ڕاپۆرت

زەنگی شەڕی جیهانی سێیەمین، کەوتنە خوارەوەی دەمامکی خودایانی سەر زەوی

ئا: ئازادیی کۆمەڵگە

سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی 20 ساڵیم (1970 – 1999) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگای لەبەردەم پێشکەوتنی گرنگ کردەوە، بەڵام بەشی ئەوەی نەکرد ئەو گرێ کوێرەیە بەرەو چارەسەرییەکی بەردەوام ببات کە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێی کەوتووە.

نیشانەکانی دەسپێکردنی پلانگێڕی نیودەوڵەتی 1998

لە 1ی ئەیلولی 1998 دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕێگای تەلەکۆنفارنسەوە بەشداری بەرنامەیەکی MED TV  بوو لەوێوە لە پێناو خۆشکردنی زەمینی خولقاندنی پێگەی ئاشتی بانگی ئاگربەستی ڕاگەیاند. لە تورکیاشەوە بە شێوەیەکی سنوردار ڕۆژنامەوان و ئەندامی ڕاگەیاندن بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون.

هێشتا ماوەیەکی زۆر کورت بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەی پەکەکە دا تێپەڕیوە کە لە 16 ی ئەیلول لە شارۆچەکەی ڕەیحانلی ئەسکەندەروونە و لە خیتابێکیدا بۆ گەل، ئاتیلا ئاتەش ڕوونکردەوە و گووتاری زۆر توند و تیژی خستە ڕوو. لەپاش ئەو خیتابەش نوێنەری سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی دیسان هاتەوە  بۆ چاوپێکەوتن بەم شێویە وەڵامی ئەو ڕوونکردنەوە دەداتەوە.” ئەمە هەڵوێستێکی تاکتیکییە، نیازێکی خراپمان نییە و بەمە فشار دەخەینە سەر سوریا و شتێکی دیکە نییە. لە داهاتوو دا ئێمەش ئاگربەست ڕادەگەیەنین.”

ئەو دیدارەی ئەنجامدراوە بە سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنرێ ئەو کاتە سەرۆک گوتی: ” ئەم رەوشە مەترسیدارە و ئەوانە دەیانەوێت شتێک بکەن و تێگەشت کە پیلانگێڕییەکی چەپەڵ بەڕێوەیە، بۆ وەرگرتنی تەگبیری پێویست وشیاری بڵاوکردەوە. گەریلا وابەستە بوو بە بانگەوازی سەرۆکایەتییەوە، بەڵام دەوڵەت زیاتر پەرەی دا بە هێرشەکانی و تادەچوو زیاتر بەردەوامی پێدا. لەو قۆناغەدا جێگرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان “پ د ک” لەلای تورکیا و لەبەرامبەر گەریلا بەردەوامییان دا بە هێرشەکانیان، بەرپەرچدانەوەیەکی لاواز لەلایەن گەریلاوە، بووە هۆکاری نیوەچڵ مانەوەی ئاگربەستەکە و بەهێزبوونی لقی “هەڵۆکان” واتا شەڕخوازەکانی ناو دەوڵەت. بەمشێوەیە ئەم قۆناغەی ئاگربەست پراکتیکیانە کۆتایی پێهێنرا. ئەگەر ئەو ڕەوشانە نەبوونایە دەوڵەتی تورک دەیتوانی هەندێک هەنگاو بهاوێ و بەرەو قۆناغی چارەسەری سیاسی بچێت.

ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی چوونی بۆ ئەوروپا دەڵێت: “هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە رێگەی ئەسیانەوە لە 9 ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەوەش لەگەوهەری خۆیدا لە کەسێتی مندا گوزارە لە ئیفلاسکردنی تێڕوانینی پارادیگمای هاوچەرخ دەکات. سەرباری تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەرچەرخاندنی پێکهاتەی بە گوومانی زهنیەتم، بەڵام لە گۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزێکی سەرکەوتووی ئازادی ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاریان کردم ڕوو بکەمە ئەوروپا کە نوێنەری هێزی شارستانی بەکاریگەرە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕ بوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابردوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزارشتی لە بنبەستبوونێکی قووڵ دەکرد. سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی 20 ساڵیم (1970 – 1999) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگای لەبەردەم پێشکەوتنی گرنگ کردەوە، بەڵام بەشی ئەوەی نەکرد ئەو گرێ کوێرەیە بەرەو چارەسەرییەکی بەردەوام ببات کە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێی کەوتووە.

لەوانەیە چونم بۆ چیا هەندێک چاکسازی لە بواری تەکنیکی – تەکتیکی لێبکەوتایەتەوە، بەڵام جێگای گوومان بوو کە بوار لەبەردەم دۆزینەوەی چارەسەرییەکی ستراتیژی و کۆتایی بکاتەوە.

هەناگو بە هەنگاو پیلانگێڕی نێودەوڵەتی

15ی شوباتی 1999 هەر کە هەواڵی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” لەهەموو لایەکی جیهانەوە دەنگی دایەوە، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا بانگەوازییان دا بەڕووی تەواوی راگەیاندنەکاندا و گوتیان “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پاراستن و ئاسایشی دەوڵەتدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستگیرکرا” پاش بەسەرچوونی ماوەیەکی باشتر راستییەکەی دەوڵەت کە ئەمە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتییە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا کێ چ ڕۆڵێکی هەبووە و ئەو یارییانەی کە مرۆڤ سەرسام دەکەن چۆن ئەنجام دراون.

لە پەرلەمانی تورکیا دا سلێمان دەمیرەل سەرۆککۆماری ئەو کاتەی تورکیا قسەی کرد و بڕیاری بەکارهێنانی ‌هێزی وەرگرت لەبەرامبەر بە سوریا، لە ڕەوشێکدا گەر عەبدوڵلا ئۆجەلان لە خاکەکەیدا دەرنەکەوت، ئاماژەی یەکەمینی ئەمەش ڕۆژی 16 ی ئەیلولی 1998 ئەرکانی هێزی وشکانی جەنەراڵ ئاتێلا ئاتەش لەناوچەی ڕەیحانلی سەر بە شاری ئەسکەندەروونە لە گوتەیەکیدا بۆ گەلی هەرێمەکە ئاماژەی پێدا و دەیگووت:”ئیدی سەربرمان نەما”.

دەمیرەل لە قسەکانیدا لە پەرلەمانی تورکیادا، بەشێوەیەکی زۆر توند دەوڵەتی سوریا وشیار دەکاتەوە و پێداگیری لەسەر ڕێگەنەدان بە هیچ شێوە بەرپەرچدانەوەیەک و دەیگوت؛ هێزیی چەکداری دەوڵەتی تورک لە 5 ی تشرینی دووەم دا لە خاڵی سفری سەر سنووری سوریا بە 35 هەزار سەربازەوە مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدەن و بە گوێرەی ئەوەش لە ئامادەکاریدان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورک لەسەر سنوورەکانی سوریا دەستان کرد بە پشکنین. هەر لەو ماوەیەدا ئیسرائیل – تورکیا – ئەمریکا بە بیانووی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش هێزی سەربازییان لە ئاکدەنیز “دەریای ناوەراست” مۆش دا و مۆڵگەکانیشیان بەگوێرەی بەکارهێنانی مووشەکی گەورە ئامادەکراون.

بەر لە لێدوانەکەی ئاتێلا ئاتەش، لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و سوریا و لە نێوان دەوڵەتی سوریا و پەکەکە دا جموجۆڵێکی چڕوپڕی دیبلۆماسی هەبوو. لەبارەی دەرخستنی سەرۆکایەتی لە سووریا ڕوونکردنەوە و لێدوانی زۆر توند دەدران. لە ڕاستیدا پێشتر لەم شێوە لێدوانانە پێشخرابوون، بەڵام نەک بەم ئەندازەیە، لەساڵی 1996 دا هەوڵی لەو جۆرەی تورکیا هەبوون و راستییەکەشی سوریا بەگەرمی لێی دەڕوانی، بەهەندێک ڕێگای دیبلۆماسی پەکەکە توانیبووی بەر لەوانە بگرێت، بەڵام ئەوەی 98 زۆر جیاواز بوو.

سەرۆکایەتی زیاتر دوور لە نیشاندانی هەڵوێستێک کە پەرە بە توندوتیژی بدات، گەر بەرەو شاخەکان بڕۆشتایە ئەوا خاڵی بناغەیی ئامانجی دوژمن لەسەر شاخەکان کلیل دەبوو و ئەمەش لەگەڵ خۆیدا ڕێگای لەپێش توندوتیژی و دژوارییەکی بێسنوور دەکردەوە. بە دەرکەوتن بۆ ئەوروپا ڕێگای چارەی سیاسی تاقیکردەوە. لەبەر ئەمەش لەگەڵ چین و توێژ و کەسایەتی دیکە پەیوەندی ڕێخران و بە تایبەتیش پەیوەندی دیبلۆماسی بەرسە ئەوروپا دا بەڕێوە بران.

ڕێبەر ئاپۆ لەمباریەوە دەڵێت: “ئەو بژارەی لەناو ئەو دوو رێگایەدا کەوتە پێشم، هەنگاو نان بوو بۆ شەڕ لە چیاکاندا. بەڵام جگە لەوەی کە لەو بوارەدا زۆر درنەگ کەوتبووم ، لەهەمان کاتدا بە پیرۆزی مانەوەی هێزە چەکدارەکان لەولاوە بمێنێت، کاتێک بینیم لە حاڵەتی بەلاڕێداچووندا ڕێگای لە پیش ئەنجامێکی پێجەوانەی ئومێدە چاوەڕوانکاروەکان کردۆتەوە، ئەم ڕەوشەش خەریک بوو لەم بوارەدا هیوای چارەسەرییەکی ئاسان لە دەمێکی کورتدا لەناو ببات، هەروەها نەریتی ژیانی “بمرە و بکوژە” دەرکەوتبوو کە زیاتر لەوەی چارەسەرییەکی ئاسان بۆ هێزە بەرامبەرەکان بهێنێ، ویژدانی کوێر دەکرد. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا ئەوە دەرکەوت کە تاکەکان لەبواری ڕەوشتی و فەلسەفییەوە بەڕێڕەوێکی هەڵەدا دەچن. لەوانەیە چونم بۆ چیا هەندێک چاکسازی لە بواری تەکنیکی – تەکتیکی لێبکەوتایەتەوە، بەڵام جێگای گوومان بوو کە بوار لەبەردەم دۆزینەوەی چارەسەرییەکی ستراتیژی و کۆتایی بکاتەوە. باوەڕم بە توانی هزری خۆم هەبوو، بەردەوام هەڵگری هەست و ئیلهامێکی وەها بوون کە دەبێ بەم جۆرە ڕۆڵی مێژووی خۆم بگێڕم.”

زیاتر ببینە
Back to top button