پرسی ژنچاند

نامیلکەی کولتوور و هونەر لە هزری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا کەوتە بەردیدی خوێنەران

ئۆجالان دەڵێت: "پەیوەندی لەگەڵ ژن دەچوێنم بە ئاوازێک کە لە ئامێرێکی مۆسیقاوە دێتەدەر، هونەر باڵگرتنەوەی عەقڵ و ڕۆحە"

نامیلکەی کولتوور و هونەر لە هزری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا کەوتە بەردیدی خوێنەران.

ئەم نامیلکەیە لە ٧٨ لاپەڕەی قەبارە 12سم * 20سم پێکهاتووە و گوڵبژێرێکە لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ کولتوور و هونەر.

ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیە بریتییە لە:
• هونەر؛ چالاکیی خوڵقاندنی مرۆڤە
• ئەو واقیعەی لە میزپۆتامیا دەگوزەرێت
• ئازادیی کۆمەڵگە پەیوەستە بە ئاستی ئازادیی ژنەوە
• وێژە و مۆسیقا دەزگاکانی نیۆلیتیکن
• پێویستە ژنان باوەڕیان بە خۆیان بێت
• هەڵوەستەکردن وەک هونەرمەندێک، ئەنجامدانی چالاکییە لە تامی گۆرانییەکدا
• هونەر چۆن گەشە دەکات؟
• دامەزراوە هونەرییەکان چی دەکەن، چی بونیاد دەنێن
• شەڕ فێری ژیانت دەکات، یان هونەر؟

لەبەشێکی ئەم نامیلکەیەدا ئۆجالان دەڵێت: “پەیوەندی لەگەڵ ژن دەچوێنم بە ئاوازێک کە لە ئامێرێکی مۆسیقاوە دێتەدەر، هونەر باڵگرتنەوەی عەقڵ و ڕۆحە”

هەروەها لای ئۆجالان جیاوازیی زۆر کەم هەیە لە نێوان سازی هونەرمەندێک و چەکی جەنگاوەرێکدا و دەڵێت: پێویستە باش بزانرێت هونەریش بابەتی شەڕە. پێویستە بزانرێت کە ئەنجامەکانی بە خوێن و ئارەقە بەدەست دێن. جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان سازی هونەرمەندێک و چەکی جەنگاوەرێکدا هەیە. هەردووکیان بانگەوازی شۆڕش دەکەن، ئاگر بەسەر دوژمندا دەبارێنن. پێویستە باش مایەی تێگەیشتن بێت، لاوازی کارەکانمان لەسەر کولتووری شۆڕشگێڕانە، لەسەر بنەمای دووری لە هونەری شۆڕشگێڕییەوەیە و هەلپەرستە. پێویستە بزانێت چۆن تێی بپەڕێنێت. گۆرانییەکانمان، وەک دەنگی فیشەکەکان، گەل هۆشیار دەکەنەوە و بانگەوازی شەڕ دەکەن. شانۆکانمان وەک شێوازی بزاوتی گەریلان، پێویستە بەو شێوەیە هەڵسەنگێنرێت.

نامیلکەی کولتوور و هونەر لە هزری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا ئێستا لە سەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button