گۆشەی ئازد

سایمۆن کریچلی: ئۆجالان؛ دژ بە‌ سەرمایەداریی

فەیلەسووفی بەنێوبانگی بەریتانی، سایمۆن کریچلی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند و گوتی: "بڕوام وایە کە ئەم بانگەوازە دەبێتە هەنگاوێکی ئیلهامبەخش بۆ بزووتنەوە دژە سەرمایەداری و ئۆپۆزیسیۆنەکان".

 

لە سەرانسەری جیهانەوە پەیامی پشتیوانی بۆ “بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆ دێن. فەیلەسووفی بەنێوبانگی بەریتانی، سایمۆن کریچلی پەیامێکی بۆ دەم پارتی نارد، جەختی کردەوە کە ئەم بانگەوازە دەبێتە هەنگاوێکی ئیلهامبەخش بۆ بزووتنەوە دژە سەرمایەداری و ئۆپۆزیسیۆنەکان.

ناوەڕۆکی پەیامەکەی سایمۆن کریچلی بەم جۆرەیە:

“لەو دەمەی گڕوبڵێسەی جەنگ لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی دەسەند، عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ـی شوبات، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد. بڕوام وایە کە ئەم بانگەوازە دەبێتە هەنگاوێکی ئیلهامبەخش بۆ بزووتنەوە دژە سەرمایەداری و ئۆپۆزیسیۆنەکان”.

سایمۆن کریچلی لە پەیامەکەیدا تیشک دەخاتە سەر بڕیارەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتاییهێنان بە کاروچالاکی لەژێر ناوی پەکەکەدا، گوتی: “لە هەمان کاتدا، پێشنیاری گۆڕانکارییەکی ئایدۆلۆژیی دەکات، وەک کەسێک کە باوەڕی بە هێزی وشەیە، لەبری چەک هێزی کۆمەڵگە هەڵدەبژێرێت. تا کۆتایی پشتگیریی لە بەرگرییە نا-ناسیۆنالیستییەکانی گەلی کورد دەکەم کە یەکێکە لە گەورەترین نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا. بەهیوام دەستبەجێ هەلومەرجی ئۆجالان باشتر بکرێت و ڕێگە پێ بدرێت بەشێوەیەکی چالاکتر بەشداریی لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بکات”.

سایمۆن کریچلی کێیە؟

فەیلەسووفی بەنێوبانگی بەریتانی، سایمۆن کریچلی، لە ساڵی ١٩٦٠ لەدایکبووە. نووسەرێکی ناودارە لە بوارەکانی ئەخلاق و سیاسەتدا. لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە، لە (New School for Social Research) لە نیویۆرک وانە دەڵێتەوە، پێشتریش لە زانکۆکانی وەک نایمیخن و سیدنی و نۆتردام و کاردۆزۆ و ئۆسلۆ، وەک مامۆستای کاتی کاری کردووە. هەروەها لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤_١٩٩٩ ئەرکی سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی فینۆمینۆلۆژیی بەریتانی لەئەستۆگرتووە.

لە بواری فەلسەفەدا بە بەرهەمەکانی سەبارەت بە ئەخلاق و نیهیلیزم و سیاسەت و هونەر دەناسرێتەوە، لە سەرانسەری جیهان وەک فیگەرێکی ڕۆشنبیریی دەبینرێت کە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر بزووتنەوە چەپ و ئۆپۆزیسیۆنەکان هەیە.

 

سەرچاوە ANF

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمەش ببینە
Close
Back to top button


هاوبەشیی بکە.