گوتار

“شلەقانی جیهانی هۆکارێک بۆ هەڵگیرساندنی جەنگە جیهانیەکان”

رێكان جهان

پێشەكی:

لە زمانی كوردیدا نەم توانی وشەیەك بدۆزمەوە بۆ پێناسەی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتیە، بۆیە بەڕای من باشترین وشە بەكار بهێت بۆی تەنها “شلەقانی جیهانی”ە و بەم جۆرە پێناسەی دەكەم: بریتیە لە پێوانكردنی ڕێژەی ناكۆكی و توندوتیژیە نوێودەوڵەتیەكان و ناوخۆییەكان كە بە بەرزبونەوەی ڕێژەكە دەبێتە هۆی بڵاو بونەوەی ترس و دڵەراوكێ لە نێو وڵاتاندا.

هۆكاری بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانی:

دەگەڕێتەوە بۆ جەنگ و ناكۆكیەكان جا نێودەوڵەتی بن واتە لە بەینی چەند وڵاتێكدابێت یاخود ناوخۆییبن واتە تەنها لە ناوخۆی وڵاتێكدا بێت بەتابەت ئەو ڵاتانەی زلهێزن و كاریگەرن، بە زیادبونی شلەقانەكان وڵاتانی جیهان دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و خەرجی بەرگری و سوپا زیاددەكەن و هەندێك جار دەست دەكەن بە هێرشكردنە سەر وڵاتانی تر نمونەی زیندو وڵاتی چین و تایوانە یاخود توركیا و یۆنان كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە ئەمانیش خۆیان ئامادەكردوە بۆ جەنگ دژی یەكتر، هەموو كات ئەم ناكۆكیانە دەبنە هۆی قەیرانی ئابوری جیهانی و ئەمەش وا لە وڵاتان دەكات زیاترت توندوتیژبن و گوێ نەدەن بە یاسا نێودەوڵەتیەكان.

چۆن جەنگە جیهانیەكان هەڵدەگیرسێن؟

جەنگی یەكەمی جیهانی/ تەنها بەهۆی كوشتنی شازادەیەكەوە هەڵنەگیرسا بەڵكو بەهۆی یەكیەتی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، هەروەها جەنگی پروسیا(ئەڵمانیا) و فەڕەنسا كە ئەڵمانیەكان توانیان (ئالسالۆرین) لە فەڕەنسیەكان داگیربكەن، هەروەها پێشبڕكێی وڵاتە زلهێزەكانی ئەوروپا بۆ كۆلۆنیالیزمی ئەفەڕیقا و ئاسیا و هەروەها جەنگی ڕزگاری باڵكان و داگیركردنی لیبیا لەلایەن ئیتاڵیاوە  و كۆریاش لەلایەن ژاپۆنەوە و جەنگی ناوخۆی چین، بێ لەم جەنگانەش پێشكەوتنی پیشەسازی سەربازی لە لای وڵاتە ئەوروپیەكان كە وای لەو وڵاتانە كردبوو كە تینوی تاقیكردنەوەی ئەو چەكە كۆمەڵكوژانەبن و هەموو ئەمانەش وای كرد شلەقانی جهیانی بەڕێژەیەكی زۆر بەرزبێتەوە و تەنها پێویستی بە دەرزیەك بوو كە بیانتەقێننەوە، هەربۆیە شازادە و شازادەخاتونی نەمسا-مەجەڕ بوە دەرزی تەقاندنی جەنگی یەكەمی جیهانی و سوتەمەنی ئەم جەنگەش خوێنی دەیان ملیۆن كەس بوو.

جەنگی دووەمی جیهانی: ئەم جەنگەش تەنها بەهۆی داگیركردنی شاری (دانزیك)ەوە نەبوو، بەڵكو پێشووتر جیهانی بۆ گەرمكرابوو، لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانی وڵاتانی جیهان ویستیان ڕێگری بكەن لە دروست بونەوەی جەنگێكی جیهانی تر، هەر بۆیە ڕێككەوتن كە “ڕێكخراوی كۆمەڵەی گەلان” دروست بكەن و ڕێگری بكەن لە دروست بونی جەنگی وڵاتان، وە ئەڵمانیاشیان لە چەك داماڵی و بە ناوچەی (ڕاین) كە هاوسنور بوو لەگەڵ (هۆڵەندا و بەلجیكا و لۆكسمبرگ و فەڕەنسا)، بەڵام ئەڵمانیا بەسەركردایەتی (سمێڵ ئەملا و لا تاشراو، لەبەر یاساكانی سۆشیال میدیا ناتوانم ناوی بنوسم) توانی لە ١٩٣٦ سوپا بە چەكەوە ڕەوانەی ناوچەی (ڕاین) بكات، لەو لاشەوە ئیتاڵیا گیری خواردبوو لە ئەسیوبیا و بۆ ئەوەی زوو جەنگ كۆتایی پێبێنێت چەكی كیمیاوی بەكار هێنا دژی ئەسیوبیەكان، لە ڕۆژئاواش ئیسپانیا كەوتە جەنگی ناوخۆوە و لە ئاسیاش ژاپۆنی هێرشێ كردە سەر چین و جەنگی دووەمی چین و ژاپۆنی هەڵگیرساند، ئەڵمانیا پرۆسەی (ئانشلوز)ی ئەنجامدا كە داگیركردنی نەمسابوو و هەروەها چیك و سلۆڤاكیاشێ داگیركرد بەڵام بەبێ شەڕ، پاشان سۆڤیەت هێرشی كردە سەر فلەندا، ئەمانەش هەمووی بوە هۆی بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانیو كاتێ ئەڵمانیا لە ١٩٣٩ شاری (دانزیك)ی داگیركرد بەهۆی بەرزبونەوەی شلەقانی جیهانیەوە هاوپەیمانان جەنگیان دژ بە ئەڵامیا ڕاگەیاند و ئەمەش بوە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی.

بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی:

ڕوداوەكانی بەهاری عەرەبی و قەیرانی كۆرۆنا و ئابوری بەتایبەت نەوت و گاز و هەروەها جەنگی تیرۆر و كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان و قەیرانی كۆچبەران و جەنگی ئەرمەن و ئازەر، ڕوس و ئۆكرانیا، هەڕەشەی چین لە تایوان و توركیاش لە یۆنان و عێڕاق و سوریا، هەموو ناكۆكیەكانی ئاسیای ناوەراست و ڕۆژهەڵات بوونەتە هۆی بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی شلەقانە جهیانیەكان، هەموو ئەم ناكۆكیانە تەنها ئەم قسەیە ئەشێت بۆیان “جەنگێك بۆ كۆتایی هێنان بە هەموو جەنگەكان” هەر بۆیە ڕوودانی جەنگی جهیانی لە ئێستادا ئەگەرێكی زۆر بەرزی هەیە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button