ڕۆمانی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە) کەوتە بەردیدی خوێنەران
ڕۆمانەکە لە 526 لاپەڕەی قەبارە 14*20سم پێکهاتووە و باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنێک دەکات بەناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە هەڤاڵ یادە
ڕۆمانی دایە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژنۆلۆژییە و لە نووسینی ڕووناک مورادە، ئەم ڕۆمانە ڕۆزا حەمەساڵح لە عەرەبییەوە کردوویەتی بەکوردی
ڕۆمانەکە لە 526 لاپەڕەی قەبارە 14*20سم پێکهاتووە و باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنێک دەکات بەناوی هەڤاڵ یادە.
نووسەری ئەم پەرتووکە ژنێکی کوردی ڕۆژئاوایە بە ناوی “ڕووناک موراد”، کە تێیدا زۆر بە ڕاشکاوی باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە هەڤاڵ یادە.
وەرگێڕ دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاری و ستەمکاری رێگەی دژواریان گرتۆتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.
شایەنی باسە بەشی کۆتایی ڕۆمانەکە بریتییە لە چەپکێک وێنەی تایبەت بە ژیانی هەڤاڵ یادە.
ڕۆمانی ڕۆمانی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە) لەسەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە
چاپکراوی نوێ
دایە
(ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی یادە )
ڕووناک موراد
لەعەرەبیەوە ڕۆزا حەمە صاڵح
نرخ ٥٠٠٠ دینار
کۆمپانیای بلاڤ پەیک ئەم کتێبەی دابەشی سەر کۆشک و کتێبخانەکانی کوردستان کردوە
بۆ دەستخستنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم ناوەندانەی فرۆشی کتێب بکە
ناوەندی سلێمانی
کتێبخانەی غەزەلنوس – ناوبازاڕی وشیار قەفتان
کتێبخانەی وشە – جادەی مەولەوی
کۆشکی ملا محسین – بەردەم ڕشە مۆڵ
کۆشکی ڕێبین – بەردەرکی سەرا
کۆشکی سەردەم – بەردەم باخی گشتی
کۆشکی سەرچنار – ناوبازاڕی سەرچنار
کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١
کتێبخانەی ڕۆمان – تەلاری سیروانی نوێ نھۆمی سێیەم
قەزاوناحیەکانی سلێمانی
کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی – ڕانیە
کتێبخانەی ژین – قەڵادزێ
کتێبخانەی ڕەھەند – چوارقوڕنە
کتێبخانەی ھەژار – کۆیە
کتێبخانەی شار – کەلار
کتێبخانەی ڕەسەن – دەربەندیخان
پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید
کتێبخانەی ھەژار موکریانی – ناوبازاڕی ھەڵەبجە
پارێزگای کەرکوک
ناوەندی ڕۆشنبیری وھونەری دیالۆگ – کۆتایی جادەی کۆماری
پارێزگای ھەولێر
کۆشکی سیروان – تەنیشت چاخانەی مەچکۆ
نوسینگەی بلاڤ پەیک – پشت پارێزگ
دەزگای ڕۆسا
قەزاوناحیەکانی ھەولێر
کتێبخانەی مێخەک – سۆران
کتێبخانەی شێرکۆ – ڕەواندوز
کتێبخانەی ھاوژین – ھەریر
کۆمپانیایی بلاڤ پەیک بۆ دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان
لەم لینکەی یوتوبەوە ڤیدۆی ڕیکلامی کتێبەکە ببینن
Promo link: