چاند

دوای 100 ساڵ دەقی پەیماننامەی لۆزان کرایە کوردی

"نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە سوود لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن"

پەرتووکی پەیماننامەی لۆزان (پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا ٢٤ی تەمووزی ١٩٢٣)  کەوتە بەردیدی خوێنەران

پەرتووکی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا ناسراو بە پەیماننامەی لۆزان، بڕوا ستار لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی.

وەرگێڕ دەڵێت: نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە سوود لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن، بە پلەی یەکەمیش پشتیوانییەکانیان بوو بۆ مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، کە ڕۆژگاری کۆتایی هاتبوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی یەکێتی لە نێوانیاندا هۆکارێکی دیکەی ئەو ستەمە مێژووییە بوو، کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە دەرهەق بە گەلێکی دەیان ملیۆنی دەکرێت. ئەوەی وایکرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕمە سەر زمانی شیرینی کوردی، ئەوەیە سوود لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.

پەیماننامەی لۆزان، بە ناوی شاری لۆزان لە سویسرا کراوە و دەقی پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە، (رێککەوتننامەی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی بوو)، لە 24.7.1923 لە نێوان هەریەکە لە بەریتانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، یۆنان، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە واژۆ کرا، مەبەست لێی داڕشتنەوەی سنوور و کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بوو، دەرئەنجامەکانی پەیماننامەکە دابەشکردنی ناوچە کوردییەکانی لێکەوتەوە و جوگرافیای کوردستانی دابەش کرد لە نێوان عێراق، تورکیا، سوریا و ئێراندا.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button