خوێندنەوەیەکی سایکۆ- سۆسیۆلۆژیی بۆ یۆگا
ئەتوانین بڵێین یۆگا، ڕێبازێکی دەروونشیکاریی ورد و زانستییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش دەروونشیکاریی فرۆید و قوتابخانە دەروونییەکانی سەدەی بیستەم. لە کۆندا، فێڕبوونی یۆگا تەنها لەڕێگای کەسی ڕووناکبووەوە بووە، کە پێیان دەوترێت گووروو (ڕێپیشاندەر). گوورووەکان ڕێنماییەکانی خۆیان بە شێوەی نهێنیی داوە بە ژمارەیەکی کەمی شوێنکەوتووەکانیان
شۆڕش ساڵەح
یۆگا بە سانسکریتی واتە یەکبوون. یەکبوونی چوار ڕەهەندەکەی مرۆڤ کە ئەمانەن؛ لەش و ئەقڵ و سۆز و ئاگایی. مرۆڤ بەهۆی ئەوشێوە ژیانەی تێی کەوتوە بە تەواوەتی دابڕاوە لە سرووشتی خۆی و هەر یەک لەو ڕەهەندانەی بەلایەکی جیادا ڕۆشتوون. بەوهۆیەوە مرۆڤ بەردەوام لە دۆخی شڵەژان و ناهاوسەنگی دەروونیدایە. یۆگا هەوڵ دەدات مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ شێوە سرووشتیەکەی خۆی، ئەویش لەڕێگای هێنانەوە و گرێدانەوەی ئەو ڕەهەندانە بەیەکەوە. یۆگا ڕێبازێکە بۆ خۆناسین، خۆناسین بە شێوەیەکی گشتیی واتە دۆزینەوەی ڕەگوڕیشەی ئەو پاڵنەرە نادیار و شاراوانەی وا مرۆڤ هەڵدەسووڕێنن. ئەتوانین بڵێین یۆگا، ڕێبازێکی دەروونشیکاریی ورد و زانستییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارانساڵ پێش دەروونشیکاریی فرۆید و قوتابخانە دەروونییەکانی سەدەی بیستەم. لە کۆندا، فێڕبوونی یۆگا تەنها لەڕێگای کەسی ڕووناکبووەوە بووە، کە پێیان دەوترێت گووروو (ڕێپیشاندەر). گوورووەکان ڕێنماییەکانی خۆیان بە شێوەی نهێنیی داوە بە ژمارەیەکی کەمی شوێنکەوتووەکانیان.
بەڵام لە دوای سەدەی بیستەوە زۆربەی ڕاهێنان و ڕێنماییەکان بە جیهاندا بڵاو بوونەوە. لە ئێستادا هەموو کەس دەتوانێت دەستی بگات بە سەرچاوەکانی فێربوونی یۆگا. لە جیهاندا هەزاران ناوەند و مامۆستای یۆگا درووست بوون و زۆربەیان هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە بە ئامانجە سەرەکیەکەی یۆگاوە کە ڕووناکبونەوەیە، بەڵکوو بوونەتە جۆرێک لە وەرزش یان دەرووندەرمانی بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان. ئێستا چەندین ناوەندی یۆگا لە باشووری کوردستان درووست بوون. ئەو ناوەندانە مایەی ئەوەن قسەیان لە سەر بکرێت و بزانرێت یۆگا لەم هەلومەرجەی ئێمەدا چی کۆمەکێک بە تاکی ئێمە دەکات. بەپێی تێڕوانینی یۆگا، مرۆڤ لە یەککاتدا لە دوو واقیعی جیاوازدا دەژی: ١- واقعی سایکۆلۆژیی یان ئیگۆ ئەمە ئەو واقیعەیە لە سەری مرۆڤ خۆیدایەتی، وەک بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی. مرۆڤی ئەم سەردەمە، بەهۆی ئەو جۆرە ژیانەی تێیداتی، بە تەواوەتیی نوقمی ناو سایکۆلۆژیای خۆی بووە. نوقمبوونی مرۆڤ لە ناو بیرکردنەوە و خەیاڵاتی بەردەوامدا کارێکی کردوە کە ئەوەی لەسەری خۆیدا ڕوو دەدات لێی بووە بە واقع. دراما دەروونییەکانی خۆی لێ بووە بە ڕاستی.
ئەمەش بووە بە پەردەیەکی تاریک و کۆسپی سەرەڕێی بینی شتەکانە وەک خۆی. ٢. واقیعی دەرەکیی ئەمەش ئەو واقیعە دەرەکییەیە کە هەیە، ئەوەی لە جیهانی دەرەوەدا ڕوو دەدات وەک خۆی. ژیان بۆ خۆی هەیە، پێش ئەوەی ئێمە بۆچونی خۆمانی لەسەر دەرببڕین. واقعی دەرەکیی واتە بینینی ئەو شتەی وا هەیە وەک خۆی، ئەویش بەبێ شیکاریی و بۆچۆنەکانی ئێمە. لێرەوە دەستەواژەی ڕووناکبوونەوە یان بەئاگاهاتنەوە لە یۆگادا واتە تێپەڕاندنی ئەو واقیعە سایکۆلۆژییە و بینی واقیع وەک ئەوەی هەیە. یۆگا لە ڕێگای کۆمەڵێک ڕاهێنانەوە وامان لێ دەکات ئەو دۆخە جەنجاڵ و شێواوەی دەروونی خۆمان تێپەڕێنین و پەیوەستبین بە ژیان و سرووشت و خودی خۆمانەوە وەک ئەوەی هەیە. فێرمان دەکات واقیع شتێکە و ئەوەی لە سەری خۆماندا وێنای بۆ دەکەین، شتێکی ترە. چونکە مرۆڤ ئەوەندەی لەناو ئەو واقیعە سایکۆلۆژییەدایە ئەوەندە پەیوەندی نییە بەو واقعەی لە دەرەوە ڕوو دەدات. واتە ناتوانێت ژیان وەک ئەوە ببینێت کە هەیە، بەڵکوو بەوشێوەیە دەیبینێت کە پێشوەخت لە دەروونی خۆیدا وێنای کردوە.
کرانەوەی چاوی سێیەم ئەگەر دوائامانجی یۆگا، لادانی ئەو پەردەیە بێت وا نایەڵێت شتەکان وەک خۆی ببینین، ئەوا پێم وایە هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئێمە پێویستی بە یۆگا نییە. چونکە مرۆڤی کورد وەک بوونێکی کۆڵۆنیکراو و داگیرکراو، بەردەوام خاوەنی دەروونێکی شێواوە و تووڕەیە، بەردەوام خەمبارە. ئەم مرۆڤە لەم هەلومەرجە دەروونییە سەختەدا ئەستەمە بتوانێت واقع وەک خۆی ببینێت. بەڵکوو هەمیشە لە دیدێکی بیمارەوە بڕیارێکی پێشوەختە بۆ ڕووداوەکان ئامادە دەکات. بۆ نموونە؛ تاوانبارکردنی ئەوانی تر لە شکستە سیاسی و کۆمەڵاییەکانی خۆیدا. لە زانستی دەروونییدا ئەوە سەلماوە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی هەر چارەسەرێک بدۆزێتەوە، دەبێت لە پێشدا دەروونی خۆی ئارام کردبێتەوە. ئێمەی کورد تا دەروونێکی ئارام و جێگیرمان نەبێت، ئەستەمە بتوانین چارەسەر بۆ کێشەکانمان بدۆزینەوە. کاتێک دەروون ئارام دەبێتەوە، شەپۆلی مێشک دەچێتە دۆخی (ئەلفا).
ئەمە چ دۆخێکە؟ ئەلفا شەپۆلێکی ئارامە، بۆ نموونە؛ ئەو کاتەیە وا لە جەنجاڵییەکدایت و بڕیار دەدەیت پشوویەک بدەیت یان قاوەک بخۆیتەوە یان پیاسەیەک بەناو سرووشتدا بکەیت. لە حاڵەتێکی ئاوادا کە مرۆڤ لەگەڵ خۆی تەنیا دەبێتەوە، شەپۆلی مێشک بە شێوەیەکی سرووشتی دادەبەزێت بۆ ئەلفا. مێشک خاوەنی پێنج شەپۆلە لە نزمەوە بۆ بەرز کە ئەمانەن؛ دێلتا، سێتا، ئەلفا، بێتا، گاما. (دێلتا)، کاتی خەوە. (سێتا)، کاتی زیندەخەوە. (ئەلفا) کاتی پشووە. (بێتا) کاتی بیرکردنەوەیە. (گاما) کاتی تەرکیزی تەواوە. مرۆڤ بە درێژایی ڕۆژ مێشکی لە شەپۆلی بێتادایە. کاتێک شەپۆلی بیرکردنەوەی بەردەوامە. زانست سەلماندوویەتی زیاد لە ٩٥% بیرکردنەوەکانی ئێمە بیرکردنەوەی دووبارە و ناپێویستن، ئەمانە هۆکاری سەرەکیی درووستبونی جەنجاڵیی و پەشێویی دەروونیین. ڕاهێنانەکانی یۆگا هەوڵ دەدات شەپۆلی مێشک لە دۆخی ئەلفادا بهێڵێتەوە. بە مانەوەی بەردەوام لەم دۆخەدا مرۆڤ ئاسان دەتوانێت وەڵام و چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە. مرۆڤ دواجار دەتوانێت لە گۆشەیەکی ترەوە شتەکان ببینێت کە سەختە کەسێکی تر بە دەروونێکی شێواوەوە وەک ئەو بیبینێت. لە یۆگادا بەو بینینە تایبەتە دەوترێت: بینین بە چاوی سێیەم، یان ببینین بە چاوی دڵ. مانەوەی مرۆڤ لەو دۆخە هاوسەنگەدا دەرفەت دەدات بە مرۆڤ کە بیرکردنەوەی نوێ و ئیلهامبەخشی بۆ بێت، بۆ ئەمەش نموونەمان زۆرە.
هەموو نووسەر و هونەرمەند و زانا و فەیلەسووف و سیاستمەداران بەو دۆخەدا تێپەڕیوون بۆیە داهێنانیان لە بواری خۆیاندا بوون بە سەرباشقە و داهێنانەکانیان ڕسکاون. زۆربەی شاکارەکان لە تەنهاییدا نووسراون. زۆربەی زاناکان لە تەنهاییدا بیرۆکە و ئایدیای تازەیان بۆ هاتووە. کەسە مەزنەکان لە مێژوودا تا بەناو خۆیاندا ڕۆ نەچووبن و خۆیان و دەوروبەریان باش نەناسیبێت، نەیانتوانیوە وەڵامێکی واقیعیی بۆ کێشەکان بدۆزنەوە. بۆ نموونە کەسێکی وەک غاندیی، کە خۆی یۆگیی بووە. لە ڕێگای بنەمایەکی ڕیشەیی یۆگاوە، کە ناتوندوتیژیە، هەوڵی دا وەڵامی کێشە سیاسییەکانی ئەو سەدەمەی بداتەوە. دواجار بە شێوازی ئاشتی و ناتوندوتیژیی بزووتنەوەیەکی سیاسی دامەزراند و ئینگلیزی ناچار کرد هیندستان بەجێ بهێڵن. هەستی لێبوردەیی بەرانبەر بە سپیپێستەکان لای نیلسۆن مۆدیلا بەرئەنجامی هەمان تێڕامان و ئارامبوونەوەیە.
هەروەها ڕووداوی گرتنی ڕێبەر ئاپۆ یەکێکی ترە لەو نموونانە، کاتێک لە ئیمڕاڵیی بۆشاییەکی بۆ درووستدەبێت، ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و دەچێتەوە نێو دەروونی خۆی و لە بوون و ژیان و کێشەکانی کورد ڕادەمێنێت. ئەو هەلومەرجە وا دەکات ڕوونتر تیۆریزەی کێشەکان بکات و وردتر چارەسەر بۆ کێشەی کورد و ناوچەکە بدۆزێتەوە. مرۆڤی بەئاگاهاتوو وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا، یۆگا ڕێبازی خۆناسینە. بەرزترین ئاستی خۆناسینیش ژیانی ئاگامەندانەیە. ئەم ڕێبازە لە مێژوودا هەمیشە ڕێبازی نوخبەیەکی دیاریکراو بووە. چونکە تا مرۆڤ دەستبەرداری زۆربەی ئارەزوو و ویستە نزمەکانی نەبێت، پێڤاژۆی خۆناسین وەدی نایەت. جا ڕاستییەکەی دەستبەردان لە ئارەزووەکان بۆ زۆربەی مرۆڤەکان کارێکی سەختە. لە بەر ئەمەیە یۆگا زیاتر پرۆسەیەکە پێویستی بە تەنهابوونەوەیە. یۆگا بۆ ئەوەی سەرکەتوو بێت دەبێت، بە تەنیا بکرێت. ئەنجامدانی یۆگا لە شێوەی گرووپی گەورەدا ئامانجە ڕاستیەکەی ناپێکێت. دەتوانین بڵێین یۆگای بەکۆمەڵ دیاریدەیەکی تازەیە و فرەتر لە پاش ساڵانی حەفتاوە لە ئەوروووپا سەری هەڵدا. ئەویش بەرئەنجامی بزووتنەوەی هیپی و ئازادییە تاکەکەسییەکانی ئەو سەردەمە بوو. لێرەوە یۆگا زیاتر وەک دەرووندەرمانیی و بۆ چارەسەری کێشە و تەنگەژە دەروونییەکانی تاکی ئەورووپیی بەکار دەهێنرا.
ئێستا لە کوردستان دیاریدەی یۆگا بە شێوەی گرووپ لە برەودایە. ئەم دیاریدەیە وەک هەر دیاردەیەکی تری کۆمەڵایەتیی دەکرێت لە یەکاتدا لایەنی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ بەجێ بهێڵێت. لایەنی نیگەتیڤی یۆگا بە شێوەی گروپ ئەوەیە؛ بە گشتی ئامانجە بنەڕەتییەکەی ون دەکات کە بەئاگاهاتنەوە یان کرانەوەی چاوی سێیەمە، بەڵکوو دەبێتە کەڵتێکی داخراو و تاڕادەیەک بەشداربووەکان بە کۆمەڵێک ڕاهێنانی لاوەکییەوە سەرگەرم دەکات و لە واقعی هەبوو دووریان دەخاتەوە. لایەنی پۆزەتیڤی ئەم دیاریدەیە ئەوەیە دەکرێت لەناو ئەو گروپانەدا کەسانی باش و بەئاگاهاتوویان تیا هەڵبکەوێت کە بتوانێت بەدەر لە ئازادبوونی خۆیان، دەستی هەندێک کەسی تر بگرن و ئازادیان بکەن. بە گشتیی تا ڕێژەی مرۆڤە بەئاگاهاتوەکان لە کۆمەڵگادا زیاتر بێت، ڕێژەی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان کەمتر دەبنەوە، هاوکات ئەو کەسانە باشتر دەرک بە ڕەگی کێشە سیاسییەکان دەکەن و ئاسانتر چارەسەریان بۆ دەدۆزنەوە.
یۆگا بە سانسکریتی واتە یەکبوون. یەکبوونی چوار ڕەهەندەکەی مرۆڤ کە ئەمانەن؛ لەش و ئەقڵ و سۆز و ئاگایی. مرۆڤ بەهۆی ئەوشێوە ژیانەی تێی کەوتوە بە تەواوەتی دابڕاوە لە سرووشتی خۆی و هەر یەک لەو ڕەهەندانەی بەلایەکی جیادا ڕۆشتوون. بەوهۆیەوە مرۆڤ بەردەوام لە دۆخی شڵەژان و ناهاوسەنگی دەروونیدایە. یۆگا هەوڵ دەدات مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ شێوە سرووشتیەکەی خۆی، ئەویش لەڕێگای هێنانەوە و گرێدانەوەی ئەو ڕەهەندانە بەیەکەوە. یۆگا ڕێبازێکە بۆ خۆناسین، خۆناسین بە شێوەیەکی گشتیی واتە دۆزینەوەی ڕەگوڕیشەی ئەو پاڵنەرە نادیار و شاراوانەی وا مرۆڤ هەڵدەسووڕێنن. ئەتوانین بڵێین یۆگا، ڕێبازێکی دەروونشیکاریی ورد و زانستییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارانساڵ پێش دەروونشیکاریی فرۆید و قوتابخانە دەروونییەکانی سەدەی بیستەم.
لە کۆندا، فێڕبوونی یۆگا تەنها لەڕێگای کەسی ڕووناکبووەوە بووە، کە پێیان دەوترێت گووروو (ڕێپیشاندەر). گوورووەکان ڕێنماییەکانی خۆیان بە شێوەی نهێنیی داوە بە ژمارەیەکی کەمی شوێنکەوتووەکانیان. بەڵام لە دوای سەدەی بیستەوە زۆربەی ڕاهێنان و ڕێنماییەکان بە جیهاندا بڵاو بوونەوە. لە ئێستادا هەموو کەس دەتوانێت دەستی بگات بە سەرچاوەکانی فێربوونی یۆگا. لە جیهاندا هەزاران ناوەند و مامۆستای یۆگا درووست بوون و زۆربەیان هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە بە ئامانجە سەرەکیەکەی یۆگاوە کە ڕووناکبونەوەیە، بەڵکوو بوونەتە جۆرێک لە وەرزش یان دەرووندەرمانی بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان. ئێستا چەندین ناوەندی یۆگا لە باشووری کوردستان درووست بوون. ئەو ناوەندانە مایەی ئەوەن قسەیان لە سەر بکرێت و بزانرێت یۆگا لەم هەلومەرجەی ئێمەدا چی کۆمەکێک بە تاکی ئێمە دەکات. بەپێی تێڕوانینی یۆگا، مرۆڤ لە یەککاتدا لە دوو واقیعی جیاوازدا دەژی: ١- واقعی سایکۆلۆژیی یان ئیگۆ ئەمە ئەو واقیعەیە لە سەری مرۆڤ خۆیدایەتی، وەک بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی. مرۆڤی ئەم سەردەمە، بەهۆی ئەو جۆرە ژیانەی تێیداتی، بە تەواوەتیی نوقمی ناو سایکۆلۆژیای خۆی بووە. نوقمبوونی مرۆڤ لە ناو بیرکردنەوە و خەیاڵاتی بەردەوامدا کارێکی کردوە کە ئەوەی لەسەری خۆیدا ڕوو دەدات لێی بووە بە واقع.
دراما دەروونییەکانی خۆی لێ بووە بە ڕاستی. ئەمەش بووە بە پەردەیەکی تاریک و کۆسپی سەرەڕێی بینی شتەکانە وەک خۆی. ٢. واقیعی دەرەکیی ئەمەش ئەو واقیعە دەرەکییەیە کە هەیە، ئەوەی لە جیهانی دەرەوەدا ڕوو دەدات وەک خۆی. ژیان بۆ خۆی هەیە، پێش ئەوەی ئێمە بۆچونی خۆمانی لەسەر دەرببڕین. واقعی دەرەکیی واتە بینینی ئەو شتەی وا هەیە وەک خۆی، ئەویش بەبێ شیکاریی و بۆچۆنەکانی ئێمە. لێرەوە دەستەواژەی ڕووناکبوونەوە یان بەئاگاهاتنەوە لە یۆگادا واتە تێپەڕاندنی ئەو واقیعە سایکۆلۆژییە و بینی واقیع وەک ئەوەی هەیە. یۆگا لە ڕێگای کۆمەڵێک ڕاهێنانەوە وامان لێ دەکات ئەو دۆخە جەنجاڵ و شێواوەی دەروونی خۆمان تێپەڕێنین و پەیوەستبین بە ژیان و سرووشت و خودی خۆمانەوە وەک ئەوەی هەیە. فێرمان دەکات واقیع شتێکە و ئەوەی لە سەری خۆماندا وێنای بۆ دەکەین، شتێکی ترە. چونکە مرۆڤ ئەوەندەی لەناو ئەو واقیعە سایکۆلۆژییەدایە ئەوەندە پەیوەندی نییە بەو واقعەی لە دەرەوە ڕوو دەدات. واتە ناتوانێت ژیان وەک ئەوە ببینێت کە هەیە، بەڵکوو بەوشێوەیە دەیبینێت کە پێشوەخت لە دەروونی خۆیدا وێنای کردوە.
کرانەوەی چاوی سێیەم ئەگەر دوائامانجی یۆگا، لادانی ئەو پەردەیە بێت وا نایەڵێت شتەکان وەک خۆی ببینین، ئەوا پێم وایە هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئێمە پێویستی بە یۆگا نییە. چونکە مرۆڤی کورد وەک بوونێکی کۆڵۆنیکراو و داگیرکراو، بەردەوام خاوەنی دەروونێکی شێواوە و تووڕەیە، بەردەوام خەمبارە. ئەم مرۆڤە لەم هەلومەرجە دەروونییە سەختەدا ئەستەمە بتوانێت واقع وەک خۆی ببینێت. بەڵکوو هەمیشە لە دیدێکی بیمارەوە بڕیارێکی پێشوەختە بۆ ڕووداوەکان ئامادە دەکات. بۆ نموونە؛ تاوانبارکردنی ئەوانی تر لە شکستە سیاسی و کۆمەڵاییەکانی خۆیدا. لە زانستی دەروونییدا ئەوە سەلماوە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی هەر چارەسەرێک بدۆزێتەوە، دەبێت لە پێشدا دەروونی خۆی ئارام کردبێتەوە. ئێمەی کورد تا دەروونێکی ئارام و جێگیرمان نەبێت، ئەستەمە بتوانین چارەسەر بۆ کێشەکانمان بدۆزینەوە. کاتێک دەروون ئارام دەبێتەوە، شەپۆلی مێشک دەچێتە دۆخی (ئەلفا). ئەمە چ دۆخێکە؟ ئەلفا شەپۆلێکی ئارامە، بۆ نموونە؛ ئەو کاتەیە وا لە جەنجاڵییەکدایت و بڕیار دەدەیت پشوویەک بدەیت یان قاوەک بخۆیتەوە یان پیاسەیەک بەناو سرووشتدا بکەیت.
لە حاڵەتێکی ئاوادا کە مرۆڤ لەگەڵ خۆی تەنیا دەبێتەوە، شەپۆلی مێشک بە شێوەیەکی سرووشتی دادەبەزێت بۆ ئەلفا. مێشک خاوەنی پێنج شەپۆلە لە نزمەوە بۆ بەرز کە ئەمانەن؛ دێلتا، سێتا، ئەلفا، بێتا، گاما. (دێلتا)، کاتی خەوە. (سێتا)، کاتی زیندەخەوە. (ئەلفا) کاتی پشووە. (بێتا) کاتی بیرکردنەوەیە. (گاما) کاتی تەرکیزی تەواوە. مرۆڤ بە درێژایی ڕۆژ مێشکی لە شەپۆلی بێتادایە. کاتێک شەپۆلی بیرکردنەوەی بەردەوامە. زانست سەلماندوویەتی زیاد لە ٩٥% بیرکردنەوەکانی ئێمە بیرکردنەوەی دووبارە و ناپێویستن، ئەمانە هۆکاری سەرەکیی درووستبونی جەنجاڵیی و پەشێویی دەروونیین. ڕاهێنانەکانی یۆگا هەوڵ دەدات شەپۆلی مێشک لە دۆخی ئەلفادا بهێڵێتەوە. بە مانەوەی بەردەوام لەم دۆخەدا مرۆڤ ئاسان دەتوانێت وەڵام و چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە. مرۆڤ دواجار دەتوانێت لە گۆشەیەکی ترەوە شتەکان ببینێت کە سەختە کەسێکی تر بە دەروونێکی شێواوەوە وەک ئەو بیبینێت.
لە یۆگادا بەو بینینە تایبەتە دەوترێت: بینین بە چاوی سێیەم، یان ببینین بە چاوی دڵ. مانەوەی مرۆڤ لەو دۆخە هاوسەنگەدا دەرفەت دەدات بە مرۆڤ کە بیرکردنەوەی نوێ و ئیلهامبەخشی بۆ بێت، بۆ ئەمەش نموونەمان زۆرە. هەموو نووسەر و هونەرمەند و زانا و فەیلەسووف و سیاستمەداران بەو دۆخەدا تێپەڕیوون بۆیە داهێنانیان لە بواری خۆیاندا بوون بە سەرباشقە و داهێنانەکانیان ڕسکاون. زۆربەی شاکارەکان لە تەنهاییدا نووسراون. زۆربەی زاناکان لە تەنهاییدا بیرۆکە و ئایدیای تازەیان بۆ هاتووە. کەسە مەزنەکان لە مێژوودا تا بەناو خۆیاندا ڕۆ نەچووبن و خۆیان و دەوروبەریان باش نەناسیبێت، نەیانتوانیوە وەڵامێکی واقیعیی بۆ کێشەکان بدۆزنەوە. بۆ نموونە کەسێکی وەک غاندیی، کە خۆی یۆگیی بووە. لە ڕێگای بنەمایەکی ڕیشەیی یۆگاوە، کە ناتوندوتیژیە، هەوڵی دا وەڵامی کێشە سیاسییەکانی ئەو سەدەمەی بداتەوە.
دواجار بە شێوازی ئاشتی و ناتوندوتیژیی بزووتنەوەیەکی سیاسی دامەزراند و ئینگلیزی ناچار کرد هیندستان بەجێ بهێڵن. هەستی لێبوردەیی بەرانبەر بە سپیپێستەکان لای نیلسۆن مۆدیلا بەرئەنجامی هەمان تێڕامان و ئارامبوونەوەیە. هەروەها ڕووداوی گرتنی ڕێبەر ئاپۆ یەکێکی ترە لەو نموونانە، کاتێک لە ئیمڕاڵیی بۆشاییەکی بۆ درووستدەبێت، ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و دەچێتەوە نێو دەروونی خۆی و لە بوون و ژیان و کێشەکانی کورد ڕادەمێنێت. ئەو هەلومەرجە وا دەکات ڕوونتر تیۆریزەی کێشەکان بکات و وردتر چارەسەر بۆ کێشەی کورد و ناوچەکە بدۆزێتەوە. مرۆڤی بەئاگاهاتوو وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا، یۆگا ڕێبازی خۆناسینە. بەرزترین ئاستی خۆناسینیش ژیانی ئاگامەندانەیە. ئەم ڕێبازە لە مێژوودا هەمیشە ڕێبازی نوخبەیەکی دیاریکراو بووە. چونکە تا مرۆڤ دەستبەرداری زۆربەی ئارەزوو و ویستە نزمەکانی نەبێت، پێڤاژۆی خۆناسین وەدی نایەت. جا ڕاستییەکەی دەستبەردان لە ئارەزووەکان بۆ زۆربەی مرۆڤەکان کارێکی سەختە. لە بەر ئەمەیە یۆگا زیاتر پرۆسەیەکە پێویستی بە تەنهابوونەوەیە. یۆگا بۆ ئەوەی سەرکەتوو بێت دەبێت، بە تەنیا بکرێت. ئەنجامدانی یۆگا لە شێوەی گرووپی گەورەدا ئامانجە ڕاستیەکەی ناپێکێت. دەتوانین بڵێین یۆگای بەکۆمەڵ دیاریدەیەکی تازەیە و فرەتر لە پاش ساڵانی حەفتاوە لە ئەوروووپا سەری هەڵدا. ئەویش بەرئەنجامی بزووتنەوەی هیپی و ئازادییە تاکەکەسییەکانی ئەو سەردەمە بوو. لێرەوە یۆگا زیاتر وەک دەرووندەرمانیی و بۆ چارەسەری کێشە و تەنگەژە دەروونییەکانی تاکی ئەورووپیی بەکار دەهێنرا.
ئێستا لە کوردستان دیاریدەی یۆگا بە شێوەی گرووپ لە برەودایە. ئەم دیاریدەیە وەک هەر دیاردەیەکی تری کۆمەڵایەتیی دەکرێت لە یەکاتدا لایەنی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ بەجێ بهێڵێت. لایەنی نیگەتیڤی یۆگا بە شێوەی گروپ ئەوەیە؛ بە گشتی ئامانجە بنەڕەتییەکەی ون دەکات کە بەئاگاهاتنەوە یان کرانەوەی چاوی سێیەمە، بەڵکوو دەبێتە کەڵتێکی داخراو و تاڕادەیەک بەشداربووەکان بە کۆمەڵێک ڕاهێنانی لاوەکییەوە سەرگەرم دەکات و لە واقعی هەبوو دووریان دەخاتەوە. لایەنی پۆزەتیڤی ئەم دیاریدەیە ئەوەیە دەکرێت لەناو ئەو گروپانەدا کەسانی باش و بەئاگاهاتوویان تیا هەڵبکەوێت کە بتوانێت بەدەر لە ئازادبوونی خۆیان، دەستی هەندێک کەسی تر بگرن و ئازادیان بکەن. بە گشتیی تا ڕێژەی مرۆڤە بەئاگاهاتوەکان لە کۆمەڵگادا زیاتر بێت، ڕێژەی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان کەمتر دەبنەوە، هاوکات ئەو کەسانە باشتر دەرک بە ڕەگی کێشە سیاسییەکان دەکەن و ئاسانتر چارەسەریان بۆ دەدۆزنەوە.