وتووێژ

هاوسەرۆکی کۆدار: گەلانی رۆژهەڵات و ئێران بەهێزی خۆیان داوای ئازادیی دەکەن

ئازادیی کۆمەڵگە

گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار رایگەیاند: گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بە هێزی خۆیان بۆ ئازادیی تێدەکۆشن، جەختی کردەوە ئەگەر دەوڵەتی ئێران گوێ لە گەل بگرێت دەتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکان چارەسەر بکات.

گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە  لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسی فورات ئەدوێت.

 گوڵان فەهیم سەرەتا سڵاوی لە هەڵوێستی گەلی ئازاد و شۆڕشگێڕ کرد و بە سوپاس و پێزانینەوە یادی شەهیدانی ئازادیی کردەوە و بەڵێنی سەرکەوتنی دا و وتی: “ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. هەزاران کەس لە جیهاندا پشتیوانی لەم بەرخۆدانە دەکەن. بەتایبەتی بە پێشەنگایەتیی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچن. پێش هەموو شتێک بەڕێزەوە سڵاو لە ژنان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە. هەروەها سوپاسی هەموو کەسێک دەکەین، کە بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەن و ئەرکی خستووەتە سەر شانیان. ئەمە ئەو هەڵوێستە بوو، کە لە بەرژەوەندیی ژنان و گەل دا بوو. ئێمە باوەڕمان وایە، کە ئەم هەڵوێستە دەبێتە ئامڕازی تێکۆشانێکی بەهێزتر”.

“یەکگرتووی گەلان زامنی سەرکەوتنە”

گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، ئەوەی رێگەدەدات سەرکەوتن و بەرخۆدانی تێکۆشان مسۆگەر و زامن بکرێت، یەکگرتنی گەلانە و بەردەوامیی دا وتی:

“ئێمە ئەم هەڵوێستانەمان بەتایبەتی لەم کاتەدا بینیوە. ئەو خۆپیشاندانانە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیانپێکرد و ئەم هەڵوێستە بەرەنگارانە و تێکۆشەرانە، کە لە لایەن ژنان و گەلانەوە ئەنجامدرا، دەکرێت بڵێین، جارێکی تر هیوای ئازادی، یەکسانی، تێکۆشان و هیوای ژیانێکی پڕ لە مانای زیندوو کردەوە. بۆیە دەبینین لە هەموو شوێنێکی جیهان دا ورە و ڕۆح، پەرۆشی، جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە، چونکە هەمووان ئازادیی خۆیان لەم هەڵوێستە خۆڕاگر و تێکۆشەرانەی گەلی ڕۆژهەڵات و ئێراندا دەبینن. هەمووان هەر ئەو داوایانەیان هەیە. کۆمەڵگا بەم ڕاپەڕینە بەرهەڵستی و وەستانەوە لە دژی سیستەمی دەسەڵات دەکات. بۆ ئەوەش خەباتێکی هاوبەش هەیە و ئەمە گرنگ و بەنرخە”.

“دروشمی ‘ژنان، ژیان، ئازادی’ گوزارشتە لە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیا و پارادایمی ژیانێکی نوێ”

گوڵان فەهیم ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ژنان و گەلان لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کرد و وتی: “دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ تەنها لەسەر یەک بنەما بەرز نەکراوەتەوە، بەڵکو هاوکات گوزارشت لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پارادایمی ژیانێکی نوێ دەکات، بۆیە هەر چەندە ڕاپەڕین بە داخوازیی ئازادیی ژنان دەستی پێکرد، بەڵام لە بنچینەدا ڕاپەڕینی داخوازیی ئازادی کۆمەڵگایە،  بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرکەوتنێکە لەسەر بنەمای هەموو کۆمەڵگا، واتە ئەوە کراوە بە ئامانج. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هاوکات لە بەهاریی عەرەبی، کە لە ساڵی ٢٠١٠ – ٢٠٢٢ لە وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد گۆڕانکاریی بەرچاو ڕوویاندا. ئەمڕۆ هەمان شت لە پێشەنگایەتیکردنی ژنان دا لە ڕۆژهەڵات و ئێران دەبینین. وەک دەزانرێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا گەنجێکی تونسی خۆی لە دژی دەسەڵات سوتاند.

لەوانەیە کەسێک بێت، بەڵام لە ئەنجامدا لە بەرامبەر دەسەڵاتدا جەستەی خۆی سوتاند. گەل لە دژی دەسەڵات داوای ئازادیی خۆیان دەکەن و بۆ ئەوە ڕادەپەڕن. هەرچەندە لە وڵاتانی عەرەبیدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوویدا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا ئازادی ژن و کۆمەڵگا ڕووی نەدا گۆڕانکاری لە سیستم دا ڕووی نەدا”.

“خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ”

گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، هۆشیارییەکی زۆر قووڵ و مێژوویی لە نێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا هەیە و وتی: “بۆیە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن، کە داواکارییەکی تاکلایەنە بەس نییە. بۆ ئەم مەبەستەش بەگشتی لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا، داوای گەلان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بنەمای ئازادی بەرەوپێش دەڕوات. ڕژێمی ئێران توانیی ئەو خۆپیشاندان و ڕاپەڕینانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدران، سەرکوت بکات، تا ڕادەیەکیش ئەنجامێکی بۆ خۆی لێوەرگرتن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەدا، بەهۆی ئەوەی، کە هەموو نەتەوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەنگی تێدەکۆشن و بەش و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ناڕەزایی خۆیان لە دژی ڕژێمی ئێران دەردەبڕن، ئەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریەکی زۆر گرنگ.

گوڵان فەهیمی وەها بەردەوام دەكات: وەكو دەزانرێت ئەوە لەو چل ساڵەی دەربازبوودا رژێمی ئێران بەئایدئۆلۆژیایەكی تەنگ و تاریك لەسەر بنەمای زایەندپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و دین پەرەستی پێشكەوتووە و بووەتە هۆكارێك كە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و ئێران لە سیستەمێكی نادادی و نایەكساندا بژین. بۆ ئەوەش هەموو ژنان لەسەرانسەری رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ڕاپەڕیون، مامۆستا، كرێكار، هۆنەرمەند، رۆشنبیر و تەنانەت خوێندكاران، هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە ناڕازیبوونی خۆیان نیشاندەدەن.

كۆمەڵگە رژێمی قەبوڵ ناكات، لەبەر ئەوەش هەموو پێكهاتەكان بەشداری راپەڕین بوونە

هاوكات ئەو سیاسەتمەدارانەی كە لەبەرامبەر بە رژێمی ئێران تێكۆشاون و ئەنجامیان بەدەستنەخستووە، ئەمڕۆكە بەو بەرخۆدانە و تێكۆشانە جارێكی دیكە دەیانەوێت ئەو داواكاریە سیاسیانەی خۆیان بكەنەوە بەرۆژەڤ. چونكە رژێمی ئێران لەبواری سیاسیدا هیچ دەرفەت و دەرەچەیەكی بۆ گەل نەهێشتووەتەوە. ئێمە دەزانین كە رژێمی ئێران لەماوەی چل ساڵی دەربازبوودا، هەمیشە هەوڵیداوە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە بچەوسێنێتەوە و گۆشاریان دەخاتە سەر. هەروەها لەشوێنی چارەسەری بۆ داواكاریەكانی گەل ببینێتەوە، بەپێچەوانە پەلاماری گەلی داوە. ئەگەر ئەمڕۆ هەموو بەشێكی كۆمەڵگە جێگای خۆیان لەخۆپیشاندان و چالاكیە ناڕەزایەتیەكاندا دەگرن، دەبێت بزانین كە ئەوە بەهۆی نەقەبووڵكردنی رژێمی ئێرانە. وەكو نموونە، ژن، گەنج، كرێكار، مامۆستا، خوێندكار هەموویان لەو رژێمە ناڕازین. مرۆڤ دەتوانێت بڵێ كە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە نارازیبوونێكی زۆر گەورەیان لەبەرامبەر بە رژێم هەیە.

هاوسەرۆكی كۆدار بەبیریهێنایەوە كە دەوڵەتی ئێران جارێكی تر هەوڵدەدات ناڕازیبوونەكان بەهێزە دەرەكیەكانەوە ببەستێتەوە و بەو شێوەیە دەیەوێت هێرشەكانی بۆ سەر رەوایەتی پێ بدات.

ئەو تێكۆشانە  زۆر و پڕ بەنرخە و سەركەتنی گەورە بئافرینێت

گوڵان فەهیم ووتی؛ پێویستە بزانین، ئەو تێكۆشانەی ئەمڕۆكە بەناڕازیبوون و بڕیاری ئازادی گەل گەیشتووەتە ئاستێك، لەبەر ئەوەش گەل ئەمڕۆكە بە جەسارەت و ئازایەتی پڕ مەزننەوە لەكۆڵان و لەسەر شەقامەكان تێدەكۆشێت. گەل دەیەوێت ئەنجامێك بەدەست بهێنێت و بۆ ئەوەش تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەكات و زۆر قۆربانی دراوە. بەڵام گەلەكەمان دەزانێت كە سەركەوتن بەبێ قۆربانی بەدەست نایەت. ئەو تێكۆشانەی گەل، زۆر بەنرخە و لەگەڵ خۆشیدا سەركەوتنی مەزن بئافرێنێت.

گەلی رۆژهەڵات و ئێران پشت بەهیچ هێزێك گرێ نادەن و بەهێزیان خۆیان تێكۆشان دەكەن

هاوسەرۆكی كۆدار دەستنیانشی كرد كە بابەتی هەرە گرنگ و ئەساسی لەو سەرهەڵدانەشدا ئەوەیە كە گەل لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پشت بەهیچ هێزێك نابەستن و رایگەیاند؛ بەپێچەوانەی ئەوە پشتی بەهێزی خۆی بەستووە و لەسەر ئەساسی زانابوونی پاراستنی خۆیی تێكۆشانی جەوهەری خۆی دەكات. گەل هیچ كاتێك رێگەی توندوتیژی تاقی نەكردۆتەوە، بەڵام كاتێك رژێمی ئێران چارەسەركردنی كێشەكان بەبنەما نەگرێت، گەلیش بۆ ئەوەی داواكاری خۆی بداتە قەبوڵكردن، ماف و ئازادی خۆی بەدەستبخات، چە شێوەیەك لەتێكۆشان پێویست بكات بەگوێرەی ئەوە تێدەكۆشێت. بۆیەش تێكۆشان و بەرخۆدان و رێبازی چالاكی گەل رەوایە. ئەگەر رژێمی ئێران لەسەر رێبازی چارەسەركردن راوەستەی كردبا یا خۆد رای گەلی بەئەساس وەربگرتبا، دەتوانرا كێشە و پرسەكانی گەل بەشێوەی دیموكراتیك چارەسەر بكردبا.

دەوڵەت و رژێمی ئێران بەساڵانە بۆ ئەوەی یەكێتی گەل خراپ  وتێكبدات، هەموو رێ و رێبازێكی تاقی كردەوە. بەڵام ئەمڕۆكە دەبینین، هەموو نەتەوە و گەل یەكدەنگن. گەلی ئازەری، بەلووچ پشتگیری خۆیان بۆ كورد و فارس نیشاندان. لەگەڵ ئەوەی لەهەموو گۆڕەپانەكاندا پشتگیری یەكتر دەكەن، لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی رژێمیش تێكۆشانێكی پڕ بەهێز لەسەر بنەمای یەكێتی و یەكگرتوویی پێش دەخەن. لەبەر ئەوەش ئەگەر رژێمی ئێران لەسەر بنەمای داواكاریەكانی گەل گۆڕانكاری پێكنەهێنێت، گەلەكەمان لەهەموو شوێنێك بەرخۆدانی خۆی بەردەوام بكات و تێكۆشانی خۆی بگەیەنێتە سەركەوتن. لەبەر ئەوەش ئێمە جارێكی تر دووبارەی دەكەینەوە، ئەو هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەی گەل كە بەدرۆشمی”ژن، ژیان، ئازادی”پێشخستووە، جارێكی تر ببێتە هەوێن و هیوای ئازادی كۆمەڵگە. ئێمە لەو باوەڕەدان كە تێكۆشانی گەل، هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی گەل، نە تەنیا بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان لەسەر بنەمای ئازادی ژن و ۆكۆمەڵگە لەگەڵ خۆیدا سەركەوتنێكی مەزن دەستەبەر بكات.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button