گۆشەی ئازد

چارەنووسی مرۆڤایەتیی لەدەست ئۆجالاندایە

ئەو فەلسەفە و پارادیمەی ئۆجالان پێشکەشی کردووە، ڕێک پێچەوانەی دەوڵەت و لایەنگریی کۆمەڵگایە، تەنیا ڕێگایەکە ڕێز و شکۆ بۆ کۆمەڵگە و گەلان دەگێڕێتەوە.

مەحموود عەبدووڵا

 

مرۆڤایەتیی تا ئێستا بە زۆر قۆناغدا تێپەڕیوە، لە کۆمۆنەی سەرەتاییەوە بۆ شۆڕشی کشتوکاڵیی و دامەزراندنی دەوڵەت و دۆزینەوەی نووسین، لە سیستەمی کۆیلایەتییەوە بۆ دەرەبەگایەتیی و دواجار سیستەمی سەرمایەداریی، بەڵام لە هیچ قۆناغێکدا نەیتوانیوە چارەسەر بۆ جەنگ بدۆزێتەوە.
لە بەرهۆیەکی سادە، ئەویش کێشەی دەسەڵاتدارێتیی و دەسەڵاتخوازییە. سۆسیالیزم وەک بەدیل و یۆتۆپیایەک سەیر دەکرا، بەڵام ئەویش لە کۆتاییدا بوو بە مێژوو، وەک ئۆجالان دەڵێت: مارکس سەرەڕای شیکاریی تەواوی سەرمایەداریی خزمەتی خودی سیستەمی کرد، چونکە بناغەی ئایدیۆلۆژیی دەوڵەتی فەرامۆش کڕد، لەلایەکی تر پشتی بە دەوڵەت بەست، ڕاستییەکەی کێشەکە خودی دەوڵەتە، ئەوەی گەلان دەهاڕێت، خودی دەوڵەت یان لیڤیاتانە. ئۆجالان پێی وایە؛ تا سەرمایەداریی و ئایدیۆلۆژیی نیولیبڕاڵیرم شی نەکرێتەوە، مەزنترین قوتابخانە فەلسەفییەکان و یۆتۆپیاکان لە ناویدا دەخنکێن و دەیانگۆڕێت بۆ ڕەنگی تر، ئەوەیە هێزی سیستەم نەک پارە و چەکەکانی. بۆیە بەبێ شیکاریی و تێپەڕاندنی لیبڕالیزم، کە تاک دەوروژێنێت، مرۆڤایەتیی ناکەوێتە سەر ڕێگای سرووشتیی خۆی.
لە دیدی ئۆجالانەوە دەوڵەت ئامێری قڕکردنە، سەرچاوەی شەڕ و وێرانکاریی و بەمێگەلکردنی گەلانە. گەلان هیچ ڕۆڵێکیان لە چارەنووسی خۆیاندا نییە، ئەوە دەوڵەتە کە گرووپێکی بچووک کۆنتڕۆڵیان کردوە. ئەوەی دەوڵەتیشی لەدەست بێت، دەبێتە خاوەنی توانای بەکارهێنانی توندوتیژیی بێسنوور. ئەمڕۆ ئەگەر سەیری کاولکاریی و کۆمەڵکوژیی و وەحشیگەریی جەنگی تەکنەلۆژیی بکەین، دەبینین مرۆڤایەتیی لە سەرەمەرگدایە، هیچ کەس نازانێت کەی دوو سیاسیی سەرشێت بە دەساوێژی بۆمبی ئەتۆمیی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ نابوود دەکەن. دەوڵەت وەک نیچە دەڵێت: بە هەزار زمان دڕۆ دەکات، بە هەزار دەست دەدزێت، بۆیە لەو شوێنەی دەوڵەت هەیە، گەل نییە، گەلە هەیە. بەمێگەلبوونی کۆمەڵگاکان و دەستەوەستانییان بۆ ڕێگریی لە جەنگ شتێکی شایستە بە مرۆڤ نییە، لە سایەی دەوڵەتدا هێشتا وەک جەنگەڵەکان مرۆڤ یەکتر لەناو دەبەن، وەک بڵێی دەوڵەت قەدەرێکی ئیلاهییە. بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ مرۆڤایەتیی نەیتوانیوە چارەسەرێک بدۆزێتەوە، یاخود بە پراکتیکیی چاڕەسەرێک تاقی بکاتەوە. لە ئایینە ئاسمانییەکانەوە بگرە، بۆ شۆڕشەکانی دژ بە سیسیتەمی پاشایەتیی تا ئەمڕۆ، مرۆڤ گیرۆدەی سیستمی دەسەڵاتدارێتیی و دەوڵەتە. وەک برتراند ڕاسڵ دەڵێت: دۆزینەوەی سیستەمێک بۆ ڕێگریی لە جەنگ تاقە هۆکاری بەختەوەریی مرۆڤە. تۆیابی دەڵێت: مرۆڤایەتیی بە درێژایی پێنج هەزار ساڵی ڕابردوو نەیتوانیوە لە سیاسەتدا داهێنان بکات.
ئەو فەلسەفە و پارادیمەی ئۆجالان پێشکەشی کردووە، ڕێک پێچەوانەی دەوڵەت و لایەنگریی کۆمەڵگایە، تەنیا ڕێگایەکە ڕێز و شکۆ بۆ کۆمەڵگە و گەلان دەگێڕێتەوە. گەلان لە جیاتی جەنگ دەتوانن لە پەنای یەکتر بژین و ڕەنجەکەیان لەلایەن دەوڵەتەوە نەدزرێت، دەوڵەت هەموو تواناکانی کۆمەڵگە و تاکەکان دەدزێت. داهێنانەکان بۆ خۆی دەبات و دەیخاتە خزمەت خۆی! بە تایبەت لەم قۆناغەی سەرمایەدارییدا، دەوڵەت  هەموو شتێکی خستووەتە خزمەت توانا جەنگییەکان. بە ملیۆنان مرۆڤ  وەک کۆیلەکانی سەردەمی فیرعەون توانای جەستەیی و ئەقڵییان دەخەنە خرمەت دەوڵەت و پێشکەوتنی چەک و تەکنەلۆژیای جەنگیی، هەروەتر پێشبڕکێی ئەتۆمیی شتێکە تەنیا لە سایەی باڵادەستیی دەوڵەتدا چاوپۆشیی لێ دەکرێت! ملیاران مرۆڤ سەرەڕای نیگەرانییەکان  لە داهاتوو، بەرانبەر کوشتن و وێرانکاریی و کۆمەڵکوژیی بێچارەن. وەک بڵێی دەوڵەت هاوتای یەزدان کراوە. فەلسەفەی ئۆجالان قەڵەمبازێکی گەورە دەبێت بۆ مرۆڤایەتیی، شۆڕشێک بە مانای وشە شۆڕشی مرۆڤایەتییە. شۆڕشێکی گەردوونییە، بۆ مرۆڤێکی گەردوونیی. تێپەڕاندنی هەموو ئەو  سنووڕانەیە وا دەوڵەت و ئایدۆلۆژیاکان لە نێوان تاک و کۆمەڵگە و ئایین و نەتەتەوە و چینەکاندا دەیکێشێت. هیچ دەوڵەتێک، مەگەر بە شێوەیەکی کاتیی، ئەگینا جێگای دڵنیایی نییە، چیتر نەتەوە بێدەوڵەتەکان ئیرەیی بە نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکان نابەن. سەیری ئۆکرانیا، ئیسرائیل، ئێران هتد… بکەن. مرۆڤی ژیر تێدەگات دەوڵەت خودی کێشەکەیە.
مرۆڤایەتیی پێشەنگێکی هەیە، کە ئۆجالانە، ئەو  جەنگاوەری مرۆڤایەتییە. بۆ ڕزگاربوون لە دەوڵەت و سیستەمی دەوڵەت=شەڕ، تەنیا چارەسەر  ئۆجالانە. تا گەلان نەبنەوە خاوەنی ویست و چاڕەنووسی خۆیان، هیچ کات جەنگ کۆتایی نایەت، هۆکاری پیلانگێڕیی نێونەتەوەییش، لە سەرووی هەموویان ئیسرائیل بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئۆجالان بە دوای چارەسەری ڕاستەقینەدا دەگەڕا، لە کاتێکدا ئیسرائیل دەیەوێت خۆی ببێتە سەرداری کێشەی کورد بە شێوازی خۆی، بەڵام ئۆجالان دووەمین شێوازی چارەسەر دەخاتە ڕوو، کە دوورە لە خواستەکانی سیستەم کە ئیدارەدانی بەردەوامی شەڕە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button


Like this:

Like Loading...