هیچ دامه‌زراویه‌ك ناتوانێ كه‌سه‌كان ڕزگار بكات
ئه‌و ده‌توانێ به‌مجۆره شتێك به كه‌سانێك فێر بكات به بێ ئه‌وه‌ی كه هیچیان بۆ ڕوون بكاته‌وه.

وتووێژ له‌گه‌ڵ ژاك رانسیه‌ر
لە فەڕەنسییەوە: مەنسور تەیفوری
داگرتنی فایلی PDF
پرسیار: له ڕوانینی یه‌كه‌مدا، كرده‌ی ڕوونكردنه‌وه وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له كرده‌ی فیڕكاریی دیاره. كه‌چی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئێوه هه‌ست ده‌كه‌ی ئیراده بۆ ڕوونكردنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ڕزگاریی سه‌ربه‌خۆی وریاییه‌كانه…
ژاك رانسییه‌ر: ئه‌وه‌ی ئه‌م بنچینه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندووه من نیم، به‌ڵكوو ژۆزێف ژاكۆتۆیه (١٧٧٠-١٨٨٤٠) و من بیری ئه‌وم له كتێبی مامۆستای نه‌زاندا به‌كار هێناوه‌ته‌وه ڕافه‌م كردووه. ئه‌م په‌روه‌رده‌كاره ده‌توانێ فه‌ره‌نسی به قوتابیانی وڵاتی هۆله‌ند فێربكات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌كی هۆله‌ندیی بزانێ. ئه‌و ده‌توانێ به‌مجۆره شتێك به كه‌سانێك فێر بكات به بێ ئه‌وه‌ی كه هیچیان بۆ ڕوون بكاته‌وه. ئه‌و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌م ئه‌زموونه ده‌كات، واته له چركه‌یه‌كدا كه په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كان بریتییه له پرسی په‌روه‌رده‌ی جه‌ماوه‌ریی. پاش شۆڕش، پرسیاره‌كه ئه‌وه بوو كه چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زۆر وه‌حشی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وریا بێت – چونكوو له‌و كاته‌دا مه‌ترسیی ئه‌وه درووست ده‌بێت كه زۆر بجووڵێت و ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕێنێت. كه‌وابوو، هاوڵاتیان ده‌بێ به‌و جۆره‌ی پێویسته فێر بن، له نه‌زمێكی باش‌دا و، هاوكاتی داننان به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ده‌توانن فێر بن هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك لێره‌یه كه ده‌توانێ بابه‌تی فێربوونیان بۆ ڕوون بكاته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ڕوونكردنه‌وه ته‌نیا ته‌مرینێكی ته‌كنیكی نییه؛ چیدی ڕوونكردنه‌وه وه‌ك جۆرێك ده‌زگای نایه‌كسانیی كارده‌كات. ئه‌م ده‌زگایه ته‌عبیره له دنیابینییه‌ك كه لای وایه هیچكه‌س ناتوانێ هیچ فێر بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت كه بابه‌تی فێربوونه‌كه‌ی بۆ ڕوونبكاته‌وه. ئه‌م لۆژیكه خۆی له نێو كۆی كه‌ره‌سته‌ی دامه‌زراوه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌لسه‌فیدا تۆمارده‌كات، كه هه‌موویان به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك له دۆخی ناباڵغیی هزریدا ده‌هێڵنه‌وه.
پرسیار: ئه‌و شیكارییه‌كه‌ی ئێوه سه‌باره‌ت به لۆژیكی ڕوونكردنه‌وه له لێكۆڵینه‌وه له ئه‌زموونێكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه‌چی ده‌سكه‌وته‌كه‌ی زۆر له‌وه فراوانتر ده‌بێته‌وه، وا نییه؟ ئه‌م ده‌سكه‌وته، به كرده‌وه، سیاسییه؟
وه‌ڵام: ژاكۆتۆ له‌سه‌ر ده‌مێكدا ده‌ژی كه هێشتا سیستمی په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یی گشتی له كاردا نییه. به‌ڵام به‌وه ده‌زانێت كه ئه‌م سیستمانه ده‌توانن جۆرێك له پێشبڕكێ ڕۆبنێن. له راستیدا، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی فۆرمه ڕووته‌كانی زاڵیه‌تیی ده‌گرێته‌وه له داهاتوودا، زاڵیه‌تییه‌كی ئه‌قڵانی، شه‌رعیكراو و وه‌رگیراوه. سیستمی نوێنه‌رایه‌تیی، كه له ئاكامی شۆڕشه‌كاندا په‌ره‌ده‌ستێنێت، ده‌ورێكی دیاریكه‌ری له‌م ئاراسته‌گۆڕكێیه‌دا هه‌یه: فۆرمێك له هاوشانیی له نێوان منداڵ و خه‌ڵكدا هه‌یه. خه‌ڵك ناباڵغه و ده‌بێ تا ئاستێك له په‌روه‌رده ببرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ك خۆی حكوومه‌ت بكات، به‌ڵكوو تا ڕاده‌یه‌ك بڕوات كه بتوانێ حوكم بدات، واته تێبگات له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی حاكمان ده‌یكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودایه. هه‌ر وه‌ك مامۆستا ی قوتابخانه ده‌یكات، ده‌وڵه‌تیش له به‌را‌مبه‌ر هاوڵاتیندا وه‌ك په‌روه‌رده‌كارێكی گه‌وره‌ی باوكساكار ده‌جووڵێته‌وه.« ئه‌وان مان ده‌گرن چونكوو تێناگه‌ن، ئێمه بۆیانی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه!»، ئه‌مه ئه‌و شته بوو كه ژووپێی وه‌زیر له فه‌رانسه له كاتی مانگرتنه گه‌وره‌كانی ساڵی ١٩٩٥ دا وتی. له میدیا و له ڕۆژنامه‌كاندا گریمان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه. ئه‌م هۆگرییه له‌و شته‌دا دیاره كه ئه‌وڕۆكه پێی ده‌ڵێن « décryptage ». چیدی ئاگادار ناكه‌نه‌وه و زانیاریی ناده‌ن، به‌ڵكووكۆد و شفره‌ی زانیارییه‌كان ده‌شكێنن … ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی له هه‌ر ڕاستتیه‌ك، ته‌نانه‌ت ڕاستیی هه‌ره ڕووكه‌شی و ئاساییش، له پێشدا وه‌ك نهێنییه‌ك له چاوی جه‌ماوه‌ردا ده‌بینرێت. كه‌وابوو ده‌بێ بێ‌وچان پسپۆڕان و شاره‌زایان و … بانگ بكرێن. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن به‌ته‌واوه‌تیی بێمانایه و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت بیڵێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی زانست ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت كه هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی هه‌ره ساده‌ن زۆر له‌وه‌ی دیارن ئاڵۆزترن.
پرسیار: كه‌واته ئێوه به گژ كۆی كاركردی گوتاری پێشكه‌وتنخوازانه‌دا ده‌چن؟
وه‌ڵام: ڕوانگه‌ی مۆدێرنی پێشكه‌وتنخواز ته‌نگژه‌یه‌كه‌ی له هه‌ناودایه. خه‌ڵك پێویسته بزانن. هاوكاتیش، گه‌لێ نووسه‌ر هه‌ن ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵكی ڕه‌شۆكی زۆر بزانن و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م خه‌ڵكه ده‌ست بكه‌ن به حوكمدان له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، شته‌كان مه‌ترسیدار ده‌كه‌ونه‌وه. بێگومان. هه‌ڵگرانی پێشكه‌وتنخوازیی نا‌وێرن بڵێن:« ئه‌مه بۆ ئێمه مه‌ترسیداره». ئه‌وان قسه‌كه هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه و ده‌لێن: « ئه‌مه بۆ خۆیان خراپه»، بۆ خه‌ڵك. له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا گوتارێك په‌ره‌ده‌ستنێت كه قسه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه كه ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره ون ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت و زیادیان پێ بده‌یت، ئه‌گه‌ر زۆر ئیده بكه‌یت به مێشكی‌دا، ئه‌گه‌ر زۆر كتێب بخوێننه‌وه. ئه‌م لۆژیكه له ئه‌وڕۆكه‌دا به هه‌مان شێوه‌وه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكوو شوێنه‌واره‌كانی خۆی له نێو چه‌مك و تێگه‌ییشتن له دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ییدا جێده‌هێڵێت، هه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵناسیی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات. سنوورێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانین هه‌یه، چونكوو ئه‌م ئیده‌یه هه‌یه كه نازانین چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو كه‌س له خۆیه‌وه حوكم بدات و هه‌ڵسه‌نگێنێ. ئه‌م كاركرده هێند بنچینه‌ییه كه فێركاریی واده‌نوه‌نێت كه نه‌ك هه‌ره زانین ده‌به‌شێته‌وه، به‌ڵكوو به ڕاستیی مرۆڤه‌كان رزگار ده‌كات و فێری ڕۆحی ره‌خنه‌گرانه‌یان ده‌كات. له كاتێكدا، له ڕاستیدا، ڕزگاریی نادرێت و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه كه ڕێنوێنه‌كه‌ی بێت. ئه‌وه خۆمانین ده‌توانین فێری ڕۆحی ره‌خنه‌گرانه ببین، له رێگه‌ی ئه‌و شته‌وه كه ده‌یبینین، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین و ئه‌زموونی ده‌كه‌ین. هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌سان رزگار ناكات. هێزی گه‌وره‌ی ژاكۆتۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێ هه‌میشه خۆمانین خۆمان رزگار ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌كدا، به‌ڵام كه‌سانی دیكه ڕزگار ناكه‌ین. له‌وانه‌یه هه‌لومه‌رجی ڕزگارییه‌ك بخولقێنین، به‌ڵام رزگاریی له دواییدا گریمانی جۆرێك دابران ده‌كات. مامۆستا شتێكت فێر ده‌كات، به‌ڵام قوتابی شتێكی دیكه فێر ده‌بێت، به جۆرێكی دیكه.
پرسیار: به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ئێوه هه‌ست ده‌كه‌ین كه یه‌كسانیی مه‌به‌ستێك نییه پێی بگه‌یت، بیهێنیته‌دی، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه پێشگریمانه‌یه‌كه ده‌بێ لێیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ی.
وه‌ڵام: ژاكۆتۆ به‌نیاز نییه یه‌كسانیی بكات به ئامانجی دوایین. لای ئه‌و، ئه‌گه‌ر یه‌كسانی بكه‌ین به ئامانج، وه‌ك خاڵی مه‌به‌ست كه پێی ده‌گه‌ین، هیچكات نایپێكین. گریمانكردنی نایه‌كسانییه‌ك له ده‌سپێكدا كه ده‌بێ له داهاتوودا نه‌هێڵرێت- له‌م دۆخه‌دا، نایه‌كسانیی وریاییه‌كان- خۆی ده‌بێته هۆی هێشنه‌وه‌ی ئه‌م نایه‌كسانییه و رێگه‌گرتن له ڕزگاریی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیان. چونكوو ده‌سپێكردن له نایه‌كسانییه‌وه و كردنی نایه‌كسانی به خاڵی ده‌سپێك و هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانیی له داهاتوودا له خۆیدا جۆرێك داننانه به نه‌یه‌كسانییه‌كدا كه كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌وه داده‌نێت. ژاكۆتۆ به پێچه‌وانه‌وه به‌نیازه یه‌كسانیی بكات به‌و بنچینه‌یه‌ی لێیه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت. ئه‌مه‌ش واته گریمان كردنی ئه‌مه‌ی كه هه‌موو تاكه‌كان یه‌كسانن و كردنی ئه‌م بنچینه‌یه به خاڵی ده‌سپێك. یه‌كسانیی وریاییه‌كان ده‌بێ وه‌ك ماكسیم و بنه‌ره‌تێك له مانای كانتیدا كاربكات. واته بنچینیه‌ك كه رێنوێنی تێگه‌ییشتنی ئێمه‌یه له دنیا و ئێمه لۆژیكه‌كه‌ی په‌ره ده‌ده‌ین و كاریگه‌رییه‌كانی پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه. له‌م ڕوانینه‌دا، یه‌كسانیی پێدراوێكی پێشینی پشتڕاسكراوه نییه، به‌ڵكوو په‌شگریمانه‌یه‌كه كه ده‌بێ پشتڕاست بكرێته‌وه و هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. واته مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه نییه به شێوه‌ی فۆرمال بڵێی كه «هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسانن»، به‌ڵكوو « ده‌بێ له ژێر ئاڵایی پێشگریمانه‌ی یه‌كسانیی وریاییه‌كاندا بجووڵێته‌وه». یه‌كسانیی وریاییه‌كان، له لایه‌نێكه‌وه، ئه‌و شته‌یه كه كرده‌وه‌ی خۆت پێناسه ده‌كات: تۆ ده‌دوێی، ده‌نووسی، به پێی ئه‌م ئیده‌یه ده‌جووڵێیته‌وه كه ڕووی ده‌مت له كه‌سانی یه‌كسان [به‌خۆت]ه.
پرسیار: ئه‌م به‌راوه‌ژووكردنه‌ی لۆژیكه باوه‌كه‌ی ئێمه وه‌ك دیاره پێویستی به هێزێكی گه‌وره‌ی ئیراده‌یه…
وه‌ڵام: لای ژاكۆتۆ ئه‌وه‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین «ئیراده» به ساده‌یی هه‌وڵی شه‌خسی نییه. به‌ڵكوو پێشتر داوه‌رییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه ئێمه سه‌ر به ئه‌وین: ویست بۆ خۆ تواناكردن، هاوكاتیش شتێكه وه‌ك ویستنی دنیایه‌ك له یه‌كسانه‌كان. هه‌موو باسه‌كه ئه‌وه‌یه بزانی كامه ڕا هه‌ڵبژێریت: ڕای یه‌كسانی یان ڕای نایه‌كسانیی – به مانای زه‌قی ڕا، وه‌ك بینینی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه ئێمه به‌شێكین لێی. كه‌سی بێئیراده، ئه‌و كه‌سه‌یه كه هۆیه‌ك نابینێت زه‌حمه‌تی ئه‌وه به خۆی بدات خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه به یه‌كسان ببینت و كه‌سانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی به یه‌كسان دابنێت. ده‌زگای نایه‌كسانیی لۆژیكێكی ڕێككه‌وتن ده‌خولقێنێت كه له‌به‌ری ته‌ممه‌ڵی ده‌خوات. من خۆم له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه به یه‌كسان نازانم، به‌ڵام به تایبه‌ت، كه‌سانی دیكه له‌گه‌ڵ خۆم به یه‌كسان نابینم و ده‌توانم له‌م دۆخه‌دا پاشكۆی كه‌سانی دیكه بم. بۆ ژاكۆتۆ، نایه‌كسانی به هه‌ر دوو باردا كار ده‌كات. ئه‌و قوتابییه‌ی كه ده‌زاگای ڕوونكردنه‌وه بێوره و بچووكی كردووه، ده‌ڵێ « من ناتوانم»، هاوكات خه‌ریكه شتێكی دیكه ده‌ڵێ:« شته‌كه‌ی خۆتان بۆ خۆتان، من حه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نییه.» ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتوانیی هاوكاتیش راگه‌یاندنی نایه‌كسانییه. ئه‌و ڕاهاتنه‌ی قوتابیی كه ده‌ڵێ« من هیچی لێ تێناگه‌م» جۆرێك پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی مامۆستای ڕوونكاره. بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه گه‌وره‌كان له‌پڕ دێن و ئه‌م لۆژیكه ده‌شكێنن. له رێگه و له جه‌نگه‌ی ئه‌م خه‌باته به‌كۆمه‌ڵانه‌دا، نه‌ك هه‌ر ده‌زانین كه توانا‌مان هه‌یه و ناتوان نین: به‌ڵكوو تێیشده‌گه‌ین كه كه‌سانی دیكه‌ش توانایان هه‌یه و ناتوان نین.
پرسیار: كه‌واته ئیراده بۆ شكاندنی لۆژیكی نایه‌كسانیی شتێكی زۆر پێداگرانه‌ی تێدایه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ! لانیكه‌م به مانایه‌ك له ماناكانی پێداگریی. من به هیچ شێوه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌یه‌كدا نیم كه ده‌ڵێ:« نابێ زۆر ڕه‌ق بیت، زۆر پێ‌داگر بیت»؛ به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ زۆر پێ‌داگر بیت له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی ئه‌ویدی توانای كردنی هه‌یه.
پرسیار: بۆ گه‌ییشتن به ڕزگاری پێویسته دامه‌زراوه‌كان بگۆڕدرێن؟
وه‌ڵام: هه‌موو ماشینی كۆمه‌ڵایه‌تی به پێی گریمانه‌ی نایه‌كسانی ده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام یه‌كسانیی له كۆمه‌ڵگادا، له كۆمپانیاكاندا، له هه‌موو لایه‌كدا بڵاوه. یه‌كسانیی بڵاوده‌بێته‌وه هه‌ر كه كه‌سان بڕیار ده‌ده‌ن كاری پێ بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ی كه ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو وریاییه‌كان به یه‌كسان بزانن- و به پێی ئه‌م بنه‌مایه ده‌جووڵێنه‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر دیمۆكراسیی به جددی وه‌ربگرین، واته وه‌ك رژێمێك كه ڕه‌گه‌كه‌ی له نێو گریمانه‌ی یه‌كسانیدایه، چیدی دیمۆكراسیی دامه‌زراوه یان ئه‌نستیتیۆسیۆنێك نییه به‌ڵكوو جۆرێك پراتیكه. كاتی دامه‌زراوه هیچ كات هه‌مان كاتی ڕزگاریی نییه؛ به‌ڵام ده‌كرێ یه‌كسانیی تێدا به‌دیبێت، به جۆرێكی چاوه‌ڕێنه‌كراو، بێ ته‌مایه‌ری. كاتی یه‌كسانی به ته‌واوه‌تیی و به پێچه‌وانه‌ی كاتی دامه‌زراوه و ده‌زگایی، كاتێكی له‌پڕ و چاوه‌ڕێنه‌كراوه. كاتی ڕزگاریی په‌یوه‌سته به دیداره‌كان، رێگه‌كان و ئه‌و ڕه‌وتانه‌وه كه ده‌یگرینه به‌ر. كاتی ڕزگاریی كاتمه‌ندییه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی له كاتمه‌ندیی دامه‌زراوه‌كان هه‌یه. له ئه‌نجامیشدا، لام وایه كه مه‌ترسیداره لامان وابێت كه به گۆڕینی دامه‌زراوه‌كان، به گۆڕینی ئاراسته به‌ره ریفۆرمی دامه‌زراوه‌كان، ده‌توانین یه‌كسانیی به‌رهه‌م به‌نین.
پرسیار: ڕزگاریی دانامه‌زرێت. به‌ڵام كاتێ چركه‌یه‌كی ڕزگاریی به‌رهه‌م دێت، چركه‌ی دیكه‌ش به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وا نییه؟
وه‌ڵام: كاتێ ده‌زگای نایه‌كسانیی ده‌هه‌ژێت، كاریگه‌ریی به‌دوادا دێت. هه‌موو بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه گه‌وره‌كان، ڕاپه‌ڕینه‌كان و بزووتنه‌وه گه‌وره‌كانی یه‌كسانیی، ئه‌و خول و كاتانه‌ن كه تێیاندا شتێك وه‌ك خێرابوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی و هێزی یه‌كسانی به‌رهه‌م دێت. له بارودۆخی خۆپیشاندانی یه‌كسانیخوازانه‌دا، سه‌رسام ده‌بین كه ده‌بینین چۆن خه‌ڵك خێرا و چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌گه‌نه‌جێ، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به ناتوان دانرابوون. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه ماركس سالی ١٨٧٠ سه‌باره‌ت به كرێكاران ده‌یگوت: ئه‌وان ده‌ست به سه‌ر ماشینی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرن و نیشان ده‌ده‌ن كه توانای رێكخستنی ژیانێكی به‌كۆمه‌ڵیان هه‌یه! ئه‌مه له هه‌موو بزووتنه‌وه گه‌وره‌كانی ناڕه‌زایه‌تییدا ده‌بینین، به تایبه‌ت له فۆرمه مۆدێرنه‌كانیدا. له‌پڕ جۆرێك چوونه‌ده‌ر له كاتی نۆرمال و ئاسایی خۆی ده‌نوێنێت. ڕزگاریی دامه‌زراندنی جۆرێكی دیكه‌ی كاتمه‌ندییه.
پرسیار: ئه‌وڕۆكه كام بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی سه‌رنجتان ڕاده‌كێشێت؟
وه‌ڵام: بیر له‌و شته ده‌كه‌مه‌وه كه له ئێران ڕووده‌دات، بیر له‌و توانایه‌ی كردنی مه‌حاڵ به مومكین ده‌كه‌مه‌وه.[تا ئێسته‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه] ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دوو مانگ زیاتری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه. له هه‌لومه‌رجی سه‌ركوتی هه‌ره قورس‌دا به‌رده‌وامه. من له‌مه‌دا ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئیده بنچینه‌ییه ده‌بینم: ئێمه وه‌ك فه‌رد تواناین چونكوو به‌كۆمه‌ڵ تواناین. من پێشتر به خۆپیشندانه‌كانی ئه‌وێ له پێش به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌رسام بووم، كاتێ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژرادندا كرا. له‌پڕ، خه‌ڵك ده‌هاتنه سه‌ر جاده و ده‌یانگوت:« ناترسین.» پێوه‌ندێكی زۆر به‌هێز و توند له‌نێوان نه‌ترسان و هه‌بوونی متمانه به توانای كه‌سانی دیكه‌دا بۆ ڕابوون و گرتنی پشتی یه‌كتر هه‌یه. هه‌میشه ده‌كرێ به ته‌نیا و وه‌ك تاك حیجابه‌كه‌ت لاببه‌یت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه پشتگیریی نه‌بێت، به پێی بنچینه‌ی متمانه‌ی كه‌سه‌كان به یه‌كتر، ژن یان پیاو، بزووتنه‌وه‌كه ناتوانێ به‌رگه بگرێت.
سه‌رچاوه:
https://www.philomag.com/articles/jacques-ranciere-aucune-institution-nemancipe-les-gens