ئاخۆ ئەنتەرناسیۆنالیزم هێشتا پڕۆژەیەکی گرنگە؟
فەیلەسووفی ئەمریکی مایکڵ هارت نامەیەکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد، تێیدا ئاماژە بە هەڵکشانی شەڕ و پەلامارە ئیمپریالیستییەکان دەکات

مایکڵ هارت
ئاخۆ ئەنتەرناسیۆنالیزم هێشتا پڕۆژەیەکی گرنگە؟
فەیلەسووفی ئەمریکی مایکڵ هارت نامەیەکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد، تێیدا ئاماژە بە هەڵکشانی شەڕ و پەلامارە ئیمپریالیستییەکان دەکات
نامەکەی مایکڵ هارت بەم جۆرەیە:
“بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان
بە بڕوای من، لەم سەردەمی شەڕ و قڕکردن و پەلاماری ئیمپریالیستییەدا، هەم لەڕووی تیۆری و هەم لەڕووی پراکتیکییەوە، دیسانەوە پێویستیی بە ئەنتەرناسیۆنالیزم سەری هەڵداوەتەوە. هەڵبەت ئاشکرایە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ئەم سەردەمە، پێویستە سەرلەنوێ بیر لە ئەنتەرناسیۆنالیزم بکەینەوە و بنیادی بنێینەوە. زۆر سوپاسگوزار دەبم ئەگەر بۆچوونەکانی خۆتان لەسەر ئەوە دەرببڕن کە ئاخۆ ئەنتەرناسیۆنالیزم هێشتا پرۆژەیەکی گرنگە کە دەبێت وزەی خۆمانی بۆ تەرخان بکەین، ئەگەر وایە، بە چ شێوازێک دەکرێت دایبڕێژین و دەتوانێت چ ڕۆڵێک بگێڕێت؟
لەوانەیە ئەو چەمکەی بەکاری دەهێنم درووست نەبێت؛ چونکە ئەو ئەنتەرناسیۆنالیزمەی من مەبەستمە، تێگەیشتنێک نییە لەسەر بنەمای هاوپەیمانیی نێوان دەوڵەت-نەتەوەکان. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، هیوی نیوتن، سەرۆکی پارتی پڵنگە ڕەشەکان (Black Panther Party)، وەک ئەڵتەرناتیڤێک چەمکی ‘ئەنتەرکۆمۆناڵیزم’ (نێوانکۆمەڵگەیی) پێشنیار کرد و من ئەو هەوڵەی بەرز دەنرخێنم. بە بۆچوونی من، ئەنتەرناسیۆنالیزم لەمڕۆدا (یان هەر ناوێکی تری لێ دەنێین) دەبێت پڕۆژەیەکی فرە چین و توێژ بێت. هەندێک دەوڵەتی پێشکەوتنخواز دەتوانن ڕۆڵی سنووردار ببینن و هاوپەیمانییە هەرێمییەکانیش لە ڕابردوودا بەشداریی گرنگیان هەبووە. بەڵام بە پشتبەستن بە زانیاریی و ئەزموونی خۆم دەتوانم بڵێم کە چەقی قورسایی هەر پڕۆژەیەکی ئەنتەرناسیۆنالیستیی دەبێت بزووتنەوە ئازادیخوازە هاوچەرخەکان بن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ئەم سەردەمە لە بەرانبەر فشارە توند و گەمارۆ ئایدیۆلۆژییەکاندا، تێکۆشانێکی زەحمەتیان لەپێشە.
زۆر شت هەن بۆ وتن، دڵنیام ئەمە دەرگا بۆ گفتوگۆیەکی بەرفراوان دەکاتەوە، بەڵام بۆ ئێستا لێرەدا دەوەستم و ئەوەندە بەسە”.
*مایکڵ هارت: فەیلەسووفێکی ئەمریکییە و یەکێکە پێشەنگانی سۆسیالیزمی سەدەی ٢١.



