وتووێژ

نوام چۆمسکی: دەبێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

نوام چۆمسکی یەکێک لەڕۆشنبیرە زۆر گرنگەکانی جیهان و زمانناس داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی، "دەبێت ئۆجالان دەستبەجێ لەو دیلکردنە نامرۆڤانەیە ئازاد بکرێت".

ئازادیی کۆمەڵگە

 

نوام چۆمسکی زمانناسی ئەمریکی، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی کەمپەینی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا قسەی کرد و ناڕەزایەتیی بەرامبەر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد نیشاندا.

چۆمسکی وتی: “تورکیا هەمیشە بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ بەزەییانە کورد دەچەوسێنێتەوە و زوڵمیان لێدەکات. بۆ نمونە ساڵانی سەرەتای ئەم سەدەیە بۆ ماوەیەکی کەم شتێک هەبوو، وەک ئەوە وابوو دۆخ هەندێک دەگۆڕێت، بەڵام ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام نەبوو. ئێستا بۆ ئەوەی کورد سەرکوت بکات هەموو دەرفەت و توانا و هێزێک بەکار دەهێنێت”.

چۆمسکی وتی، “ئەردۆغان هەوڵ دەدات لە ناو سیستمی جیهانیدا ڕۆڵێکی گەورە بۆ تورکیا بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەوە ڕوون و بەرچاوە، کە دەیەوێت ببێت بە خەلیفەیەکی نوێ. ئەگەر ئەوەش نەبێت دەیەوێت ڕۆڵێکی وەهای هەبێت، کە بەلایەنیکەمەوە لە لایەن ڕووسیا و ڕۆژئاواوە کۆنترۆڵ نەکرێت، بۆ ئەوەشە لەگەڵ هەردووکیان دا کار دەکات، هاوکات لە ئاسیاش لەگەڵ چین هاوکاری دەکات و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات سنوور و ناوچەی کاریگەری تورکیا فراوان دەکات”.

چۆمسکی وتیشی، “هەر بۆ ئەوەش تورکیا لەلایەکەوە بە ئەندامی ناتۆ دەمێنێتەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەردۆغان پێشنیازەکەی پوتین بۆ دروستکردنی ناوەندێکی گازی نوێی ڕوسیا لە ئەوروپا قبوڵ دەکات، بە هەڵهاتن لە ژیر کۆنترۆڵی ناتۆ و پێشێلکارییەکان، داواکانی دەوڵەتی ئەمریکا بە شێوەی خۆبەخشخانە قبوڵ دەکات”.

چۆمسکی لە بەردەوامیی وتەکانیدا ئەوەشی وت، ” ئازادیی کورد هەم بۆ ڕووسیا و هەم بۆ ئەمریکا هیچ مانایەکی نییە. تەنها سەرنج لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بدەن. ساڵانی ١٩٩٠دەکان، کاتێکی وەها بوو، کە هێرشە قورسەکانی تورکیا بۆ سەر کورد زۆر و چڕ بوون، یەکێک لە خراپترین سەردەمەکان و هێرش و گوشارە قورسەکان هەبوو. لەو کاتەدا چەکی ئەمریکی لەلایەن کلینتۆنەوە بۆ تورکیا ڕەوانە دەکرا. لەم بوارەدا، ئەمریکا بەتەواوی خۆی بێدەنگ کردبوو. ئەمڕۆش هەرگیز باس لەو ڕۆڵەی ئەمریکا لەو کاتەدا ناکرێت”.

چۆمسکی باسی لە گۆشەگیریی تووند و چڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: “پێویستە ئۆجالان دەستبەجێ لەو دیلکردنە نامرۆڤانەیە ئازاد بکرێت. بیر و ڕامانەکانی سەرچاوەی پێشکەوتن و دەستکەوتەکە گرنگەکانی ڕۆژئاوا بوون، بەڵام لە لایەن ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکانەوە، کە بەسەر ناوچەکەدا زاڵن، لەلایەن هێزە ناڕەواکانەوە بە هەڕەشە دەزانرێن!”

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button