پاش چاوەڕوانییەکی پڕ تامەزرۆیی، ژمارە ٤٩ی گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە کەوتە بەردیدی خوێنەران
"ئازادیی کۆمەڵگە" بانگهێشتتان دەکات بۆ گەشتێکی هزریی نوێ. خوێندنەوە و ڕەخنە و پێشنیارەکانتان جێگەی بایەخی ئێمەن.

خوێنەرانی بەڕێز، بیرمەندان و دۆستانی هێژای “ئازادیی کۆمەڵگە”.
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، ژمارە (٤٩)ی گۆڤاری “ئازادیی کۆمەڵگە”تان پێ ڕادەگەیەنین. ئەم ژمارەیە، کە تایبەتە بە وەرزی بەهاری ٢٠٢٥، لەژێر دروشمی “هیوا لە سەرکەوتن بەهادارترە”دا، هەڵگری پەیام و شیکاریی قووڵە بۆ ڕووداو و پرسە هەنووکەییەکان.
ئەم ژمارەیە، وەک نەریتی گۆڤارەکەمان، ڕێزێکە لە بیرمەندێکی گەورەی جیهانی، و ئەمجارەیان تەرخانکراوە بۆ ئیمانوێل واڵێرشتاین (Immanuel Wallerstein) و قوتابخانە فکرییەکەی، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تێگەیشتنمان لە سیستەمی جیهانی و دیاردەکانی سەرمایەداری هەبووە.
لەم ژمارەیەدا دەروازەیەکی نوێ بۆ گفتوگۆی هزری و شیکاریی ڕەخنەگرانەمان کردووەتەوە. ژمارە (٤٩) هەڵگری کۆمەڵێک بابەتی هەمەلایەنە کە لەلایەن نووسەران و بیرمەندانی ناسراوەوە ئامادەکراون و تیشک دەخەنە سەر پرسە هەستیارەکانی کۆمەڵگەکەمان و جیهان.
تەوەرە و بابەتە سەرەکییەکانی ئەم ژمارەیە بریتین لە:
- پێشەکی: ڕوانگەیەکی گشتییە بۆ ناوەڕۆکی ئەم ژمارەیە و ئەو دیدگا فکرییەی کە بابەتەکان پێکەوە گرێدەدات، بەتایبەت لە چوارچێوەی قەیرانی شارستانییەت و گەڕان بەدوای چارەسەری و هیوا نوێیەکاندا.
- “ئایدیۆلۆژیا؛ هەوێنی ئازادیی، هەبوون و یەکبوونە” (جەمیل بایک): شیکارییەکە بۆ ڕۆڵی بنەڕەتی ئایدیۆلۆژیا لە تێکۆشانی ئازادیخوازانە و پرۆسەی خۆناسین و یەکگرتنی گەلان.
- “سووریا: لە چەپۆکسالارە سکۆلارەکانەوە تا پۆپۆلیستە ئیسالمگەراکان” (سەعید ڕەهنما): خوێندنەوەیەکە بۆ گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا.
- “جەنگ وەک چارەنووسی مرۆڤ” (شارا تاهیر): تێڕامانێکی فەلسەفییە لە دیاردەی جەنگ و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤایەتی.
- “ڕەخنە لە ئایدۆلۆژیای لیبراڵ” (ئالێن دێ بێنوا): ڕەخنەیەکی تێروتەسەلە لە پایە فکرییەکانی لیبراڵیزم و دەرهاویشتەکانی.
- “ڕۆژئاڤا: پارادایمی خەبات نەک پارادایمی جەنگ” (هاوار محەمەد): شیکارییەکە بۆ ئەزموونی ڕۆژئاڤا وەک مۆدێلێکی نوێی سیاسی.
- “پلانی (مارشاڵ) ناسنامەی ئیرادەی ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (جووتیار ئاسۆس): لێکۆڵینەوەیەکە لە ڕۆڵی پلانی مارشاڵ لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە.
- دۆسیەی تایبەت بە ئیمانوێل واڵێرشتاین:
- “تەنگەژە ئیدۆلۆژییەکانی سەرمایەداریی” (ئیمانوێل واڵێرشتاین)
- “گفتوگۆیەک لەگەڵ ئیمانوێل واڵێرشتاین” (سازدانی کەیوان هاریس)
- “ئیمانوێل واڵێرشتاین و کۆتایی سەرمایەداریی” (پەروێز سەداقەت)
- “قەرزی پێنج هەزار ساڵی سەرەتا” (دەیڤد گرەیبەر): شیکارییەکە بۆ مێژووی قەرز و ڕۆڵی لە سیستەمە کۆمەڵایەتییەکاندا.
- ڕانانێکی شیکاری بۆ هزری ئۆجالان و بنبەستی پرۆسەی ئاشتی لە (کۆنووسەکانی ئیمرالی)دا (هەیفا کەمال): تێڕوانینێکی وردە بۆ بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و ئاستەنگەکانی.
دابەشکردن و دەستکەوتنی گۆڤار:
ئەم ژمارەیەش وەک ژمارەکانی پێشوو، لەلایەن کۆمپانیای بلاڤ پەیکەوە دابەشکراوە و ئێستا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان بەردەستە.
بۆ دەستکەوتنی گۆڤارەکە بە شێوەی ئۆنلاین و زانیاری زیاتر، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمەکانمان بکەن.
هەروەها دەتوانن لەم کۆشک و کتێبخانانەی خوارەوە گۆڤارەکە بەدەستبهێنن:
- ناوەندی سلێمانی:
- کتێبخانەی غەزەلنوس – ناوبازاڕی وشیار قەفتان
- کتێبخانەی وشە – جادەی مەولەوی کۆشکی
- کۆشکی ڕێبین – بەردەرکی سەرا
- کۆشکی سەرچنار – ناوبازاڕی سەرچنار
- کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١
- کتێبخانەی ڕۆمان – تەلاری سیروانی نوێ
- قەزاوناحیەکانی سلێمانی:
- کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی – ڕانیە
- کتێبخانەی ژین – قەڵادزێ
- کتێبخانەی ڕەھەند – چوارقوڕنە
- کتێبخانەی ھەژار – کۆیە
- کتێبخانەی شار – کەلار
- کتێبخانەی ڕەسەن – دەربەندیخان
- پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید:
- کتێبخانەی ھەژار موکریانی – ناوبازاڕی ھەڵەبجە
- پارێزگای کەرکوک:
- ناوەندی ڕۆشنبیری وھونەری دیالۆگ – کۆتایی جادەی کۆماری
- پارێزگای ھەولێر:
- نوسینگەی بلاڤ پەیک یان (چاپخانەی هێڤی) – پشت پارێزگا
- کۆشکی میدیا – بەرامبەر داون تاون
- خانەی سیروان – تەنیشت چایخانەی مەچکۆ
- کتێبخانەی مەم و زین – داون تاون
- قەزاوناحیەکانی ھەولێر:
- کتێبخانەی شێرکۆ – ڕەواندوز
- کتێبخانەی ھاوژین – هەریر
“ئازادیی کۆمەڵگە” بانگهێشتتان دەکات بۆ گەشتێکی هزریی نوێ. خوێندنەوە و ڕەخنە و پێشنیارەکانتان جێگەی بایەخی ئێمەن.
لەگەڵ ڕێزی بێپایانی ستافی گۆڤاری “ئازادیی کۆمەڵگە”.
https://komelge.com
azadikomelge@hotmail.com