دژ بە سیستەمی بکوژی کاستیک
''ژن یەکەمین کۆڵۆنیی مێژووییە.'' ئەم ڕستەیە تەنیا پێناسێکی گشتیی نییە، بەڵکوو گوزارشتە لە لێکترازانی کۆمەڵایەتیی سیستەمێکی هەزاران ساڵە.

نوپەلدا کانداڵ
”ژن یەکەمین کۆڵۆنیی مێژووییە.” ئەم ڕستەیە تەنیا پێناسێکی گشتیی نییە، بەڵکوو گوزارشتە لە لێکترازانی کۆمەڵایەتیی سیستەمێکی هەزاران ساڵە. لە پێواژۆی جڤاکیی نیۆڵۆتیکەوە تا هەڵڕەنگاندنی ناوکی دەوڵەتی باوکسالار، ژن لە ڕەهەندی جڤاکیی و فیکریی و سیاسیی دوور خراوەتەوە و چەوسێنراوەتەوە و کۆت کراوە. لێ ئەم دوورخستنەوەیە بەرخۆدانیشی لەگەڵ خۆی هێنا، ژن نەک تەنیا بۆ پاراستنی بوونی خۆیان تێکۆشان، بەڵکوو دەستیان بە ڕەنگڕێژکردنی شێوازە ژیانێکیش کرد. بەم پێودانگەش ئەو کۆنفیدڕاڵیزمەی پلەداریی کۆمەڵایەتیی و خاوەندارێتیی ناوەندگەرا پەرچ دەداتەوە، دەبێتە دەستپێچێکی بەرچاو بۆ لێگەڕینی ئازادیی ژنان.
هەزاران ساڵە مێژوو چاوپۆشیی لە ژنان دەکات. بەڵام ژن لە کۆمەڵگەکانی سەرەتاوە بەرهەمهێنان و زانایی سرووشتیی و ڕێبازەکانی ڕێکخستەبوونی کۆمەڵایەتیان بە گرنگییەوە داهێناوە. لە کۆمەڵگەی دایکی یەکسانخوازیشدا ژنان ناوەندی ژیان بوون. نیگاری خواوەندەکان و تۆوەکانی بەرهەمهێنان و هێمای سەر شوێنەوارەکانی سەردەمی نیوڵۆتیک، گوزارشتە لەم ڕاستییە مێژووییە. بەڵام لەگەڵ شۆڕشی کشتوکاڵدا کەڵکەڵەی دەستبەسەراگرتنی سرووشت و ژن بوو بە مێمڵ؛ لەگەڵ خاوەندارێتیی تایبەت، ناسنامەی ژن سەرکوت و چەواشە کرا.
ئەم گۆڕانکارییە نەک تەنیا یەزدانەکانی گۆڕی، بەڵکوو هاوکات کەلتوور و زەینییشی بەرتەسک کردەوە. زانایی ژن وەک خوورافە پێناس دەکرا. ئەزموونەکەیان بێنرخ کرا. لە کۆمەڵگەدا پێشێل دەکرا. شارستانییەتی سەردەستی پیاو، خوای بە پیاو ناساند و سرووشت ژنیشی وەک ‘ئەوانی تر’ شڕۆڤە کرد، کە دەبێت کۆنترۆڵ بکرێن. ئەم هەلومەرجە تەنیا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دانەگرت؛ بەڵکوو ڕاوکردنی جادووگەرەکان لە ئەورووپا، سیستەمی کاستیی لە هیندستان و خانەدانەکانی ئاسیا، پیکڕا ڕەنگدانەوەی هەمان قاڵبی زەینیی بوون.
سیستەمی باوکسالاریی کۆمەڵگەیەک نییە هەر بە تەنیا پیاوی کردبێت بە سەردەستی ژن، بەڵکوو ئەم سیستەمە سیستەمێکە و کۆمەڵگە بەپێی چنراوێکی چینایەتیی ڕێک دەخات، دەسەڵات ناوەندیی دەکاتەوە و جیاوازییەکان سەرکوت دەکات. ژن بۆ ئاستیی هەرە نزمی سیستەمەکە دادەکشێنێت، بەڵام ئەمە هۆشیارییەکی گەورەی تێکۆشانی ئازادیی بە ژنان بەخشیوە.
بزووتنەوە فێمێنیستەکانی ئێستا، مانگرتنی ژنان بۆ پاڵپشتیی ژینا ئەمینیی لە ئێران، ئەنجوومەنی ژنان لە ڕۆژاوا و کۆمەڵگە و ڕێکخستنە هەروەزییەکانی ئەفریقا بە پێشەنگێتیی ژن، نیشانەی هەڵڕەنگانی ئەم هۆشیارییەیە. ئیتر ژنان تەنیا بۆ مافی خۆیان تێ ناکۆشن، بەڵکوو هاوکات کۆمەڵگەش ڕەنگڕێژ دەکەن.
کۆنفیدراڵیزم شێوازێکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییە و دژی کۆمەڵگەی ناوەندگەرا و تاکڕەو و پیاوسالار و دەوڵەت – نەتەوەی هاوچەرخ دەردەکەوێت. ئەو شێوازەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی کە ڕێبەر ئاپۆ پێناسی دەکات، پەرگاڵێکە و تۆ خۆت و گەلی خۆت بەڕێوە دەبەیت، پێواژۆکانی بڕیاردان لە کۆمەڵەوە دەست پێ دەکەن و یەکسانیی ڕەگەزیی پڕەنسیپی بنەڕەتییە. لەم پەرگاڵەدا ژیان ڕێکخستە دەکرێت نەک دەسەڵاتگەریی. هەروەتر ئەو شابکەرەشی ژیان ڕێک دەخات، ژنانن.
ئەو پەیوەندییەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی لەگەڵ ژن هەڵی دەبەستێت، تەنیا وەک توخمێک وێنایان ناکات، بەڵکوو وەک مژارێك دەیانبینێت کە سیستەم ڕەنگڕێژ دەکات و خاوەنداریی لێ دەکات و دەیگۆڕێت. لەم مۆدێلەدا ژن بەش نییە، بەڵکوو جیهانبینییە. ڕامانێکی کۆمەڵایەتیی هاوبەش و ژینەکیی دەنوێنێتەوە و هاوشانی سیاسەتی سەردەستیی پیاو پاوەجێ دەبێت. جا ئەنجوومەنەکانی ژنانی ڕۆژئاوا تەنێ شوێنی مشتومڕی تەڵەزگەکانی ژنان نین، بەڵکوو شوێنی گۆڕینی سەرپاکی کۆمەڵگەشن.
ئازادیی ژنان تەنیا پچڕاندنی زنجیرەکانی چەوسانەوە نییە، بەڵکوو هاوکات هەڵکشانە بۆ ئاسۆی هۆشیارییەکی نوێ. ئەم هۆشیارییە بریتییە لە خۆپاراستن و ڕێکخستەبوون و مشتوماڵدانی شێوە جێگرەوەکانی بەرهەمهێنان و ژیان. هۆشیاریی ژنان هۆشیارییەکە و ئەو بێدەنگییەی مێژوو بە سەر ژندا دایسەپاندووە، پەرچ دەداتەوە. ڕامانی دێرینی ژنان دەژێنێتەوە و هەوڵ دەدات بە چەشنێکی ڕاستەوخۆ کۆمەڵگە بگۆڕێت.
ئەم هۆشیارییە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرنەکەوتووە، بەڵکوو لە نێو ژنانی ئەمریکای لاتین و بزووتنەوە ئیکۆفێمێنیستییەکانی ئەورووپا و کاری هەرەوەزیی ژنان لە ئەفریقاش پێی بۆ گۆڕەپانەکە لێ هەڵهێناوە. سیستەمی هاوسەرۆکایەتیی و ئەکادیمیای ژنان و کۆمسیۆنی یەکسانیی ژنان و ئەنجوومەنی ژنان، کۆڵەکەی هۆشمەندیی ئازادی ژنانن بۆ ڕێکخستەبوونی کۆمەڵگە.
کۆنفیدراڵیزم تەنیا مۆدێلێکی سیاسیی نیییە، بەڵکوو تێگەیەکی ئەخلاقییە بۆ ژیان. هەر بەم پێودانگەش هاوژیانیی ئازاد لەگەڵ ژنێکی ئازاد پێکەوە دەنرێت. ئەم شێوازە ژیانە تەنیا بۆ پێکەوەژیانی ژن و پیاو نییە، بەڵکوو شێوازێکیشە کە ژن و پیاو پێکڕا ئازاد دەبن. ژن دەزانێت تا پیاو ئازاد نەبێت، ئازادی خۆیشی نیوەچڵە. لەولاشەوە پیاوان فێر دەبن، بەبێ ناسینی یەکسانیی ژنان، ناتوانن کۆمەڵگەیەک وەچنگ بخەن کە لە ئاستی شکۆی مرۆڤدا بێت.
سا بۆیە هاوژیانی ئازاد چنراوێکی کۆمەڵایەتیی نییە بە تەنیا؛ بەڵکوو شۆڕشێکی ئەخلاقیشە. بەرانبەر شارستانییەتی پیاو دژی ژن، شارستانییەتێكی نوێی یەکسان و ئازاد سەرهەڵدەبڕێت. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیی کۆڵەکە ئەخلاقیی و سیاسییەکانی ئەم شارستانییەتە دادەڕێژێت.
لە نێو کۆنفیدراڵێزمی دیموکراتییدا ژن دەبێتە مژارێك نەک تەنیا ڕۆڵ دەگێڕێت، بەڵکوو هاوکات کۆمەڵگەش لەنوێ دادەڕێژێتەوە. ئەکادیمیاکانی ژنان لە ڕۆژئاوا تەنیا ناوەندی پەروەردە نین؛ بەڵکوو ئەو ناوەندانە فیکر سەبارەت بە ئیتیک و مێژوو و سیاسەت و ژیان بەرهەم دێنن. ئەو هۆشیارییەی لەم ناوەندانەدا پێش دەکەوێت، تەنیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ هەموو جیهان کە:
ئازادیی تەنیا مافە نییە، بەڵکوو هاوکات بەرپرسیارێتییشە.
لەبەر ئەوەی ژنان تەنیا بوونێک نین، بەڵکوو دەستپێکن.
تۆوی ژیانی نوێ وا لە نێو لەپی ئەوان، بە قسەکانیشیان دێراو دەکرێت.
ئێمە ئیتر بەرانبەر بکوژی کاستیک تەنیا نین، هەموو ژنێک بێدەنگی ڕابردوو دەچڕێت، بانەڕۆژێك دەچنێت: بۆ ئەو جیهانەی لێوڕێژە لە پێکەوەژیانێکی یەکسان و ئازاد، ئەو جیهانەش تەنیا بۆ ژنان نییە، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتییە.



