ڕاپۆرت

کۆنفرانسی زمان، کەلتوور و پەروەردەی کەنەکە

کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە ٧ـی ئەیلوول کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی دەربارەی زمانی کوردی ئەنجام دا، بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی ئاشکرا کرد. ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە لە چەند خاڵێکدا پوخت کراوەتەوە: "١- زمان موڵکی هیچ چین، گروپێک نییە، زمان هێمانێک – ئامڕازێکی بناغەیی تەواوی گەل و نەتەوەیییە. بۆیە دەبێ هەموو ڕێکخستنەکانی سیاسی، سڤیل، پیشەیی لە دژی سیاسەتی قڕکردن و هەڵوێست وەربگرێت.

 

کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە ٧ـی ئەیلوول کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی دەربارەی زمانی کوردی ئەنجام دا، بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی ئاشکرا کرد. ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە لە چەند خاڵێکدا پوخت کراوەتەوە: “١- زمان موڵکی هیچ چین، گروپێک نییە، زمان هێمانێک – ئامڕازێکی بناغەیی تەواوی گەل و نەتەوەیییە. بۆیە دەبێ هەموو ڕێکخستنەکانی سیاسی، سڤیل، پیشەیی لە دژی سیاسەتی قڕکردن و هەڵوێست وەربگرێت. ٢- دەبێت بەپێی ئەم ئامانجە کۆمیسیۆنی زمان، کەلتوور و پەروەردە وەک دەزگایەک کار بکات و بنەماکانی یەکێتیی زمان و پەروەردەی نەتەوەیی دابمەزرێنێت. ٣- دەبێ کۆمیسیۆنێکی پسپۆڕ و لەلایەن کەسانی ئەکادیمیی، پەروەردەیی و زمانزانەکانەوە کۆردیناسۆنێک دابمەزرێنرێت، لە کۆردیناسیۆنەکەدا کەسانی پسپۆڕ لە هەموو زاراوە کوردییەکان پێک بێت. ٤- دەبێ لە هەرێمەکاندا تێکڕای دامەزراوەکانی زمان و پەروەردە و خێزان و بنەماڵەکان بەڕێکخستن بکات. ٥- لەپێناو ئەوەی توندوتیژیی لەناوبردن بەرتەنگ و کەم بکرێتەوە، دەبێ لە ناوەوەی وڵات لە هەموو ماڵێکدا قوتابخانەیەکی زمانی کوردی ڕێک بخرێ. ٦- لە سەرەتادا، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە قوتابخانەکاندا پەروەردەی زمانی کوردی ببینن، بە تەنیا هەڵبژاردەی زمانی کوردی قەبووڵ بکەن و بەهەر جۆرێک بشکێتەوە پێویستە پەروەردەی ناکوردیی ڕەت بکرێتەوە. ٧- دەبێ کۆمیسیۆن لە وڵاتدا بۆ دەوڵەمەندکردنی زمان، لە زمانزانان و تیمیی لێکۆڵەران دابمەزرێنێت و لەناو خەڵکدا بە وشەی نوێ و مۆدێرن ئەو فەرهەنگانەی هەن، دەوڵەمەند بکات. ٨- پێویستە کۆمیسیۆن ئەو پەڕتووک و کەرەستانەی فێربوونی زمانی کوردی کە هەیە، تۆماریان بکات و بە دید و بۆچونەکانی تێکڕای سازییە پەیوەندارەکان مەتریالی هاوبەش ئامادە و چاپ بکات. ٩- هانی میدیاکان بدرێت، بۆ خێزانەکان پرۆگرامی پەروەردەیی تەلەڤزیۆنی ئامادە بکەن و بۆ بەکارهێنانی زمانی زکماکی – دایکیی بنەماڵەکان پەروەردە بکرێن. پەیوەست بەم مژارەوە زنجیرەفیلم و بۆ منداڵان زنجیرەفیلم کارتۆن ئامادە بکرێن و بڵاو بکرێنەوە. ١٠- دەبێ لە تاراوگە – دیاسپۆرا لە هەموو وڵاتەکان بۆ پەروەردە و فێرکردنی زمانی زکماکی خەباتێکی دیپلۆماسیانە بەرجەستە بکرێت. بۆ ئەوەش هەموو ڕێکخستنە سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و سڤیلەکان پرسگرێکە ئایدیۆلۆژیەکانیان وەلا بنێن و کار و خەباتی هاوبەش ئەنجام بدەن. ١١- بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامە و ئەو کارانەی وا لە سەر زمانی کوردیی کراون، تیمی لێکۆڵینەوە لە ئەکادیمسیۆن و پسپۆڕەکان دابمەزرێنرێت. پەیوەست بەمەوە لەگەڵ زانکۆکاندا پەیوەندیی توکمە و ستراتیژیی درووست بکرێت. ١٢- پێویستە لە هەموو سازیی و ڕێکخستنێکی سیاسیی و سڤیل و کۆمەڵایەتییدا، ئاخاوتن بە زمانی کوردیی فەرز بکرێت. ١٣- دەبێ لەژێر سەرپەرشتیی و سیوانی کەنەکەدا لە هەر چوار بەشی کوردستان وێژەوان – نووسەران کۆ بکرێنەوە و فیستیڤاڵ و کۆنگرەی وێژەیی ئەنجام بدرێت. ١٤- هەموو شارەوانەکان لە باکووری کوردستان هەل و دەرفەتی کارگێڕیی و یاسایی خۆیان لە ڕووی فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردیی کەڵک وەربگرن و بۆ ئەو مەبەست و ئامانجە سەفەربەریی بکەن. ١٥- لە باشووری کوردستان بۆ زیاتر پێشخستن و خزمەتکردن بە زمانی کوردیی پێویستە حکومەتی هەرێم سیاسەتی زمان و پلانی زمانیی توکمەی هەبێت”.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button


Like this:

Like Loading...