چاند

فیلمی رەڤ لە فێستیڤاڵی هامبۆرگ نمایشدەکرێت

ئازادیی کۆمەڵگە

 

فیلمی “ڕەڤ” لە دەرهێنانی دەنیز دەمانە، چیرۆکەکەی باس لە هەڵهاتنی ژنێکی دیلکراوی ئێزیدی دەکات لە دڕندەیی داعش و گەڕان بەدوای ئازادییدا، لە فێستیڤاڵی فیلمی هامبۆرگ نمایش دەکرێت.

دیمەنەکانی فیلمی ‘ڕەڤ’ لە باشووری کوردستان و ئەڵمانیا تۆمارکراوە، چیرۆکی هەڵاتنی ژنێکی ئێزدی دیلکراو لە دڕندەیی داعش و گەڕان بەدوای ئازادییدا دەگێڕێتەوە.

دەرهێنەری فیلمەکە دەنیز دەمان، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو چیرۆکە رایگەیاند: ژن سەرکردایەتی شەڕی دژی داعشیان کرد، ئەوان کاراکتەری سەرەکی شۆڕشن، پێویستە ژنانی جیهان بەرخۆدانێکی گەورە و بێ وچان ئەنجام بدەن، بەدوای ئازادییدا بگەڕێن، تێکۆشانیشیان لە دژی تاریکی داعش بکەنە ئامڕازێک و سودی لێ وەربگرن لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکان.

فیلمی “ڕەڤ” ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ نمایش دەکرێت و دوابەدوای ئەوەش دەبرێتە زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان.

فیلمی ڕەڤ لە هەریەک لە فێستیڤاڵەکانی “a Human Shades” و “a Madonie ya Sîcîlyay” براوەی خەڵات بووە.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/2022/10/2022-10-27-koln-deniz-deman-rev-filmi-fragman_1.mp4

 

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button