ئێمە
پره‌نسیپه‌كانی گۆڤاری ئازادیی كۆمه‌ڵگه
ڕاگه‌یاندن؛ وه‌کو یه‌کێ له ئامرازه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی گه‌یاندنی هزری دیموکراتی، پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی گرنگی پێدانه و ئامرازێکه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیادا زۆرترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکرات و خاوه‌ن ئیراده‌دا هه‌یه، چونکه هه‌موو سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌وه ڕۆژانه کۆمه‌ڵگه به‌گوێره‌ی خۆیان ئاراسته ده‌که‌ن، ئاواکردنی ڕاگه‌یاندنێکی دیموکراتیی که بتوانێ کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ڕاسته ڕێی مێژووی خۆی هه‌م ئاراسته و هه‌میش په‌روه‌رده بکات، پێویستییه‌کی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه. به تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا له بهرکهمی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئازاد و ئه‌و فشاره‌ی هه‌یه بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازاد، پێویستی پێشخستنی ڕاگه‌یاندنی ئازاد به ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م قۆناخه‌ی باشووری کوردستان ده‌بینین.