پرسی ژن

جاڕنامەی دیموکراسیی ڕادیکاڵ، ئۆتۆنۆمیی و مافی چارەی خۆنووسین

لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری پۆرت ئێدواردی باشووری ئەفریقا، ٤٤ نوێنەری ٣٤ ڕێکخراو و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە، جاڕنامەیەکی جیهانییان بۆ پشتیوانی لە 'دیموکراسیی ڕیشەیی و خۆبەڕێوەبەری' بڵاو کردەوە.

لەئینگلیزییەوە: ئەویندار

لە ٢ تا ٦ی مانگی دووی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی ٤٤ کەسیی کە لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە نوێنەرایەتیی ٣٤ کۆمەڵە، ڕێکخراو و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییان دەکرد لە پۆرت ئێدوارد (لە کەنارەکانی کێوی باشووری ئەفریکا). ئێمە کۆ بووینەوە تا گفتوگۆ دەربارەی خەباتە هاوبەشەکانمان، بنیادنانی تێگەیشتنی هاوبەش بۆ چۆنێتیی پراکتیزەکردنی دیموکراسی ڕیشەیی (ڕادیکاڵ) و ئۆتۆنۆمیی بکەین، هاوکات تا بە جیاوازییەکانمان ئاشنا بین. بۆ ئێمە، دیموکراسیی ڕیشەیی بەرپرسیارێتیی ماف و بڕیاڕدان لەمەڕ هەموو ئەو بابەتانە بەدوای خۆیدا دێنێت وا گرێدراوی ژیانمانن، لەوە ئەچێ بۆ هەر پێشنیارێ لە دەرەوەی کۆمەڵ و چواردەوری خۆمان، بڵێین بەڵێ یان نەخێر. ئەمەش مافی ڕەتکردنەوەی ئەو پرۆژە درێژەپێدەرانە دەگرێتەوە کە دەمێکە بە هەژار و دواکەوتوو دەمانناسێنن، ئێمەیان لە خاکوئاوی خۆمان دەربەدەر و ئاوارەکردووە. ئەمەش بە واتای ڕەتکردنەوەی ئەو مۆدێلە ئابووریی، سیاسیی و کەلتووریانە دێت کە توندوتیژی دەسەپێنن بە سەر جەستە، خاک و ئەزموونە جیهانییەکانماندا هەوڵ دەدەن بمانکەن بەو وێنەیەی ڕۆژئاواییەکان بۆیان کێشاوین. لەجێی ئەو خۆبەدەستەوەدانە ئێمە داوای مافی پاراستن، بەردەوامبوون لە پەرەسەندنی سیستمی جۆراوجۆری فێربوون، چارەسەر، نیشتەجێکردن، زانین، نواندن و خواردن دەکەین-خۆپاراستن لە ژیان و زەوی کە ڕەگی لە کۆمەڵدا داکوتاوە.

ئێستا ئێمە شایەتحاڵی لاسەنگترین سەردەمی مێژووی مرۆڤایەتین، ئەمە بە سەدان ساڵ قۆستنەوە و بێبەشکردن شێوەی پێ داوە. لە کاتێکدا دەژین قەیرانێکی قووڵ و یەکتربڕ هەیە، هەڵکشانی دیکتاتۆریی و ڕاستڕەوەکان لەسەر شکستەکانی دیموکراسی لیبراڵی بەرەوپێش چوون، گلەیی و شەڕەکان بەکار دێنن و ناڕەزایەتیی گشتیی دەگۆڕنەوە بۆ ڕق دژی ئەوانەی لە ڕووی نەتەوایەتیی، ڕەگەزیی، ئاینییەوە کەنارگیر کراون، تێکچوونی جیهانی سرووشتی-کە دیارە بە لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندەوەران، کێشەی کەشوهەوا، پیسبوون و ژەهراویبوون – هەموو بوارەکانی ژیان دەخاتە مەترسیەوە. نایەکسانیی ئابووریی و داراییش قووڵتر دەبنەوە، ناڕەزایەتیی و تووڕەیی زیاتر دەبێت، سیستم زیاتر ئاگری توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەز، چین، نەژاد، توانا و سێکسوالیتە تاو دەدات. (دەرکەوتنی کۆڵۆنیاڵیزمی نوێ پەرە دەسەنێت، وەک هێزە داگیرکەر (ئیمپریالیست) ەکان دەیانەوێت کۆنترۆل بپارێزن. فاشیزم، نامۆبێزیی [١]، ڕەگەزپەرستیی لە سەرتاپای جیهاندا پەرە دەسەنن، ئەمانە لەلایەن ئامانجە داگیرکارییەکانی باکووری جیهان و دەوڵەتە دیکتاتۆرە نوێیەکانی باشووری جیهانەوە پاڵپشتی دەکرێن. ئەم هێزانە شەڕی وێرانکەر، بە تایبەت پاکتاوی نەژادیی [٢]، پاکتاوی ژینگەیی و نەتەوەیی بەڕێوە دەبەن، توندوتیژیی سەربازیی توند لە تەواوی جیهاندا وەک ئاسیای ناوەندیی، ڕۆژاڤا، غەززە (فەڵەستین)، میانمار، هەرێمی کۆنگۆ و سوودان. جگە لە توندوتیژیی سەربازیی. جگە لە توندوتیژیی سەربازیشەوە ئێمە شایەتحاڵی هەڵهاتنی فاشیزمی تەکنەلۆژیی و چاودێریی دەبین کە بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیاکان دەکرێ و زیرەکی دەستکرد وەبەر دێنرێت. هەروەها گۆڤانی شێوازی نوێی ڕێکخراوە تاوانکارییەکانین، پاوانی زەوی و بێبەشکردنی کۆمەڵ بە ناوی مۆدێرنیزم-نوێکارییەوە، پێشکەوتن و گەشەپیدانی وەک گۆڕانی وزە و کەشوهەوا بە بەردەوامیی. هاوکات لێسەندنەوەی شوێنەوارە کەلتوورییەکان، تۆوەکان و زانیارییە ناریتییەکان لەلایەن کۆمپانیا سەرمایەدارییەکان، ئەویش بۆ قازانجی بەردەوام.

گەشەپیدانی سەرمایەداریی لە ڕێی درووستکردنی ئارەزووی نابەردەوامەوە تاو دەسەنێت. چەمکی چەوتی پێشکەوتن و “ژیانی باش” درێژە پێ دەدات و درۆودەلەسە لە ڕێگای میدیای سەرەکییەوە دەهۆنێتەوە. ئەمە جۆریکە لە کۆلۆنیالیزم و مێشک و جەستەمانیانی پێ کۆت دەکەن، دابەشبوونی کۆمەڵایەتیی، بەرخۆریی، پشتبەستنی ئابووریی، ژێردەستەیی ژنان، ڕەگەزەکانی تر و سرووشت. ئەم دیالێکتیکانە ناڕەزایەتیی، نامۆبوون و گێژاوی کۆمەڵایەتیی درووست دەکەن. شکستی دیموکراسی لیبراڵ تەنها ئەنجامی پیادەکردنی خراپ نییە – بەڵکوو بنیادییە، واتە سیستەماتیکە. لە کۆکردنەوەی دەسەڵات و گەندەڵیی و هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی و کێبڕکێی دوژمنکارانە و دابەشکردنی زەبروزەنگی جیهانیی بۆ دەوڵەت-نەتەوەوە سەرچاوە دەگرێت. خەڵک کەمتر دەتوانن یەخەی سیاسەتمەدارەکان بگرن، لە کاتێکدا دامەزراوە هەرێمیی و جیهانییەکانی حوکمڕانیی، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا، لە هەندێک حاڵەتدا بەسوودن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی لە چارەسەری قەیرانە هەنووکەییەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، شەڕ و پێکهێنانی یەکگرتووییدا ناکارامەن. دەوڵەت، حیزبە چەپەکان و دامەزراوە سیاسییە فەرمییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بوونەتە بەڕێوبەری پیشەسازیی یان سەرمایەداریی بێسنوور، ئاسانکاریی بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی هەموو جیهان دەکەن، ڕۆژەڤی پیشەسازییە سەربازییە ئاڵۆزەکان بەرەوپێش دەبەن و بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕێن بۆ کۆنترۆڵکردن نەک هەڵوەشاندنەوەی پیکهاتەکانی ستەمکاریی. ئەم دامەزراوانە خزمەتی بەرژەوەندییە بیرۆکراسییەکان و بازاڕ دەکەن نەک پێداویستییەکانی خەڵک و هەسارەکەمان، ئەویش لە ڕێی دەوڵەتە نەتەوەییەکانەوە. لە هەموو ئەمانەدا سرووشت وەک سەرچاوەیەک بۆ قازانج مامەڵەی لەتەک دەکرێت نەک وەک یەکەیەکی زیندوو کە ماف و هۆی خۆی هەیە. لەم بەستێنەدا ئەو گەلە ڕەسەن و کۆمەڵە ناوخۆییانەی بۆ هەزاران ساڵ شێوازی ژیرانەیان بۆ ژیان لە نێو سرووشتدا نیشان داوە، بەردەوامن لە لەناوچوون و کەنارگیرکردن و دوورخستنەوە.

سەرەڕای ئەم قەیرانانە، شێوازی ژیانی بنچینەیی کە جێگرەوەی سیستمی باڵادەستە، بەردەوامە لە گەشەکردن. بزووتنەوەکانی دادپەروەریی ژینگەیی و جۆرەکان، سەروەریی خۆڕسک، کۆمەڵایەتیی، ڕزگاریی ژن لە ستەم و بنیادنانی داهاتوویەکی نوێ. لە سەرانسەری جیهاندا، کارپێکردنی بنچینەکانی دیموکراسیی ڕیشەیی و خۆبەڕێوەبەریی، نموونەی جێگرەوە دەنوێننەوە، سیاسەت، ئابووریی و کۆمەڵ-ڕەگیان لە هاودەنگیی، یەکسانیی و یارمەتیدانی یەکتری لەنێوان مرۆڤەکان و جیهاندا زیاترە. هاوپەیمانییە ناوچەیی-جیهانییەکان لە فراوانبووندان، خەباتەکان پێکەوە دەبەستنەوە و دەسەڵاتی کۆمەڵ بەهێزتر دەکەن. هەموومان دان بەوەدا دەنێین کە خاک، ئاو، مێژوو، کەلتوور، سەربەخۆیی و داهاتوو لە دەستماندایە. لە ڕێگای کردەوەی کۆمەڵایەتیی و کاری هەرەوەزیی و بەکۆمەڵ و خۆبەخشانە بۆ چاکەی هاوبەش، هەوڵی خۆبەخشیی ئەگەر هەر کارێک بێت، مرۆڤایەتیی بۆ هەمووان، خۆبەڕێوەبەریی و شتی تریش لەڕێی گەردوونبینیی و ئەزموونەکانمانەوە-ژیانی باش، جیاوازیی، مرۆڤایەتیی، خۆبوون و ئەمانە… ئێمە دەسەڵاتی بەکۆمەڵمان بەسەر خاکەکانماندا پاتە دەکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لە ‘ڕێکردن لەگەڵ ڕابردووی بەردەممان’، واتە بۆ وەرگرتنەوەی داهاتوو، ئەویش بە ناسینەوەی ڕابردوومان و وەرگرتنەوەی شکۆمان. تێکۆشانەکانمان جیاوازە، بەڵام لە کۆتاییدا هاوشێوەن. لە کاتێکدا زۆرێکمان تێدەکۆشین بۆ مافی بوون و ناسنامە، بۆ هەبوون و پاراستنی خۆبەڕێوەبەریی وەک هەنگاوێکی سەرەتا، بەڵام نەک وەک کۆتایی، ئەوانی تر تێدەکۆشن بۆ دووبارە ژیانەوە: بنیادنانەوە و بەهیزکردنی هاوبەشی و سەربەخۆیی. لە کاتێکدا هەندێکمان خێراتر لە هەندێکی تر بەڕێدا دەڕۆین، هاوشێوەن و بەم جۆرەن، ئەگەری ئەوە هەیە هاودەنگیی و درووستکردنی هاوپەیمانیی و کردەوەی بەکۆمەڵ بە شێوەیەکی ڕیشەیی ڕەگ داکوتێت.

ئێمە داوای زیاتر لێکنزیکبوونەوەی خەباتەکان دەکەین تا گەلانی ڕەسەن، بزووتنەوەی بنەڕەتیی و پێکهاتە چەوساوەکان لە شەڕی دادپەروەریی و کەرامەتدا یەک بخات. ئێمە پابەندیی وەرگرتنەوە و بەرگریی و بنیادنانی سیستمی بێ پلەبەندیی و دووبارە بنیادنانەوەی ئیکۆلۆژیی دەکەین، ئەمەش بە پێودانگی بڕیاردانی کۆدەنگانە دامەزراوە، لێرەڕا دوابەشی سروەشت و نەوەکانی داهاتوو تیایدا پارێزراو و یەکسانن. ئێمە هەژموونی چوارچێوەی دەوڵەت نەتەوە ڕەت دەکەینەوە و لەجێی ئەوە بانگەشەی سرووشت کلتووریی ناوچەیی [٣] دەکەین، لێرەدا بڕیاردانی سیاسیی و لێشاوی سرووشتیی و کلتووریی هاوتەریب بێت نەک سنوورە دەستکردەکان. بۆ نموونە ئێمە داوای ئەوە دەکەین ئۆقیانووس و دەریاکان وەک بەشێک لە کۆمۆنەکان مامەڵەیان تەکدا بکرێت، بۆ ئەوەی بەکۆمەڵ لەلایەن هەموو گەلانی دەوروبەرەوە خزمەتیان بکرێت. جگە لەوەش، ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی مۆدێلی دیکەی حوکمڕانی جیهانی کە بە دانپیانانی یەکتر لە دەوڵەت نەتەوە و دژی دەوڵەت و دەرەوەی دەوڵەت کار دەکەن، ڕێگاکان بەرەو داهاتوویەکی دادپەروەر و ئازاد دەڕۆن و پرۆسەی شەریعەتدان بە گەل درووست دەکەن. ئێمە کار بۆ بنیادنانی فۆرمی جێگرەوەی هەرێمییدەکەینەوە کە دەوڵەت سەرکردایەتیی ناکات، بەڵکوو لە سەر بنیادنان و بنیادنانی خەباتی بنچینەیی و کارپێکردنی جێگرەوەکان دامەزراون. داننان بە شوێنی خۆمان لە سرووشت و شوێنی باوباپیرانمان و نەوەکانی داهاتوومان. ئێمە مافی خۆمان پاتە دەکەینەوە بۆ پاراستن یان وەرگرتنەوەی سیستەمی زانینی خۆمان، کە ڕەگیان لە بەرگریکردن لە ژیان و خاک و بوونی کۆمەڵدا هەیە. هەروەها داوای قەرەبووکردنەوە و دانەوەی ئەو قەرزەی سەرمایەدارییە کۆلۆنیالەکان دەیکەن وا بەهۆی دەرهێنانی سەرچاوە و پیسبوون و کۆیلایەتیی و دزیی کەلتووریی لە چەند سەدەی ڕابردوودا قەرزاری زۆرینەی جیهانە.

لە ڕێگەی ئەم لێکنزیکبوونەوەیە و ڕاگەیاندنی جیهانییەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین دەستپێشخەرییە بنچینەییەکانی دیموکراسی و خۆسەریی وەک جێگرەوەیەک بۆ هەردوو پاوانخوازیی و دیموکراسیی لیبڕاڵ گەورە بکەین و بەهێزیان بکەین، دڵنیابوون لە بینین و دانپیادانانیان لەلایەن خەڵکی زیاتر، کۆمەڵگەی مەدەنیی و دامەزراوە نیودەوڵەتییەکانەوە. لەڕێی تۆڕەکانی فێربوون و هاوپشتییەوە، هەوڵ دەدەین هێزی بەکۆمەڵمان لەگەڵ ئەوانی تر لە سەرانسەری ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهان بەهێز بکەین، ئەویش بە جەختکردنەوە لە مافی چارەی خۆنووسین، بەرگریی لە خۆمان، خۆسەریی، درووستکردن و بەرگریی لە پێکهاتەکانی حوکمڕانیی خۆمان، هاوکات پێشخستنی ئابووریی خۆسەر، دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و خۆسەریی کەلتووریی. هەروەها ئێمە پابەندین بە پێشخستنی و خستنەڕووی ئەو تیۆر، ئایدیۆلۆژیا و چەمکانەیڕیشەیان لە کارپێکردنی بنەڕەتیی و ڕۆڵ و کاریگەریگەرییان هەیە، وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەکادیمیای فەرمیی باڵادەستی هەنووکەیی. لە کاتێکدا ئێمە بەدوای دانپیادانان بە سیستمی حوکمڕانیدا دەگەڕێین، چاوەڕێی ئەوە ناکەین حکومەتەکان ئەمە بکەن، بەڵکوو لەبری ئەوە پرۆسەی دانپیادانانی یەکتری لەنێوان خۆماندا وەک گەلانی جیهان درووست دەکەین.

ئەم جاڕنامەیە دەستی کەرامەت بۆ هەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهاتەکان و ڕێکخراوەکانی خەبات درێژ دەکات و داوا دەکات لە بنیادنانی جیهانێک لە دەرەوەی پیاوسالاریی و داگیرکاریی و سەرمایەداریی لەگەڵمان بن. بە ئاودانیی هاوپەیمانیی، کردەی ڕاستەوخۆ و بەرخودانی بەکۆمەڵ، پێشنیازی یەکگرتن و سەکۆیەکی جیهانیی دەکەین بۆ دیموکراسی ڕیشەیی- سەکۆیەک کە بە شێوەیەکی بێ پلەوپایە زانیاریی بگۆڕینەوە، کاری پێ کەین، هاودەنگ بین و ستراتیژی هاوبەشمان هەبێت. هاوکات دەستڕاگەیشتن بە بزووتنەوە دیموکراسییە ڕادیکاڵەکان، لەوانەش داننان بە سرووشت و جیهانی دەرەمرۆڤ. وەک هاودەنگیی، هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە چارەی خۆنووسین و چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەیە، بانگهێشتان دەکەین تا لە داڕشتنەوەی داهاتوویەک کە شیاوی هەموو جیهان بێت، تا لەگەڵمان بن، ئەویش لە دەرەوەی باڵادەستیی و بەرخۆرییو ستەمی بەرنامەڕێژ.

سەرچاوە: globaltapestryofalternatives

[١] xenophobia

[٢] genocid

[٣] biocultural regionalism مەبەستی چەمکەکە ئەوەیە؛ هەر ناوچەیەک بە سرووشت و کەلتووری خۆیەوە بژێت.

 


Endorsing Communities and organizations

“کۆمەڵە و ڕێکخراوە پشتیوانەکان”

  • Abahlali base Mjondolo, South Africa
  • Amadiba Crisis Committee, South Africa
  • Cherán community Michoacán, México
  • Misak Indigenous People / AISO, Colombia
  • Proceso de Comunidades Negras (PCN), Colombia
  • Karen Environmental and Social Action Network (KESAN), Kawthoolei/Burma
  • Makoko Community, Nigeria
  • CEE-HOPE [Nigeria]
  • Buliisa Community, Uganda
  • Ogiek Community, Kenya
  • Lachung Adivasi People, Sikkim, India
  • Goba Association, Ladakh, India
  • Teduray and Lambangian Indigenous Peoples, Philippines
  • Niadub Mimmigan, Youth Movement of the Kuna Indigenous People, Panama
  • Tao Indigenous Conserved Territories Union, Taiwan
  • Rendile Pastoralist, Kenya
  • Coalition des Femmes Leaders pour l’Environnement (CFLEDD), Democratic Republic of Congo
  • Association Des Femmes Transformatrices de Poissons, Senegal
  • Concordia Communal Property Association, Northern Cape, South Africa
  • Green Development Advocates, Cameroon
  • Bienes Comunales de Capulálpam de Méndez, Oaxaca, México
  • Kurdish alternative adjudication processes & general social organization, Kurdistan
  • Gobierno Comunitario Chilón, Chiapas, México.
  • Civil Diplomacy Center, Rojava, North and East Syria.

 

Supporting Organizations

“ڕێکخراوە پشتیوانەکان”

  • Jineoloji Academy [Kurdistán]
  • Kalpavriksh / Vikalp Sangam [India]
  • WoMin [South Africa]
  • Crianza Mutua Mexico [Mexico]
  • Movement for Alternatives and Solidarity in Southeast Asia (MASSA)
  • Academy of Democratic Modernity [Kurdistan]

 

Endorsements to the declaration

“پشتیوانییەکان بۆ جاڕنامەکە”

  • All India Union of Forest Working People AIUFWP
  • MINGAnet, red de redes por el cuidado de la Vida
  • Deep Commons Network
  • Leadership for the Ecozoic
  • Universidad Nacional de San Martìn CONICET Argentina
  • Iloilo City People’s Council (ICPC), Iloilo City, Philippines
  • The SANE Collective
  • Ciencia Andina
  • The Alternatives Project (TAP) and the University of Maryland
  • Foro Oaxaqueño del Agua
  • Black, Indigenous, People of Color and all oppressed communities in the US
  • Post Growth Institute
  • TACC (Teachers against Climate Crisis)
  • Affiliated with USSEN, MFMT, GTA Solidarity Economy Thematic Group
  • Movimiento de Autoridades Indígenas del Sur Occidente AISO
  • Deep Commons Network
  • Petit Rien
  • Centro Interdisciplinario de Investigación y Desarrollo Alternativo U Yich Lu’um
  • Fanonga Fokonolona
  • May First Movement Technology (US/MX cooperative)
  • Abenaki Land/Burlington, VT
  • United States Solidarity Economy Network
  • Friends of Mother Earth
  • The Alternatives Project
  • Degrowth.info
  • Trade Collective
  • Deep Sea Defenders

Sign the declaration!

“!جاڕنامەکە واژۆ بکە”

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button


Like this:

Like Loading...