گوتار

خەمۆکی ( اكتئاب )( Depression )

دکتۆرە رووناك قاسم

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونیە کە دبێتە هۆی خەم و بێزاری بەردەوام . دەبێتە هۆی لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا . زۆربەی کەسەکان هەندێک کات هەست بە بێزاریی و بێتاقەتی دەکەن  بەهۆی کێشەکانی ژیان یان لەدەستدانی کەسێکیانەوە ، ئەمە ئاسایە ، بەڵام ئەگەر هەستکردن بە بێزاری و بێتاقەتی و بێ ئومێدیی لە چەند ڕۆژ یان چەند هەفتە تێپەڕی کرد کەواتە ئەو کەسە توشی خەمۆکی بوە .

مرۆڤی توشبوو بە نەخۆشی خەمۆکی ، تام و چێژ لە ژیان وەرناگرێت، بەردەوام هەست بە تەنیایی دەکات ، ناتوانێت لەگەڵ خۆشیەکانی ژیان بگونجێت ، ڕەتی هەموو هاوکاریەکانی دەوروبەری دەکات ، بەردەوام چاوی بەگریان دەبینین بەڵام ئەو گریانەی خەمۆکی کەم ناکاتەوە ، بەردەوام بیر لە ناخۆشیەکانی ژیانی دەکاتەوە ، چالاکی نامنێت بەردەوام لە نزم بوون دا دەبێت ، وەڕەشبینانە سەیری دونیا دەکات . خەمۆکی جیاوازە لە هەڵبەز و دابەزە و وەڵامە سۆزدارییە کورتماوەکان بۆ بەرەنگارییەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا . بەتایبەتی کاتێک درێژخایەن و بە چڕیی یان توند، خەمۆکی لەوانەیە ببێتە دۆخی تەندروستییەکی مەترسیدار دەتوانێت وا لە کەسی زیانلێکەوتو بکات کە ئازارێکی زۆر بە دەستیەوە بچێژێت  کاتی لە قوتابخانە و خێزاندا بە خراپی کار بکات . وە لە خراپترین حەڵەتی دا دەبێتە هۆی خۆکوشتن .

چەند ئامارێک لە سەر خەمۆکی و کاریگەریەکانی لە ئاستی جیهان :

خەمۆکی نەخۆشییەکی باوە لە ئاستی جیهاندا، زیاتر لە 264 ملیۆن کەسی توشبوە . ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر و ترسانکە ، ١٥٪ نەخۆشەییە خەمۆکیەکان خۆیان دەکوژن وە ٧٠٪ بارەکانی خۆکوشتن کە روودەدەن هۆکارەکەی خەمۆکیە . ساڵانە نزیک بە 800 هەزار کەس بەهۆی خۆکوشتنەوە دەمرن خۆکوشتن دووەم هۆکاری مردنی ە لە تەمەنی 15-29 ساڵی .

نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی :

١-مرۆڤ کە دوچاری نەخۆشی خەمۆکی بوبێت ، هەست بەوە دەکات یەکەم بێدەسڵاتە ،دووەم هەست بە بێ ئومێدی و داگیری دەکات.

٢-لەڕوخساریدا دڵشکاو خەمۆک دیارە .

٣-چیژ لە خۆشی نابینێت .

٤-بیرکردنەوەی گرفتی تێدەکوێت و بڕیاری بۆ نادرێت .

٥-خۆی بە کەم دەبینێ و زۆر جار خۆی بە خەتابار دەزانێت .

٦-هەندێجار دەوروژێ و زۆر بڵێ دەبێت ، هەندێ جاریش مات و کەم دوو دەبێت.

٧- بێهێز و ماندوو دیارە .

٨-لە هەندێ کاتدا خەوی نیە یان هەندێ کاتی تر زۆر دەخوێت .

٩- تام لە خواردن ناکات وکێشی دادەبزێت .

نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵان و گەنجان دەکرێت کەمێک لە نیشانەکانی  لە کەسانی گەورەو بەتەمەن جیاواز بێت :

نیشانەکانی خەمۆکی لە مندڵا و گەنجدا

١-دڵەڕاوکو توڕە بوون ن دورکەوتنەوە لە کۆمەڵ و خێزان .

٢-گۆڕانکاری لە شێوەی بیرکردنەوەو بەرنامەی خەو .

٣-کەمبوونەوەی تێگەیشتن و ، تێکچوونی چالاکی مێشک.

٤-ئەگەری هەیە منداڵان بە هۆی ئەرکەکانی قوتابخانەوە توشی ئەم نەخۆشییە ببن .

هۆکارەکان :

١-ڕوداوە ناخۆشەکان : بێ گومان لە کاتی هور ڕوداوێکی ناخۆش، مرۆڤ دووچاری خەم دەبێتەوە بەڵام هەندێ جار خەمکە لەگەڵ کەسەکە درێژە دەکێشێت تا وای لێ دەکات توشی خەمۆکی بێت.

٢-دوای منداڵ بوون : لە ناو دە ئافرەت یەک ئافرەت دوای منداڵ بوون توشی خەمۆکی دەبێت دیاردەکانی خەم خواردن بەردەوام گریان ، تێکچونی خەو ، ڕق هەڵسان لە منداڵەکەی و گرنگی پێنەدانی و خۆ بە کەم زانین .

٣- نەخۆشیە جەستەییەکان : زۆر جار نەخۆشیە درێژخایەن و ترسناکەکان وا لە مرۆڤ دەکات توشی خەمۆکی بێت وەک نەخۆشی دڵ و شەکرەو شێرپەنجە و سیل و پەک کەوتن .

٤- کەسایەتی نەخۆش پێش توشبوونی بە نەخۆشی : پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ کاریگەری هەیە لە سەر ڕادەی توشبوونی بە نەخۆشی خەمۆکی ، ڕاستە هەموو مرۆڤێک ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشی خەمۆکی هەیە ، بەڵام هەندێ مرۆڤ ئەگەری توشبوونی خەمۆکی زیاترە ، ئەوەش لە دەرئەنجامی شێوازی ژیانی ڕابردومان دەبێت .

٥- تێکچوونی کیمیایی مێشک : ئەوە لە دەرئەنجامی تێکچونی ڕژێنەرەکانن کە لە کۆئەندامی دەماری مرۆڤ ڕودەدات ، لەم حاڵەتانەدا پەنا دەبردرێتە بەر دەرمان بۆ چارەسەرکردن .

جۆرەکانی خەمۆکی :

١-خەمۆکی دەرەکی: ئەم نەخۆشیە لو دەرئەنجامی هۆکارێکی دەرەکی سەرهەڵدەدات ، گرفەتەکانی ژیان و کۆچکردنی کەسێکی نزیک…. هتد .

٢-خەمۆکی ناوەکی:لێرەدا لەبەر چەند هۆکارێکی ناوەوە سەر هەڵدەدات ، کاتێک سەیری بارودۆخی کەسەکە دەکرێت لە لایەنی دەرەکی ، هیچ پاساوێک نادۆزرێتەوە بۆ  توشبوون بە نەخۆشیەکە .

چارەسەرکردن :

دوای دە‌‌ستنیشان كردنی خە‌مۆكی، پزیشك بڕیار دە‌دات كە‌ ئاخۆ كامە‌ چارە‌سە‌ر گونجاوترینە‌ بۆ ئە‌و كە‌سە‌ بە‌پێی توندی حاڵە‌تە‌كە‌. چارە‌سە‌رە‌كە‌ ڕە‌نگە‌ گفتوگۆ، چارە‌سە‌ری ھیزری یان دە‌رمان بێت. بە‌ ھە‌موو بارە‌كاندا دە‌بێت ئە‌ندامانی خێزان چاودێری كە‌سە‌كە‌ بكە‌ن كە‌ ئایا بە‌ چارە‌سە‌رە‌كان بە‌رە‌و باشتر دە‌چێت یان نا.

١-دەرمانە‌كان :

درمانە‌كان بە‌ گشتی كار لە‌سە‌ر زیادكردنی ماددە‌ی (سیرۆتۆنین) دە‌كە‌ن لە‌ مێشك و دە‌مارە‌كاندا. سیرۆتۆنین  پە‌یامبە‌رێكی كیمیاییە‌ و كار لە‌سە‌ر میزاج و ھە‌‌ڵسوكە‌وتی كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌كات.

٢-چارە‌سە‌ری دە‌‌روونی :

بە‌ گفتوگۆ لە‌ گە‌ڵ پزیشك یان توێژە‌ری دە‌روونی دە‌بێ. ئە‌و گفتوگۆیە‌ ھە‌م یاریدە‌دە‌ری دە‌‌ستنیشانكردنی ڕاددە‌ی توندی نە‌خۆشییە‌كە‌ و ھۆكارە‌كانی دە‌دات، ھە‌م پرۆسە‌ی چارە‌سە‌ر ئاسان دە‌كات.

چارە‌سە‌ری دە‌روونی، كە‌سە‌كە‌ فێردە‌كات چۆن خۆی لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشییە‌كە‌ و لێكە‌وتە‌كانی بگونجێنێ و زانیاری بداتە‌ نە‌خۆش لە‌بارە‌ی سرووشتی نە‌خۆشییە‌كە‌ و چۆنیە‌تی دە‌ربازبوون لە‌ ھە‌ستە‌ نە‌رێیە‌كان.

خە‌واندن لە‌ نە‌خۆشخانە‌:

ئە‌گە‌ر توندی نە‌خۆشییە‌كە‌ گە‌یشتە‌ ڕادە‌یە‌ك كە‌ نە‌خۆش نە‌یتوانی گرنگی بە‌ خۆی بدات و كە‌وتە‌ مە‌ترسییە‌وە‌، یان بیری خۆكوشتنی ھە‌بوو، دە‌بێ نە‌خۆش لە‌ نە‌خۆشخانە‌ لە‌ژێر چاودێری پزیشك و چارە‌سە‌ری دە‌روونی بمێنێتە‌وە‌. دە‌كرێ لە‌ ھە‌مان نە‌خۆشدا زۆرتر لە‌ جۆرێكی چارە‌سە‌ر بە‌كاربھێنرێ بە‌پێی بڕیاری پزیشك.

* پسپۆری دەروونی

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button