ئاسایش
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی و فیکری بۆ چەمکی 'ئاسایش' وەک چەکێکی پۆلیسی دەوڵەتی مۆدێرن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بۆرژوازی و سەرمایەداری

ده‌یڤید كۆریا و تیله‌ر واڵ
له ئینگلیزییه‌وه: ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن
ئاسایش چه‌مكه بنچینه‌ییه‌كه‌ی پۆلیسه. هه‌ر كارێك پۆلیس ده‌یكات، به ناوی ئاسایشه‌وه هه‌نجه‌تی بۆ ده‌هێنرێته‌وه. پۆلیس به ناوی ئاسایشه‌وه گیتۆ كۆنترۆڵ ده‌كات. پۆلیس به ناوی ئاسایشه‌وه چینی ناوه‌ندی كه‌نار شاره‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات. ده‌ستگیركردنت و كه‌له‌پچه‌كردنت، ئه‌نجامی پێویستیی ئاسایش و خزمه نزیكه‌كه‌یه‌تی: سه‌لامه‌تیی.
له‌به‌ر ئاسایشه پۆلیس ته‌قه له [كه‌سانی] چه‌كدار ده‌كات، ته‌نانه‌ت بێچه‌ك و خه‌ڵكی هه‌ژاری ڕه‌نگه جیاوازه‌كان. به پله‌ی یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئاسایشه پۆلیس ده‌مانچه‌یان كردووه به لاقه‌دیاندا. پشكنینی جه‌سته، كه عاده‌ته‌ن ژنانی هه‌ژار شه‌رمه‌زار ده‌كات، هه‌میشه پاساوه‌كه‌ی ئاسایشه. سه‌گی پۆلیسیی ‘K-9’ به‌رده‌درێته هه‌ڵهاتوویەک، چونكه هه‌ڵهاتووه‌كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی ئه‌فسه‌ره‌كان و فه‌زای گشتییت. هه‌ر له‌به‌ر ئاسایشه پۆلیس به گولله‌ی پلاستیكیی، دارده‌ست و گازی فرمێسك‌ڕێژ، وه‌ڵامی ئاژاوه‌كان، مانگرتنه‌كان و ناڕه‌زاییه گشتییه‌كان ده‌داته‌وه.
فیتیشی ئاسایش نه‌ك ته‌نیا توندوتیژیی ئاسایش، به‌ڵكوو میتۆلۆژیی و بوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیش ده‌بووژێنێته‌وه. به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلیدیی، [سیسته‌مه] لیبراڵ دیموكراسییه‌كانی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ڕاستییەکەی نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاسایش نین، به‌ڵكوو به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئازادیی تاكه‌كه‌س و حوكمی قانوون دامه‌زراون. به واتایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات دیموكراسیی لیبراڵ بێت، ئه‌و له‌پێشینه‌ییه‌یه وا ئازادیی و قانوون ئاره‌زووی ڕه‌های ئاسایش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. وتراوه ئازادیی بنچینه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتییه و ڕێگه به فۆرمێكی باڵای حوكمڕانیی ده‌دات، چونكه ڕاستەوخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌پرسیار ده‌كات له كاتێكدا له ڕێگه‌ی حوكمی قانوونه‌وه ئازادیی تاك ده‌پارێزێت. ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه میتۆلۆژیی لیبراڵ به ته‌واوه‌تیی ئازادیی ده‌خاته لاوه، به‌ڵكوو به‌و مانایه‌یه كه ده‌بێت پارسه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئازادییدا ڕابگیرێت، به‌و پێیه‌ش، له كۆتاییدا ئازادیی باڵ ده‌كێشێت و به سه‌لامه‌تیی ده‌هێڵرێته‌وه. ده‌وڵه‌تی لیبراڵ هێشتاش ده‌بێت ئاسایش بۆ هاووڵاتییانی فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام پابه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازادیی بكات به قوربانیی، ئه‌م ئه‌ركە به‌جێ بهێنێت.
ئه‌مه‌یه ئازادیی كلاسیك دژی مژاری ئاسایش، كه به گشتیی وا گریمان ده‌كرێت ئازادیی بنه‌مای یه‌كه‌می [سیسته‌مه] لیبراڵ دیموكراسییه‌كانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێی ده‌وترێت دیموكراسیی لیبراڵ، نه‌ك دیموكراسیی ئاسایش. به‌ڵام ئایدیۆلۆژیای ئاسایش، كه ده‌توانین بڵێین ئایدیۆلۆژیای جه‌نگ و پۆلیسه، هه‌میشه به ڕه‌هاییه‌وه بنچینەی حوكمی قانوون بووە. ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه بڵێین پابه‌ندیی لیبراڵیزم به ئازادییه‌وه پابه‌ندییه‌كی ساخته‌یه. به‌ڵكوو بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه ‘كاتیگۆرییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی لیبراڵیزم ئازادیی نه‌بێت، به‌ڵكوو ئاسایش بێت.’[i] ئاسایش، نه‌ك ئازادیی، دڵی دیموكراسیی لیبراڵه. كارل ماركس ئاسایشی به چه‌مكه باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیی ناودێر كردووه، ئێمه ده‌توانین ئاماژه بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بكه‌ین –هه‌ر له په‌روه‌رده‌ی خێزانیی\ڕاهێنانی مناڵ، تێرۆریزم، گه‌شت، كۆچ، په‌روه‌رده، بێلانه‌یی، ماڵداریی، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، تاوان و به‌كاربه‌ریی (consumerism)- و له‌و گوتاره ڕه‌سمییانه‌دا كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه‌ن وا ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی لیبراڵ ده‌بنه‌وه، ده‌بینین زه‌رووره‌تی ئاسایش خۆی مه‌ڵاس داوه. ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه ئه‌مانه‌یان گۆڕیوه بۆ ‘مه‌سه‌له‌ی ئاسایش’، هه‌روه‌ها ده‌شتوانین بڵێین گوڕیویانه بۆ مه‌سه‌له‌ی پۆلیس، چونكه ئاسایش چه‌مكه بنچینه‌ییه‌كه‌ی پۆلیسه.
ئاسایش هه‌میشه له ئازادیی ده‌باته‌وه. ئه‌مه نه ڕێکكه‌وته و نه شێوانی بنه‌ماكانی لیبراڵ، به‌ڵكوو بنه‌مایه‌كه له نێو خودی پێکهاتەی بیری لیبراڵدا دامه‌زرێنراوه. لێره‌دا كلیله‌كه له هێزی ئیمتیازدایه كه جۆن لۆك به دڵی بیروباوه‌ڕی لیبراڵی ده‌زانێت. به بۆچوونی لۆك، مافی تایبەت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێكهاتوو ‘له خه‌ڵك، بە دەستی خه‌ڵك و بۆ خه‌ڵك’دا (به واتایه‌كی تر، قانوون)، لق [یان ده‌سه‌ڵات]ـی جێبه‌جێكار دەبێت مافی تایبەتی خۆی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بڕیاردان و هەڵبژاردنی خۆی بهێڵێتەوە. به واتایه‌كی تر، ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتییشدا كه قانوونه‌كانی خه‌ڵك حوكمڕانیی ده‌كه‌ن، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت هێزی [ڕاگه‌یاندنی دۆخی] ناكاو بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات كه‌ی، چۆن و تا چ ڕاده‌یه‌ك ژیان، ئازادی و موڵكایه‌تیی تایبه‌ت بپارێزێت. لۆك وای ده‌خه‌مڵێنێ قانوون هێنده خاو و هێواشه، ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ [دۆخه] ناكاوه‌كان، ڕووداوه‌كان و هه‌ڕه‌شه كوتوپڕه‌كان له‌سه‌ر نه‌زم بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ده‌بێت مافی ده‌وڵه‌ت بۆ خێراكردنی پێوه‌ره‌كانی ئاسایش هه‌میشه لەپێشینەیی پێ بدرێت. تاقه شت كه ده‌بێت درێژه‌ی پێ بدرێت و پارێزگاریی لێ بكرێت، ئاكتی ده‌وڵه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌لامه‌تیی گشتی و چاكه‌ی گشتیی. له‌وه‌ش گرنگتر، تێگه‌شتنی لۆك له ئاسایش له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكدایه له‌گه‌ڵ پاراستنی موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و كه‌ڵه‌كه‌كردنی [سه‌رمایه] له نێو كۆنتێكستی كۆڵنیالیزمی دانیشتوان له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكاكه.
ئه‌م لەپێشینەییەی ئاسایش له [سیسته‌م]ـی لیبراڵ دیموكراسیدا به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كانی تردا، له [مافی] بڕیاردانی بێ‌سنووردا نەرم و چالاک كراوه، جا ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له قانوون‌دا کۆدڕێژی کردووە و بەڕێوەی ده‌بات و ده‌یداته ده‌ستی پۆلیس. پۆلیس ئاسایشه؛ پۆلیس نۆرماڵیزه‌كردنی هێزی ئاوارتەیە له نێو سه‌رجه‌می پانتایی هه‌رێمی سیاسیی‌دا، چونكه هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی ناوخۆیی نییه تێیدا پۆلیس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه نه‌كات ئیمتیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ناوی ئاسایشه‌وه ده‌ستێوه‌ردان بكات. بینینی پۆلیس وه‌ك كاتیگۆرییه‌كی ئاسایش، نه‌ك قانوون، بۆ جه‌ختكردنه له‌وه‌ی هێزی پۆلیس هه‌یه، چونكه قانوون یان ده‌وڵه‌تی لیبراڵ ددانی به شكستی خۆیدا ناوه له سه‌ركوتكردنی ڕه‌فتاری ئاره‌زووكراو و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێنه‌زمییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان. ئه‌م شكسته‌ی قانوون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه قانوون گۆڕاوه بۆ ئیمتیازی ئاسایش، هێزی پۆلیس بۆ گێڕانه‌وه‌ی نه‌زم. وه‌ك واڵته‌ر بنیامین ده‌ڵێت “‘قانوون’ـی پۆلیس به ڕاستیی ئه‌و خاڵه نیشانه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت، جا ئه‌گه‌ر به هۆی لاوازییه‌وه بێت یا په‌یوه‌ندییه ناونشینه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر سیسته‌مێكی قانوونی‌دا، چیتر ناتوانێت له ڕێگه‌ی سیسته‌می قانوونیه‌وه گه‌رانتیی ئه‌و ئامانجه بابەتییانە بكات وا ده‌یانخوازێت، جا ئیتر به هه‌ر نرخێك بێت.” به‌م شێوه‌یه‌ش، “پۆلیس به بیانووی ئاسایشه‌وه ده‌ست وه‌رده‌داته بێ‌شومار كه‌یسه‌وه كه هیچ دۆخێكی قانوونیی ئاشكرا بوونی نییه.”[ii]
“ئەگەر موڵکدارێکی گەورە نەبیت، یان بەشێک نەبیت لە چینی باڵا، ئەوە پۆلیس هیچ باکی بە تۆ و ئاسایش و سەلامەتییت نییە. ڕاستییەکەی تۆ مەترسیی نائەمنیی، هەڕەشە و بێنەزمییت بۆ سەر سیستمەکەی ئەوان.”
وه‌ك چۆن به زۆریی هه‌ر ئه‌كتێكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پاساوی بۆ ده‌هێنرێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش، ئاسایش پاساوه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی سیاسه‌تی ناوخۆیی، به چاوپۆشیی له‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌شێت چه‌نده توندوتیژ و وه‌حشییانه بن. زیندانیكردنی زیاتر له دوو ملیۆن خه‌ڵكی به گشتیی هه‌ژار، له‌گه‌ڵ له‌زینداننانی خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست، قاوه‌ییپێست و خه‌ڵكی خۆجێیی بۆ ئاستێکی بەرزتر هەڵدەکشێت: ئه‌مه‌یه ئاسایش. پۆلیس ساڵانه سه‌رووی هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت و زۆرینه‌شیان هه‌ژارن: ئه‌مه‌یه ئاسایش. ئه‌مه ئه‌و پرسیاره ده‌هێنێته پێشه‌وه ئاخۆ به دیاریكراوی ئاسایشی چی و كێ پارێزراوه؟ ئه‌و ئاسایشه‌ی پۆلیس ده‌جووڵێنێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌لامه‌تیی و دووریی بێت له تاوان. به‌ڵام قانوون فیت ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه پۆلیس ناچار نین تاكه‌كان بپارێزن. قانوون ده‌ڵێت پۆلیس پابه‌ند و ڕاسپێرراوه بۆ پاراستنی نه‌زم، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه بڵێیت بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه موڵكایه‌تییه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌گه‌ر موڵكدارێكی گه‌وره نه‌بیت، یان به‌شێك نه‌بیت له چینی باڵا، ئه‌وه پۆلیس هیچ باكی به تۆ و ئاسایش و سه‌لامه‌تییت نییه. ڕاستییەکەی تۆ بۆ هەڵکشانی نائەمنیی، هه‌ڕه‌شه و بێنه‌زمییت. تۆ پێویستت به پاراستنی قانوون و نه‌زم نییه، به‌ڵكوو پێویستت به‌وه‌یه له قانوون و نه‌زم بپارێزرێیت. بۆیه كاتێك پۆلیسه‌كان به زمانی ئاسایش قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بیرت بێت، مه‌به‌ستی ئه‌وان ئاسایشی تۆ نییه.
سه‌رچاوه:
Police A Field Guide David Correia and Tyler Wall
David Correia and Tyler Wall
[i] Neocleous, Mark, Critique of Security, McGill-Queen’s University Press, 2008, 24.
[ii] Benjamin, Walter, “Critique of Violence,” in Reflections: Essays, Aphorisms, Autobiographical Writings, 1978, 287.



