چاند

دەرهێنەرێکی ئیتاڵیی خەڵاتەکەی پێشکەشی گەلی رۆژئاوا کرد

دەرهێنەری ئیتاڵیی بێنێدێتا ئارجینتیەری کە لە ٣٢ هەمین فستیڤاڵی فیلمدا خەڵاتی پێشکەشکرا، رایگەیاند: خەڵاتەکە پێشکەش دەکەم بە گەلی بوێری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە رۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر دەکوژرێن.

ئازادیی کۆمەڵگە

لە ٣٢ هەمین فستیڤاڵی فیلمی کۆڵن کە لە شەش بەشی جیاجیادا خەڵات دابەش کرا، بێنێدێتا بە بەڵگە فیلمی “زی ماچمەیکر” خەڵاتی فۆنیکسی وەرگرت.

بێنێدێتا ئارجێنتیەری، لە مەراسیمی بەخشینی خەڵات وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:” لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی کورد، عەرەب، ئاشوری و ژنان کۆمەڵگایەکی دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان و کۆمەڵگایەکی نوێ دادەمەزرێت. کۆمەڵگای نوێ هێدی هێدی بەرەو پێش دەچێت، بەڵام ئێمە هەموومان لێوەی فێری شت دەبین.

ئاماژەی بەوەشکرد کرد لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا: ئەوان لە دژی داعش تێکۆشان، لەپێناو ئەوروپییەکان بەرامبەر بە داعش وەستانەوە. بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئاسان نەبو. ئەوان بەتایبەتی لە دۆخێکدان کە دەوڵەتی تورک مرۆڤەکان بە تایبەتی ژنان بە درۆن دەکوژێت. دەبێت مرۆڤلەبیری نەکات ئەو خەڵاتە دەکرێتە دیاری ئەو مرۆڤە ئازایانەی لەوێن.

لینکی ڤیدیۆکە:

https://1649452211.rsc.cdn77.org/2022/10/2022-10-28-koln-yonetmen-argentieri-odulunu-rojavaya-adadi2_1.mp4

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button