كوشتنی دیموكراسیه‌ت
ئه‌گه‌ر چی له‌م ناوچانه‌ی ئێمه دیموكراسی بۆ خۆی درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌و جگه له پارستۆڵێك بۆ سڕكردنی هه‌یه‌جانی خه‌ڵك زیاتر هیچی تر نیه ، دیموكراسیه‌ت له ته‌واوی ئه‌م ناوچه‌یه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌شه‌وه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن جگه له سیستمێكی بێ به‌هاو لاستیكی چی دیه ، ئێستا دیموكراسیه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتو دیموكراسیه‌كانیشدا له ژێر پرسیاردایه كه زیاتر ئه‌وی ئه‌وێ سروشتیه‌و ده‌سكرد نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی لێره هه‌یه ، یانی جیاوازیه‌كه وه‌ك گوڵی سروشتی و گوڵی ده‌سكرد وایه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكێكی زۆر ئومێدی پێوه گرێده‌ده‌ن ، كاتێك یاسایه‌ك به واژوی زۆرینه‌ی پارله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پارله‌مان و حكومه‌ت ده‌خرێته به‌ر خوێندنه‌وه‌و به زۆری زۆرداری تێده‌په‌ڕێنرێ و زیاتر له یه‌ك ساڵ ئه‌م دام و ده‌زگایه به‌م ده‌م و چاوانه‌وه‌ی هه‌یه ته‌مه‌نی درێژده‌كرێته‌وه ، ئه‌وه جگه له كوشتنی ئه‌و دیموكراسیه‌ته درۆزنانه‌یه‌ی هه‌یه هیچی تر نیه .
پارله‌مان و ده‌سه‌ڵاتێك به ده‌نگی كه‌متر له 30%ی خه‌ڵك بووبێته نوێنه‌ری ڕه‌های خه‌ڵك و خۆی ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه‌و هه‌موو یاسا‌و پێڕه‌وێك پێشێلبكات ، له كاتێكا له ساڵی 1992ه‌وه نه‌یتوانیبێت ده‌ستورێك بۆ ئه‌م هه‌رێمه بخاته ده‌نگدانی گشتیه‌وه ، نه‌یتوانیبێت چوار یاسای دروست بۆ خه‌ڵك و له پێناوی خه‌ڵكا ده‌ربكات ،ئه‌وه خۆیه‌تی كه تابوت بۆ ناشتنی خۆی و دیموكراسیش دروست ده‌كات ، پارله‌مانێك بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بێت كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێم ، ده‌ركردنی بارگه‌و باره‌گای وڵاتانی دراوسێ و داگیركه‌ران له هه‌رێم ، قسه كردن له ناوچه دابڕێنراوه‌كان و دۆخی شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر بكات و بیر له‌وه بكاته‌وه ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه ، جگه له پارله‌مانێكی كارتۆنی زیاتر ناكرێت هیچ ناوێكی تری لێبنرێت ، ئه‌م پارله‌مانه به یه‌ك به یانی توند نه‌یتوانی به توركیا‌و ئێران بڵێت تۆپ باران و كوشتنی خه‌ڵك به‌سه ، به‌ڵام دێت ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه ،له كاتێكا پێویست بوو ئێستا پارله‌مان پێچه‌وانه‌ی داوای حزبه‌كان داوای هه‌ڵبژاردنی كردباو له‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوشی كۆڵیباوه ، كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له بری چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ڕه‌شه ده‌كات ، له كاتێكا به ده‌نگی مردو، خه‌ڵكی پارچه‌كانی تریشه‌وه ، هێشتا نه‌توانرا 50%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ری هه‌رێم بهێنرێت .
له سه‌ر پارله‌مان پێویست بوو قسه له سه‌ر ئه‌وه بكات چۆن خه‌ڵك بهێنرێته پای ده‌نگدان و هۆكاری ئه‌و نائومێدیه چیه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی وێڕای ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و بێگوێدانه دیموكراسیه ده‌سكرده لاستیكیه‌كه‌ش ، زیاتر له ساڵێك بۆ ته‌مه‌نی خۆی و حكومه‌ت زیاد بكات ، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پارله‌مان له كاتێكا له سه‌ره‌تای مانگی یازده‌ی داهاتوه‌وه ته‌مه‌نی به سه‌ر ده‌چێت ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێن و په‌یامانه‌یه كه پێشتر خۆیان داویانه‌و كاریان له سه‌ر كردووه ، ئه‌م كاره ناقانونی و ناجۆره هیچ بیانویه‌كی نیه ، له كاتێكا خودی ئه‌م پارله‌مانه هه‌ندێك پارله‌مانتاری تیایه ئه‌لف و بێیه‌ك له كاری پارله‌مانی نازانن و وه‌ك ئه‌وه‌یه لای ئه‌وان پارله‌مان كۆمیته‌و ناوچه‌ی حزب بێت