گۆشەی ئازد

ئەوەی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕویدا

خالید سولەیمان

نازییەکانی ئەڵمانیا، هەروەها فاشیستەکانی ئیتالیاش، لەسەروبەندی دروست بوونیان دا زیاتر وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی دەرئەکەوتن، داڕێژەرانی هەردوو بزووتنەوەکەش مەبەستیان بوو لە ڕێگەی هەژموون و توندوتیژیی کۆمەڵایەتییەوە گرەوە سیاسییەکان ببەنەوە. لێدانی کۆمەڵگەو دامەزراوەکانی و هەروەها ناوەندە ئەکادیمی و کولتوورییەکانیش، ئامانجی گەنجە نازییەکانی ئەڵمانیا و کراس ڕەشەکانی ئیتالیای پێش گەیشتنی موسۆلینی بوون بۆ کورسی فەرمانڕەوایی. ئەم مۆدێلە لای بەعسییەکانیش لە سوریا و عیراق کۆپی کراو لە رێگەیەوە گەیشتنە حوکم، هەروەها ئێرانی ئیسلامییش کە دووای سەرکەوتنی کودەتا سپییەکەی ١٩٧٩، زانکۆکان بوونە ئامانجی لێدان و هێڕشی گەنجانی شۆڕشی ئیسلامیی. لە ناو زانکۆکانیشدا، ژنان بە پلەی یەکەم ئامانجی لێدان و شکاندن و سڕینەوەی ناسنامەی جەندەری و مرۆیی بوون.

ئەوەی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕوویداو پێش ڕوودانیشی گەنجەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی “میانڕەو” بانگەشەیان بۆ کرد و جێبەجێشیان کرد، هەر لە سیاقی مێژووی نازی و فاشی و بەعسی و ئێرانییەکانی شۆڕشی ١٩٧٩دا دەخوێنرێتەوە. ئەو توندوتیژی و هەڕەشەیەی ئەوان پەنایان بۆ برد، بنەماو ڕەگ و ڕیشەی ئایدیۆلۆژیی هەیەو دامەزراوەیەکی ئەکادیمی وەک زانکۆی هەڵەبجە دەکاتە سەکۆی خۆی، دەیەوێت لەوێشەوە بەناوی کۆمەڵگەوە سەر بۆ ڕووبارەکانی تری بکێش

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button