سڵاڤۆی ژیژەک هاتە دەنگ
کەژاڵ نوری
لەنامەیەکدا پێرێ فەیلەسوفی گەورەی سڵۆڤێنی سڵاڤۆی ژیژاک کە بۆ نوسەرێکی کوردی ناردووە ئەڵێ. [ژن ژیان ئازادی زۆر بە نرخترە لە بیرۆکەی می توو ( Mee too )]…
تێزی فکری سیاسیی ژن ژیان ئازادی لە ئێستادا، سنوری کوردستان و ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوینی تێپەڕاند و بووە بە جوڵانەوەیەکی گەورەی سیاسیی نێودەوڵەتی. ئەم تێزە فکرییە سیاسییە، کە مەتنی قوڵی فەلسەفی و رەهەندێکی قوڵی مێژویی هەیە و خاوەندارییەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رێبەر ئۆجەلان. کە لەکتێبی چوارەمی مانیڤێستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک بۆ یەکەمجار دای هێنا، تێکڕا لە ئەنجامی ئەو لێگەڕین و بەدواداچوونە قوڵەوە کە ئۆجەلان وەکو ئەنترۆپۆلۆژیستێک لە بواری ئەنترۆپۆلۆجیا ( زانستی مرۆڤ ناسی ) و ئەنترۆبایۆلۆژیستێک لە بواری ( زانستی رەچەڵەکی مرۆڤ ) و لێکۆڵینەوەی ورد لە تەوتەمیزم واتە ( یەکەمین ئایینی مرۆڤی سەرەتایی لەسەر زەوی ) دا کردی فۆرمۆلە بوو.
وەلەپاڵ ئەوانەشدا، ئۆجەلان زۆر بە قوڵی رۆجووە نێو لێکۆڵینەوە، لە عەقڵی ئیبتکار و داهێنەرانەی مرۆڤی سەرەتایی و کۆمەڵگە کلانیەکانەوە، بەوردبوونەوە لە سیستمی خێزانی کلانی و دایک سەنتەریی ، بیرمەندی گەورەی جیهان، عەبدوڵا ئۆجەلان مەتنی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی دارشت، کە تێزێکە قسە لەسەر فکری سیاسیی و ئۆتۆریتەی کۆمەڵایەتی ژن دەکات، لە کۆمەڵگەی کلانیدا. هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئۆجەلان. زانستی ژنۆلۆژی داهێنا، کە زااستێکە تەواوی رەوتە فیمینیستیەکانی جیهانی تێپەڕاند و، هەر لە سەرەتاوە پێش ساڵی دووهەزار و سیانزەش، پەکەکە، دروشمی ژن ژیان ئازادی کرد بە تێزی فەلسەفەی ئەو زانستە جێندەرناسییە. هەر بە هەمان پێودانگە کە فەیلەسوفێکی گەورەی وەکو سڵاڤۆی ژیژاک، لە جوڵانەوەی می توو بە بەهاتر تەماشای دەکات، ئاخر خۆ گاڵتە نیە کە لە ئێستادا، ئەو دروشمە سنورەکانی بڕیووەو تەنانەت نەیارەکانی پەکەکەش، لە کوردستان و ئێران و ناوچەکە وجیهان، لە ئاپۆچییەکان بڵندتر دەیڵێنەوە. هەموو ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان لە دژی پەکەکە و ئۆجەلان بە تەنیا دێڕێکیش بووبێ، دژایەتی خۆیان بۆ ئەو حەرەکەتە راگەیاندبێ، ئەمڕۆ لە ئاپۆچیەکان قایمتر ئەڵێن:- ژن ژیان ئازادی.
لە پشت تێزی فکری سیاسیی ژن ژیان ئازادییەوە، ئۆجەلان لە کتێبی ژنۆڵۆژیدا بە وردی داوای گەڕانەوەی ئۆتۆریتەی کۆمەڵایەتی ژن دەکات لە نێوکۆمەڵگەدا. وە دژ بە کومەڵگەی هیرارشیکی پیاو سەڵتەنەتخوازیی دەوەستێتەوە.
ئەوەی گرنگە لەسەر مرۆڤی کورد ئەوەیە لە ئێستادا، خاوەندارێتی لەو تێزە فکرییە سیاسییە بکات و هەوڵبدات. لێی نەدزرێ. چونکە هەندێ لە فارسەکان بە خەیاڵی پڵاوی خۆیان ویستیان بیشێوێنن و بیکەن بە ژن ژیان پەهلەوی، کە خۆشبەختانە ئەمانە کۆمەڵێک دەنگی کز و نەبیستراوی ناو شیعەگەرای ئێران بوون. بەڵام بەداخەوە ئەوەی زۆر جەرگبڕبوو بۆ من ئەوەبوو، کە هەندێ لە ژنانی نوخبەی سلێمانی هاتن ئەو تێزەیان لە ژن ژیان ئازادییەوە، گۆڕی و کردیان بە ژن ژینا ئازادیی. بەم کارەیان من وەکو کەژاڵ نوری پێم وایە. کە بە فیتی لایەنێکی سیاسیی بووبێ، ئەمەش یان بۆ موجامەلەکردنی تورکیا بوو، یان لە ترسی تورکیا بوو. لە حاڵەتی هەردوو ئەگەرەکەدا، مرۆڤ بە دیار پەرتەوازەیی ماڵی کورد و بێ ئیرادەیی کورد و خاوەندارێتی نەکردن لە تێزە فکرییە سیاسییە کوردییە خۆماڵیە، کە لە ئێستادا لە سەر ئاستی گەلانی دنیا دروشمێکە بۆ بونیادی زیندووی ژن لە کۆمەڵگەکاندا. دۆش دابمێنێ و خەفەت لەو عەقڵیەتی خۆ بە بچوک زانیە بخوات. یاخود خەفەت لەو خۆ بواردنە بخوات لە ئاست ئۆجەلاندا. گەلۆ ئۆجەلان فەیلەسوفە. بەدەر لەم پێناسەیە، هیچ پێناسەیەکی تر قبوڵ ناکات.
#ژنژیانئازادی
کەژاڵ نوری