بۆچی دەڵێین: بژی ڕێبەر ئاپۆ
گەر دەوڵەت وا فکر بکات تەنها ئەوە دەتوانێ ئەم درووشمە بەیاسایی بکات، ئەوە قسەی قۆڕە، یان وابیرکاتەوە درووشمی بەو ڕەنگە ئاسایی بکاتەوە، ئەوە دیسان قسەی قۆڕە، من دەیان چالاکی گیانفیدایی دەژمێرم کە بە "بژی ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجام دراوە، دەتوانم سەدان شەهیدبوون بژمێرم کە کۆتاڕستەی شەهید بژی ڕێبەر ئاپۆ بووە. هەروەها هەزاران چالاکیش بە بژی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە و کۆتایی هاتووە. بۆیە درووشمی ئاوا شۆڕشگێڕیی هەرگیز بە یاسا ناگیرێ و ئاسایی نابێتەوە.
ئاراس گوڵزار
پارتییەکان بە ئێمەیان دەوت ئێوە بۆچی دەڵێن: بژی ڕێبەر ئاپۆ، بۆچی ئێمە نەڵێین بژی سەرۆک بارزانی؟ ئێمەش دەمانوت کێشە چییە بڵێن و با بژی بارزانی، بەڵام بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە نەک بێشەرەف و خیانەتکارانە. بڕیاری دادگای تورکیا لەسەر وتنی: بژی سەرۆک ئاپۆ؛ پێویستە بزانرێ خێرێک نییە دەوڵەت بیدات بە کورد و ئازادیخوازانی تورکیا، دەوڵەتیش هەرکەس دەزانێ فاشیستە و لەسەر هۆڤ و شەڕ دەژی. بە واتایەکی دیکە بە نووکەدەرزی دیموکراسی بە بنەما ناگرێ تا بڵێین بڕیارێکی دیموکراتیانەی دابێ.
یەکەم: خەبات و بەرخودانی گەریلا لە تەواوی جوگرافیای کوردستان دەیانجار دەوڵەتی بەچۆکدا هاوردووە تا نەرمی بنوێنێ و مەیتخانەکانی پڕ نەکا لە سەربازی تورک. دووەم: خەباتی کوردان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دژ بە فاشیزم لە ئاستێکی باڵادایە و بۆ هەرپرسێکی ژیانی دەردەکەونە مەیدان، لەگەڵ هەر دەرکەوتنێکیش درووشمی سەرەکی “بژی ڕێبەر ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێ”ـیە. جا قەبووڵی دەکا یا بە یاسایی دەکا کێشەی خۆیەتی، ئێمە هەر دەیڵێینەوە و فەلسەفەی ناو ئەم درووشمەش ئێمە دەزانین چییە.
سێیەم: گەر دەوڵەت وا فکر بکات تەنها ئەوە دەتوانێ ئەم درووشمە بەیاسایی بکات، ئەوە قسەی قۆڕە، یان وابیرکاتەوە درووشمی بەو ڕەنگە ئاسایی بکاتەوە، ئەوە دیسان قسەی قۆڕە، من دەیان چالاکی گیانفیدایی دەژمێرم کە بە “بژی ڕێبەر ئاپۆ” ئەنجام دراوە، دەتوانم سەدان شەهیدبوون بژمێرم کە کۆتاڕستەی شەهید بژی ڕێبەر ئاپۆ بووە. هەروەها هەزاران چالاکیش بە بژی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە و کۆتایی هاتووە. بۆیە درووشمی ئاوا شۆڕشگێڕیی هەرگیز بە یاسا ناگیرێ و ئاسایی نابێتەوە چوارەم: دەوڵەت چ پێویستی بەم مەرامی و گۆڕینی دیسکۆرسی سیاسی و میدیاییە؟ ئەوە ئیمڕاڵیە و سەدانجار کەجەکە پێی وتوون فەرموون گەر چارەسەریتان دەوێ، دەرگای ئیمڕاڵی بکەنەوە و بچن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دانیشن، گەرنا مەیەنە لای ئێمە. پێنجەم: گەر لەچوارچێوەی گۆڕانی هاوکێشە سیاسی و بازرگانی و جیۆپۆلەتیکیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین شڕۆڤەی بکەین، ئەوا کەجەکە وەک سیستەمێک کار دەکات و خاوەنی فەلسەفە و ڕێبازی فکری – سیاسی- ئەخلاقی – ژیانی خۆیەتی کە ” هێڵی سێیەم”ـە و بەرەی خۆی هەیە و ناکەوێتە ناو هیچ بەرەیەک و سازش لەسەر هیچ پرسێکی نەتەوەیی و دیموکراسی ناکات.