بۆچی کۆماری تورکیا، دەوڵەتی پڕۆئیسڕائیلییە؟
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی و مێژوویی بۆ ڕەگوڕیشەی سیاسیی دروستبوونی دەوڵەت-نەتەوەی تورکیا و پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی لەگەڵ جیهانی زایۆنیزمدا.

ئاوارە پیرۆت
بۆچی کۆماری تورکیا، دەوڵەتی پڕۆئیسڕائیلییە؟
ئەو وەختەی خوێندکاریی قۆناغی چواری زانستە مرۆییەکان بەشی مێژوو بووم، بەگوێرەی یاساکان دەبوو خوێندکاری یەکەم بتوانێت بە ئارەزووی خۆی بابەتێک بۆ توێژینەوە دیاریی بکات، ناوی خوێندکاران و ناوی بابەتی توێژینەوەکان هەڵواسرابوون، کە چووم چاوم لێ کرد، ناوی منیش وەک ناوی هەموو خوێندکارەکانی دیکە نووسرابوو، بابەتی توێژینەوەشم بۆ دیاریی کرابوو، ڕۆیشتم بۆ (بەش)، گوتم: من مافم هەیە بە ئارەزووی خۆم بابەت دیاریی بکەم و بنووسم، چونکە یاسا ڕێگای داوە یەکەمەکان ئازاد بن لە توێژینەوە، گوتیان: تازە بڕیاری لێ دراوە، کێشە نییە، بنووسە. توێژینەوەکەم، کە دڵنیام ئێستا لە زانکۆ نەماوە و فڕێ دراوە، سەبارەت بە (سیکۆلاریزەکردنی ئێران لە سەردەمی ڕەزا شا) بوو، ئەو باسە، توێژینەوەکەی پەیوەندیدار دەکرد بە قۆناغی دەوڵەتی کۆماریی تورکیای ساڵی ١٩٢٣، چونکە کەمال ئەتاتورک هەوڵی دەدا کۆمەڵگەی تورکیا بگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕۆژئاوایی سیکۆلار و مۆدێرن، ئەوەی من لە کاتی نووسینی توێژینەوەکەدا لێی تێنەدەگەیشتم، ئەوە بوو کە چۆن دەکرێت ڕەزا شا هێندە گێل بێت؟ چونکە هەوڵدانی ڕەزا شا بۆ سیکۆلاریزەکردنی ئێران زۆر منداڵانە، توند و خێرا بوو، جگە لەوەی ڕەزا شا، بە وردیی ئاگاداریی قۆناغەکانی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی و بە تایبەت سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید نەبوو، ڕوون و ئاشکرا ئاگای لە کۆمیتەی ئیتحادییەکان نەبوو کە کێن و ئامانجیان لە هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانیی چی بوو، ڕەزا شا تەنیا لاسایی ئەتاتورکی دەکردەوە، لاساییەکی کوێرانە و بێئاگایانە لە ڕۆژئاوا و گۆڕانکارییەکانی جیهان لەو سەردەمەدا، ڕەزا شا دەبوو لەوە تێگەیشتبایە تورکیا تەنیا لە جوگرافیادا ناوی تورکیایە (هەڵبەتە جوگرافیایەکی داگیرکراویش)، ئەگەر نا لەسەر ئاستیی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی و کۆمیتەی ئیتحادییەکان و سیاسەتیی گشتیی دەوڵەتی نوێ، نە تورکەکان خاوەن پێگە و ڕۆڵی سیتراتیژیی بوون، نە ئەتاتورک پاڵەوانی دامەزراندنی کۆماری تورکیا بوو، بەڵکوو لەناو ململانێی جەنگی گەلانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە ناو ئاڵۆزییەکانی چۆنێتیی کۆتایی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانیی، شتێکی دیکە دەگوزەرا کە نەک هەر ڕەزا شا سەری لێ دەرنەدەچوو، بەڵکوو خودی تورکەکانیش نەیاندەزانیی، لە سەرووی هەموویانەوە ئەتاتورک و عیسمەت ئینۆنۆ.
“کاتێک ڕێبەر ئۆجالان پێیان دەڵێت: ئەگەر واز لە سیاسەتی پیلانگێڕانە و پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەهێنن، ئەوا زوو یان درەنگ بەدەستی خۆتان نازییەکان درووست دەکەنەوە.”
شتێکی دیکە کە پێش ئەوەی بچمە نێو بابەتەکە ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە؛ کە جوولەکەکان بە شێوەیەکی گشتیی لە جیهاندا بەردەوام و لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا ڕووبەڕووی چەندین کێشەی قورسی ئەخلاقیی و سیاسیی دەبنەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە زۆر ئاڵۆز و نهێنیی و پیلانگێڕانە کار دەکەن، بۆیە هەموو وەختێک بەرانبەر چەمکە سیاسیی و مێژوویی و ئەخلاقییەکاندا گیر دەخۆن، ئەوەش ململانێکانی قورستر و خوێناویتر کردووە لە سەریان، بۆیە کاتێک (ڕێبەر ئۆجالان) پێیان دەڵێت: ئەگەر واز لە فیتنەیی و پەیوەندیی نهێنی و ئاڵۆزیی پیلانگێڕیی نەهێنن، ئەوا زوو یان درەنگ بەدەستی خۆتان نازییەکان درووست دەکەنەوە. کاتێک توێژەرێک، نووسەرێک، هەر کەسێک بیهەوێت لەو پەیوەندییە ئاڵۆز و ناڕاستەوخۆ و زۆر شاراوانە تێبگات و قسەیان لێ بکات و جووەکان بە قۆناغە مێژووییە خوێناوییەکان تۆمەتبار بکات و بە بەڵگەی مێژوویی تۆمارکراو لەسەریان ساغی بکاتەوە، پێی دەڵێن: ئەنتی سیمیست. ئەوەش لە درۆیەکی زل هیچی دیکە نییە. کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی و سەرەتای درووستبوونی کۆماری تورکیا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام لە ناو ئەو ئاڵۆزییەشدا (توێژەری چاک) دەتوانێت چەندین سەرەداو و بەڵگە لەسەر ڕۆڵی جووەکان ببینێتەوە، هەر لەسەر بنەمای ئەو بەڵگە مێژووییانە دەتوانێت بانگەشە بۆ ئەوە بکات کە کۆماریی تورکیا، دەوڵەتێکی پڕۆئیسڕائیلییە، هۆکاری ئەوەی کە بەڵگە مێژووییەکان ڕاستەوخۆ نین، بۆ شارەزایی جووەکان دەگەڕێتەوە لە فیتنەیی و پەیوەندیی نهێنیی ئاڵۆزدا، جا بۆیە ئێمە ناتوانین هیچ وەختێک بڵێین کە جووەکان لە ساڵی ١٩٢٣ هاتن دەوڵەتی تورکیایان دامەزراند، بەڵام دەڵێین کە: کۆمیتەی ئیتیحاد و تەرەقی چییە، ڕاپۆرتی ئالبێرت مالچە چییە؟ ئەو دوو پرسیارە بۆ چوونە نێو دەروازەی ئەو بابەتە بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بڵێین: دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتێکی پڕۆئیسرائیلیی بوو.
پەیوەندیی جووەکان لەگەڵ تورک، زیاتر پەیوەندیی بە هەندێ فاکتەریی مێژوویی و جیۆسیتراتیژییەوە هەیە، زیاتر لەوەی پەیوەندیی نێوان دوو گەل بووبێت، کۆنترین پەیوەندیشیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە جووەکان لە ئیسپانیا دەرکران، لەو قۆناغەی کە جووەکان لە ئیسپانیا وەدەر نران، ژیانی جووەکان لە ئەورووپا زۆر بە شێوەیەکی تۆقێنەر لە مەترسیدا بوو، ئەم باروودۆخە لە ڕاستیدا تاکوو قۆناغی کۆتایی نازییەکان بەردەوام بوو، واتا بە نزیکەیی جووەکان ٦٠٠ ساڵ ڕووبەڕووی دەرکران، بێناسنامەیی، ڕەشەکوژیی، سووکایەتیی و کوشتن دەبوونەوە، بە پێچەوانەوە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەر لە سەردەمی دوایی کۆتایی دەوڵەتی ماد، لە ئێران و ژێر دەسەڵاتی ویلایەتە فراوانەکانی عوسمانی لە ئاشتیی و ئارامییدا دەژیان، لەگەڵ ئەوەشدا جووەکان پرۆسەی ئاشتییان قۆستەوە و لە نێوان گەلاندا خەریکی درووستکردنی کێشەی ئاینیی و ئیتنیکیی بوون، ئەوان بەرانبەر هیچ جۆرە دەسەڵات و حکومڕانییەکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەلانی ڕۆژهەڵات، تا ئەمڕۆش وەفادار و ڕاستگۆ نەبوون، لە کاتێکدا بە ئاشتیی دەژیان و هەموو مافێکی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی و بازرگانیان هەبوو، لە نێوەڕاستی سەدەی ١٦ جووەکان زێڕینترین و خۆشترین و ئارامتیرین سەردەمیان ئەو قۆناغە بوو کە لە ئیستانبوڵ و ئیزمیر و سالۆنیک دەژیان، بە بەراورد بە قۆناغەکانی مێژوویان لە ئەورووپا، ئەم قۆناغەیان نەبینی بوو، نەوەی ئەو جوولەکانەی کە لە ناوچەکانی ئیزمیر و سالۆنیک دەژیان، ئەوانەشی لە بولگاریا (دۆنمە) دەرکران، ئەوانیش لە درووستکردنی کۆمیتەی نهێنی ئیتحاد و تەرەقی بەشدار بوون، ئەو جوولەکانەی لە ئەورووپا و ئیسپانیا دەردەکران و بە هەزار حاڵ خۆیان گەیاندە ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانیی، ئەوانە بوون وا بەشدارییان لە ڕەشەکوژیی و ژینۆسایدی ئەرمەن و کورد و ئاشووری و یۆنانییدا دەکرد، دامەزرێنەرە کاراکانی کۆمیتەی ئیتیحادیی، کە جوولەکە بوون، تا ساڵی ١٩٢٦ بە دڕندانەترین شێواز ژینۆسایدی گەلانیان کرد، لە ناویشەوە بوونە هۆکاری ڕووخانی دەوڵەت و ئیمپپڕاتۆرییەتی عوسمانیی، دوو ئەرکیان هەبوو، لە ناوەوە ڕووخانی دەوڵەت و ژینۆساید. هەرچەندە ڕێکخراوەکە فرەڕەگەزیی و فرە ئایینیی بوو، بەڵام هیچیان بەقەدەر جووەکان لە ڕێکخراوەکەدا کاریگەر و کاراتر نەبوون، ئیمانوێڵ کاراسۆ، جوولەکەیەکی خەڵکی سالۆنیک بوو، محەمەد جاوید بەی ڕەگەزی دۆنمە بوو، نەوەی جووەکانی سالۆنیک بوو، تەکین ئالپ ناوی خۆی مۆیز کۆهین بوو، دامەزرێنەری ئایدیای ناسیۆنالیزمی تورکییە، بنکەی سەرەکیی کۆمیتەکە سالۆنیک بووە، کە سالۆنیک کۆمەڵگەیەکی زۆرینە جوولەکە بوون، لە دوای شەڕی سەربەخۆیی، ئەتاتورک و ئینۆنۆ و کازم قەرەبەکر، کە خۆشیان ئەندامی کۆمیتەکە بوون، کۆتاییان بە کۆمیتەی ئیتیحادی هێنا، بە تایبەت دەستیان هەبوو لە کوشتنی سێ پاشایەکە (ئەنوەر پاشا، تەڵعەت پاشا، جەمال پاشا) تەکین ئالپ و کاراسۆ، ئیشیان لەسەر ئەم سێ پاشایە دەکرد و لە ڕێگای ئەوانەوە کاریگەریی سیاسییان لە سەر داهاتووی تورکیا و دەوڵەت دادەنا، کۆمیتەی ئیتیحادوتەرەقیی پێشەنگ بوون بۆ ئەتاتورک و ئینۆنۆ، بەڵام بەو پاساوەی کۆمیتەکە توندوتیژیی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بەکار دەهێنێت، ئەتاتورک کۆمیتەکەی هەڵوەشاندەوە و زۆربەیانی کوشت، بەڵام دواتر ئەتاتورک توندتر لە کۆمیتەی ئیتیحادییەکان ژینۆسایدی کەلتووریی و مەدەنیی لەسەر گەلان بەڕێوەدە برد، بە تایبەت ئاوارەکردنی گەلی دێرسیم و ژینۆسایدیی دێرسیمییەکان لە ساڵی ١٩٣٧. جووەکانی وەک تەکین و کاراسۆ، لەلایەک هەوڵیان دەدا دەوڵەتێکی سیکۆلار و ڕۆژئاوایی مۆدێرن بۆ تورکیا دابمەزرێنن، هەندێک لەو جوووانە بەشداریان لە کۆنگرەکانی ژنێف و پاریسیشدا کرد، لەلایەکی دیکەش گەلانی ئاشووریی و یۆنانی و کوردەکانیان ژینۆساید دەکرد، فاکتەری زۆر هەن بۆ ئەم لێکدژییە لە سیاسەت و پڕاکتیکی سیاسیی جووەکاندا، گرنگترین هۆکار ئەوەبوو، جووەکان لەلایەن ئینگلیزەوە لە بەلفۆڕدا بەڵێنیان پێ درابوو، لە دوای کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی نیشتیمانێکیان هەبێت، بۆ ئەو ئامانجە لە ناوەوە خەریکی هەڵوەشاندەنەوەی دەوڵەتەکە بوون، لەلایەکی دیکە ئینگلیزەکان پێیان گوتبوون: نیشتیمان پێناسە نییە بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
جووەکان ئەو ڕاستییەیان دەزانی، ئەوەشیان دەزانی کە ناتوانن بە ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی ٨٠ هەزار کەسیی، لە دۆخێکی دیمۆکراسییدا مافەکانیان بەرانبەر ٦٧٠ هەزار عەرەب دەستەبەر بکەن، بۆیە لە پڕاکتیکی سیاسییدا هەم لەگەڵ ئەتاتورک لێک ترازان، هەم لەگەڵ ئەندامانی فرەئیتنیکی کۆمیتەکەش، دواین هەوڵیان بۆ ئەوە بوو، بتوانن لە ڕێگای تورکیایەکی سیکۆلار و مۆدێرنەوە کە مافەکانی گەلان دەپارێزێت، جووەکانی ئەورووپا بە تورکیادا بگوازنەوە بۆ فەڵەستین، هەر بۆیە کەسایەتییەکانی وەک نازم دکتۆر، جاوید بەی، تەکین ئالپ، کاراسۆ، لە بواری ئازادی بیروڕا، چاکسازیی ئابووریی و بازرگانیی، پانتورکیزم و کەمالیزم، باڵوێز و پەیوەندیی نهێنی لە نێوان ئەورووپا و ڕێکخراوە ماسۆنییەکان کاریان دەکرد و کاریگەریی زۆریان لەسەر تورکیای کەمالیزم دانا، مەترسیدارترین کەسێتییەکانی نێو ئەم گرووپە، بیرمەندی جوو، ئاڤرام گالانتێ بوو، پێی وابوو ئایدیای تەکین ئالپ توندە، پێویستە پرۆسەی بە تورکاندن لە ڕێگەی پەروەردە و خوێندنەوە بێت، ئەتاتورک زۆر سوودی لە گالانتێ وەرگرت، بە تایبەت لە چاند و هونەر و کەلتووری کوردەکاندا، ئەتاتورک لە پڕۆژەیەکدا بە سەدان و هەزاران ئاواز و لاوکی ناوچە کوردییەکانی کۆکردەوە و هەر لە ڕێگای هونەرمەندە کوردەکانیشەوە کردنی بە تورکیی، ئیبۆ، وەک هونەرمەندێک ئەنجامی ئاڤرام گالانتێیە بۆ تورکاندنی گەلان، بە تایبەت کوردەکان، بیرۆکەکانی گالانتێ بۆ پڕۆسەی تورکاندن، هەر زیانی لە کوردەکان نەدا، بەڵکوو ئەتاتوک هەمان ڕێگای بۆ جووەکانیش گرتە بەر، جووەکان سەرەڕای ئەوەی هەوڵیان دەدا خۆیان لەگەڵ سیاسەتی فەرمیی بگونجێنن، بەڵام نەیانتوانیی، ژمارەیان لە ناوچەکانی ئیستانبوڵ زۆر کەمی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا کۆچیان دەکرد بۆ فەڵەستین، چونکە جووەکانی تورکیا و سەرکردەکانی کۆمیتەکە کاریگەرییان هەبوو لەسەر سیکۆلاریزەکردنی تورکیا، لەلایەکی دیکەش زایۆنیستەکان لە فەڵەستین هەوڵیان دەدا دەوڵەتێک بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، پێکهاتەی نهێنیی و تۆڕەکانی کۆمیتەکە لەگەڵ زایۆنیستەکان، هیچ کات شتێکی ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوە دەزاندرێت کە بزووتنەوەی زایۆنیزم لە سەرەتا پشتی بە کۆمیتە و تۆڕە نهێنییەکان دەبەست، ڤیکتۆر جاکۆبسۆن، نوێنەری نافەرمیی ڕێکخراوی جیهانی زایۆنیست بووە لە ئیستانبوڵ، پەیوەندیی و کاریگەریی بە کۆمیتەکەوە هەبووە، بە تایبەت لە ڕێگای گفتوگۆ و ڕۆژنامەکانەوە، دواتر ڕیچارد لیشتەیهیم شوێنی جاکۆبسۆنی گرتەوە، بەڵام بە تۆمەتی سیخوڕیی لە تورکیا دەرکرا، ئیسرائیل شۆچات و ئیسحاق بێن، بۆ پاراستنی نیشتەجێببووە جووەکان ڕێکخراوی هاشۆمەریان دامەزراند، ئەوان لەگەڵ بینگریۆن لە زانکۆی ئیستانبوڵ یاسایان خوێند، پاشا بەهۆی چالاکیی زایۆنیستەکان دەرکران، پەیوەندیی لە نێوان کۆمیتەکە و ڕێکخراوەکانی زایۆنیستیی لەگەڵ تورکیا، پەیوەندیی هاوکاریی، ململانێ، ئاڵۆز و شاراوە بوو، جووەکان تا ڕادەیەکی زۆر لە سیکۆلاریزەکردنی تورکیادا سەرکەوتوو بوون، بەتایبەت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە پەیمانی لۆزاندا، لە سەر ئەم بنەمایە، تورکیا لە چاکسازیی زانکۆ و خوێندندا لە ساڵی ١٩٣٣ نزیکەی زیاتر لە سی زانا و پڕۆفیسۆریی جوولەکەی نەمسایی، ئەڵمانی هێنا بۆ زانکۆی ئیستانبوڵ، بگرە پۆستی کارگێڕیی و باڵایان دەدانێ، هەرم زانایانە لە پەیوەندیی بە زایۆنیزم توانیان هاوکار بن لە گواستنەوەی ١٣ هەزار جولەکە لە ئەورووپا بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ فەڵەستین، ڕاستییەکەی پڕۆسەی چاکسازیی لە زانکۆ پڕۆژەی ئەتاتورک نەبوو، بەڵکوو پرۆژەی ئالبێرت مالچە بوو، جوولەکەیەکی سویسڕیی بوو، ئەم پرۆژەیە ئەتاتورک پەسەندی کرد، تا ڕادەیەکی زۆر لە بیرۆکەکانی گالانتێ مەترسیدارتر بوو، چونکە ڕاستەوخۆ لە زانکۆکانەوە ئامرازی سیاسەتەکانی ئەتاتورک دادەڕێژرا، مالچە بیرمەندێکی بواری پێداگۆژیی بوو، چاک دەیزانی دەبێت چی بکات، ڕاپۆرتەکەی ئالبێرت مالچە کە لە ساڵی ١٩٣٢ درا بە ئەتاتورک، ڕەخنەی توندی لە زانکۆکان گرتووە بە تایبەت لە بواریی توێژینەوەی هونەر و بوارەکانی هونەر، ئەو لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت:
ئەم گرفتانە، گرفتی زەینیی و ڕۆحیی و داهاتوویی تورکیان، مالچە بوو بە ڕاوێژکاری باڵای چاکسازیی، لەو کاتەشدا کە لە ئەڵمانیا زاناکان دەکوژران و دەردەکران، مالچە توانی ٥٦ پڕۆفیسۆری یەهوودیی لە تورکیا دابمەزرێنێت و لە فاکەڵتی یاسا، ئەندازیاریی، پزیشکیی و سەرجەم بەش و کۆلێژەکان پۆستی پێ دان، ئەم پڕۆفیسۆرانە بەتەنیا مامۆستا نەبوون، بەڵکوو ئەندازیاری سەرەکیی سیستەمی پەروەردەیی و یاسایی و کەلتووریی تورکیا بوون، ئێرنست هێرش، یاساکانی بازرگانی تورکیای نووسی، توانیان زاراوە زانستییەکانی زانستیی سیاسیی بکەن بە تورکیی، تەنانەت باخچەی ڕووەکناسیی ئیستانبوڵیان دامەزراند، ئۆپێرای ئەنقەرە و پەیمانگا تەکنیکییەکانیان دامەزراند، ئەتاتورک زۆربەی جار زاناکان و پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆی دەبینی، بەڵام زاناکان و مامۆستاکانی زانکۆ هیچ کات بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لە سەر سیاسەتەکانی ئەتاتورک دانەدەنا، زۆر ئاگایی و شارەزاییان هەبوو، بەڵکوو ئەوان کاریگەریی چوارچێوەی فیکریی و دامەزراوەیی زۆر قووڵ و بنەڕەتییان لەسەر ئەتاتورک دادەنا، بوون بە ئامرازی جێبەجێکردنی ئایدیاکان، بوون بە هێزیی چاکسازیی و ڕێبازەکانی جێبەجێکردنی ئەو چەمکانەیان دادەهێنا وا ئەتاتورک لە پڕاکتیکی سیاسییدا ئەنجامی دەدان. زایۆنیزم و کۆمیتەی نهێنی ئیتیحادوتەرەقیی، بە سەدان زانا و پڕۆفیسۆری ناو زانکۆکان، لە ڕێگای زانستە نوێ و جۆربەجۆرەکانی کۆلێژەکان، سیاسەتی سیتراتیژیی و چوارچێوەی بیرکردنەوەی دەوڵەتی تورکیایان دادەڕشت، هەر بۆیە چاکترە بگوترێت، دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتێکی پڕۆئیسرائیلییە.



