گوتار

ژن و ئازادی و سیاسەتی دەوڵەتگەرایی ئێران

بەیان ئیبراھیم

ئێران وەک دەوڵەتی نەتەوەکانی ئێرانی،لە ململانیەکی قورسی جەمسەرگیریدایە، بۆ ئەوەی بتوانێ ڕوبەڕوی دژەکانی بێتەوە،دەبێت ستراتیجی قوڵ پەیڕەو بکات، بۆ ئەمەش سەکۆی شەڕەکان دەگوازێتەوە بۆ ساحەی وڵاتانی تر،بۆ ئەوەی بتوانێ وەک وڵاتێکی زلھێز بمێنێتەوە دەبێت زۆربەی داھاتی گشتی بۆ کەیسەکانی ڕادەستگەیشتن بە چەکی ناوەکی ھایدرۆجینی و لە مسەروە بوونی لە یەمەن و سوریا و عێراق لەو سەریشەوە ھەیمەنەی لە وڵاتانی دەریای قەزوین، بەرامبەر بە مانەش ھێزی دژ بەدەر لە دانوستانەکانی ڤێنا دەیەوێت بارگرانی ناوخۆیی بەکار بھێنێت دژی دەوڵەتی فرە نەتەوەیی ئێران، خۆ ئێرانیش خاوەنی سیناریۆو دەرھاویشتەی خۆیەتی بۆئەوەی ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆ نەبێتە کارتی دەستی دوژمنی ،ھەر خۆی لە خۆی سیناریۆ دروست دەکات بۆ تەنفیز کردنی توڕەیی ناوخۆ،ئەوان سیناریۆیان ئامادەیە،بۆ ھەر حەدەسێک بۆ ھەر ڕوداوێک کە ڕوبدات سیناریۆکانیان دەخەنە گەڕ ،وەک ئەوەی لە شۆرشی سەوزدا لەسەر دەستی موسەوی و کەڕوبی ڕویدا،کە جگە لە سیناریۆی خۆیان ھیچ شتێکی تر نەبوو،ئەم قەزێیەی لە ژینادا ڕویدا ئەگەر چی ھاوارێکە بۆ ئازادی ،بەڵام ھەرگیز بەقەد شۆڕشی سەوز بەھێز نابێت ،کە دەرکەوت سیناریۆی خۆیان بووە ئەگینا مەعقول نیە ڕابەری خۆپشاندانەکان (موسەوی و کەڕوبی) بڵێن دەست بەسەرن لە ماڵەکەی خۆیدا و ھەزاران شەھیدیش بدرێت، بۆ ئەمەی ژیناش بە پێی یاساو شەرع ئایا لادانی لەچکێک سزای زیاترە یان ئەو ھەموو لەشفرۆشەی لە ئێراندا ھەیە ،دواجار ھەموو سیستەمەکانی دنیا ھاوبەرژەوەندین و دەرھاویشتەی سیستەمێکی گاڵتە جاڕی و ھیچ و پوچ گەراین بەرامبەر ئازادیەکانی ئینسان،کە دواجارھەزارانی وەک و ژینا و زارا بۆ داواکردنی ئازادی دەبنە دەرخواردی ماکینە گەورەکەی نیزامی سەرمایەداری و دینگەرایی دنیا و ھەر خۆشیان دا ڕێژەری پلانە گڵاوەکانی دژ بە بەشەریەتن وەک ئەوەی لە معادەلەیەکی ماتماتیکدا لە ژمارەیەکی سەد ملیۆنیدا دەھەزاریشی لێدەرچێت لە ڕوی ئابوری سیناریۆکەدا لە قازانجی بۆ دەمێنێتەوە،کە ئینسان لە سیستەمی بەرژەوەندی دەوڵەتەکاندا کە لە ژمارەی سەرچاوەی مرۆیەوە بوو بە ژمارەی ماتماتیکی ئیتر ھەموو بەھاکانی ئینسانی بوون سفر دەبێتەوە،نەفرەت لە سیستەمی ئایدۆلۆژی و سەرمایەداری و ئاینی و بەرژوەند خوازەکانی دنیا،درود بۆ ڕۆحی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکانە بە بێ ئاگایی لە سیناریۆکاندا شەھید دەبن ،درود بۆ ڕۆحی پاکی جوانت ژینای ئازادی.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button