چاند

بە نمایشێک پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا

بە ئامادەبونی بەشێک لە چالاکوانان و هونەرمەندان لە شاری سلێمانی، شانۆییەک بە مەبەستی پشتیوانی لە گەلانی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایش کرا.

بە ئامادەبونی بەشێک لە چالاکوانان و هونەرمەندان لە شاری سلێمانی، شانۆییەک بە مەبەستی پشتیوانی لە گەلانی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایش کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەشێک لە چالاکوانان و هونەرمەندانی شارەکە، شانۆیەک بە ناوی “یاران بێ دەنگ دامەنیشن” نمایشکرا کە تیادا پەیامی پشتیوانی بۆ ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خرایەڕوو.

شانۆییەکە لە لایەن ڕزگار ئەمینەوە سەرپەرشتی دەکرا، چوار ژن ڕۆڵیان تیادا دەبینی، لە نمایشەکەدا باس لە سەپاندنی زۆرە ملێی سەرپۆش و زەوتکردنی ئازادیەکانی ژنانی لە لایەن ئێرانەوە کرا.

لە شانۆیەکەدا دروشمەکانی ژن ژیان ئازادی و مەرگ بۆ کۆماری پەت و سێدارە، لەگەڵ ئامادەبوان وترانەوە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button