گۆشەی ئازد

جەنگی جیهانی تایبەت

هونەر تۆفیق

جەنگی ئۆکرانیا لەنێوان ڕوسیا و ناتۆدا بەپێ ی لێکدانەوەکانی جەنگناسی چەند ناوێکی لێدەنرێت. هەندێک پێیان وایە ئەوە جەنگێکی جیهانی تایبەت و سنوردارە، بەشێکی تریان ناوی گۆڕانی سیستەمی سیاسی و ئابووری جیهانی لێدەنێن. لەلایەن ڕوس و چینیەکانەوە بە کۆتای هاتنی جیهانی یەک جەمسەری (هەیمەنەی ئەمریکا) ناونراوە. ڕوونترینیان ئەوە ناوەیە کە بەگەمەی مامر ناودەبرێت.

گەمەی مامر تیئۆرێکە بۆ لێکدانەوەی عینادی دوو جەمسەری ئابووری یان سیاسی یان سەربازی بەکاردێت. لەسەرەتاوە ئەو تیئۆرە بۆ عینادی نێوای ئەمریکا و ئێران بەکاردەهێنرا. ئێستا بەربڵاوتر لە جەنگی ئۆکرانیادا بۆ کەللەڕەقی نێوان ناتۆ و ڕوسیا باسدەکرێت.

گەمەکە بەو شێوەیە کە دوو جەمسەر، هەردووکیان لە شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ئۆتۆمبێلدا بەخێرایی بەرەو یەکتر گوڕدەخۆنەوە.  هەردووکیشیان دڵنیان لەوەی لەکاتی پێکدانی یەکتردا هیچ لایەکیان بەسەلامەتی لێی دەرناچن و هەردووکیان بەیەکەوە دەفەوتێن، بەڵام هێشتا ڕووبەڕوو لێدەخوڕن بە‌هیوایەکی بچوکەوە کە پشتبەستنە بە ئیحتمال ترسانی ئەوی تریانەوە و لە کۆتا چرکەی پێش پێکداداندا لەهێڵی ڕووبەڕووبوونەوەکە لابدات و بچێتە دەرەوە.  لەحاڵێکدا هەردوو لاشیان دەزانن هەرکامیان لەو چرکەیەدا لابدات، بەترسنۆک و دۆڕاو حسابی بۆ دەکرێت.

هێشتا ناتۆ و ڕوسیا بەسەر هێڵی ئۆکرانیاوە، ئۆتۆمۆبێلەکانیان ڕووبەڕووی یەکتر بەخێرایی لێدەخوڕن، هەردولاشیان چاوەڕوانی ئەو ئەخیر ئیحتمالەیە کە ئەوی تریان بەر لەوەی بەیەکدابدەن بچێتە دەرەوە و بەرگەی ناولێنانی بە ترسنۆک و دۆڕاو بگرێت.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button