پرسی ژن

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دایکانی ئاشتیی

هاوشانی ناسنامەی دایکبوون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن

ڕاستیی ژیان و ئارامگریی زۆرتر لە دایکمەوە فێر بووم، لێ زیاتر لەوە  لە هەڵوێستی درووستی سەربەرزانە.
سڵاو لە دایکانی ئاشتیی دەکەم کە خاوەنی ئەم هەڵوێستە سەربەرز و شکۆمەندەن و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکەتان دەخوازم.

هاوشانی ناسنامەی دایکبوون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن
ژن چۆنی بوێت دەبێت بەو شێوەیە بژێت، لێ دەبێت بوێرییان بۆ ژیانێکی ئازاد هەبێت. ڕێزگرتنم لە ژنان بە پێودانگی ‘دەبێت ئازادیی بە بیرکردنەوە دەست پێ بکات’ بنیاد ناوە.
ئێوە وەک دایکانی ئاشتیی کە لە ڕیزی پێشەوە لە گۆڕەپانەکاندا بەرگریی لە ئاشتیی و بەرخۆدانی ئاشتیی دەکەن، هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادیی و ئاشتیماندا لە گۆڕەپانەکانی پێشەوەدا بەشدارییتان کردووە. هەڵبەت وەک دایکان جێگەی ئێوە لە بەرخۆدانەکەماندا قسەی لەسەر ناکرێت، بەڵام لەو باوەڕەدام کە دەبێت چوارچێوەی ژنبوون و دایکبوون بشکێنرێت کە کۆمەڵگەی نەریتیی دەیسپەێنێت. دەبێت لەگەڵ ناسنامەی دایکبوون هاوکات بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن.
ئەم جوگرافیایە بۆ یەکەمجار کۆمەڵگەی دایکسالاریی تێیدا سەری هەڵدا، هاوکات شوێنی یەکەم ناکۆکیی و پرسە کۆمەڵایەتییەکانە. بە کۆیلەکردنی ژن و بە کۆیلەکردنی کۆمەڵگە هاوشانی یەکتر دەڕۆن. بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، کۆیلایەتیی بە دەرکەوتنی دەوڵەت دەستی پێ نەکردووە، بەڵکوو بە کۆیلەکردنی ژنان هاتووەتە گۆڕێ. ئەم ناکۆکیی و پرسە کۆمەڵایەتییانەی ڕوویان داوە، سەرچاوەی ئەو پرسانەن وا ئەمڕۆ تێیدا دەژین. ڕێگەی دەربازبوون لەم پرسە پێکەوە بنیادنانی ژیانێکی کۆمیناڵ و دیموکراتیکە.
بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیی، کە لە ٢٧ـی شوباتدا کردمان، ئەرک و بەپرسیارێتیی دەخاتە ئەستۆی تەڤگەری ژنان و دایکانی ئاشتیی. دەبێتە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ.
ڕێکخستنی ژیانێکی سۆسیالیستییانە لەسەر بنەمای کۆمیناڵی دیموکراتیک بە ئاشتی ڕێی تێ دەچێت. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو دایکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا.

عەبدوڵا ئۆجالان

هێژای گوتنە ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی دوای ١٢ ساڵ بە درووشمی “دایکان پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتییەکی هەمیشەیین” سێ هەمین کۆنفرانسی خۆی لە چاند ئامەد ئەنجام دەدات. لەگەڵ دایکانی ئاشتیی، تەڤگەر ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی شار و ناوچەکان، هاوسەرۆکانی شارەوانیی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی دایکانی ئاشتیی کە گیانیان لەدەست داوە، هەڵواسراوە. کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەم کۆنفرانسەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.

 

ژێدەر: ANF

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button


هاوبەشیی بکە.