گۆشەی ئازد

دیالەکتیکی هێز و هێما

خوێندنەوەیەکی فەلسەفی بۆ جەنگی سێیەمی جیهانی و ململانێی میتۆلۆژیاکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی هاوکێشەی هێز و هێمادا.

ئاوارە پیرۆت

دیالەکتیکی هێز و هێما

بۆچی پەیوەندییەکی دیالەکتیکیی لە نێوان هێز و هێمادا هەیە؟ چونکە هێز هەوڵ دەدات چ بە ڕووداو چ بە پرۆسە، فاکتێکی جودا بخوڵقێنێت لە داهاتوودا کە جەنگ ڕێگای بەدیهێنانییەتی، بەڵام هێما گەڕانەوەیە بۆ چیرۆک و ئەفسانە و میتۆلۆژیا دێرین و پیرۆزەکان، دیالەکتیکی هێز و هێما، جۆرێکی دەسەڵاتی جەنگە گەورەکانە، بەڵام دەسەڵاتییکردن و کۆنتڕۆڵکردنی مێشک و دەروونی خەڵکەکان، بۆ ئەوەی بەشداریی کارایان هەبێت لەو جەنگەی بەرپای دەکەن. دیالەکتیکی هێز و هێما، جەنگێکی سایکۆلۆژییە لەگەڵ دوژمن و لەگەڵ دەروونی خەڵک، لێرەدا، خەڵک یان گەل لەگەڵ دوو جۆری جەنگ لێک هاڵاوە، جەنگێک کە دەشێت فیزیکییەن لەنێوی ببات بەهۆی هێرشەکانی دوژمن، جەنگێکیش کە دەسەڵات/دەوڵەت لەگەڵ خەڵکی خۆی بەرپای دەکات، بۆ ئەوەی بیانکێشێتە ناو جەنگەکە، یادەوەریی و نەست بجووڵێنێت، لە ڕێی زاراوەکان و هێما دێرین و مێژووییەکانی نێو ئەفسانە و میتۆلۆژیاکان. هێماکانی نێو جەنگ دەتوانن زاڵ ببن بەسەر ڕابردووی گەل و داهاتووی گەل، هەرکام لە هێزە پێکدژەکان هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی پێناساندنی جەنگەکەیان هەبێت، ئەوەش گرنگترین و ناوەکیتریین جووڵە و سیتراتیژیتریین لایەنی سەرەتای هەر جەنگێکی گەورەیە (شەڕ، کورتماوەیە، بەشێکە لە جەنگێکی گەورەتر، هەڵکەوە و ڕێککەوتی وەرچەرخانی کەمە، یان نییەتی، جودایە لە جەنگ کە ڕووداو یان ڕێککەوتی پێشبینینەکراوی زۆرە)

ئەم ڕۆژانە، ئێستا، جیهان لەناو جەنگێکی گەورەدایە، جەنگێکی گەورەیە، چونکە سێ لایەنی هەژموونگەرا، ڕاستەوخۆ بەریەک دەکەون، لەگەڵ ئەوەشدا نزیک بە هەشت دەوڵەتی دیکە تێوەگلاون، بە گشتیی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێکدا دەدات، دەسەڵاتی پێناسەکردنی جەنگەکە، سێ دەسەڵات و سێ پێناسەی هێماسازیی جیاوازیی هەیە، کە هەرکامێکیان ئامانجیی ئەوەیە، داهاتوو لەسەر ڕابردوو بنیاد بنێت، ئەوەش دیالەکتیکی نێوان هێز و هێمایە. ئەمریکا و ئیسڕائیل دوو هاوپەیمانی جەنگەکەن، بەڵام دوو دەسەڵاتی جیاوازیی پێناسەی جەنگەکەیان هەیە، یەکەم/ ئەمریکا ئۆپراسیۆنەکەی ناو لێ ناوە: تووڕەیی ئەفسانەیی، بۆچی توڕەیی ئەفسانەیی؟ ئامانجی چییە، ئەرکی چییە، لەکوێی قووڵایی مێژووییدایە؟ دەسەڵاتی پێناسەی ئەمریکا بۆ جەنگەکە ئەوەیە: ئێمە تووڕەین، هێزێکی ئەفسانەییمان هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە. ئیپیک لە کەلتووری ئەمریکادا دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆک و فیلمە ئەفسانەییەکان، دەیهەوێت وا لە گەلەکەی بکات کە هەست بکەن بەشێکن لە چیرۆکی پاڵەوانانە، هەروەتر پێشانی خەڵکەکەی بدات کە دەوڵەتەکەی دەتوانێت لە دوژمن تووڕە بێت و لێی بدات، ئەرکەکەی لێدانە لە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانیی ئێران، واتا ئەرکی لێدانە لە جەوهەرەکانی سیستەمەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران. دووهەم/ ئیسڕائیل ناوی لێ ناوە، نەڕەی شێر، هێمای نەتەوەیی جوویە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زاین، شێری یەهوودا، شێر کاتێک دەترسێت نەڕەی دێت، لە تووڕەییدا دەنەڕێنێت، هێمای بەرگریی و مانەوەیە، هێماشە بۆ هێز و دەسەڵات، ئیسڕائیل دەیهەوێت بڵێت: من “بوون”ـی خۆم دەپارێزم و بەرگریی لێ دەکەم، وا لە خەڵکەکەشی دەگەیەنێت کە ئەوان بەشێکن لە شتێکی مێژوویی و وجوودیی، ئەرکەکەی لێدانە لە کوشتنی خێرایی ئەقڵی سیتراتیژیی و دەمارەکانی بیرکردنەوە و بڕیاریی هێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێماسازیی و چوارچێوەی زاراوەیی جەنگەکە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ئەو جەنگە ڕووی داوە. ئەمریکا پشت بە هێز و تووڕەیی دەبەستێت و ئیسڕائیل پشت بە مێژوو و مانەوە دەبەستێت، ئەمریکا کاریگەریی لەسەر دەروونی کۆماری ئیسلامی درووست دەکات، بەڵام ئیسڕائیل ئیش لەسەر سایکۆلۆژیای خەڵکی جوو درووست دەکات، هەردووک ئۆپراسیۆنەکە، توانیویانە ئامانجی گەورە بپێکن، لەلایەک سیستەمی ئێران ئیفلیج بووە کە ئۆپراسیۆنی ئەمریکی لێی بەرپرسە، لەلایەک بەهۆی کوشتنی ڕێبەرانی بەیتی ڕەهبەریی شۆکێکی قورسی لە ناوەندیی بڕیاری هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران درووست کردووە کە ئۆپراسیۆنی ئیسڕائیل لێی بەرپرسە، هەر بۆیەشە، ئێران بیر لە شەڕی درێژخایەن و شەڕی فرەبەرەیی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی هەردوو ئۆپراسیۆنەکە بداتەوە. وەڵامی کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی هێماسازییدا کاریگەرترە، چونکە ڕەهەندێکی ئایینیی هەیە، زیاتر گرێدراوی ڕەوشت و ئەخلاقە، ناوی لێ ناوە، وەعدی سادق/ بەڵێنی ڕاستگۆ، ئاماژەیە بۆ ئایەتی سوڕەتی مریەم، کە تێیدا دەڵێت: ڕاستگۆکان لەلایەن خوای گەورەوە خەڵات دەکرێن و سەردەکەون. ئێران دەیهەوێت بڵێت: ئێمە تووڕە نین، بەڵکوو ڕاستگۆین و پابەندین بە بەڵێنەکانی خوای گەورەوە، واتا ئەو بەڵێنەی کە خوا بە ڕاستگۆکانی داوە، سەریان بخات. کۆماری ئیسلامیی پشت بە خوا و خۆپیرۆزکردن دەبەستێت، ئەرکەکەی بریتییە لە فراوانکردنی جەنگەکە و فرەبەرەیی نێوان کافر و موسوڵمانان.

لە خۆپیشاندانی لایەنگرانیان وەک وەڵام، پەیکەری بەعلیان سووتاند، هەر وەک ئەلێکساندەر دۆگینیش هەمان باوەڕی هەیە کە شارستانییەتی خۆرئاوا، گەڕاوەتەوە بۆ شارستانییەتی بەعل، شەیتانپەرەستیی و توندوتیژیی.

“کورد لەو جەنگەدا نییە، ڕێبەر ئاپۆ پشت بە جەنگ نابەستێت، بەڵکوو پشت بە پاراستنی ڕەوا دەبەستێت.”

ئێستا ئێمە لەبەردەم سێ جیهانبینیی ئایینیی، میتۆلۆژیی، بوونگەرایی داین، ستراتیژی هەر سێکیان دەسەڵاتدارێتیی و هەژموونگەراییە، چونکە هیچ هێزێک هەژموونگەر نابێت بەبێ کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتیی نێوەڕاست، لە چوارچێوەی هێماسازیی پێناسەی جەنگەکەدا، ئەمریکا لە پلەی سێیەم دایە، دوورە لە کەلتووری گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خاڵی هەرە کۆتایی سنوورەکەی یۆنان و کەلتووری هێڵینییە، ئیسڕائیل لە پلەی دووهەم، چونکە هەم نەستێکی ئایینیی کۆنی ڕۆژهەڵاتیی دەبزوێنێت، هەم دەوڵەتێکیی گرێدراوی سیستەمی هەژموونگەرا، نزیکایەتیی بە کەلتووری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناویین زۆرترە، بۆیە ئۆپراسیۆنەکەشی کاریگەرتر و شۆکهێنەرترە، ئەوە لە کوشتنی زۆر خێرای سەرکردە و ڕابەرانی باڵادا دەردەکەوێت، بەڵام ئێران هەرچەندە لێی دراوە، لێی دەدرێت، پەشۆکاوە، تووشی شۆکیان کردووە، سیستەم و ناوەندی بڕیاڕی شێواوە، لە پلەی یەکەمدایە، چونکە ڕەهەندی پیرۆزیی ئایینیی بەبنەما وەرگرتووە، کاریگەریی سەمپاتیی زۆرترە، زۆرتر دەتوانێت بەشداریی بە خەڵکەکەی بکات لە جەنگی فرەیی و درێژخایەندا، کە هەوڵ دەدا بیکات، لە ڕووی مێژووییشەوە، کۆماری ئیسلامیی خۆی دانابڕێت لە شارستانییەتێکی ڕیشەیی کۆن لە ئێراندا، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامیی لە چوارچێوەی پێناسەی هێماسازیی جەنگەکەدا، لەپێشترە، هەرچەند هێزی بۆ هێماسازییەکەش نەبێت، ناکاتە ئەوەی سوود لە پەیوەندیی دیالەکتیکییانەی هێز و هێما وەرنەگرێت. ئەم جەنگە لە مێشک و دڵدا ڕووداو درووست دەکات، جەنگێکی کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی دڵ و نەستی خەولێکەوتووی نێو سیستەمیی ئۆرگانیزاکراویی مرۆییە، لە نەستی خەولێکەوتووی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتییدا چی هەیە؟ پیرۆزیی و نەفرەت هەیە، هەزاران چیرۆکی سەرکەوتن هەن، پاڵەوانەکان دێنەوە سەر عەرز، هەڵدەستنەوە، لە کەسێتیی جەنگاوەراندا نمایشیی نەمریی دەکەن، هەموو جەنگێک لە چوارچێوەیی هێماسازییەکەیدا، ئەو ڕووداوانەی تێدا ڕوو دەدا، ئەگەر وانەبێت، هیچ شتێکی دیکە نابێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی تێکرای کۆمەڵگا بکەوێتە ناو جەنگ. ئەم جەنگە زۆر بە قووڵیی گەڕانەوەیە بۆ ناو قووڵایی مێژووی دێرین، شێری یەهوودا تەمەنی دوو هەزار ساڵە، ئایەتەکانی نێو سوڕەتی مریەمیش، تەمەنێکی زۆریان هەیە، پاڵەوانسازیی هێلینییش کۆنە، ئەم گەڕانەوەیە خێرا و پەلەیە لە زەینی خەڵکدا بۆ ناو قووڵایی مێژوو، بۆ مێژوو نییە، شۆکێکی هۆشیارانەش نییە، بەڵکوو زەین تاو دەدات بۆ دەیان فاکتی ناڕوون و نادیار، لە دوورەوە جۆرێکی ئاژوولاوسە و هێشتا هێزەکەی وەبەر کۆمەڵگاکانی جیهان نەگەیشتووە، بەڵام پێی دەگات، ڕەهەندێکی هەرە مەترسیداری جەنگەکە ئاژوولاسزیۆنیی ئابوورییە، کە ئەمریکا دەیکات، ئاژوولاس چییە؟ ئاژوولاس وشەیەکی پرتوگالییە بۆ شەپۆلی ئاوەبەرزەکانی شاخی ڕەش لە باشووری کیشوەری ئافریقا بەکاریان هێناوە، گەڕیدە و دەریاوانە پرتوگالییەکان، ناویان لێ ناوە ئاژوولاس، لێشاوێکی دەریاییە لە باشووری زەریای هیندەوە هەڵدەکا، کەشتییە زەبەلاحەکان تێک دەشکێنێت، جووڵە پارامترییەکان کۆنتێرەکان بەردەدەنەوە نێو زەریا، ئەم ڕێڕەوی دەریایە لە ساڵی ١٩٦٨ـەوە بۆ ڕێگای بازرگانی بەکار نەهاتووە، بەڵام لە ئێستادا کەشتییەکانی بازرگانیی نەوت و کاڵا لەدوای داخستنی گەرووی هورمز، دەریای سوور بەهۆی حوسییەکانی یەمەن، هەروەها سوێس، ناچارن بگەڕێنەوە بۆ ڕێگا کۆنەکەی جاران کە پڕە لە ئاژوولاوس و شەپۆلی دەیان مەتریی و لەرینەوەیی خولگەیی کە کەشتییەکان تێک دەشکێنن، کەوابوو دیالەکتیکی هێز و هێما بەتەنێ ناتوانێت گەڕانەوەیەکی نێو قووڵایی مێژوو و زەین بێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا نامێنێتەوە، بەڵکوو بە شێوازی کردەییش گەڕانەوەیە بۆ ڕێگاکانی کۆن لە شێوازیی ژیاندا، ئەوەیە خاڵی هەرە بەهێز و فاکتی هەرە بەرچاوی پەیوەندییە دیالەکتیکییەکەی هێز و هێما. لە هیچ جەنگێکدا هیچ هێزێک هەوڵ نادا ئەوی دیکە بە تەواویی یان بە ڕەهایی ملکەچ بکات، بەڵام ئۆپراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی هەوڵ دەدات وابکات، هەربۆیەشە دەرەنجامەکەی بە قورسیی نوکەکانی ئاژوولاوسمان پێشان دەدەن، ئەو شەپۆلانە دوور نییە کۆمەڵگاکان بە؟ خێرایی بەرەو لێژایی ببەن.

من نامهەوێت باسی خۆمان بکەم، کورد لەو جەنگەدا نییە، ڕێبەر ئاپۆ پشت بە جەنگ نابەستێت، بەڵام کە واقیع سەپاندی کە دەبێت شەڕ لەو جەنگەدا بکەین، ناوی لێ بنێین چی؟

بابەتەکانی نووسەر
ئاوارە پیرۆت
زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button


هاوبەشیی بکە.