
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەربارەی وردەکاری، کۆتا دیداری ئیمراڵییان، کە لە ٢٧ـی ئادار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامیان دا، ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:
“لە چوارچێوەیی دیدارەکانمان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا، لە ٢٧ـی ئاداری ٢٠٢٦ لە دوورگەی ئیمراڵی کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا.
لە دیدارەکەدا بەڕوونی ئاماژە بەوەکرا، کە پرۆسەکە پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی گرنگ. لەم قۆناغەدا دیاری کراوە ڕێگای چارەسەر پرسێکی فرە چینە کە دەبێت لە ڕووی دانوستاندن و ئیرادەی دیموکراسی و بەرپرسیارێتی مێژووییەوە هەڵسەنگێندرێت.
ئاماژە بە بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژوویی پەرلەمانی تورکیا، لەم پرۆسەیەدا کرا؛ ڕاگەیەندرا کە ئەو کارانەی کە دوای ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن ئەنجام دەدرێن، پێویستە لە چوارچێوەیەکی یاسایی یەکگرتوودا جێبەجێ بکرێن، بەبێ ئەوەی بە ڕێکەوت جێبهێڵرێن.
وەک شاندێک ئەمە وەک تێڕوانینێکی هاوبەش لە هەڵسەنگاندنەکانماندا سەریهەڵدا؛ نابێ ئەو دەرفەتە مێژووییانە لەدەست بدرێن و بۆ ئەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی چارەسەرێک بەدی بهێنرێت، پێویستە کەناڵەکانی دیالۆگ بە کراوەیی بهێڵرێنەوە و سیاسەتی دیموکراسی بەهێزتر بکرێن.
جارێکی تر جەخت لەوە کرایەوە کە کۆمەڵگایەکی دیموکراسی گەرەنتی ئایندەیە بۆ هەموو گەلان و باوەڕەکان لە تورکیا. ئێمە پێمان وایە هەرکەسێک بە دروستی لەم پرۆسەیە تێبگات و بەرپرسیارانە لێی نزیک بێتەوە، نەک هەر ئەمڕۆ سەردەکەوێت، بەڵکو ئایندەیەکی هاوبەشیش بەدەست دەهێنێت.
“سێ هێڵ ڕوون بووەتەوە: یەکەم هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیل، دووەم هێڵی ستاتۆپارێزی، سێیەم هێڵی ژیانی هاوبەش و دیموکراسی کە ئێمە بەرگری لێ دەکەین.”
پوختەی هەڵسەنگاندنەکانی بەرێز ئۆجالان لە دیدارەکەدا بەم شێوەیەیە:
“نابێت هیچ مامەڵەیەکی بەرتەسک بەرانبەر ئەم پرسە بنەڕەتییە نیشان بدرێت، کە لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین. وەک دەزانین پلانێکی هەژموونگەرایی قووڵ لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاردایە، لە سووریا وێڕای دۆخی ئازاردەر تا ئاستێک پێشهاتی ئەرێنی ڕوو دەدەن. لە ئێستادا شەڕی ئێران لە ڕۆژڤدایە و سێ هێڵ ڕوون بووەتەوە:
یەکەم: هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیل
دووەم: هێڵی ستاتۆپارێزی، کە هەندێک هێزی نێونەتەوەیی و هەرێمییە و بەریتانیا سەرکردایەتیان دەکات.
سێیەم: هێڵێ ژیانی هاوبەش و دیموکراسی، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەرگری لێ دەکەین.
بێگومان ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت، جارێکی دیکە ڕەوایەتی و گرنگی پرۆسەکەی لە تورکیا ڕوونکردەوە.
ئێمە چارەسەری خۆمان لە چوارچێوەییەکی ئەنادۆڵ-میزۆپۆتامیا بونیاد دەنێنین. پەیوەندی نێوان ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا ڕەگ و ڕیشەیەکی قووڵی مێژوویی هەیە، یەکەم پەیمانی ئاشتیی لە مێژوودا، پەیمانی ‘قادش’ بوو لە نێوان هیتییەکان و میسرییەکان. چوار هەزار ساڵە مێژووی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەریخست، کە ئاسایشی ئەنادۆڵیش بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت. ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک بەمانای بەشداربوونی چاندی میزۆپۆتامیایە وەک هەبوونێکی دیموکراتیک.
کێشەی ئێمە لەگەڵ کۆماردا ئەوەیە کە کۆمارێکی دیموکراتی نییە، دیموکراسی تاکە چارەسەرەییە کە دەتوانێت کۆمار پتەو بکات. دەبڕینی هەڵە، زیادەڕەوی و سرووشتی دژە دیموکراتی کۆمەڵگە و وڵاتان لەسەردەمی مێژووییدا، نابێت وەک دەستدرێژی لە پیرۆزی سەیر بکرێت، دەبێت ئاماژەی پێ بکەین و بڵێین؛ بەرگریکردن لە شێوازەکانی تواندنەوە بە باوەڕێکی پۆزەتیڤەوە وەک کراسێکی تەسەکە و بەبەری وڵاتدا کراوە.
وەک ئەوەی لە بانگەوازی ٢٧ـی شوباتیشدا ئاماژەم پێدا، سەردەمی تێکۆشانی چەکداری کۆتایی هاتووە و ئیمکانی گەڕانەوە بۆ پێشوو نییە. پرۆسەی ئێستا، پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەیە لەگەڵ کۆماری دیموکراتیک. ئەم پرۆسەیە، کە هیوادارین سەرکەوتووبێت، کۆمار بەهێزتر دەکات. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پشت بە چارەسەرێکی لەو شێوەیە دەبەستێت. پێویستە پەرە بە لێکتێگەیشتنی کۆلەکتیڤ و مەدەنی بدەین، کە بە ئەرێنیانە پەیوەندی نێوان کوردان و دەوڵەت دەسەپێنێت. دەبێت دەوڵەتیش هەست بەوە بکات کە هیچ کردەوەیەکی وێرانکەر یان هیچ هەڕەشەیەکی ئاسایشیی لە ئارادا نییە.
بەشداربوون لە کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای ناسنامە، ئازادیی بیرکردنەوە و تێڕامان، ئازادیی ڕێکخراوەیەیی و ئازادیی ژنان بێت. ئەم بوارانەی ئازادیی بە کوردانیشەوە پەیوەستە بە هەمووانەوە. لەم خاڵەکەدا ڕاوەستە دەکەم تا ئەوەی بە ڕێبازگەلی گونجاو بگەم بە
ڕای گشتی، تا ئەوەی بە شێوەیەکی درووست لە تێڕوانینەکانم دەربارەی پرۆسەکە تێبەگەن.
چارەسەریی ئینێگراسیۆنی دیموکراتیک نزیکایەتییەک لەسەر بنەمای کۆمەڵگە بە بنەما دەگرێت، چارەسەری لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیش پێویستی بە دیموکراتیکبوونی کۆلەکتیڤ و یەکگرتوویی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.
لەگەڵ ڕێزدا…
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢٦.”



