پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکە چۆن لە ئیمراڵى بەڕێوەدەچوو؟
. هه‌ڵوێستی کاربه‌ده‌سته‌که‌ی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که له د‌وورگه پێشوازی لێ کردم، باشتر ڕه‌هه‌ندی یه‌کێتی ئه‌ور‌وپای پیلانگێڕییه‌که‌ی ڕوون ده‌کرده‌وه. به‌م جۆره‌ش ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و به‌ڕێوه‌به‌رانی تورکیا ئاشکرا ده‌بو‌و. به‌ڵگه‌یه‌کی ڕو‌ونتر له‌و سێ هێمایه (لێدوانه‌کانى ڕا‌وێژکاری تایبه‌تی کلینتۆنى سه‌رۆکی ئه‌مریکا ژه‌نڕاڵ گالیتاری، هه‌ڵوێستى ژنه کاربه‌ده‌سته‌که‌ی کۆمیساری سیاسی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و رۆڵى به‌رپرسی فه‌رماندارێتی هێزی تایبه‌تی تورک ئه‌نگین ئاڵان) جێگای باس نابێت که له‌سه‌ره‌تا‌وه تا کۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌ژێر به‌رپرسیارێتی سیاسی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا و له‌لایه‌ن گلادیۆی ناتۆ‌وه به‌ڕێوه‌چووه.

عەبدوڵڵا ئۆجالان
گرنگترین به‌شی پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ی گلادیۆ، هه‌وڵدرا له ئیمراڵی جێبه‌جێی بکه‌ن. ته‌نیا ئه‌رکی ژه‌نڕاڵ ئه‌نگین ئاڵانی سه‌رۆکی ئه‌و یه‌کینه‌یه‌ی منی هێنایه د‌ورگه‌که به‌سه بۆ ر‌و‌ونکردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه. ئه‌نگین ئاڵان فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌و قۆناغه بو‌و، واته به‌رپرسه فه‌رمییه‌که‌ی گلادیۆی تورک بو‌و. هه‌ڵوێستی کاربه‌ده‌سته‌که‌ی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که له د‌وورگه پێشوازی لێ کردم، باشتر ڕه‌هه‌ندی یه‌کێتی ئه‌ور‌وپای پیلانگێڕییه‌که‌ی ڕوون ده‌کرده‌وه. به‌م جۆره‌ش ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و به‌ڕێوه‌به‌رانی تورکیا ئاشکرا ده‌بو‌و. به‌ڵگه‌یه‌کی ڕو‌ونتر له‌و سێ هێمایه (لێدوانه‌کانى ڕا‌وێژکاری تایبه‌تی کلینتۆنى سه‌رۆکی ئه‌مریکا ژه‌نڕاڵ گالیتاری، هه‌ڵوێستى ژنه کاربه‌ده‌سته‌که‌ی کۆمیساری سیاسی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و رۆڵى به‌رپرسی فه‌رماندارێتی هێزی تایبه‌تی تورک ئه‌نگین ئاڵان) جێگای باس نابێت که له‌سه‌ره‌تا‌وه تا کۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌ژێر به‌رپرسیارێتی سیاسی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا و له‌لایه‌ن گلادیۆی ناتۆ‌وه به‌ڕێوه‌چووه. به‌ر له ئاشکرابو‌ونی ئه‌و ڕاستییانه‌ش هیچ گومانێکم نه‌بو‌و که ئه‌و هێزه‌ی منی بێکاریگه‌ر کرد‌و‌وه هێزه ئاسایشییه‌کانی حکومه‌تی تورک نین، به‌ڵام ته‌وا‌و له میکانیزمی ئۆپه‌راسیۆنه‌که تێنه‌گه‌یشتبو‌وم. ئۆپه‌راسیۆنه‌که له واقیعه‌که‌ی خۆی زۆر جیا‌وازتر پیشان ده‌درا. به ئه‌نقه‌ست و به سو‌وربو‌ونه‌وه که‌شێکی له‌و جۆره در‌ووست ده‌کرا که گوایه حکومه‌تی تورکیا فشار دێنێت و ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنێت. ته‌نانه‌ت کاتێک سه‌ره‌تا بڵند ئه‌جه‌ویدی سه‌رۆک وه‌زیریش بێ‌ئاگایی خۆى له هۆکاری ده‌ستگیرکردنم و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌م ڕاگه‌یاند، بو‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگ و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌م. چه‌نده‌ی ئه‌و بو‌ویه‌رانه شیکار و یه‌کلا بکرێنه‌وه، ئه‌وا بانگه‌شه‌که‌م به شێوه‌یه‌کی باشتر ده‌سه‌لمێت.
یه‌که‌م که‌س که له د‌ورگه‌ی ئیمراڵى پێشوازی له من کرد سه‌رتیپێک بو‌و. خۆی وه‌ک نوێنه‌ری سوپاسالار ناساند. له دانیشتنێکدا که جه‌ختی له‌سه‌ر نهێنییه‌که‌ی کرده‌وه، ئاخافتنگه‌لێکی گرنگی کرد. د‌واتر کاتێک لێکۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ستیپێکرد، هه‌مان کاربه‌ده‌ست ئاخافتنی جیا‌واز و گرنگی کرد. لێکۆڵینه‌وه ڕاست و چه‌په‌که‌ی ئه‌و گرو‌وپه‌ی له چوار یه‌کینه‌ی ئاسایش (سوپاسالار، جه‌ندرمه، ئاسایش و هه‌واڵگری میللی) پێکهاتبو‌و، ده رۆژ به‌رده‌وام بو‌و. له‌و نا‌وه‌دا کاسێتێکم تۆمار کرد که ئاخافتنه‌کانم ڕوو له فه‌رمانده‌ی هێزه‌کان بو‌و. دواتریش به درێژایی چه‌ندین مانگ به شێوه‌ی گفتوگۆ ئاخافتین. نا‌وه‌به‌نا‌وه که‌سانی دیکه‌ش نێوه‌ندگیریان ده‌کرد، هه‌ندێک جار شاند له ئه‌ور‌وپاشه‌وه ده‌هاتن.
ئه‌وله‌ویه‌تم به چه‌مکی به‌رگرینامه‌یه‌ک دا که ماهیه‌تی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی قۆناغی ئیمراڵى ڕه‌چاو ده‌کات. ئه‌و هۆشیارییه تورکێتییه وشکه‌ى د‌و‌وچاری هاتبو‌ون، په‌یوه‌ندیی ئه‌و که‌سانه‌ی به ڕاستییه‌وه بڕیبو‌و که به‌نا‌وی تورکێتییه‌وه ده‌جوڵانه‌وه. د‌رککردنمان به فه‌لسه‌فه‌که‌ی پشت پیلانگێڕییه‌که، پێچه‌وانه‌ی سر‌ووشته‌که‌یان بو‌و. چونکه ئه‌وانیش به‌رهه‌مێکی ئه‌و بونیادانه بو‌ون که به‌لانی که‌م ئه‌و فه‌لسه‌فه سه‌د ساڵییه‌ی پیلانگێڕیی بونیادیان نا‌ون. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ چا‌وه‌ڕوانی نکۆڵیکردن و ڕه‌خنه‌کردنی ئه‌و بونیادانه‌یان لێ نه‌ده‌کرا. چا‌وه‌ڕ‌وانیکردنی هه‌ر ئیراده‌یه‌کی ئه‌رێنی گۆڕانکاریی چ له کاتی کۆمیدیاکه‌ی دادگایی‌کردن بێت یان له قۆناغی حوکمدرا‌وییدا بێ‌واتا ده‌بو‌و. بڕ‌واکردن به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی گوته به‌چرپه‌کانی نوێنه‌ری سوپاسالار ده‌جوڵێنه‌وه، له‌و هه‌لومه‌رجه زاڵه‌دا سافێتیی بو‌و. خۆشیان له‌و هێزه‌ی بڕیاردان بێبه‌ش بو‌ون که گوته‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. سیسته‌مێکیان سه‌باره‌ت به من دۆزیبو‌ویه‌وه که ئه‌مریکا پاڵپشتی ده‌کرد و یه‌کێتی ئه‌ور‌ووپاش کۆنتڕۆڵی کردبو‌و. وێناکردن و داهێنانی سیسته‌مه‌که کاری ئینگلته‌را بو‌و، جێبه‌جێکردنیشی به‌شی تورکه‌کان بو‌و.
تێگه‌یشتنی زهنیه‌تی فه‌لسه‌فیی و سیاسیی پشت پیلانگێڕییه‌که بایه‌خداره و گرنگییه‌کی مه‌زنی هه‌یه. به‌رده‌وام باسی بنه‌ما سه‌د ساڵییه‌که‌ی پیلانگێڕیی ده‌که‌م و هه‌وڵی ر‌و‌ونکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م. باسی ئه‌و پیلانگێڕییانه‌م کرد که به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر قۆناغێکن. به ساته وه‌ختێک ده‌توانرێت سه‌دان له‌و پیلانگێڕییانه‌ی ده‌رهه‌ق به کورد ڕیز بکرێت: پیلانگێڕیی فیرقه‌کانی حه‌میدیه، 1914 له بتلیس دژی مه‌لا سه‌لیم، 1925 دژی شێخ سه‌عید، پیلانگێڕیی 1930ـی ئاگری و 1937ـی دێرسم، دۆزی 49ـی که‌سی 1959 و 400 که‌سییه‌که‌ی 1960، کوشتنی فایق بوجاق و تیرۆرکردنی سه‌عید قرمزی تۆپراغ له‌لایه‌ن PDKـەوە، هه‌ر‌وه‌ها سه‌دان پیلانگێڕیی له سه‌رده‌می گر‌ووپی ئایدیۆلۆژییه‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان دژی PKK رێکخرا‌ون. رێکخه‌رانی پیلانگێڕیی، ئه‌و پیلانگێڕییانه به هونه‌رێکی ده‌سه‌ڵات داده‌نێن که به شێوه‌یه‌کی شاره‌زایانه رێکخرا‌وه. واته پیلانگێڕیی گرنگترین ئامراز و ڕۆحی هونه‌ری ده‌سه‌ڵاته. مسۆگه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پیلانگێڕیی ئه‌و هونه‌ره‌یان له‌سه‌ر کورد په‌یڕه‌و ده‌کرد. جێبه‌جێکردنی پیلانگێڕیی به شێوازێکى ئاشکرا، وه‌ک چیرۆکه‌که وای ده‌کرد منداڵه‌که بڵێت: “دایکه سه‌یرکه پاشا ڕووته”. هێزێکی ده‌سه‌ڵات که ئامانجی کرده‌وەگه‌لێکه تا ئاستی کۆمه‌ڵکوژیی ده‌ڕ‌وات، جگه له پیلانگێڕیی و زهنیه‌تێکی ئاڕاسته‌کاری پیلانگێڕیی ئامرازێکی دیکه‌ی له ده‌ستدا نییه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ناسین و پێناسه‌یه‌کی ڕاستی ئه‌و هێزانه‌یه که جێگای خۆیان له‌نا‌و پیلانگێڕییدا ده‌گرن.
پێویسته بڵێم؛ که له قۆناغی ئیمراڵیدا له‌و باره‌وه زه‌حمه‌تیم بینی. چونکه زۆر هێزی ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتر جێگاى خۆیان له‌نا‌و پیلانگێڕییه‌که‌دا گرتبو‌و. له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا‌وه تا فیدراسیۆنی ڕووسیا، له یه‌کێتی ئه‌ورو‌وپا‌وه تا کۆمکاری عه‌ره‌بیی، له تورکیا‌وه تا یۆنان، له کینیا‌وه تا تاجیکستان چه‌ندین ده‌وڵه‌ت که‌وتبو‌ونه نا‌و پیلانگێڕییه‌وه. چی بو‌و ئه‌وه‌ی تورک و یۆنانییه‌کانی دوژمنی سه‌دان ساڵه‌یان کردبو‌و به یه‌ک؟ بۆچی رێککه‌وتنی هێنده بێ‌پره‌نسیپانه یاخود یه‌کێتی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌سه‌ر پشتی من به‌دی ده‌هات؟ هه‌ر‌وه‌ها ژماره‌ی ئه‌و به‌کرێگیرا‌وه میللیگه‌را و چه‌پڕه‌وه کورد و تورکانه‌ش له ژمار نه‌ده‌هاتن که له ناخه‌وه به‌هۆی به‌ئامانجگرتنی من دڵخۆش بو‌ون. وه‌ک بڵێی؛ له که‌سایه‌تی مندا دونیای فه‌رمی مه‌ترسیدارترین ڕه‌قیبی خۆی به ته‌ڵه‌وه کرد‌و‌وه. هه‌ر‌وه‌ها له‌نا‌و PKKشدا ژماره‌ی ئه‌وانه که‌م نه‌بو‌ون که له‌و بڕ‌وایه‌دا بو‌ون ئیدی رۆژی خۆیان هاتووه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ڕه‌خسا‌وه چۆنیان بوێت وه‌ها بژین. بێگومان به‌ر له هه‌مو‌و شتێک و تێبینییه‌کى گشتی پیشانی ده‌دات که سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه له‌و چین و توێژانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی پێکدێن وا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه لیبراڵه‌کانه‌وه بو‌ون. منیش هه‌ڕه‌شه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی و زهنیه‌تی فاشیستانه‌ی لیبراڵیزمی زۆربه‌یان ده‌کرد.
بۆ نمو‌ونه؛ له‌نا‌و ئه‌و هێزانه‌دا ئینگلته‌را به‌ئه‌زمو‌ونترینیان بو‌و. ئه‌و هێزه‌یه که به ئامانجی به‌ربه‌ستکردنی سیاسه‌تکردنم له ئه‌ورووپا یه‌که‌مین فیشه‌کی ته‌قاند. هه‌رچۆن هه‌نگا‌وم بۆ ئه‌ورووپا ها‌وێشت یه‌کسه‌ر منی به “که‌سی نه‌خوازرا‌و” ڕاگه‌یاند. ئه‌وه هه‌نگا‌وێکی بچو‌وک و ئاسایی نه‌بو‌و، یه‌کێک له‌و هه‌نگا‌وانه بو‌و که پێشوه‌خت ئه‌نجامی دیاری ده‌کرد. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌باره‌ت به خومه‌ینی و لینینیش پیشان نه‌درا، بۆچی یه‌کسه‌ر به‌رانبه‌ر من پیشاندرا؟ له چه‌ندین به‌شی به‌رگرینامه‌که‌مدا هه‌وڵی ڕ‌و‌ونکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌دا‌وه‌کانی ئه‌و هۆکاره‌م دا‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش دیسان پێویستی به د‌و‌وباره‌کردنه‌وه نییه. به کورتی؛ وه‌ک کۆسپێکی جددی به‌رده‌م لێکدانه‌وه د‌و‌و سه‌ت ساڵییه‌که‌ی هه‌ژمو‌ونگه‌رایی سه‌ر ڕۆژهەلاتی نا‌وین و سیاسه‌ته‌که‌یان له‌باره‌ی کوردستان (به کورتی؛ به‌هۆی سیاسه‌تی “که‌رکووک ـ موسڵ‌مان پێ بده، کورده‌کانی خۆت له‌نا‌وببه”)ـه‌وه سه‌رم هه‌ڵدابو‌و. ئیتر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پیلان و جێبه‌جێکاره‌کانیانه‌وه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی داده‌نرام. مه‌سه‌له و ده‌ردی ئه‌مریکا جیا‌وازتر بو‌و. خوازیار بو‌ون پڕۆژه‌ی ڕۆژهەڵاتی نا‌وینی مه‌زن بخه‌نه‌گه‌ڕ. هه‌ر بۆیه‌ش گۆڕانکاریی و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی کوردستان ڕۆڵی کلیلی ده‌بینی. بێکاریگه‌رکردنم به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها به لایه‌نی که‌مه‌وه پێویستییه‌کی هه‌لومه‌رجی زاڵ بو‌و. له‌نا‌وبردنم به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته جیهانگیرییه‌کانی ئه‌وکاتیان بو‌و. ڕووسیا ئه‌و کاته که د‌و‌وچاری قه‌یرانێکی گرنگی ئابووریی مێژ‌و‌ویی خۆی هاتبو‌و، پێویستییه‌کی په‌له‌ی به قه‌رز هه‌بو‌و. ئه‌گه‌ر ببێت به ده‌رمانی ده‌رده‌که‌ی، ئه‌وا هیچ هۆکارێک نه‌بو‌و جێگای خۆی له پیلانگێڕییه‌که‌ی دژی من نه‌گرێت و رۆڵی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌بینێت. ئه‌وانه‌ی دیکەش برا بچو‌وکی “برا گه‌وره” بو‌ون. هه‌رچیه‌ک بڵێت ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بۆی وه‌ستابو‌ون. ده‌رفه‌تێکی جددی ڕزگاربو‌ون له ڕه‌قیبه‌که‌یان بۆ چه‌پڕه‌وێتی تورک (ده‌رئاساکان جیا‌وازن)، کورده به‌کرێگیرا‌وه‌کان و ناڕازییه‌کانی نا‌و PKK ڕه‌خسا بو‌و. فه‌لسه‌فه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستیی، پراگماتیزم و خۆپه‌رستیی له قو‌وڵایی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌مو‌ویاندا شارا‌وه بو‌و.
کاتێک باسی ئه‌و خاڵانه ده‌که‌م، له‌و بڕ‌وایه‌دام که تۆزێکی تریش ڕاستی ڕۆشن ده‌که‌مه‌وه. له‌و ڕۆژانه‌دا لایه‌نگریکردنی ئازادیی کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی کورد، پێویستی به ده‌ربازکردنی هه‌مو‌و جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی رۆژانه‌یی لیبراڵیزم، پراگماتیزم و خۆپه‌رستیی هه‌بو‌و؛ فه‌رمانی پێ ده‌کردین ده‌ستبه‌رداری ژیانی ڕاستڕه‌و و چه‌پڕه‌وانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی ببین یاخود به‌ره‌نگاری ئه‌و ژیانه ببینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه دونیای ئه‌و رۆژانه دونیایه‌ک بو‌و که لیبراڵیزمی جیهانگیریی له شه‌ڕی فه‌تحکردنی جیهاندا گه‌وره ده‌بو‌و. ساڵانێک بو‌و که فاشیزمی لیبراڵ باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا ڕاگه‌یاند. له ڕ‌وانگه‌ی سیاسییشه‌وه ڕۆژهەڵاتی نا‌وین نا‌وه‌ندی ململانێی هه‌ژمو‌ونگه‌رایی بو‌و. تێکۆشان و ململانێی سه‌ر کوردستان سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌کانی هه‌ژمو‌ونگه‌رایی ڕۆڵی کلیلی ده‌بینی. پێگه ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌که‌ی PKK ناکۆکییه‌کی ڕوون و ئاشکرای له‌گه‌ڵ حیسابه‌کانی هه‌ژمو‌ونه‌گه‌رایی هه‌بو‌و. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ ته‌سفیه‌کردنم مانای ڕێخۆشکردن بو‌و له پێش ئه‌و حیساب و لێکدانه‌وانه‌وه.
له گێژاو و سوڕی ناپه‌سه‌ندی ئیمراڵى سه‌رجه‌م ئه‌و حیسابه مێژ‌و‌وییانه سه‌رله‌نوێ له که‌سێتی مندا زیند‌و‌و بو‌ویه‌وه. له‌پێنا‌و شیکارکردنی قۆناغی ئیمراڵیدا ده‌بووایه خا‌وه‌نی هۆشیارییه‌ک بم که د‌رک بەو ململانێ هه‌نو‌وکه‌ییەی به‌رژه‌وه‌ندیی بکەم وا خا‌وه‌ن ڕیشه‌یه‌کی مێژ‌و‌ویی درێژخایه‌نه. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی حیسابه‌کانی پیلانگێڕیی و سیسته‌می پیلانگێڕیی که پێویسته ڕه‌چاو بکرێت، به ئامرازنه‌بو‌ونی سیاسه‌ته‌کانی “په‌رتکه ـ زاڵبه”یه که شاره‌زایانه پیلانی بۆ دانرا‌وه و له‌و د‌و‌و سه‌ده‌یه‌ی دواییدا ده‌رهه‌ق به نا‌وچه‌که په‌یڕه‌و کرا‌وه و له قو‌وڵکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد ـ تورکی ئامانجکرا‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و هێزانه‌دا به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌رمه‌نی، گریک، گر‌ووپه ئه‌تنیکییه‌کانی به‌لقان، عه‌ره‌ب، سوریانی، تورک و کورده‌کان که بو‌ونه ئامرازی ئه‌و سیاسه‌ته، شتگه‌لێکی زۆریان له‌ده‌ست دا و زیانێکی زۆریان به‌رکه‌وتبو‌و. هه‌ندێک له‌وانه له نیشتمانی هه‌زاران ساڵه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بو‌ون و بو‌ونی کولتوورییان له‌ده‌ست دا، بگره له دۆخی کۆمەڵگەیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ده‌رنرا بو‌ون. هه‌ر‌وه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تورکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌ژیان، چه‌ندین هێز کین و توڕه‌یییان به‌رانبه‌ر کورد هه‌بو‌و. ئه‌و یه‌کێتییه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی مه‌لازگرده‌وه گرنگی خۆی پاراستبو‌و، به‌هۆی په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی نکوڵیی و قڕکردن له 1925 به‌دوا‌وه کۆتایی پێ‌هێنرا. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی قو‌وڵ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی نکوڵیی و له‌نا‌وبردنی ئه‌و ئه‌ندامه بنه‌ڕه‌تییه‌ی کۆمار بکرێت و له‌میانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژ‌و‌وه‌وه ڕاڤه بکرێت، ئه‌وا ئاشکرا ده‌بێت که له نا‌وه‌ڕۆکدا ئه‌و یه‌کێتییه ستراتیژییه کرا‌وه‌ته ئامانج. فشاری ئینگلیزه‌کان و پاشکۆ نا‌وخۆییه‌کانی بۆ سه‌ر مسته‌فا که‌مال و ناچارکردنی گرنگترین هه‌نگا‌وی پیلانگێڕیی بو‌و. د‌وژمنایه‌تی و ئاسیمیلاسیۆنی کورد له فه‌لسه‌فه و دیارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ریتی تورک‌دا نه‌بو‌و. ئه‌و د‌وژمنایه‌تییه به ئامانجی تایبه‌ت پێشخرابو‌و. قۆناغه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و ڕووداوه‌کانی د‌واتر ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن. ئه‌و ڕه‌وشه که له ئیماڵى زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام و له‌باره‌یه‌وه قو‌وڵتر بو‌ومه‌وه، له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییمدا ڕێگای له‌پێش وه‌رچه‌رخانێکی ڕیشه‌یی کرده‌وه.
له‌و به‌رگرینامانه‌ی به شێوه‌ی سێ ڤێرسۆن پێشکه‌شم کردن، ده‌شێت په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و فیکره سیاسییه ببینرێت. هێڵه گشتییه‌کانی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتووم به‌م شێوه‌یه‌یه:
أ ـ له که‌سێتیی مندا پیلانگێڕیی ته‌نیا دژی کورد ئه‌نجام نه‌درا‌وه، به‌ڵکوو دژی تورکه‌کانیش ئه‌نجام درا‌وه. شێوه‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌م و نیازی ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان تێدا بینی، کۆتاییهاتنی تیرۆر و چاره‌سه‌ر نه‌بو‌و، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌ک قو‌وڵکردنه‌وه‌ی بناغه‌ی ئه‌و ناکۆکیه بو‌و تا سه‌ده‌یه‌کی دیکه‌ش به‌رده‌وام بێت. پاڵنانی من بۆ نا‌و ته‌ڵه‌زگه‌ی پیلانگێڕیی و پێوه‌کردنم ده‌رفه‌تێکی بێ‌وێنه‌ی پێشکه‌ش به‌و نیازه‌یان کردبو‌و. تا دوایی خوازیاری به‌کارهێنان و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته بو‌ون. ئه‌سته‌م بو‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بیر بکه‌نه‌وه. چونکه ئه‌گه‌ر بیانویستبایه له‌و باره‌یه‌وه ده‌یانتوانی کۆمه‌ک به په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنیه‌کان بکه‌ن. که‌چی به‌رده‌وام کاره‌کانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌برد، له جیاتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ته‌وا‌و ده‌یان کرد به گرێکوێره. ده‌یانویست دوالیزمێکی ها‌وشێوه‌ی ئیسرائیل ـ فه‌له‌ستین بئافرێنن. وه‌ک چۆن سه‌ده‌یه‌که دوالیزمی ئیسرائیل ـ فه‌له‌ستین له ڕۆژهەڵاتی نا‌وییندا خزمه‌ت به هه‌ژمو‌ونگه‌رایی ڕۆژئاوا ده‌کات، دوالیزمی تورک ـ کوردیش، که زۆر له‌و گه‌وره‌تر و فره‌ڕه‌هه‌ندتره، به لانی که‌م سه‌ده‌یه‌کی تر خزمه‌تی به حیساب و لێکدانه‌وه‌کانیان ده‌کرد. هەڵبەت هه‌مان ئامانج له ژێر پێشخستنی چه‌ندین کێشه‌ی مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می نا‌وچه‌که و بێچاره‌هێشتنه‌وه‌یاندا شارا‌وه‌یه. واقیعی قۆناغی ئیمراڵى زانیارییه خا‌وه‌کانمی له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌یاند. به‌ڵام گرنگترین کێشه که ڕووبه‌ڕ‌و‌وی ده‌بو‌ومه‌وه، حاڵیکردن و تێگه‌یاندنی نوخبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تورک بو‌و.
ب ـ له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ گه‌وره‌ترین کێشه‌م ئه‌وه‌بو‌و تێ‌یان بگه‌یه‌نم که له من و کورد زیاتر پیلانگێڕیی دژی تورکه‌کان ئه‌نجام درا‌وه. به‌رده‌وام ئه‌وه‌م بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان د‌و‌وباره و ڕوون ده‌کرده‌وه. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان خستبو‌وه نا‌و هه‌وه‌س و نەشوەی سه‌رکه‌وتنه‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان تا ساڵی 2005 به‌رده‌وام بو‌و، تا ئه‌و کاته‌ی زانییان بز‌و‌وتنه‌وه‌ی ناسنامه و ئازادیی کورد له جاران زیند‌و‌وتره. کاتێک به شێوه‌یه‌کی قو‌وڵتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که قاڵ بو‌ومه‌وه، ئه‌وا له نزیکتره‌وه فاکته‌ره‌کانی پیلانگێڕیی سه‌رده‌مه‌کانی مه‌شر‌ووتییه‌ت و کۆمارم بینی. بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و بو‌ویه‌ره‌ی به سه‌ربه‌خۆیی تورک داده‌نرێت، یه‌کێکه له خراپترین جۆره‌کانی وابه‌سته‌یی. وابه‌سته‌یی تورکه‌کان ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی بو‌و. تا ده‌چو‌و زیاتر ده‌رکم به‌وه ده‌کرد که میللیگه‌رایی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی بنیادنرا‌و زاده‌ی ده‌ره‌وه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر که‌می به مێژ‌وو و دیارده‌ی کۆمەڵگەی تورکه‌وه هه‌یه. هێزه هه‌ژموونگه‌راکان ئاگادار بو‌ون که نوخبه و هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تورک له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه چه‌نده لا‌وازن و ئه‌و لا‌وازییه‌شیان به‌کار ده‌هێنا. ئه‌و سته‌م و فه‌رمانڕه‌واییه سنو‌ورنه‌ناسه‌ی له سه‌ر کوردانیشیان ئا‌وا کردبو‌و بۆ هه‌مان لا‌وازیی ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و زاڵبو‌ون و سته‌مه له هه‌مانکاتدا مانای ده‌سته‌مۆبو‌ون و مه‌حکومبو‌ونیشیان بو‌و. فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌که‌یان به‌رده‌وام پاشکۆ بو‌و، ئایدۆلۆژیای خۆیان نه‌بو‌و؛ به مانایه‌کی تر ڕێسای “زاڵبو‌ون و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی هه‌مو‌و شتێکه، ئایدۆلۆژیا هیچ نییه” په‌یڕه‌و ده‌کرا.
ج ـ “که‌ر‌وێشک ڕاکه، تانژی بیگره” ئه‌و ڕێبازه بو‌و که هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له قو‌وڵکردنه‌وه‌ی دوالیزمی تورک ـ کورد به‌کاریان هێنا‌وه. ڕێبازێکه هه‌م تانژی و هه‌م که‌ر‌وێشک له‌و ڕاکه‌ڕاکه‌دا ماند‌و‌و ده‌بن، له ئاکامدا هه‌رد‌و‌وکیشیان ده‌که‌ونه ژێر خزمه‌ت و فه‌رمانی خا‌وه‌نه‌کانیان. ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر منیش په‌یڕه‌و کرا‌وه، مانای سه‌لماندنی ئه‌و ڕێبازه ده‌به‌خشی. هه‌ڵوێسته‌کانی کۆنسه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بڕیاره‌کانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به ته‌وا‌ویی خزمه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان ده‌کرد. ئه‌و لۆژیکه‌ی جێگای باس بو‌و: تا دواڕاده به‌خۆوه‌گرێدانی هه‌رد‌و‌و لایه‌ن بو‌و. ئامانج دادوه‌ریی و چاره‌سه‌ر نه‌بو‌و. هه‌ر بۆیه‌ش زیاتر به ئامانجی شه‌رمه‌زار و ڕیسواکردنی ئه‌و لۆژیکه به‌رگرینامه‌کانم پێشکه‌ش کرد. به شێوه‌یه‌ک جێگیرکردنی ڕێکخرا‌وی گلادیۆ له لوتکه‌ی ده‌وڵه‌تدا، که له هیچ وڵاتێکی ناتۆدا نه‌بینرا‌وه، ناشێت به بیانو‌وه‌کانی نیازپاکیی و ئاسایش ڕوون بکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جڵه‌وه‌که‌ی به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بو‌و و وڵاتیان به ئاره‌ز‌و‌وی خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد، هێزه هه‌ژموونگه‌راکان چا‌وپۆشیان له پاشکۆی گلادیۆى تورکیا کرد. کاتێک به شێوه‌یه‌کی گشتگیر له نزیکه‌وه توێژینه‌وه له‌باره‌ی گلادیۆ‌وه بکرێت و فه‌لسه‌فه‌که‌ی ڕۆشن بکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بینرێت که ئامانجیان داگیرکردنی وڵاته له کورتترین ڕێگا‌وه و پارچه‌کردن و به‌گژیه‌کتره‌وه‌نانی گه‌له. به‌تایبه‌تیش ئه‌و واقیعه به‌رده‌وام له‌نا‌و پاشکۆکانیان له ڕۆژهەڵاتی نا‌وین جێگای باس بو‌وه و له‌میانه‌ی کرداره‌کانیانه‌وه ده‌رده‌که‌وته ڕوو. به‌کاریگه‌رترین ئامرازی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لێک بو‌و. هه‌م گه‌له‌که‌ی دژی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌کاته سه‌ر پێیان، هه‌میش هه‌رد‌و‌وکیان به‌یه‌کتره‌وه سه‌رکوت ده‌کات. هه‌ر که‌سێک یان هێزێک که به هه‌ڕه‌شه‌یان زانیوه به‌و رێبازه له‌نا‌ویان ده‌بردن. له ڕاستینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌ست ساڵی دوایی تورکیادا ئه‌و دیارده‌یه زۆر زه‌ق و به‌کاریگه‌ر بو‌و. ئیتر وڵات کرابو‌و به تاقیگه‌ی شه‌ڕ و ململانێکانی گلادیۆ. ته‌نیا ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌ی له سه‌رجه‌م قۆناغه گرنگه‌کانی مێژووى “PKK”دا به‌هۆی گلادیۆ‌وه هاتو‌ونه‌ته ئارا‌وه به‌س بو‌و بۆ کۆتاییهێنان به‌و دۆستایه‌تییه نه‌ریتییه سه‌دان ساڵییه‌ی گه‌لان و ده‌وڵه‌ت.
د ـ قۆناغی ئیمراڵیم وه‌ک پلاتفۆرمێکی نموونه‌یی تێکدانی ئه‌و گه‌مه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌ر بۆیه بنه‌ما تیۆرییه‌که‌ی خۆم به‌هێزتر کرد که له‌و پێنا‌وه‌دا پێویست بو‌و. په‌ره‌م به سه‌رجه‌م به‌ڵگه و کۆڵه‌که فه‌لسه‌فیی و کردارییه‌کانی هه‌لومه‌رجه‌کانی ئاشتی و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسییانه دا. ئه‌و کار و خه‌باته سه‌ختانه‌ی پێویستی به خۆڕاگریی و ئارامیی هه‌بو‌و ده‌یتوانی سو‌وڕه ناپه‌سه‌نده‌کانی پیلانگێڕیی بشکێنێ و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی چاره‌سه‌ریی پێشبخات. له‌و باره‌وه جگه له متمانه به خۆکردن هیچ چاره‌یه‌کی دیکه‌م نه‌بو‌و. له بنه‌ڕه‌تدا نیازی پیلانگێڕان و ئه‌و هێزانه‌ی ڕۆڵیان تێدا بینی زۆر جیا‌واز بو‌و. له که‌سایه‌تی مندا خوازیار بو‌ون PKK و بز‌و‌وتنه‌وه‌ی ئازادیی له‌نا‌وببه‌ن. کرده‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی زیندان، هه‌ڵوێسته‌کانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا گرێدرا‌وی ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کییه بو‌و. ئامانجیان بز‌و‌وتنه‌وه‌یه‌کی کورد بو‌و که له من پاککرابێته‌وه. خوازیار بو‌ون ڤێرسیۆنێکی مۆدێرنی به‌کرێگیرا‌وێتیی نه‌ریتی خه‌سێنرا‌و ئا‌وا بکه‌ن که له خزمه‌تی سه‌رداره‌کانیدا بێت. به تایبه‌تیش هه‌وڵه درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بو‌و. هێزی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بۆ رێککه‌وتن کرا‌وه بو‌و. به کورتی؛ ئه‌و مۆدێله‌ی خه‌ساندن که به تایبه‌تی هه‌ژمو‌ونگه‌رایی ئینگلیز سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بز‌و‌وتنه‌وه‌ی چینی کارکه‌ر، دواتریش له‌سه‌ر بز‌و‌وتنه‌وه‌کانی ڕزگاریی نیشتمانیی و بزا‌وته دیموکراسیخواز ـ شۆڕشگێڕه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو جێبه‌جێى کرد، له‌میانه‌ی ڕێبازی لیبراڵیانه‌ى ئازادیی و مافی مرۆڤ به سه‌رکه‌وتن گه‌یشتبو‌و. ڕێکخستن و سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانیان له‌نا‌وبران. ها‌وشێوه‌یه‌کی ڕێبازه سه‌دان ساڵیه‌کانی له‌نا‌وبردن له‌سه‌ر PKK و بز‌و‌وتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی، یه‌کسانیی و ئازادیخوازیی ها‌وبه‌شخواز جێبه‌جێ ده‌کرا. ئه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌کییه بو‌و که له قۆناغی ئیماڵى چا‌وه‌ڕوانیان ده‌کرد، ئه‌وه ئه‌و پیلانه بو‌و که کارێکی زۆریان بۆ کردبو‌و، به شێوازێکی پسپۆڕانه هه‌وڵی جێبه‌جێکردنیان ده‌دان. ستراتیژ و ته‌کتیکه‌کان له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانه‌دا پێش ده‌خران. ئه‌و به‌رگرینامه‌یه‌ی له به‌رانبه‌ریاندا ئاماده‌م کرد پشتی به هه‌ڵوێستی دۆگماتیکانه‌ی ئۆرتۆدۆکسی کلاسیک و خۆرزگارکردن و باشترکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانم نه‌ده‌به‌ست. ئه‌و شته‌ی به‌رگرینامه‌کانمی ئاراسته‌کرد، رێبازی ئاشتی شه‌ره‌فمه‌ندانه و ڕێگه‌چاره‌ی دیموکراتیانه بو‌و، که به پره‌نسیپه و به‌گوێره‌ی ڕاستینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و مێژ‌و‌ویی گه‌لانه.