باشووری كوردستان له‌نێوان به‌رداشی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراوه‌یه‌تیدا
بە هەمان شێواز داگیرکەرانی دیکەش بە هەمان مێتۆد نزیکی بابەتی کورد و کوردستان دەبنەوە، بە هۆی هەلومەرجی کە هەیانە نەیانتوانیوە بە وێنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەپ و راست و بە شێوەیێکی هەمەلایەنە دوژمنایەتی گەلی کورد بکەن.
سه‌ردار ستار
هێرش و پەلاماری داگیرکەران کە ئەمڕۆ بەگشتی دەیکرێتە سەر کوردستان، به‌وئامانجه‌یه کە بە وێنەی سەدەی بیست کوردستان وەکو نەتەوەو نیشتمان بە نەبوو هژمار دەکرا، لە سەدەی ٢١یش هەمان سیاسەت پەیڕەو بکەن. لە سەرووی هەموو ئەمانەدا دەوڵەتی داگیرکەری توركیا دێت، بە هەمان شێواز داگیرکەرانی دیکەش بە هەمان مێتۆد نزیکی بابەتی کورد و کوردستان دەبنەوە، بە هۆی هەلومەرجی کە هەیانە نەیانتوانیوە بە وێنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەپ و راست و بە شێوەیێکی هەمەلایەنە دوژمنایەتی گەلی کورد بکەن.
ئاشکرایە کە گەلی کورد لە سەدەی بییستیشدا ئەو داگیرکەریەی پەسەند نەکردووە، بەڵام لە بەرانبەر ئەم یەکەدا وەکو پێویست خۆی بەرێکخستن نەکردووه، لەبەر ئه‌و یەکە دوای ماوەیێکی کورت بزووتنەوەی سیاسی و چەکداریەکان بێ ئەنجام کۆتای‌یان پێ هاتوو. بە هۆی دەرەنجامی بەردەوام کردنی ئەم تێکۆشانە و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکە روویانداوە، گەلی کورد ئەمڕۆ بۆتە خاوەن کۆمەڵێک دەسکەوت و ئەزموونی بەهادار کە ناکرێت نادیدە بگیردرێن.
رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست هەرێمێکی زیندوە و پڕ لە گۆڕانکاریەو کە بەردەوام لەم هەرێمەدا گه‌شه‌سه‌ندنی نوێ رووده‌ده‌ن، هه‌ندێک بە دەستی دەروەوە، زۆرێکی دیکە لەو گۆڕانکاریانە بەرهەمی دینامیزمی ناوخۆیین. گرنگ ئەوه‌یە کە ئێمەی کورد چەندە توانیومانە لە ناو ئەم گۆڕانکاری و پێشکەوتنانەدا ئەسپی خۆمان تاو بدەین و وەکو دەرفەتێک بیخەینە خزمەتی خۆمانەوە؟
دیاره یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی كه له بزووتنه‌وه سیاسی و چه‌كداریه‌كانی رابردووش ده‌كرێ ئه‌وه‌بووه، له‌كاتی رووداو و گۆڕانكاریه‌كان ئاماده‌گی پێویستیان نه‌بووه.
داگیركه‌ران له كوردستان زۆربه‌ی كات سوودیان له ساویلكه‌یی و بێ ئاگایی بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانی كورد وه‌رگرتووه و به‌ناوی گفتوگۆ و دانوستان پاكتاویان كردوون، یان ئه‌وه‌تا به‌ناوی كورد‌ی باش و كورد‌ی خراپ به‌ریداونه‌ته گیانی یه‌كتری و خۆشی بۆته ته‌ماشاكه‌ر و ناوبژیوان. ئه‌و كرده‌یه‌شی به ” سه‌گ به‌سه‌گ خنكاندن” به‌ناو كردووه. له راستیدا ئامانجی داگیركه‌ران دیاربووه، ویستویه‌تی كوردێكی لاواز و ده‌سته‌مۆكراو هه‌بێ، كاتێك كاری به‌وانیش نه‌ماوه، ئه‌وا ئه‌وانیشی به‌ئاسانی له‌ناوبردووه. بۆیه ئه‌و كورده لاواز و ده‌سته‌مۆكراوه، یان وه‌ك داگیركه‌ر به‌ناویان كردووه “كورد‌ی باش” له‌لایه‌ن گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌كان به نۆكه‌ر و به‌كرێگیراو و خائین به‌ناو كراوه، چونكه له‌به‌ر ئافرینێك و چه‌ند فلسێك بۆته هۆكاری دامركاندنه‌وه‌و له‌ناو بردنی به‌رخودان و تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد. بۆیه كاتێك هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر خه‌ریكی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌م بووه بۆ وڵاته‌كه‌ی، كورده ده‌سته‌مۆ كرا‌و و به‌كرێگیراوه‌كه خه‌ریكی خزمه‌تی داگیركه‌ران بووه، بۆیه‌ش كورد به نه‌بوو كه‌وتنه مێژووی سه‌ده‌ی 20وه.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی 21 كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره هاتنه پێش، به‌تایبه‌تیش به‌رده‌وام نه‌كردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه له باكووری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه به رووخاندنی رژێمی به‌عس له عێراق ده‌ستی پێكرد، به كه‌وتنی بن عه‌لی و قه‌زافی و موباركیش به‌رده‌وامی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی داگیركه‌ری توركیا له ناتۆ نه‌تۆرێ، بۆیه تا ئێستا ته‌مه‌نی به‌شار ئه‌سه‌دیان درێژ كردۆته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌ویش هیچ هێز و توانایه‌كی له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌ی نه‌ماوه. چونكه به‌كه‌وتنی ئه‌سه‌د ئیدی قه‌واره‌یه‌كی نوێ و به‌هێز، به‌ناوی كوردستان ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانیه‌كانی ده‌خسته به‌رده‌م بڕیارێكی مه‌زنی وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌رێمه‌كه، ئه‌وانیش نه‌یانویست یان نایه‌نه‌وێت خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و باره گرانه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌خسته مه‌ترسیه‌وه. بۆیه پێویسته گه‌لانی ناوچه‌كه پرۆژه و پلانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری پرسه نه‌ته‌ویی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ژنان و گه‌نجان و سه‌رجه‌م پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه بخه‌نه روو و چاوه‌ڕێی هێزه هه‌ژموونگه‌راكانی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن.
گه‌لی كورد هه‌رچه‌نده له‌كۆتایی سه‌ده‌ی 20 رووبه‌ڕووی پیلانگێڕیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه‌وه‌و له ئه‌نجامدا رێبه‌ر ئاپۆ له 15ی شوباتی 1999 به‌دیل گیردرا و راده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا كرا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌یتوانی وه‌ك پیلانگێڕیه‌كانیتری سه‌ر بزووتنه‌وه و جوڵانه‌وه سیاسی و چه‌كداریه‌كان، تێكۆشانی گه‌لی كورد به كۆتا بێنێ یان ده‌ستبه‌رداری خه‌بات وتێكۆشانی بكات، به‌ڵكو دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌خۆداچوونه‌وه‌و خۆكۆكردنه‌وه، جارێكی‌تر به‌گوڕوتینه‌وه به‌رده‌وامی به‌خۆیدا. ئه‌مه‌ش به ستراتیژ و پاردایمێكی تازه كه بتوانێ هێشتا به‌رفره‌وانتر و گشتگیرتر پێداگری له‌سه‌ر ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانی بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش هۆكاربوو كه گه‌لی كورد چ به‌كه‌وتنی رژێمی به‌عس له عێراق و چ به ده‌ركه‌وتنی هێزێكی تاریك په‌رست و چه‌ته‌ی وه‌ك داعش، دیسان گه‌لی كورد به‌هێز و پلان و پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له گۆڕه‌پانی سیاسی و چه‌كداری ئاماده‌بێ.
ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتنی داعش و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ره‌شه‌كوژی و وێرانكاریه‌یی كه كردی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به یه‌ك ئاراسته شه‌ڕیان له به‌رانبه‌ر كرد، تاكو له‌ناو بردنی به‌رده‌وام بوون، ئه‌نجام له سه‌رده‌ستی شه‌رڤانانی كورد و گه‌ڵانی ئازادیخواز، له باغۆز كۆتای به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هێنرا. ئیتر كاتی ئه‌وه بوو، به‌سیاسه‌تێكی فره‌وان گه‌لی كورد به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌ی بچنێته‌وه، به‌ڵام له باشوور به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه بۆ قۆناخه‌كه و ته‌سكبینی له سیاسه‌تی دیموكراتیدا، دۆخەکەیان دژی گەلی کورد سووڕاندەوە. په‌ده‌كه به‌ده‌سیسه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسرائیل بانگی جیابوونه‌وه‌و دروست كردنی ده‌وڵه‌تیدا، وه‌كو ئه‌وانه‌ی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی پشتگیری سه‌رله‌نوێ دروست بوونه‌وه‌ی خه‌لا‌فه‌تی عوسمانیان ده‌كرده‌وه وابوو!! ئه‌وه بووه هۆكار كه له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا %51 له خاك و كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور له‌ده‌ست بدات. دواتریش وه‌ك كۆیله‌یه‌ك به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تی داڕماوی عێراق و داگیركه‌رانی توركیا و ئێران رازیبێ و هاوارببات بۆ هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانیه‌كان، تاكو بیپارێزن و بتوانێ به‌رده‌وامی به هه‌بوونی خۆیبدات. بۆیه دیمه‌نێكی زۆر تراژیدی و كۆمیدی ده‌ركه‌وت، كه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌بوونی پرۆژیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و دروست كردنی ده‌وڵه‌ت نه‌بوون، چونكه ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه ویستوویانه ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، ئاماده‌شبوونه به ساڵان پارێزگاری لێ بكه‌ن، به‌ڵام په‌ده‌كه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نه‌یتوانی مانگێك پارێزگاری له ریفراندۆم بۆ ده‌ڵه‌ته‌كه‌ی بكات.
ئه‌و تێكشكانه‌ی په‌ده‌كه له ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلولی 2017 تووشی هات، له ساڵانی نۆد زیاتر خۆی خزانده باوه‌شی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین هه‌موو جموجۆڵه سیاسی و ئابووری و نزیكبوونه‌وه‌ی له پارچه‌كانی تری كوردستان و چۆنیه‌تی نزیك بوونه‌وه‌ی له كێشه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه و پرۆژه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیایه، هه‌ری پرۆژه‌یه‌ك خزمه‌ت به توركیا نه‌كات هه‌وڵی بۆنادات و خراپی ده‌كات. ئه‌مه‌ش وای كردووه په‌ده‌كه لاته‌ریك ببێ و به‌ته‌نها بكه‌وێته سه‌نگه‌رێك له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانی گه‌لی كورد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆرترین ده‌سكه‌وت و ده‌رفه‌ت له باشووری كوردستان هه‌یه كه ده‌توانرێ خزمه‌تی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستانی پێبكرێت، به‌ڵام سیاسه‌ت و پرۆژه‌كانی په‌ده‌كه وه‌ریگه‌ڕاندۆته گه‌وره‌ترین قه‌یران و گێژاو كه كه‌س نه‌توانێ چاره‌سه‌ری بكات، بۆیه‌ش به‌رده‌وام ده‌گوترێ ته‌مه‌نی ئه‌و هه‌رێمه زۆر به‌رده‌وام ناكات، چونكه ئه‌وه‌ی مێشكی به‌ڕێوه‌بردنی په‌ده‌كه و هه‌رێمی كوردستانه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ره نه‌ك مێشك و هزری كورد‌ی دیموكرات. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك راوه‌سته‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا به‌ئاسانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت په‌ده‌كه چۆن خزمه‌ت به پرۆژه و پلانه‌كانی داگیركه‌ری ده‌كات له باشووری كوردستان.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كورد له باكوور و رۆژئاوای كوردستان، هه‌ستا به سازكردنی پیلانگێڕیه‌ك به‌ناوی ” به‌چۆكداهێنان”، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه پێویستی به په‌ده‌كه بوو، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین، په‌ده‌كه به‌بێ سێ و دوو لێ‌كردن یه‌كسه‌ر چووه پاڵ توركیا، نمونه، كاتێك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا شه‌ڕی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له پایزی 2015 ده‌ستپێكرد و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سندنه‌كردوو و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دووباره كردنه‌وه له پایزی هه‌مان ساڵ، هه‌روه‌ها له‌كاتی یه‌كه‌مین داگیركه‌ری توركیا بۆ جه‌رابلوس له باكووری سوریا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌ده‌كه و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا پێكه‌وه بڕیاری داگیركردنیان دا. ئیدی له‌و كاته به‌دواوه هه‌ڵوێسته‌كانی په‌ده‌كه به‌ته‌واوی گۆڕاون و هه‌رچیه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په نه‌بێ به‌لایدا ناچێ، ئیدی له‌م مێژووه به‌دواوه‌ش شولی دوژمنایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا هه‌ڵكێشا، جا به رێگه‌ی به‌كرێگیراونی وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه یان چه‌ته‌كانی رۆژ و داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا و دروست كردنی سیخوڕ و به‌كرێگیراو بۆ میتی توركیا ئەنجام دابێ فەرق ناکات. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین تائێستا په‌ده‌كه و راگه‌یاندنه‌كانی توركیا به‌داگیركه‌ر دانانێن له عه‌فرین و هه‌موو شوێنه داگیركراوه‌كان، ده‌ڵێن توركیا عه‌فرینی كۆنتڕۆڵ كردووه، چه‌ته‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه باره‌گایان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌ته‌كانه سوریا له عه‌فرین داناوه. هه‌مانكات كاتێك توركیا سه‌رێكانی و گرێسپی له 2019 داگیركرد، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه ده‌ركه‌وت و گووتی؛ ” توركیا له‌دژی كورد نییه”، هه‌روه‌ها تائێستا په‌ده‌كه و حكومه‌ته‌كه‌ی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی سوپای توركیایان له رۆژئاوا شه‌رمه‌زار نه‌كردووه، پێچه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی پێیان كرابێ ره‌وایه‌تیان پێداوه.
سه‌باره‌ت به شه‌نگال، ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه پێكه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی داعش نه‌یتوانی له شه‌نگال ته‌واوی بكات، ئه‌وا بۆی ته‌واو بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش رێكه‌وتنێكیان له ٩-١٠-٢٠٢٠یان به ده‌سه‌ڵاته لاوازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی واژۆ كرد بۆ دووباره داگیركردنه‌وه‌ی شه‌نگال و هه‌روه‌ها له‌ده‌ست خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و ئێزیدیه به‌رخودانڤان و چالاكوانه‌كانی ده‌رخه‌ن و نه‌هێڵن بۆ ساتێك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی خێر له‌خۆی ببێنێ. بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ كرده سیخوڕی و دروست كردنی ئاشوب و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له رێگه‌ی چه‌ند كه‌س و گروپێكی كه‌وتوو و به‌كرێگیراوی خۆیان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام زانیاری كۆكردنه‌وه بۆ ده‌زگای سیخوڕی میت، تاكو له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنرا و بتوانن پێشه‌نگانی ئێزیدیخان له‌ناوبه‌رن، كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال بترسێنن و نه‌هێڵن ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیانەی شه‌نگال سه‌ربگرێ. هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیه پێشه‌نگانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه به ئامانجیان گرتوون و شه‌هیدیان كردوون هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌نن كه له شه‌ڕی دژی داعش له سه‌رنگه‌ری به‌رگری دابوون و نه‌یانهێشت كاره‌ساتی ٣-٨-٢٠١٤ گه‌وره‌ترببێ و هه‌مانكات رۆڵی سه‌ره‌كیان بینی له ئازادكردنی شه‌نگال، به‌ڵام ئه‌و پێشه‌نگانه ئێستا بوونه‌ته ئامانجی هێرش و په‌لاماره‌كانی میت – په‌ده‌كه. هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌بینین كه په‌ده‌كه تائێستا سه‌رەخۆشی بۆ یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه نه‌ناردووه و كرده‌وه‌كه‌شی شه‌رمه‌زار نه‌كردووه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق به‌باشی ده‌ناسران، نمونه‌ی وه‌ك، شه‌هید ” زه‌كی شه‌نگالی و فه‌رمانده زه‌رده‌شت شه‌نگالی و هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال دژوار فه‌قیر”. له‌م رۆژانه‌ش ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی یه‌به‌شه ئه‌و راستیانه‌ی جارێكی‌تر پشتڕاست كردووه، ئه‌ویش چۆن په‌ده‌كه – میت ویستوویانه به‌ڕێگه‌ی كه‌سه لاواز و بێ مۆڕاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی، تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی بچێنێ و نه‌هێڵیت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یەی كه ٧٤ فه‌رمانی بینیوه ئۆخه‌ی له‌خۆی بكات و به مه‌رام و مه‌به‌سته ئازادی و دیموكراتیه‌كانی بگات.
په‌ده‌كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران بگرێ، پێچه‌وانه سه‌نگه‌ری له‌به‌رامبه‌ر هێزه شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كوردستان گرتووه، ئه‌وه ده‌زانرێت كاتێك م.م.بارزانی له ٢٠١٥ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چوو، پێویست بوو هه‌ڵبژاردن بكرێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكێكیتر. په‌ده‌كه و نوجێیفیه‌كان سوپای توركیایان راکێشی باشیك کرد و له‌وێیان به‌جێ كردن. په‌ده‌كه باش ده‌یزانی ئیدی هیچ ره‌واتیه‌كی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر سوپای توركیا نه‌گا به هانایەوە ئه‌وا له گۆڕه‌پانی سیاسی هیچ واتایه‌كی نامێنێ. بۆیه له به‌رانبه‌ر پشتگیر په‌ده‌كه و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ داگیركردنی جه‌رابلوس، ئه‌وانیش به‌هێز و له رێگه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ده‌سكه‌لاكه‌یان رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به‌بێ هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی م.م.بارزانیان درێژ كرده‌وه. له ٣-٣-٢٠١٧وه‌ش په‌ده‌كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو سوپای توركیای جارێكی‌تر هێنایه‌وه ناو خاكی باشوور، سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ی له هه‌رێمی گه‌لی ره‌ش و خواكوڕك ده‌ستپێكرد، پاشانیش له حه‌فتانین و ئاڤه‌شین و زاپ و مەتینان به‌رده‌وامی كرد. له ٢٠٢١ ویستیان به پیلانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌مریكا و په‌ده‌كه سوپای توركیا بێننه چیای گاره، به‌ڵام رووبه‌ڕووی گورزی گه‌ریلای ئازادی كوردستان بوونه‌وه‌و به‌لوتی شكاوه‌وه گه‌ڕانه‌وه دواوه.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو ئەم داگیرکاریەی سوپای توركیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا له برادۆست و بادینان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دەگەڕدراوی هاوكاری و پشتیوانی په‌ده‌كه‌یە، چونكه له‌مێژووی توركیاوه تا ئێستا سوپا رووخاوه‌كه‌ی نەیتوانیوە بێته باشوور، ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه پشتیوانی لێ نه‌كردبێ. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، په‌ده‌كه و حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌وه‌ك هیچ هێرش و په‌لامارێكی زه‌مینی یان ئاسمانی سوپای داگیركه‌ری شه‌رمه‌زار نه‌كردووه‌و هیچ هه‌ڵوێستیكی دژبه‌ری نیشان نه‌داوه، پێچه‌وانه به‌رده‌وام هێزه شۆڕشگێڕ و پارێزڤانانی وڵاتی به هۆكار زانیوه‌و ئه‌و هێزانه‌ی ئابڵۆقه‌داوه‌و بۆسه‌یان بۆ داده‌نێ و هه‌مانكات به زانیاری و دروستكردنی سیخوڕ بۆ میتی توركیا، سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی خستۆته به‌رده‌ست میت و سوپای توركیا و ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌كوێیان بووێ له‌وێ هێرش و په‌لاماره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش ئاشكرابووە كه په‌ده‌كه ئه‌و هه‌رێمه سنووریانه‌ی هه‌موو به‌پاره فرۆشتۆته ده‌وڵه‌تی توركیا. بۆیه ئه‌وانیش به‌ئاسایی دێن له سه‌ر كوڕه‌ژارۆ و سه‌رێ مه‌تینان و ئامێدی و لێلكان و به‌رمیزه، مۆڵگه و قه‌رقۆڵه‌كانیان داده‌نێن و دار و به‌رد و ئاو خاكه‌كه‌شی وێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌ده‌كه ده‌نگ ناكه!!! پێچه‌وانه ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی له ده‌مامكی دژه كیمیاوی و چه‌كی دژه تا‌نك و كۆپته‌ر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه ده‌خوازرێ بگه‌ێنرێته ده‌ست گه‌ریلاكانی ئازادی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرێ و به پۆزێكیشه‌وه له راگه‌یاندنه‌كانی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه. له‌ماوه‌ی دووساڵ چه‌كدارانی په‌ده‌كه چه‌ندین جار بۆسه‌یان له‌و گه‌ریلایانه داناوه‌ته‌وه كه ویستوویانه بچنه هه‌رێمه‌كانی شه‌ڕ و یارمه‌تی هه‌ڤاڵانیان بده‌ن له‌و بۆسانه‌دا تا ئێستا‌و زیاتر له ٢٠ گه‌ریلا شه‌هیدبوونه، چه‌ند گه‌ریلایه‌كیش به‌دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ستیان، به‌ڵام نه ته‌رمی شه‌هیده‌كانیان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌نیان كردۆته‌وه نه دیله‌كانیشیان ئازاد كردوون.
هه‌رێمی بادینان كه په‌ده‌كه به‌قه‌ڵای خۆی داده‌نا!! به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی شێڵادزی له ٢٠١٩ و ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی زیاتر له ١٠٠ چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی بادینان به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌دژی داگیركه‌ری بوونه و پشتگیری شۆڕشگێڕانیان كردووه، هه‌ریه‌كه و له دادگایه‌كی كارتۆنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیندانی كراون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی شێڵادزێ گوترا ئاژاوه‌گێڕ. ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگایه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانیش كرد، هه‌موویان كرانه ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌كان و شه‌هید كران. ئه‌وانه به كرده‌وه سه‌لماندیان كه بادینان نه‌ك قه‌ڵای به‌كرێگیراویه‌تی نییه، به‌ڵكو توڕه‌ترین ناوچه‌یه له دژی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی.
په‌ده‌كه به پلكێشكردنی سوپای داگیركه‌ر نه‌وه‌ستاوه بۆ بادینان، له‌لایه‌ك مۆر‌ی سیخوڕی بۆ میت له هه‌رێمی سلێمانی ده‌چێنێ و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان له‌وێ شه‌هید ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی ده‌زگای پاراستن و ئاسایشی په‌ده‌كه‌شه‌وه رزگار ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش به دوو ئامانج ده‌كات: یه‌كه‌م؛ ئه‌و نێمچه ئازادیه‌یی هه‌یه له سلێمانی نه‌هێڵێ و ئه‌وێش وه‌ك هه‌ولێر و دهۆكی لێ بكات. دووه‌م؛ یه‌نه‌كه چاوترسێن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه یه‌نه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، تائاستێكیش له‌ولایه‌نه‌وه هه‌ندێك ئه‌نجامی گرتووه، چه‌ند كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی یه‌نه‌كه وایان لێهاتووه له په‌ده‌كه زیاتر په‌ده‌كه ده‌پارێزن و ناڕاسته‌وخۆ دوژمنایه‌تی هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشی ئازادی كوردستان ده‌كه‌ن.
په‌ده‌كه به‌ناوی حكومه‌ته‌وه ماوه‌ی دووساڵه له‌لایه‌ك ده‌ستوه‌ردان بۆ ناو یه‌نه‌كه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له په‌ل و پۆی بخات و به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵی سوڕێنێ، چونكه دوای كۆچی دوای ج.تاڵه‌بانی و ن.مسته‌فا، ئیدی په‌ده‌كه گه‌یشته باوه‌ڕیه‌ك كه ئیدی به‌و مرامه‌ی ده‌گات بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌رێمی سلێمانی، بۆیه‌ش له رێگه‌ی سیخوڕه‌كانی پاراستن و میت ده‌زگای زانیاری و ئاسایش یه‌نه‌كه‌یان پارچه كرد و سه‌رجه‌م زانیاریه هه‌واڵگریه‌كانیان برد، هه‌مانكات به خۆشكردنی ئاگری دووبه‌ره‌كی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌نه‌كه ویستیان به‌جارێك بێ حاڵی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بڵێین سه‌رۆكایه‌تی یه‌نه‌كه هه‌ندێك له‌و پیلانگێڕیانه‌ی په‌ده‌كه تێگه‌یشت، بۆیه كه‌میش بێ هه‌ندێك رێكاری وه‌رگرتن، چونكه به‌و ئابڵۆقه ئابووریه‌یی په‌ده‌كه ماوه‌ی چوار ساڵە خستویه‌تیه سه‌ر هه‌رێمی سلێمانی، به‌ته‌واوی مه‌به‌ستی په‌ده‌كه ئاشكرابووه. سه‌رۆكایه‌تی یه‌نه‌كه جارێكی‌تر له‌وه تێگه‌یشت به‌بێ هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی كوردستان سه‌خته بتوانێ رووبه‌ڕووی ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌یی په‌ده‌كه ببێته‌وه. بۆیه له‌ژێر ناوی حكومه‌تی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی ستراتیژی په‌ده‌كه هیچ شتێكی بۆ نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌نه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌به‌رانبه‌ر په‌ده‌كه به‌رده‌وام نه‌بێت و هه‌موو هێزه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراته‌كان له ده‌وری خۆی كۆنه‌كاته‌وه، مه‌حاڵه بتوانێ خۆی له‌و ته‌ونه جاڵجاڵۆكه‌یه رزگار بكات كه په‌ده‌كه بۆی ناوه‌ته‌وه.
له باشوور ده‌رفه‌تێكی زۆری ئابووری هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ك خاوه‌نی خاكێكی زۆر به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته و ده‌توانرێ به هه‌زاران هێكتاری بكرێته كشتوكاڵ، هه‌روه‌ها سرووشتێكی زۆر له‌باریشی هه‌یه بۆ ئاژه‌ڵداری، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٩٢وه‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێویستیه‌كانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری له‌وێوه‌وە بێ. بۆیه تائێستا ناهێڵن كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری گه‌شەی پێبدرێ، كاتێك ده‌بێته وه‌رزی به‌رهه‌می خۆماڵی به به‌رهه‌مه‌كانی توركیا و ئێران سه‌رجه‌م بازاڕەکان پڕ دەکەنەوە، ئەمەش جوتیاران و ئاژه‌ڵداران بێتاقه‌ت ده‌كات. بۆیه‌ش له‌ماوی حكومه‌تی ٣٠ ساڵه‌ی په‌ده‌كه نه جوتیارێك سوودی له كشتوكه‌ڵه‌كه‌ی بینیوه، نه كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ خێریان له به‌رهه‌مه‌كانیان بینیوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا دێنه سه‌ر ساجی عه‌لی و موفلیس ده‌بن. له دوای ٢٠١٤ له رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاوه لافی ئابووری سه‌ربه‌خۆ لێده‌دات، به‌و رێككه‌وتنه ٥٠ ساڵه‌یی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا كراوه، تا ٥٠ ساڵ هه‌رێمی كوردستان قه‌رزار ده‌بێت، چونكه گۆشتیان سپاردۆته پشیله، هه‌روه‌ها تا ٥٠ ساڵ ناكۆكی دارای له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێ، هه‌مانكات به‌نیازن تا ٥٠ ساڵ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا پێكه‌وه‌ی بدزن. بۆیه‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌یی باشوور، له ماوه‌ی ٣٠ ساڵ حكومڕانیه‌تی زیاتر له ١٠٠هه‌زار كه‌س له‌باشوور رایكردووه، به هه‌زارانیان له ده‌ریاكان و له‌سه‌ر رێگه‌كان ژیانیان سپارد، به سه‌دان هه‌زاریش به‌كوله‌مه‌رگی ده‌ژی، به‌ملیۆنیش كراونه‌ته كۆیله‌ی مووچه خۆر و بێ ده‌ربه‌ست. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به ئه‌نقه‌ست لەسەر کۆمەڵگە به‌ڕێوه ده‌چێ، نه‌وه‌ك نازانن یان له‌وه زیاتر ناكرێ یان عێراق بودجە نانێرێ و گه‌ماڕۆیان له‌سه‌ره!!
په‌ده‌كه و توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای پارچه‌كردنی کۆمەڵگەی عێراقیەکان و مه‌زهه‌به‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆحی مه‌زهه‌بگه‌رایی و ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی قووڵكه‌نه‌وه به‌رده‌وام وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كه له‌ناوه‌ندی به‌غدایه و له به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌رنابن، وێنه‌یه‌كی وه‌ها نیشانده‌ده‌ن. بێگومان هێزه عه‌ره‌به شیعه‌كانی عێراق كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ژێركاریگه‌ری ئێرانن و ئێران ئه‌وان ئاراسته ده‌كات، بۆیه‌ش هێشتا ئیراده‌ی دیموكراتی عێراقی ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌مانكات ئه‌مریكا و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوونی و په‌ده‌كه و به‌شێكی سه‌در پرۆژه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌بن، ئه‌مریكا ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له رێگه‌ی توركیاوه به‌ڕێوه ده‌بات. واتا تا ئێستاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكان له عێراق ئاراسته ده‌كه‌ن ئێران و ئه‌مریكایه، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ ئه‌مریكاش زۆربه‌ی سیاسه‌ته‌كانی له رێگه‌ی توركیا و وڵاتانی كه‌نداو به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ش هۆكاره كه ئه‌مریكا له‌هه‌موو هێرشه داگیركه‌ریه‌كانی توركیا چاوپۆشی ده‌كات.
توركیا و په‌ده‌كه وه‌ك چۆن ماته‌وزه و ده‌رفه‌تی باشووریان خستۆته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان، به‌هه‌مان شێوه‌ی سوریا له عێراقیش سیاسه‌تێكی مورته‌زیقه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوونی به‌ڕێوه ده‌بن و ناوه‌نده‌كه‌شی موسڵه، بۆ ئه‌مه‌ش راگه‌یاندنی سوونی وه‌ك تیڤی شه‌رقیه‌یه‌یان وه‌ك راگه‌یاندنی توركیا و په‌ده‌كه له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان كار ده‌كات. هه‌روه‌ها موسڵیان كردۆته ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی سیخوڕی له‌دژی شه‌نگال، هه‌ر له رێگه‌ی موسڵه‌وه پاشماوه‌كانی داعش به‌ڕێوه ده‌بن و ناهێڵن داعش ته‌واوبێ. ئه‌وه‌ش ئاشكرا بوو كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه له سنوری مه‌خمور و گوێڕ شه‌ڕی چه‌ته‌كانی داعش ناكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌نه‌كه له سنوری مه‌خمور ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه. به‌هه‌مانشێوه سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌یان له‌سه‌ر كامپی شه‌هید رۆسته‌م جودی له مه‌خمور، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌ڕێوه ده‌بن. له‌گه‌ڵ برسی كردن و ئابڵۆقه خستنه سه‌ر و رێگری كردن له هاتووچۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌هه‌مانشێوه له رێگه‌ی په‌ده‌كه‌وه په‌ره‌پێدان به‌هێرشی ئاسمانی و كاری سیخوڕی له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كامپی شه‌هید رۆستم جودی یان بڵاوه‌ی پێ بكرێ یان ئه‌وه‌تا خۆیان راده‌ستی توركیا بكه‌نه‌وه، واتا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وت و گۆڕانكاریه‌ك دروستبێ به هه‌زاران كورد‌ی وڵاتپارێز و نه‌ته‌وه‌یی كه زیاتر له ٣٠ ساڵه ئاواره‌ن له‌سه‌ر خاك و ئاوی خۆیان، ئێستا به سیاسه‌تێكی دوژمنانه ده‌خوازرێ یاری به‌چاره‌نووسیان بكرێ.
به‌هه‌مانشێوه‌ی موسڵ په‌ده‌كه و توركیا له رێگه‌ی چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی توركمانی، سیاسه‌تێكی شۆڤێنی له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌به‌ن. په‌ده‌كه دوای تێكشكانه‌كه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ئیتر نایه‌وێت جارێكی‌تر پارێزگارێكی كورد كه لایه‌نگری یه‌نه‌كه‌بێ ببێته‌وه به پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌نه‌كه لاواز بكات، به ده‌رچوواندنی كوڕی سه‌رۆك چه‌ته‌یه‌كی سه‌رده‌می سه‌ددام به‌ناوی ” شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا” وا چاوه‌ڕێبوو له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی توركمانی ده‌توانن پارێزگار له یه‌نه‌كه و لایه‌نه دیموكراته‌كان بستێنن، كه ئه‌وه پیلانەیان سەری نەگرت، بۆیه جارێكی‌تر رازی بوون كه عه‌ره‌بێگی شۆڤێنی وه‌ك راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك بێ.
چۆن ده‌كرێ باشووری كوردستان له داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی رزگار ببێ؟
له كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رتاسه‌ری وه‌كو په‌كه‌كه هه‌یه و ماوه‌ی ٣٠ ساڵیشه پاراستنی باشوور ده‌كات، له‌ده‌ست ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ داگیركردنی باشوور ده‌كرێن، هه‌مانكات ئه‌و رۆحه وڵاتپارێزیه‌یی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی باشووریش هه‌یه ئه‌ویش له‌ناوه‌ڕۆكدا له‌گه‌ڵی بۆته یه‌ك، له‌و پێناوه‌شدا به هه‌زاران له ژنان و كوڕانی باشوور به‌شداری ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه بوونه‌و زیاتر له ١٠٠٠ كه‌سیشیان شه‌هیدبوونه. نمونه‌كانی وه‌ك شه‌هید دكتۆر سیروان و ڤیان جاف و توانا هیرانی و گه‌شبین و هه‌ڵوێست پارتیزان و هه‌ڵمه‌ت و ده‌ستینا قه‌ندیل و گه‌نجۆ خۆشناو … هتد له‌ئاستی پێشه‌نگایه‌تیدا رۆڵی مێژووی خۆیان بینیوه. واتا پێویسته كۆمه‌ڵگه باشوور به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێشه‌نگانه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری و گۆڕانكاری دیموكراتیانه بنێت.
سیاسه‌تێك له‌باشوور بۆته نه‌ریتی ئه‌و ٣٠ ساڵه‌ی رابردوو ئه‌ویش سیاسه‌تی “پۆست، پله و پاره‌یه” بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانڕه‌وایدان شه‌ڕی پۆست و پله و پاره ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشن ئه‌وانیش شه‌ڕی گه‌یشتن به پۆست و پله و پاره ده‌كه‌ن، به‌بێ جیاوازی له نێوان راستگه‌ر و چه‌پگه‌ر یان ئاینی و عه‌لمانی. بۆیه‌ش ئه‌و هێز و گرووپ و رێكخراوانه‌ی كه زۆر توندن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن و خۆیان پێ زۆر رادیكاڵه، به‌ڵام هه‌موو داواكاریه‌كیان له‌پێناو ئه‌وه‌یه كێ زیاتر پاره یان پۆستی ده‌سكه‌وێ. بۆیه ده‌سه‌ڵاتیش نه‌هێنی ئه‌و هێز و پارت و گرووپانه‌ی زانیوه، به‌خستنیان بۆ ناو گۆشه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات و به‌پێدانی پاره و پله و پۆست سحری ئۆپۆزسیۆن بوونیان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، له كۆتایدا ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن له ده‌سه‌ڵات ناشرینتر ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بكرێگیراویه‌تیو و دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵیه‌یی به رۆژی رووناك له‌پێش چاوی هه‌موو كه‌سێك ده‌یكات، به‌ڵام ده‌توانێ به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات، یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هێزه‌كان به هزر و لۆژیكی پەدەکە بیرده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و شێوازه بیركردنه‌وه و ئاراسته هزریه‌یی له باشوور هه‌یه له‌لایه‌ن سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌رنامه‌ڕێژ كراوه، بۆیه‌ش باشووری كوردستان وه‌ك لانه‌یه‌كی پارێزراو، جێی متمانه و كه‌یف و سه‌فای خۆیانە، ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانه‌كانیان له باشوور جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵكو ئەوەندە له‌وڵاتی خۆیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بن. ئه‌وه‌ی سه‌د ساڵه كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌ی به‌م رۆژه گه‌یاندوه، مۆدێل و سیسته‌می مۆدێرنیتەی سه‌رمایه‌داریه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له باشوور به‌كاریگه‌ره دیسان ئه‌وانن. بۆیه ئه‌گه‌ر خۆی له سیسته‌م و مۆدێلی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری رزگار نه‌كرێ، ئه‌سته‌مه كه گۆڕانکاریەکی دیموكراتیانه له کۆمەڵگەی باشوور ئەنجام بدرێت.
هێز و گرووپه چه‌په‌كان له‌باشوور له فه‌له‌كی هزری مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له پێشخستنی ئابووری ده‌بینه‌وه، چونكه ئه‌وه به‌رنامه‌ی ماركسیزمه بۆ پارت و رێكخستنه چه‌په‌كان، لەباشوور پاره زۆر بوو، ئابووری پێشكه‌وت، به‌ڵام پارتێكی كۆنه‌په‌رستی راستڕه‌وی به‌كرێگیراوی وه‌ك په‌ده‌كه كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وانی خۆشیان به چه‌پ و نێمچه چه‌پ به‌ناو ده‌كه‌ن له یه‌نه‌كه و حیزبی شیوعی بگره تا ده‌گاته دواینیان، بوونه‌ته یه‌ده‌گی په‌ده‌كه و زهنیه‌ت و شێوازی كاركردنی په‌ده‌كه ئه‌وان ئاراسته ده‌كات، بۆیه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور رۆژ دوای رۆژ زیاتر له پارت و رێكخستنه‌كانی بێ ئومێد ده‌بێ، سه‌ره‌تا له پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات پاشان ئه‌وانی تریش. هه‌روه‌ها پارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێنه‌وه‌و بچوك ده‌بنه‌وه، چونكه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌كرێگیراوه زیاتر نییه.
هێز و لایه‌نه ئاینیه‌كان، به‌تایبه‌ت رێكخستنه ئیسلامیه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان، ئه‌وانیش له زهنیه‌ت و مه‌عریفه‌ی ئیسلام دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش بوونه‌ته به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وانیش دابه‌ش بوونه‌ته به‌ره‌ی ئێرانی و توركی و وڵاتانی كه‌نداوی وه‌ك سعودی و قه‌ته‌ر و ئیمارات… هتد. زۆركات ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه له‌به‌رده‌م له‌ناوچوون بووه ئه‌وان جارێكی‌تر رۆحیان پێداوه‌ته‌وه. نمونه یه‌كگرتووی ئیسلامی له ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧ هه‌روه‌ها له‌م رۆژانه‌ش كه جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه له‌رزۆكه و هیچی له‌بار نه‌ماوه به‌چوونی سەلاحەدین بەهائەدین بۆ لای ئه‌ردۆغان و پاساو بۆ هێنانه‌وه‌ی له رێگه‌ی عه‌لی قه‌رداغی و ئیخوانه‌یه كه‌نداویه‌كان، په‌ده‌كه له لێواری مه‌رگ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌له‌فیه شۆڤینیه عه‌ره‌بیه‌كان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تكردن به شۆڤینیه‌تی عه‌ربی سوونی كه له كرداردا داعشین، ئه‌وانیش به‌هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه زۆر به‌توندی كارده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێ هیوابێ و له‌ده‌وری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌رست و بنه‌ماڵه‌گه‌ریه کۆببێتەوە. دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی گرووپی سه‌له‌فیه‌كان عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌زانرێت كه ته‌نها ئه‌ركی پشتیوانی كردن و به‌رده‌وامیدانه به‌و ده‌سه‌ڵاته به‌كرێگیراوه. لایه‌نه‌كانی تری ئێرانیش ئه‌وه‌نده هێزیان پێده‌ده‌ن كه ته‌نها بتوانن هه‌بوونێكی رۆژانه‌یان هه‌بێ، ئه‌و پارچه‌بوون و لاتبوونانه‌ی ئه‌وانیش له ئاستێكدایه كه ناتوانن هیچ ره‌خنه و پرۆژه‌یه‌كی سه‌ره‌كیان هه‌بێ، چونكه ده‌سه‌ڵات به‌ئاسانی لاته‌ریكیان ده‌كات و ناچاری پارچه‌بوون ده‌بن. واتا هێز و پارت و رێكخستنه ئیسلامیه‌كان ته‌نها به ریش و شه‌رواڵی كورته‌وه جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانیه‌كان. ئه‌مه‌ش بۆته هۆكار كه ناوه‌ڕۆكی ئیسلام به‌بێته ده‌سه‌ڵات و پاره. ئه‌وكات به‌وشێوه‌یه ئیسلام چۆن ده‌توانێ رۆڵی دیموكراتیانه‌ی ببینێ، ئه‌مه‌ش پرسه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه؟؟ ئه‌گه‌ر ئیسلام وه‌ك ئاین و وه‌ك هزر و باوه‌ڕی رۆڵی مه‌عنه‌وی له دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بینێ، ئه‌وكات هیچ واتایه‌كی نامینێ، وه‌ك ئێستا كه بێ واتا كراوه. مامۆستا و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و مرۆڤه‌كانی خاوه‌ن مه‌عریفه و هزری ئیسلامی، پێویسته له ده‌وری پرۆژه‌ی ئیسلامی دیموكراتی كۆببنه‌وه، ئه‌گه‌رنا له‌لایه‌ك گورز له ئیسلام ده‌ده‌ن له‌لایه‌كیش ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زاڵم و كۆنه‌په‌رست و نادیموكراته درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
ژنان و گه‌نجان كه داینه‌مۆی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانن، به‌ڵام سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری باشووری كوردستانی كردۆته قه‌سابخانه‌ی ژنان. ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی رووی خۆی جوان بكات، ژن وه‌ك كاڵایه‌ك بەکاردێنێ، هه‌مانكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه بۆگه‌نه‌كانیان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه به‌سه‌دان ژنیان له‌ماڵه تایبه‌ت و گشتیه‌كان كۆكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وە سووره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رن. له‌ئێستاش گرووپی هاوره‌گه‌زباز و جۆره‌ها نه‌خۆشی تریان له‌ناو كۆمه‌ڵگه بڵاوكردۆته‌وه. گه‌نجانیش هه‌رنه‌وه‌یه‌ك كه گه‌وره ده‌بێ و ده‌گاته ئاستێك كه داواكاری مافه‌كانی بكات و هێزی گۆڕانكاری تیا دروست ده‌بێ، ده‌سه‌ڵات به رێگه‌ی میتی توركیا رێگه‌ی ئه‌وروپایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانكه‌ن به خۆراكی ماسیه‌كانی ده‌ریای ئیجه. ده‌سه‌ڵات هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته كار بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی خاوه‌ن ئیراده و به‌هێز ده‌رنه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجان ته‌نها بۆ به‌ده‌ستخستنی پاره و گه‌یشتنه ئه‌وروپایه. ئه‌گه‌ر له رۆژی ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵانی وه‌ك به‌رفین رێباز و ده‌لال شۆرش و زەردەشت و هه‌ڵمه‌ت له زاپ ده‌توانن رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ببنه‌وه و ئه‌وانیش ژن و گه‌نجی باشووری كوردستانن. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌دێت كه ژن و گه‌نجی باشوور، ده‌توانێ له پێناو ژیانێكی جیاوازتر و پڕ به‌نرخ و ئه‌خلاق و ویژدانی مرۆڤایه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه، ببنه خاوه‌ن پرۆژه‌ی ستراتیژی و له دووتوێی رێباز و پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆدا تیكۆشان به‌ڕێوه‌به‌رن.
بۆ ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه داگیرکه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی و ئه‌و قه‌یران و گێژاوه‌ی هه‌یه، قه‌ده‌ری خه‌ڵكی باشوور نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به ئه‌نقه‌ست به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیراده و باوه‌ڕیه‌كی دروست سه‌ره‌تا به رێبازی شه‌هیدان و پاشان رۆح و ئیراده و نرخه دیموكراتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێ، بێگومان نه‌ك باشووری كوردستان ده‌توانێ خۆی رزگار بكات، بڵكو ده‌توانێ پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشی ئازادی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بكات.