چاند

لە گەرمیان بەبڵاوکردنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێری نێودەوڵەتی شەرمەزاردەکرێت

لە گەرمیان بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری گەلی کورد، پیلانگێری نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا.

لە گەرمیان بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری گەلی کورد، پیلانگێری نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دژی دەستپێکی پیلانگێڕی نێو دەوڵەتی لە ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨، هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد.

لە هەڵمەتەکەدا جگە لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد، بڵاوكردنەوەی چەندین کتێب و نامیلکەی دیکە کە گوزارشت لە فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد دەکەن بڵاوکرایەوە.

ئامانج لە هەڵمەتەکە، شەرمەزارکردنی پیلانگێری نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و ناساندنی تێزەکانیەتی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەپێناو ئازادیی گەلەکەیدا خەباتی بۆ دەکات.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button