە شۆڕشی ڕۆژئاڤا کرد. هەنگاو بە هەنگاو هێزەکانی ڕژێمی سوریای لە شارەکانیان دەرکرد، بە ڕاگەیاندنی کانتۆنەکانیان پەرەیان بە سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دا. سیستەمەکانی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەریان دامەزراند. هێزی خۆپاراستنی ژنان کە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)یان لەو پڕۆسەیەدا دامەزراند و لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١٣ دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند.
شۆڕشی ڕۆژئاڤا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بووە مۆدێلێکی ئەلتەرناتیڤ و لەبەرەوە خۆی پێشخست. بەو خۆڕاگرییەوە بە زانینی نوێنەرایەتی یەکسان و خۆپاراستن، ڕۆژئاڤا بووە نموونەی پێکەوەژیان و هەموو جیهان پشتگیری لێکرد. کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەلان و ژنان دروست کرد. پەپوولەی ئازادی کە لە ڕۆژئاواوە هەڵفڕی، لە ڕۆژهەڵات بە فۆرمۆلی ئەفسووناوی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ مۆری خۆی لە سەدەی ٢١ دا، بووە هۆی ئەوەی ئەم دروشمە گەردوونی ببێت. ئەم فۆرمیلە ئەفسووناوییە، لە هێڵی ئازادی ژناندا، خاوەنی واتا بوو و نیشانی دا کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان. لە ئەندۆنیزیاوە تا هیندستان، لە کینیاوە تا کەتەلۆنیا، ئابیایاڵا (ئەمریکای لاتین)، بۆ گەلان بووە هێڵ، ڕێباز و دروشمی خەباتی گەلان دژی داگیرکاری.
‘ هەناردەی چەتەکان’ دژی مۆدێلی ڕۆژئاڤا
دژی مۆدێلی ڕۆژئاڤا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هێڵێک؛ هێزە قەوارەپارێز و کۆنەپەرستەکان، ئایدۆلۆژیای ئایینگەرێتی، نەتەوەپەرستی، ڕەگەزگەرێتی-سێکسیستی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییان خستەگەڕ. دەوڵەتی تورک کە لەناخەوە نوێنەرایەتی ئەم ئایدۆلۆژیایەی دەکات، بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی ئیسلامی سیاسی و نەتەوەپەرستی، فاشیستی لە سوریا بخاتەگەڕ، هەم لە ناوخۆ هەم لە دەرەوە چەتەکانی جوڵاند. ئەمە تەنها لە ناو سوریا سنووردار نەما، لە لیبیا، سودان، سۆماڵ و زۆر شوێنی جیهان، چەتەکانی هەناردە کرد. ئامانجی ئەوە بوو کە سیاسەتەکانی خۆی بە جیهاندا بڵاو بکەنەوە کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی ژنان و گەلانە. لەبەر ئەوەی بابەتی ئێمە نییە، زۆر ناچینە ناوی، بەڵام کەسانێك کە حەز بکەن دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن کە لە کام شوێنی ئەفریقا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک نیشتەجێ کراون و چ تاوانێک دژی گەلان ئەنجام دەدەن. هەموو کەس دەزانێت کە یەکێک لە گەورەترین داراییدەر- فینانسەر و پشتیوانی شەڕی ناوخۆی سوریا، دەوڵەتی تورکە. لە زۆر بەڵگەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا هەن کە چۆن پەیوەندییەکانی نەوت و ئابووریان، لە ڕووی ئایدۆلۆژیەوە و داراییەوە لەگەڵ چەتەکان ئاشکرا بوون.
ئەلنوسرە لەلایەن YPJ تێکشکێنرا، بە ناوی هەیئەت تحریر الشام گەڕایەوە
لەم ڕۆژانەدا بە داگیرکردنی حەلەب قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. دەوڵەتانی ئەوروپا، هەیئەت تحریر الشام- کە نوێی ئەلقاعیدە و ئەلنوسرەیە، وەک کاندیدی ‘میانڕەو’ی بەڕێوەبەرایەتی سوریا دەبینێت. هێرشەکانی ئەم ڕێکخراوەیە کە یەکەم جار لە سەرێکانییەوە دژی ڕۆژئاڤا دەستی پێکرد، لەلایەن یەکینەکانی خۆپاراستنی ژن-YPJ تێکشکێنران. بە یارمەتی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان و هێزە هەژموونە هەرێمییەکان، داعش هێنرایە مەیدان و ڕەوانەی سوریایان کردن، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دا کاتێک هێرشی کردە سەر یەکێک لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاڤا لە کۆبانێ، YPJ بە شێوەیەکی ڕێکخراو وەک هێزی خۆپاراستن، لە شەڕی کۆبانێدا بەشداری کرد. کاتێک کۆبانێ ئازاد کرا، یەکەم ئاڵا کە چەقێنرا، ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی ژن- YPJ بوو. YPJ کە بە هەزاران ژنی لە خۆی گرتووە، بۆ هێزی خۆپاراستن، لە مەنبج، تەبەقە، ڕەققە و دێرەزوور دژی داعش شەڕی کرد و ڕۆڵێکی گەورەی لە ئازادکردنی ئەو شارانەدا گێڕا.
لە عەفرین هێڵی ئازادی ژنان کرایە ئامانج
دەوڵەتی تورک بە ڕەزامەندی دەوڵەتە باڵادەستەکان، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هێرشی کردە سەر کانتۆنی عەفرین. پەیوەندی دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێزە بریکارەکان کە لە سوریا شەڕیان پێ دەکردن، بە هێرش بۆ سەر عەفرین ئاشکرا بوو. لە هێرشەکاندا نزیکەی ٢٥ گرووپی چەتەی داعشیش لە نێوانیاندا بوون، بە ناوی سوپای ئازادی سوری بەشدارییان کرد. هەموو جیهان سەیری ئەم هێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورکی کرد کە دژی شارێکی بچووک بەرپا کرا. عەفرین لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٩، لەلایەن دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانەوە داگیر کرا.
وەک هەموو شوێنێک، لە عەفرینیش، ژنان لە ئامانجی داگیرکەراندا بوون. وێنەی شێواندنی تەرمی شەڕڤانی YPJ بارین کۆبانێ، لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتەوە بڵاو کرانەوە و لەو وێنانەوە دیار بوو کە ڕق و کینەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان دژی ژنان، چەند گەورەیە. لە عەفرین زۆر کچی منداڵ کە ژمارەیان نازانرێت ڕفێنران. دەستدرێژی کرایە سەر ژنان. ڕووداوەکانی دژی ژنان، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوون کرد.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین، ڕایگەیاند کە لە سەدا ٣٠ی هێرشەکانی ناو شاری عەفرین دژی ژنان ئەنجام دەدرێن و ڕایگەیاند کە زۆربەیان کچی منداڵن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٥٠٠ ژن بە شێوازی جیاواز کوژراون، ٦٠ ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ چارەنووسی هەزاران ژن کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێنراون، نازانرێت. ژمارەیەک لەو ژنانەش بەرامبەر سەرانە ئازاد کران. شاری عەفرین دوای داگیرکردنی، ٥٠٠ هەزار کەس کە نیوەیان ژن بوون، لەبەر ئەوەی دەیانزانی چەتەکان چەند دڕندەن، شاریان بەجێهێشت، لە کەمپەکانی شەهبا- تل ڕیفعەت درێژەیان بە ژیانیان دا. بە تایبەتی ئەندامانی گروپی چەتەی سوڵتان موراد لە دژی ژنانی کورد زۆر کردەوەی دڕندانەیان ئەنجامدا و ئەوەش بووە بەشێک لە داتای ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ. لە شارێک کە دیمۆگرافیاکەی گۆڕدرا، بێ ژن و کورد ما، بە هەزاران ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە، بەبێ مۆڵەتی پیاوان ژنان ناتوانن بچنە دەرەوە و دۆسیەی تاوانی چەتەکان، بەردەوام لە زیادبووندایە.
کوژرانی هەڤرین خەلەف لە حەلەب
لە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان، هەر لە داعش و سوپای ‘ نیشتیمانی’ سوری، دەستیان کرد بە هێرشی داگیرکەرانە بۆ سەر شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی لە ڕۆژاڤا. دەوڵەتی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو دەوڵەتە، تاوانی جەنگیان دژی سەدان ژن ئەنجام دا. با چەند نموونەیەک بێنینەوە یاد.
یەکەم ئامانجی داگیرکەران دیسان ژنان بوون. لە ١٢ی تشرینی یەکەم- ئۆکتۆبەر، هاوسەرۆکی پارتی ئایندەی سوریا، هەڤرین خەلەف لەسەر ڕێگای M4 لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزێنرا و کوژرا. چەکدارەکان تاوانەکەیان لە میدیای دیجیتاڵ بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە کرا کە هەڤرین خەلەف، لەلایەن گروپی چەکداری ئەحرار شەرقیەوە کوژراوە. ئەم گروپە چەکدارە سەر بە تورکیایە، بەشداری دوایین شەڕی حەلەب بوو. لە ٢٦ی هەمان مانگ، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک سوکایەتیان بە تەرمی شەڕڤانی YPJ ئەمارا ڕێناس کرد و وێنەیان لەگەڵ تەرمەکە گرت. ئەو گروپانەی کە ئەشکەنجەکەیان تۆمار کرد، لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاویان کردەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ناوچەی جەزیرە، زۆر ژن لە گوندەکانی گرێ سپی ڕفێندران. هەروەها لە شاری عەفرین باڵاپۆشی ڕەشیان بەسەر ژناندا سەپاند. لە سەرێکانی کە پێش داگیرکردنی شارەکە، خەڵک بە ئاشتیانە پێکەوە دەژیان، بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ؛ لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٢ دا ٥ ژنی چیچانی، ٥٠ ژنی عەرەب و ١٢٠ ژنی کورد لەلایەن چەکدارەکانی بە سەر دەوڵەتی تورک ڕفێندران.
ئەوانەی لەگەڵ گورگ مەڕ دەخۆن، لەگەڵ شوان شیوەن دەگێڕن
لە سوریا مامەڵە بە ژیانی خەڵکەوە دەکرێت، هێزەکانی سوریا هەندێک جار لە ژێر ناوی مافی مرۆڤ، ئاماری شەڕەکان بڵاو دەکەنەوە. هەمان هێز، وەک پەندی پێشینان دەڵێت ‘لەگەڵ گورگ مەڕ دەخۆن، لەگەڵ شوان شیوەن دەگێڕن’ بە دووڕوویی راپۆرتەکانیان نیشان دەدات کە ئەم خاکە بووەتە چ دۆزەخێک.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان پاولۆ سێرجیۆ پینهێرۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣ دانی بەوەدا نا کە چۆن دەوڵەتی تورک و چەکدارەکانیان ناوچە کوردنشینەکانیان کردووەتە ئامانج و وتی: ” لە عەفرین، سەرێکانی و دەوروبەری، سوپای نیشتیمانی سوریای سەر بە تورکیا، خەڵک دەڕفێنن، زوڵم دەکەن، تاوانی جەنگی وەک ئەشکەنجە و دەستدرێژی دژی خەڵک ئەنجام دەدەن. لە هێرشەکانی ئاسمانی و زەمینیدا خەڵکێکی زۆر کوژران. بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکان، تاڵان، دەست بەسەرداگرتنی ماڵی خەڵک، کۆچپێکردنی خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام درێژەی هەیە. هەموو کۆمەڵگە و کەلتوورەکانی ئەم ناوچانە لە ژێر هێرشدان. شوێنەوارە میراتییەکانی یونیسکۆ بە بولدۆزەر وێران و تاڵان کراون.”
ناتوانن لەم خاکەدا بەو ئاسانییە ئەسپەکانیان تاو بدەن
دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەم زانیارییە مێژووییانەی سەرەوە تەنها ئەو شتانەن کە ئاشکرا بوون. ئەم زانیاریانە نیشان دەدەن کە ئەمڕۆ لە سوریا کێ دژی کێ شەڕ دەکات. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی داگیرکاریی، کۆچپێکردن، گۆڕینی دیمۆگرافی، دەستدرێژی، کوشتن، سزادانی ژنان؛ شۆڕشی رۆژاڤا لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، سەلماندی کە سێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ‘ توندوتیژی، پیاوسالاری- توندوتیژی’ چارەنووس نین. وەک بەشێک لەم هێڵی بەرخودانە، بێگومان لە چیاکانی کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن، پەیوەندی لەگەڵ هێڵی گەل و هێڵی پاراستنی ژنان، گەورەیە. دەوڵەتی تورکیا و هێزەکانی پاڵپشتی، تێگەیشتن کە ناتوانن لە کوردستان، لەم خاکەدا بەو ئاسانییە ئەسپەکانیان تاو بدەن.
٧ی تشرینی یەکەم- ئۆکتۆبەر و ڕەواکردنی توندوتیژی
لەم خاڵەدا، هەموو هێزە فاشیستەکانی پیاو-دەوڵەت، بە عەقڵی پیاوی دەسەڵاتدار، لەگەڵ توندوتیژی بێسنوور، لە شەڕێکی نوێی دابەشکردندا کەوتنە کێبەرکێ. بە دەستی پاسەوانی هەژموونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەوڵەتی تورکیا، هەوڵ دەدەن جارێکی تر ئەم خاکە نقومی توندوتیژی بکەن. لە ڕاستیدا چروسکی ئەم پرۆسەیە لە ٧ی تشرینی یەکەم- ئۆکتۆبەر بە شەڕی حەماس-ئیسرائیل داگیرسا و ئیتر پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤایەتی و توندوتیژی بێسنوور زیاتر ڕەوا کرا. بە کورتی دەسەڵاتداران لەم شەڕەدا بەو پشتگیرییە شاراوەییەی کە بۆ یەکتری فەراهەم دەکەن، بە وتەی ‘هەرچی بە گەلان و ژنان بکەن کەس هیچتان پێ ناڵێت’ ڕێککەوتوون. دەبینرێت کە لایەنێکی تری ئەم ڕێککەوتنە، گەورەکردنی پیاوێتیە. هێزەکانی سیستەم بە شەڕە پرۆکسیەکانیان، کە هەم ڕاستەوخۆ، هەم بە نێوەندگیری هێزە چەکدارەکان بەڕێوەیان دەبرد، هەوڵ دەدەن بە توندوتیژییەک کە هیچ پێوەرێک ناناسێت، دژی مرۆڤایەتی، پیاوێتیەکی بێبەش لە هەموو بەهاکان، گەورە بکەن.
ژنان ناخی ئەو چەکدارە ‘ڕووپۆشکراو’انە دەناسنەوە
دەبێت مرۆڤ بەبێ ئەوەی سەر لە خۆی بشێوێنێت، شەڕی ٢٦ی تشرینی دووەم کە دوای دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر حەلەب و دواتر داگیرکردنی حەما و حومس و ئەمڕۆش شام، تێبگات. هێزە باڵادەستەکان، بە دەستی خۆیان هەیئەت التحریر الشام- HTS کە ڕووپۆشێکی نوێیان پێداوە و سوپای ئازادی سوریان لە نوێوە بەردایە ناوچەکە. لە خاکێک کە کردوویانە بە دۆزەخ، هەوڵ دەدەن شۆڕشی ڕۆژاڤا کە بە ڕەنجی ژنانە ، لەناو ببەن.
گوتەیەک هەیە دەڵێت؛ ” لە شەڕەکاندا پێش هەموو شتێک، ڕاستی دەکرێتە ئامانج.” ئەم ڕۆژانەش لە ناو خۆڵ و قیامەتدا، لەسەر نەخشەکان پێشبڕکێی داگیرکردنی خاک هەیە. لەسەر ئەو نەخشانە، لە شاشەکاندا، بە دارەکانی دەستیانەوە، ئەو شوێنانەی کە باسیان دەکرێت و بۆ گرتنیان، ڕێنمایی دەدرێت. دۆخی ملیۆنان کەسی نیشتەجێی ئەو شوێنانە و دۆخی ژنان، خەمی کەس نییە. بەدەر لەو شوێنانەی کە دەبێت بگیرێن، دەستکەوتگەلێک کە دەبێت بکەوێتە دەست، وەک کۆنترین هزر و نەخۆشی ئەم خاکانە، ئیشتیهایان دەکاتەوە.
لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە تا ئێستا، ئەم تابلۆیەی کە باش دەیزانین، تابلۆی ڕەوە پیاوانێکە کە ڕوویان هەندێک گۆڕاوە، ڕووپۆشیان گۆڕاوە و سەرلەنوێ بەردراونەتەوە ناوچەکە. بەڵام هەرچەندە ڕووکەشیان بگۆڕدرێت، کەسانێکی لەسەر ئەم خاکە دەژین، بەتایبەت ژنان، ‘ناخی’ ئەم ڕەوە پیاوانە باش دەناسنەوە. بەو ئەزموونەکانیان، عەقڵیەتی ئەو پیاوانە دەناسنەوە کە بە دوژمنایەتی ژنان، خۆی نمایش دەکات.
ڕابردوو و داهاتوو، لەگەڵ ئێستادا لە ملمڵانێدان
لە سوریا و جیهاندا، لە بەردەوامی شەڕی سێیەمی جیهانیی، لە شیکردنەوەی سیاسی شەڕ، دەبینرێت کە لەگەڵ ئابووری و بەرژەوەندییەکان، ئامانجی سەرەکی لە نێوان دوو فەلسەفەی ژیاندایە. تابلۆی ساڵی ٢٠١١ چ بوو، جارێکی تر هەوڵ دەدرێت بگەڕێتەوە سەرەتا و پێشکەوتنەکان نیشان دەدەن کە لە ناوچەکە بۆ گەلان و ژنان لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات و YPJ، هیچ هێزێکی تر دیار نییە. دەتوانین ئەمە وەک زیندووبوونەوەی ڕیشەی بەرخودانی مێژوویی هەزاران ساڵ هەڵبسەنگێنین. بیرەوەری کۆمەڵایەتی ڕابردوو و ئامانجەکان بۆ داهاتوو لە ‘ئێستا’دا پێکەوە لە ناو ملمڵانێیەکی گەورەدان. چونکە ئەم خاکە، شوێنێکە کە کەلتووری کشتوکاڵی ژن، لە تل خەلەف و کەلتووری پیاو، لە ئەل عوبەید پێش هەزاران ساڵ پێکەوە لە ملمڵانێدا بوون.
لەم خاکەی کە بووەتە شوێنگەی کۆمەڵگەی یەکسانیخواز لە لایەک و دەسەڵاتە کۆیلەدارەکانیش لە لایەکی تر، ئەو شتانەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدەن، بە تێگەیشتنی باش لە دوێنێ دەتوانێت، بۆ سبەی بەرەو لایەنی ئەرێنی بڕوات.
‘یان دڕندەیی یان سۆسیالیزم’
ڕێبەری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت؛ ” لە سەدەی ٢١دا یان دڕندەیی سەردەکەوێت یان سۆسیالیزم.” دەتوانین ئەمە بە واتای ‘یان ژن ژیان ئازادی یان توندوتیژی- پیاوسالاری- دەوڵەت’ ڕاڤە بکەین. لە شەڕەکانی هەژموونیدا هەمیشە شتی سەرەکی، دەسەڵات و سەرمایەیە کە پشت بە عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاوسالاریی دەبەستێت. بەگوێرەی ئەم عەقڵیەتە، پارە و دەسەڵات، کرداری سەرەکی زانینی مرۆڤ، وتە و هەموو شێوازەکانی ئیرادەی مرۆڤ، دیل دەکات. ئەو گروپانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵات دەمێننەوە، ژن و پیاویش، وەک ئۆبژێکتێک، دەکرێت هەڵبسەنگێندرێن. کۆچی زۆرەملێی ملیۆنان مرۆڤ لە شوێن و نیشتمانیان، جیاکردنەوەیان لە کۆمەڵایەتیبوون و کەلتووریان، بە شکاندنی هیواکانیان، بە چوار لای جیهاندا پەرشوبڵاو کرانەوە، لەسەر بنەمای پلانێک جێبەجێ دەکرێت. ئەو کەس و کۆمەڵگانەی کە باوەڕ، هیوا و مەعنەویاتیان نەماوە، بۆ هەموو خراپەیەک کراوەن.
ئەمڕۆ ئەو شەڕەی لە سوریا ڕوودەدات نیشانی دەدات کە بەو تراژیدیایانە، هەوڵ دەدرێت کۆمەڵایەتیبوون تەفروتونا بکرێت، یادەوەرییە مێژووییەکەی ون بکرێت. بەم شەڕە دەیانەوێت بە تووڕەیی و بێچارەیی خەڵک بکەن بە گژیەک و دژی خۆیان و کۆمەڵایەتیبوون، پەرشوبڵاوەیان بکەن.
بەو مەعریفەیەی کە هەمیشە ئەوانەی بەرخودان دەکەن مێژوو دەنووسنەوە، لە ئێستاوە دیارە کە دەرچوون لەم قەیرانە، بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیخوازی ژنان مومکینە و لە ئێستاوە نیشانەکانی دیارن.