گوتار

ڕۆشنبیران و دڕندەکان

سەبارەت بە ڕۆژئاوا نقەی لە خۆی بڕیوە. ئەو کوێرایی داهاتووە تا ببینێت ئەوە ژنان و پیاوانی بەرخۆدێرن بێ چاوەڕوانیی دەوڵەت و خەڵکی «ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست» و ئەو جیهانەی خەریکی کاروکاسپی خۆیەتی. سیستەمێکی سیاسیی نوێیان ڕەنگاندووە: کانتۆنەکانی خۆبەڕێوەبەریی.

فەرهاد حەیدەریی

نووسەر و ڕۆماننووس و لێکۆڵەری یارسان و کوردی کرماشانیی؛ فەرهاد حەیدەریی، گۆران سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی سەر بە ئەردۆگان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر حەڵەب و چاوتێبڕیان لە ئەزموونی ڕێوەبەری خۆسەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نووسیوێتی:
دڕندەکانی تەحریر شام چەند ژنێکی بەرخۆدێری خەڵکی حەڵەبیان دەستگیر کردووە، خستوونیانەتە پشتی پیکابێک و بەدەم ئەشکەنجەدانیانەوە دەقیڕێنن: اللە اکبر… ژنی کەنیزەک!
ئەمانە دەسکەلا جیهادییەکانی تورکیای ئەندامی ناتۆن. ڕۆشنبیرەکەش لە هەلومەرجێکی بەم ڕەنگەدا وتەیەکی جودیت باتلەر دەخاتە ستۆری تا لە قافڵەی ڕۆشنبیریی جێ نەمێنێت.
سەبارەت بە ڕۆژئاوا نقەی لە خۆی بڕیوە. ئەو کوێرایی داهاتووە تا ببینێت ئەوە ژنان و پیاوانی بەرخۆدێرن بێ چاوەڕوانیی دەوڵەت و خەڵکی «ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست» و ئەو جیهانەی خەریکی کاروکاسپی خۆیەتی. سیستەمێکی سیاسیی نوێیان ڕەنگاندووە: کانتۆنەکانی خۆبەڕێوەبەریی.
ئەمڕۆ لە هیچ کوێ نیشانەی سیاسەتی ئازادیخوازانە نابینرێتەوە، ئەوەی هەیە ڕێوڕەسمی دیپلۆماتیی نێوان دەوڵەتانە. لە ماوەی چەند ڕۆژی پێشوودا پتر لە پەنجا هەزار ژن و منداڵ لە سووریا ئاوارە بوون. ئەمەش لە چاوەڕوانیی جیهانێکی کەڕوکوێردا…
ڕەنگە ڕۆژئاوا تاکە پێگەی ژیۆپۆلەتیکی جیهان بێت کە هێشتا سیاسیی و شۆڕشگێڕانە بەپێوە مابێتەوە.
تووڕەیی تورکیا و هاوپەیمانەکانیشی هەر ئەمەیە.
کەمپینی گۆڤاری (ئازادیی کۆمەڵگە) بۆ بەرگریی و بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوا بەرانبەر چەتەکانی تەحریر شام و سوپای داگیرکەری تورک.
زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button


Like this:

Like Loading...