کوشتنی ژنان لە ٪٨٨ زیادی کردوە
ئازادیی کۆمەڵگە
لە تورکیا لە ماوەی ١٠ مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٧٥ حاڵەتی کوشتن هەبووە و لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٣٤ ژن کوژراون و ٢٦ حاڵەتیش وەک گومانلێکراو تۆمارکراون.
لە راپۆرتی خۆیدا پلاتفۆرمی “ئێمە ژنکوژیی ڕادەگرین” لە تورکیا رایگەیاند، مانگی تشرینی یەکەم و ئەم مانگەدا ٣٤ ژن کوژراون و ٢٦ ژنیش گومانا لەسەر گیانیان لەدەستدانیان هەیە.
پلاتفۆرمەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لە تورکیا کوشتنی ژنان بەردەوامیی هەیە، لە ١٠ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٧٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٣٤ ژن کوژراون و ٢٠ یان بە چەکی ئاگرین کوژراون و ١٨ ژنیش بەهۆی ئەو پیاوەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە کوژراون، لە ماڵەوە ٢٠ ژن و لە شەقام حەوت ژن کوژراون.
راپۆرتەکەدا باسی لەوەشکردوە، بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، ڕێژەی کوشتنی ژنان لە هەمان مانگی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٪٨٨ زیادی کردووە.
لە ٢٦ تشرینی یەکەمدا مردنی گوماناویی لەنێو ژنان تۆمارکراوە، وەزارەتى ناوخۆی تورکیاش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، لەبری ئەوەی ڕوونیبکەنەوە کە چەند ژن کوژراون، بۆچی و چۆن و لەلایەن کێوە، ڕاستییەکان دەشێوێنن بەوەی کە داتاکانی کوشتن لەسەر ژنکوژیی، بە هەڵە ئامادە کراوە.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە ژنان بەهرەمەند نین لە پاراستن، “ژنان بۆ خۆپاراستن هانا دەبەن بۆ دەوڵەت، بەڵام دەسەڵات ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن، ٪٧ کە ١٩ ژن لە ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ کوژراون، سەرەڕای ئەوەی تاوانباران کوژراون، فەرمانی لابردنیان پێدراوە.