ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه
گه‌نجۆ ژین‌دا
ئه‌وه ئاشكرابووه كه سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ده‌ی ئازادیی كورد و ژنانه، بۆیه سیستمی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ری سه‌ر كوردستان، به یه‌كئاست هه‌موو هێزی خۆی خستووەته‌گه‌ڕ له‌پێناو قڕكردنی كوردان و ژنان. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه گه‌لی كورد و ژنان به یه‌كهێز و توانا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وه‌حشییەتگه‌رییه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر و نۆكه‌رانی ببنه‌وه.
داگیركه‌ران و ڕژێمه ده‌سپۆت و قڕكه‌ره‌كان ته‌نها وانه‌ی دژه مرۆیی له‌یه‌كتری فێرده‌بن، وه‌ك چۆن كاتی خۆی هیتله‌ر وتبووی ‘بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی جووله‌كه م.ئه‌تاتورك به مامۆستای خۆم ده‌زانم’، چونكه م.ئه‌تاتورك به‌ر له هیتله‌ر نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار كوردی له ئامه‌د و دێرسیم له ساڵانی نێوان ١٩٢٥-١٩٣٩ له‌ناوبردووه و هه‌موو جۆره چه‌كه كۆكوژییه‌كانیشی له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنابوون. دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداریی له‌باكووری كوردستان له ساڵی ١٩٨٤، ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تورك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی دژه مرۆڤی نزیكی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد بوونه‌ته‌وه، هه‌مانكات له‌و شوێنه‌ی كه زانیبێتی ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی گورزی گه‌ریلا ببێته‌وه، ئه‌وا وه‌ك ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسی سه‌ددامی چه‌كی قه‌ده‌غەكراوی کیمیاییشی به‌كارهێناوه.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ چه‌نده‌مین جار فه‌رماندارییه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “نه‌په‌گه” ئاشكرای كردووه، كه سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی کیمیایی به‌كاردێنێت، هه‌روه‌ها له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی زاپ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه سوپای داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌كی کیمیایی، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و بۆمبی ته‌رمۆباریكیش به‌كاردێنێت. لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنانیان له شه‌ڕدا قەدەغە‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی نه‌په‌گه هه‌مانكات جه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینه‌كان و وه‌زیری شه‌ڕی توركیاش دانیان به‌وەدا ناوە و نه‌یانشاردووەته‌وه، كه له ساڵانی نەوەدەکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه چه‌كی کیمیایی به‌كاردێنن، ئه‌و ڕووقایمیی و چاونه‌ترسییه‌ی سوپای توركیا له‌كوێوه دێت؟ هه‌مانكات بۆچی سڵ له هیچ یاسا و پێوانه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تیی و نێوده‌وڵه‌تیی و ئایینیی و ئه‌خلاقیی ناكاته‌وه؟
وه‌ك ده‌زانرێت ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، بۆیه‌ش ئه‌و چه‌كانه‌ی كه جێگه‌ی باسن ته‌نها له‌ده‌ست ناتۆدا هه‌یه و ئه‌ویش به‌ته‌نها ده‌توانێ به‌كاری بێنێ یان رێگری له به‌كارهێنانی بكات. واتا ده‌بێ بزانرێ ئه‌گه‌ر ناتۆ چاوپۆشیی له سوپای توركیا نه‌كات، ئه‌وا سوپای توركیا ناتوانێ به هێزی خۆی نه باشوور داگیر بكات و نه ده‌توانێ چه‌كی کیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمیش به‌كاربێنێت، بۆیه كاتێك ده‌گوترێت كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه، ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت له‌ناوبردن و سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردیش نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌وه سه‌لمێنراوه سوپا و ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هێز و ئیراده‌ی نییه كه نه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و نه له به‌رامبه‌ر گه‌ریلای ئازادیی كوردستان به‌ته‌نها بێته مه‌یدانی جه‌نگ. بۆیه به ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمییه‌كان، هێرشی سه‌ر گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی ده‌كات.
له ڕابردوودا هێزه به‌كرێگیراو و نۆكه‌رانی ناوخۆی كورد زۆر به‌هێزبوون و ده‌یانتوانی له ئان و ساتێك بزاڤی سیاسیی و چه‌كداریی كوردان له‌ناوبه‌رن، دواین نمونه‌شمان له ساڵی ١٩٧٥ـە. له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد هۆشیاربووه و بووه خاوه‌ن رێكخستن و هێز و ئیراده و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ ئازادیی، ئیتر هێزه به‌كرێگیراوه‌كان ناتوانن وه‌ك رابردوو به‌ئاسانیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردان له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی، دواین نمونه‌شمان سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌ده‌كه یه، په‌ده‌كه بۆ خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند، كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ماسكه دژه چه‌كی کیمیاییانه‌دا گرتووه كه بڕیار بووه بچن بۆ هه‌رێمی زاپ بۆ ده‌ستی گه‌ریلا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌شی به‌شانازییه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕیكلامی بۆ ده‌كرد. خودی په‌ده‌كه و هه‌موو گه‌لی كورد و ئازادیخوازان ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه كردوویه‌تی ده‌كه‌وێته خانه‌ی خزمه‌تكردنی داگیركه‌ر و دوژمنی سه‌دان ساڵه‌ی كوردان كه ده‌وڵه‌تی توركه، بۆیه ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی خیانه‌تكردن و خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه له رۆڵه‌كانت دان هیچ ناویتری نییه.
لێره‌دا ڕاستییه‌ك ئاشكراده‌بێت، ئه‌ویش ئەوەیە ئه‌گه‌ر هاوكاریی و پشتیوانیی وڕێگاخۆشكردن و به‌هاوبه‌شكاركردنی په‌ده‌كه و سوپای تورك نه‌بێ، بێگومان سوپای تورك نه‌ك نه‌یده‌توانی چه‌كی کیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمیی به‌كاربێنێت، به‌ڵكو ده‌مێك بوو لوتی شكابوو و به سه‌رشۆڕیی گه‌ڕابووه‌وه دواوه، واتا ئه‌وه‌ی هێزی داوه‌ته ئه‌و سوپا داگیركه‌ره له‌گه‌ڵ چاوپۆشییه‌كانی ناتۆ، هه‌روه‌ها پشتیوانییه‌كانی په‌ده‌كه‌ش یه‌كێكیتره له‌و ڕێگاخۆشكردنانه تاكو سوپای تورك به‌ئاره‌زووی خۆی چی بووێت بیكات.
پێویسته ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین، په‌ده‌كه ته‌نها ڕێگریی نه‌كرد له‌وه‌ی ما‌سكی دژه چه‌كی کیمیایی بگاته هێزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی كوردستان، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دوو شاند له پسپۆڕان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتوون به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هه‌رێمه‌كانی زاپ و مه‌تینا و ئاڤا‌شین، تاكو لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی کیمیایی بكه‌ن، به‌ڵام په‌ده‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگریی ده‌كات و هه‌تا زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ده‌ستگیركرد و نه‌یهێشت تەنانەت بچنە شاری هه‌ولێریش. سه‌ره‌ڕای ئه‌و خۆفرۆشییه‌ی بۆ داگیركه‌ر، ئینجا په‌ده‌كه ده‌ڵێت؛ په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له باشووری كوردستان گێره‌شێوێنیی بكات و ئارامیی هه‌رێم تێكبدات. له‌لای په‌ده‌كه ڕووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی چه‌كی کیمیایی و داگیركه‌رانی كوردستان به گێرشێوینیی لەقەڵەم دەدرێت!!! نازانێ خۆی تا قوڕقوڕاگه‌ی كه‌وتووەته ناو زه‌ڵكاوی خیانه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌ت به‌داگیركه‌ران هیچ ئه‌ركێكیتری نه‌ماوه، بۆیه وه‌ك حزبێكی نه‌خوازراو پێناسه ده‌كرێت.
گه‌لی كوردستان و دۆستانی ئازادیخوازی پێویسته شانبه‌شانی ئه‌و به‌رخودانه‌ی گه‌ریلای ئازادیی كوردستان له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌هه‌مان هێز و توانا و مۆڕاڵ و باوه‌ڕییه‌وه به‌هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی دیموكراتیی ڕادیكاڵانه له مه‌یدانه‌كان له چالاكیدابن، هه‌روه‌ها یاساناس و مافپه‌روه‌رانی ئازادیخوازیش پێویسته تێكۆشان بكه‌ن تاكو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و نۆكه‌رانی له لایه‌نی یاساییه‌وه بدرێنه دادگای نێوده‌وڵه‌تیی، چونكه ناكرێ ڕێگابدرێت هه‌روا به‌ئاسانیی كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانیان بچێته‌سه‌ر بۆیان.
تێكشكاندنی داگیركه‌ران له زاپ و ئاڤا‌شین و مه‌تینا، جارێكی دیکە ئه‌وه ده‌سەلمێته‌وه، كه به‌ڕاستیی سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ده‌ی ئازادیی كورد و ژنانه، ژنان چیتر ئه‌و زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی لەسەریانە قه‌بوڵی ناكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌ستەش له‌ناو شۆڕش و سه‌رهه‌ڵداندان. گه‌لی كوردیش ئه‌و تێكۆشانه‌ی په‌نجا ساڵه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئیتر به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان و گه‌نجان ئاسۆی ڕوونە و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.