پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ی گلادیۆ
"سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی" واقیعێکه و جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین و زه‌مینه کەلتوورییه‌که‌ی چه‌قی قورساییه‌که‌یه‌تی. ته‌نیا ئه‌و بو‌ویه‌رانه‌ی له چه‌قی قورسایی "سێیه‌مین جه‌نگی جیهان"ـی له ئێراق ڕوو ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی به‌رچا‌و ڕو‌ونی ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به وڵاتێکه‌وه نییه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی و بو‌ونی هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکانی جیهانه‌وه هه‌یه.

عەبدوڵڵا ئۆجالان
ده‌رکه‌وتنم له سووریا گرێدرا‌وی ئۆپه‌راسیۆنی ناتۆ ـ گلادیۆیه…. ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌ر له ده‌رچوونم له ڕێگایه‌کی ناڕاسته‌وخۆ‌وه هه‌واڵگریی ئیسرائیل ئه‌و په‌یامه‌ی پێ گه‌یاندم که پێویسته سووریا به‌جێ بهێڵم. جێهێشتنیم گونجا‌و نه‌بینی. نه‌مده‌ویست پێگه‌که‌مان له سووریا زه‌بری گه‌وره‌ی به‌ر بکه‌وێت. هه‌ر‌وه‌ها له‌بواری ستراتیژیی و ئایدیۆلۆژیشه‌وه به ڕاستم نه‌ده‌زانی. شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕێچکه‌ى ئاسایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بو‌و، چاره‌نو‌وس چییه ئه‌وه رڕو‌وی ده‌دا. له‌سه‌ر هێڵی قه‌ده‌رگه‌رایی نه‌بو‌وم، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردان له ڕێبازی ئایدیۆلۆژیی، سیاسیی و سه‌ربازیی سی ساڵه و ئاڕاسته‌گۆڕینیش نه‌ده‌بو‌و به هه‌ڵوێستێکی مانادار؛ به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌ده‌ره ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی پێویست بو‌و، هه‌ربۆیه‌ش نه‌ده‌بو‌و خۆڕزگارکردن به‌بنه‌ما بگرم. پاش دواترین ئاگادارییه‌که‌ی ئه‌تیلا ئاتێش (سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزی وشکانیی تورکیا) که به نا‌وی گلادیۆی ناتۆ‌وه ڕایگه‌یاند، ته‌نیا له حاڵه‌تی پشتگیرییه‌کی به‌هێزی سووریا و ڕووسیاوه ده‌مانتوانی شه‌ڕ بۆ ئاستێکی بڵندتر به‌رز بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام وه‌ک چۆن ئه‌و پشتگیرییه ده‌سته‌به‌ر نه‌بو‌و، هه‌رد‌و‌و ده‌وڵه‌تیش ئه‌و هێزه یاخود نیازه‌یان نه‌بو‌و شه‌خسیی من هه‌ڵگرن. ڕاستییەکەی شتێکی وه‌ها بۆ سووریا مه‌حاڵ بو‌و، چونکه له باکووره‌وه سوپای تورکیا، له باشووره‌وه سوپای ئیسرائیل له ڕۆژێکدا ده‌یانتوانی سووریا داگیر بکه‌ن. که‌وتبو‌ونه نا‌و ترسێکی گه‌وره‌وه، ده‌یانتوانی ده‌رفه‌تێکی گونجاوی جێگیربو‌ونم بۆ بڕه‌خسێنن. ئه‌وه‌شیان ڕه‌چا‌و نه‌کرد. هه‌ڵوێستی ڕو‌وسیا زۆر بێشه‌ره‌فانه‌تر بو‌و. له به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌ی گازی سر‌ووشتیی و قه‌رزێکی ده‌ملیاری سه‌ند‌ووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه‌ی له مۆسکۆ به‌ده‌رنا.
به‌ر له باسکردنی سه‌رکێشییه‌که‌ی ئه‌سینا و مۆسکۆ له نزیکه‌وه بینینی هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌ر له ده‌رکه‌وتن و کاتی ده‌رکه‌وتن وانه‌به‌خشه و گرنگییه‌کی مه‌زنی هه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی راست ده‌رک به هه‌لومه‌رجه‌کانی کوده‌تا‌ی 28ـی شوباتی 1997 نه‌کرێت، ئه‌وا به ته‌وا‌ویی له ڕووداوه‌کان تێناگه‌ین. باڵێکی کوده‌تاچییه‌کان له‌میانه‌ی پێشنیازێکی واقیعی ئاشتییه‌وه لێمان نزیک ببوویه‌وه. له‌و بڕ‌وایه‌دام به‌ڵگه‌کانی له ئه‌رشیفماندا ما‌وه. هه‌ر‌وه‌ک هه‌ڵوێسته‌کانی تورگۆت ئۆزال و نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌کان له‌و بڕ‌وایه دابو‌وین که جددین و خوازیاری ئاشتیین. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نگری ئاشتیی و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی له‌نا‌و کوده‌تا ڕێگایان له‌پێش کوده‌تا کردبو‌ویه‌وه. ئێستا به شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه که له‌و قۆناغه‌دا، واته تا ده‌ستگیرکردنم ئیسرائیل و ئه‌مریکا به هیچ جۆرێک لایه‌نگری ئاشتیی و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی نه‌بو‌ون. به سو‌وربو‌ونه‌وه خوازیاری به‌رده‌وامیی شه‌ڕی چڕی ئاستنزم و چاره‌سه‌رنه‌بو‌ونی کێشه‌ی کورد بو‌ون. له‌پێنا‌و کۆنترۆڵکردنی خۆرهه‌ڵاتی نا‌وییندا، به تایبه‌تیش بۆ ڕو‌وخانی ئێراق پێویستییه‌کی زۆریان به‌و دۆخه هه‌بو‌و. ته‌نیا له‌و ڕێگایه‌وه ده‌یانتوانی کاریگه‌ریی تورکیا نه‌هێڵن و پیلانه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. به‌هۆی ڕه‌چا‌ونه‌کردنی ئه‌و پیلانانه و هه‌ڵوێستی ئه‌نادۆڵخوازیی، میللی و لایه‌نگرییان بۆ ئاشتیی و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی کێشه‌ی کورد تورگۆت ئۆزال، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان و بڵند ئه‌جه‌وید له‌سه‌ر کار لابران. تا دوایی درێژه‌یان به شه‌ڕ دا، هه‌ر کۆسپێکی پێش خۆیان به‌لا‌وه ده‌نا و ده‌یانویست به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. له‌نا‌وبردنی ڕاستینه‌ی کورد له ڕێگای سه‌ربازییه‌وه، واته جۆرێک له جینۆسایدیش ده‌که‌وته چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌یانه‌وه. ئه‌گه‌ر هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکان پاڵپشتی ئه‌و چه‌مکه نه‌که‌ن که به‌رده‌وامی ڕێبازی کلاسیکی ئیتحاد و ته‌ره‌قییه، هه‌رگیز چانسی سه‌رکه‌وتنیان نه‌ده‌بو‌و. چونکه ئه‌وانیش ئاگاداری ئه‌و ڕه‌وشه بو‌ون، مسۆگه‌ر پێویستیان به پشتگیریی ئه‌مریکا، ئینگلته‌را و ئیسرائیل ده‌بینی. له ساڵی 1998 کاتێ له سووریا ده‌رچووم، ئه‌و پشتگیرییه‌یان به‌ده‌ست هێنا بو‌و.
له سه‌ره‌تای 1990ـکان پشتگیریی ئه‌مریکا و ئینگلته‌را، له 1996 (په‌یمانی ها‌وکاریی ستراتیژیی سه‌ربازیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل) پشتگیری ڕه‌های ئیسرائیل به‌ده‌ست هاتبو‌و. ئیتر نۆره‌ی چاره‌سه‌رکردنی لایه‌نی نا‌وخۆیی مه‌سه‌له‌که بو‌و، واته ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه پێویسته‌کانی حکومه‌ت و ته‌سفیه‌کارییه‌کانی نا‌و خودی سوپا. له ساڵی 1990 به‌دوا‌وه هه‌نگا‌و به هه‌نگا‌و پێویستییه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کران. دوای وه‌رگرتنی ئه‌رکی سوپاسالاریی و ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین گه‌شتی بۆ بەریتانیا، دوای گه‌ڕانه‌وه دۆغان گوره‌ش گوتی: “بۆ له‌نا‌وبردنی PKK لامپی سه‌وزیان بۆ داگیرساندووین” ئه‌و ڕاستییه ر‌و‌ون ده‌کاته‌وه. زۆر باش ئاگادارین که قۆناغی دواتر ته‌نیا به هێرشه‌کانی له‌نا‌وبردنی کورد و PKK سنو‌وردار نه‌بو‌ون، به‌ڵکوو له کوشتنی سه‌رۆک کۆماره‌وه، گۆڕینی حکومه‌ت، ته‌سفییه‌کاریی نا‌و سوپا، بزا‌وت و کرده‌وه ساخته‌کارییه‌کانی دژ به کۆمەڵگە، تیرۆرکردنی چه‌ندین ڕۆشنبیر و کارساز، کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵک و ده‌سته‌مۆکردنی میدیا، بوویەر و شه‌ڕی مه‌ترسیدار هاتنه ئارا‌وه. ئه‌وه‌ی که‌م بو‌و، تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندیی زنجیره‌ئاسای نێوان ئه‌و ڕوودا‌وانه بو‌و، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌ی بو‌وه به ئه‌ندامی ناتۆ تا 1998 ڕێبازه ئه‌ستو‌وره‌که‌ی گلادیۆی ناتۆی ژێر سه‌رجه‌م ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه گرنگه‌کانی تورکیا نه‌بینین، ئه‌وا ناتوانین هیچ تیرۆر، شه‌ڕ و ڕووداوێکی گرنگ به شێوه‌یه‌کی ڕاست شیکار بکه‌ین. له نا‌وه‌ڕۆکدا ناتۆ شه‌ڕێکی دژی دا‌واکاری ئازادیی، یه‌کسانیی و ئازادیخوازیی گه‌لان ڕاگه‌یا‌ندبو‌و، ده‌رکه‌وتنم له سووریاش خرابو‌ویه سه‌ر دوائه‌ڵقه‌ی ئه‌و شه‌ڕه.
له کاتی ده‌رکه‌وتن د‌و‌و ڕێگام له‌پێش بو‌و: یه‌که‌میان شاخ، د‌و‌وه‌میشیان ئه‌ور‌ووپا بو‌و. هه‌ڵبژاردنی ڕێگای شاخ مانای دژواربو‌ونی شه‌ڕ بو‌و، هه‌ڵبژاردنی ڕێگای ئه‌ورو‌وپاش مانای بژاری چانسی ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی ـ دیبلۆماسیی بو‌و. وه‌ک ده‌زانرێت پێشو‌وتر ئاماده‌کارییه‌کانی ڕێگای شاخ ته‌وا‌و ببو‌و. ئه‌گه‌ری به‌هێز، گرتنه‌به‌ری ڕێگای شاخ بو‌و. به‌ڵام له‌وکاته‌دا سه‌ردانی شاندێکی یۆنانی بۆ لامان و دیداره ته‌له‌فۆنییه به‌رده‌وامه‌کانی نوێنه‌ری یۆنانمان ئایفه‌ر قایا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی یۆنانیی، ئاڕاسته‌مانی به‌ره‌و یۆنان گۆڕی. کێشه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سووریا ئه‌وه بو‌و به خێرایی سووریا به‌جێ بێڵم. به‌ڵام سه‌باره‌ت به چو‌ونم بۆ ئه‌ور‌ووپا ناڕه‌حه‌تییان پێوه دیاربو‌و. له‌و لایه‌نه‌وه دابیننه‌کردن یان پێشنیازنه‌کردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤێک که‌موکوڕییه‌کی جددیی خۆیان بو‌و. لە ڕاستییدا چو‌ون به‌ره‌و ئه‌سینا له حیسابدا نه‌بو‌و. ده‌رفه‌تێک بو‌و، بڕ‌وام به جددییه‌تی دۆسته‌کانی یۆنان کرد و نه‌مویست ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست بچێت. ئه‌گه‌ر بمزانیایه وه‌ک ئه‌و تابلۆیه‌ن که دواتر ڕووبه‌ڕووی بو‌ومه‌وه، به دڵنیاییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌چو‌وم. لێره‌دا پێویسته بپرسین: وه‌ک ده‌زانرێت گلادیۆ له یۆنانیش زۆر به‌هێزه، ئایا ڕۆڵی له ئاماده‌کردنی ئه‌و سیناریۆییه‌ی چو‌ونه ده‌ره‌وه‌دا بینی؟ ناتوانم وه‌ڵامێکی مسۆگه‌ری ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه بکرێت. به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی من هاتووەته ئارا‌وه ڕێککه‌وتنێکی پره‌نسیپانه یاخود زاره‌کیی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یۆنان جێگای باس بو‌وبێت. شیمانه‌یه‌کی به‌هێزه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی قوبرس و ئیجه نیازێکی به‌مجۆره‌یان پیشان دابێت. مسۆگه‌ر پێویسته هه‌ڵوێسته سازشکارانه‌که‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ڕە‌چاو بکرێت.
کاربه‌ده‌سته‌کانى سووریا کاتێک له 9/10/1998 پسپۆڕانه ئاڕاسته‌ی فڕۆکه‌یان به‌ره‌و ئه‌سینا گۆڕی و منیان هێنایه خواره‌وه، ئیتر ئاسو‌وده ببو‌ون. که له ئه‌سینا دابه‌زیم کالاندریس له به‌رانبه‌رم بو‌و. کالاندریس ئه‌فسه‌رێکی ناتۆ بو‌و و ماوه‌یه‌کی درێژ له تورکیا ئه‌رکدار ببو‌و. هه‌مان ئه‌رکی له سوێدیش به‌ڕێوه بردبو‌و. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌ندامێکی گلادیۆی یۆنان بو‌وبێت. خۆی وه‌ک دۆستێک پیشان ده‌دا. ته‌ته‌رێکی سه‌یریش له نێوانماندا هه‌بو‌و. هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کانی ناتۆی بۆ ڕه‌وانه کردبو‌وم. له‌وانه‌یه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی با‌وه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌ی پیشاندابێت. له هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌دا منی بۆ لای ژه‌نەڕاڵێکی هێزی ئاسمانیی و ستافراکاکیسی سه‌رۆکی هه‌واڵگریی برد که له ژو‌ورێک چا‌وه‌ڕ‌وانیان ده‌کردین. ستافراکاکیس به هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه پێی گوتم؛ “به شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت ناتوانی بێیته یۆنان”. ئه‌و دۆستانه‌ش له ئارادانه‌بو‌ون که به‌ڵێنیان پێ دابو‌وین. تا ئێواره مشتومڕمان کرد. به ڕێککه‌وت نوێنه‌رمان له مۆسکۆ نومان ئوچار ته‌له‌فۆنی کرد. به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی یۆنانیی ڕوومان له مۆسکۆ کرد. به یارمه‌تیى جیرنۆفسکی سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ڕو‌وسیا له مۆسکۆ دابه‌زین که ئه‌و کاته به‌ده‌ست کایۆسێکی ئابوورییه‌وه ده‌یناڵاند. به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌رۆکی هه‌واڵگریی نا‌وخۆی ڕو‌وسیا ڕووبه‌ڕ‌و‌ومان بو‌ویه‌وه. ئه‌ویش هه‌مان هه‌ڵوێستی ستافراکاکیسی هه‌بو‌و. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا مانه‌وه له ڕو‌وسیا زه‌حمه‌ت بو‌و. نزیکه‌ی سی‌وسێ ڕۆژ به قسه‌ی ئه‌وان به‌نهێنیی له‌وێ مامه‌وه. ئه‌وانه‌ی لایان مامه‌وه و له‌گه‌ڵم سه‌رقاڵ بو‌ون، سیاسه‌تمه‌داری به ڕیشه یه‌هوودیی بو‌ون. له‌و بڕ‌وایه‌دابو‌وم که ڕاستگۆن. به‌ڕاستیش ده‌یانه‌ویست بمشارنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌م ڕاست نه‌ده‌بینى. له‌و ما‌وه‌یه‌دا هه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل شارۆن، هه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئۆڵبرایت سه‌ردانی ڕووسیایان کرد. بریماکۆڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕو‌وسیا بو‌و. هه‌مو‌وشیان به بنه‌چه یه‌هوودیی بو‌ون. هه‌ر‌وه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی تورکیا، مه‌سعوود یلمازیش له‌نا‌و جموجۆڵ دابو‌و. له کۆتاییدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گازی سر‌ووشتیی و قه‌رزه ده‌ملیار دۆلارییه‌که‌ی سند‌ووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی، ڕێک که‌وتن و بڕیاری ده‌رچوونی منیان دا.
به‌هۆی ئه‌و با‌وه‌ڕه‌م که “هه‌رچۆنێک بێت به ئه‌زمو‌ونێکی حه‌فتا ساڵه‌ی سۆسیالیزمدا تێپه‌ڕیون، ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه بێت یان پێویستییه‌کی هه‌ڵوێستی ئه‌نته‌رناسیونالیستیی، به دڵنیاییه‌وه به ئاسانی په‌سه‌ندم ده‌که‌ن” یه‌کسه‌ر مۆسکۆم هه‌ڵبژارد. وێڕای هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌م، به‌ڵام به‌و ڕاده‌یه چا‌وه‌ڕوانی که‌وتنی ئاستى مۆراڵ و ئه‌خلاقییانم نه‌ده‌کرد. ڕووبه‌ڕووی وێرانه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داریی بیر‌وکراتیی بو‌وین که زۆر له سه‌رمایه‌داریی لیبراڵ خراپتره. به‌لانی که‌م هێنده‌ی هه‌ڵوێستی دۆسته‌کانی ئه‌سینامان به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانمان له مۆسکۆش د‌و‌وچاری هیواشکاندن بو‌وین. بە مانایەکی تر ئاشکرا ببو‌و که ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییانه جێگای با‌وه‌ڕ و متمانه نین.
سێیه‌مین وێستگه‌مان دیسان به‌ڕێککه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای سو‌ودبینین بو‌و له په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕۆما. به یارمه‌تیی د‌و‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی کۆمۆنیست ـ سه‌رله‌نوێ ئا‌واکردنه‌وه که تازه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ به‌ستبو‌ون، سه‌رکێشیی ڕۆمامان ده‌ست پێ کرد. ئیتر به سیناریۆکه‌ى هه‌واڵگری ئیتاڵیا ڕۆژانی ڕۆما ده‌ستی پێ کرد که شه‌ست و شه‌ش ڕۆژ به‌رده‌وام بو‌و و به‌شێکى له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر چو‌و. هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئیتاڵیا ڕاستگۆیانه بو‌و، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناته‌وا‌و بو‌و. گه‌ره‌نتی سیاسیی ته‌وا‌وی پێ نه‌به‌خشین. دۆخی ئێمه‌ی بۆ دادوه‌ریی به‌جێ ده‌هێشت. به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه تو‌وڕه و ناڕه‌حه‌ت بو‌وم. بۆیه بڕیارم دابو‌و له یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ئیتاڵیا جێ بهێڵم. ماسیمۆ دالێما له دوا لێدوانی‌دا گوتبو‌وی؛ چه‌نده‌ی بمه‌وێت ده‌توانم له ئیتاڵیا بمێنمه‌وه. به‌ڵام من ئه‌وه‌م وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناچاریی بینی. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا ینه‌چو‌وبم له‌و ما‌وه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی ها‌وبه‌شی عه‌ره‌بیی جێگای باس بو‌و. باسی چو‌ون به‌ره‌و شوێنێکیان ده‌کرد که نا‌وه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کرد. به‌هۆی نه‌بو‌ونی زامن و فه‌رمی نه‌بو‌ونی په‌سه‌ندم نه‌کرد.
د‌و‌وه‌مین جار چو‌ونم بۆ ڕو‌وسیا هه‌ڵه بو‌و. به‌ڵام ڕۆڵی هه‌ڵوێسته خا‌و و سوا‌وه‌که‌ی نومان ئوچار له‌و هه‌ڵه‌یه‌دا هه‌بو‌و. با‌وه‌ڕم به هه‌ڵوێسته سواوه‌که‌ى ئه‌و که‌سه کرد که تا ئێستاش له نا‌وه‌ڕۆکه‌که‌ی تێنگه‌یشتو‌وم و که‌وتمه ڕێ. نا‌وه‌ڕۆکه‌که‌یم زانیبووایه، هه‌رگیز له ڕۆما ده‌رنه‌ده‌که‌وتم. ده‌ستخه‌ڕۆیان کردبو‌وم. کاتێک به فڕۆکه تایبه‌ته‌که‌ی ماسیمۆ دالێما له گۆڕه‌پان و سنو‌وری ناتۆ ده‌رکه‌وتم، ئۆخه‌یه‌کم کرد. به‌ڵام ئه‌و ده‌رکه‌وتنه وه‌ک ئه‌وه وابو‌و کاتێک هه‌وڵمان ده‌دا له باران ڕزگارمان بێت، که‌وتینه ژێر ته‌رزه‌وه. ئه‌وجاره دوای ڕازیکردنم له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی نا‌وخۆی ڕووسیاوه که به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان ده‌ڕۆین، منیان برده فڕۆکه‌خانه. له‌و بڕ‌وایه‌دام وه‌ک پێویستییه‌کی سیناریۆى ئاماده‌کراو ده‌ستبه‌رداری پرسی ئه‌رمه‌نستان بو‌ون، بۆیه پێیان گوتم؛ بۆ هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانیت بچیته تاجیکستان تا له‌نا‌و ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا شوێنێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئاماده ده‌که‌ین. به جۆرێک له‌جۆره‌کان منیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و به فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر له دۆشنبه‌ى پایته‌ختی تاجیکستان دایانبه‌زاندم. به‌بێ چوونه‌ده‌ره‌وه یه‌ک هه‌فته‌ی ته‌وا‌و له ژوورێکدا چا‌وه‌ڕوانمان کرد. د‌و‌وباره گه‌ڕاینه‌وه مۆسکۆ، به ناچاریی د‌و‌وباره په‌یوه‌ندییمان به دۆسته یۆنانییه‌کانه‌وه کرد. له‌نا‌و د‌و‌و ڕۆژدا دوای ڕۆژێکی سه‌رکێشانه، سارد وسڕ و به‌فرا‌وی یمۆسکۆ، د‌و‌وباره ڕوومان له ئه‌سینا کرد.
هێنده‌ی له بیرمه ئه‌و جاره به ئه‌سپایی به خۆمم گوت؛ که که‌وتو‌ومه‌ته داوی یاریی خودا‌وه‌نده‌کانی ئۆلۆمپۆسه‌وه. ته‌وا‌و له‌نێو تارمایی ئه‌و خودا‌وه‌ندانه‌دا بو‌وم. به تایبه‌تیش خودا‌وه‌ند حه‌ده‌سم (هادیس) به‌بیردا هات. له هۆڵیVIPـی فڕۆکه‌خانه چو‌وینه ژووره‌وه و ده‌ستپێکردنی چا‌ودێرییه بێئامانه‌که‌ی خودا‌وه‌ندی دۆزه‌خ حه‌ده‌س به‌یه‌که‌وه بو‌ون. شه‌وێک له ماڵه په‌رشوبڵاوه‌که‌ی خه‌سو‌وی ناکازاکیسی دۆستم خه‌وتم که به ژنه جاد‌و‌وگه‌ره‌کانی چاخی کۆن ده‌چو‌و. لێم پرسیبو‌و “پانگالۆس چی ده‌کات” کاتێک گوتی: “له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاری دێنێت” ئاشکرا ده‌بو‌و که چه‌نده له ڕاستییه‌کانی سه‌رده‌م دابڕا‌وه. تۆزێکیش ڕاستینه کۆن و ڕە‌سه‌نه‌که‌ی گه‌لی یۆنانی ده‌هێنا‌یه‌وه بیری مرۆڤ که زۆر بێهێز کرا‌وه. دوای ئه‌و شه‌وه به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌نگا‌ونان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی مه‌رگ ده‌ستی پێ کرد. حه‌ده‌س به ته‌وا‌ویی ده‌ستبه‌کار بو‌و. هه‌ر قسه‌یه‌کی ده‌کرا، هه‌رکارێکی ئه‌نجام ده‌درا، ساخته و درۆ بو‌و. ئایا که‌سی ڕاستگۆ نه‌بو‌و؟ هه‌بو‌و، به‌ڵام هه‌مو‌ویان به‌رانبه‌ر جانه‌وه‌ره‌که‌ی مۆدێرنیته بێچاره بو‌ون.
له هه‌نگا‌ونان به‌ره‌و ئه‌فریقیا ئه‌وجاره فاکته‌ری ماندێلا خا‌وه‌ن کاریگه‌ریی بو‌و؛ وه‌ک چۆن فاکته‌ری لینین له هه‌نگا‌ونانمان به‌ره‌و مۆسکۆ خا‌وه‌ن کاریگه‌ریی بو‌و. گوایه ده‌چو‌وینه باشو‌وری ئه‌فریقیا، هه‌م په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی ته‌ندر‌ووستانه‌مان پێش ده‌خست، هه‌میش پاسپۆرتی فه‌رمییم وه‌رده‌گرت. بە ساخته‌کارییەکەیەوە یۆنان له‌و ته‌ڵه‌که‌بازیه‌شدا سه‌رکه‌وتوو بو‌و. ده‌بووایه هه‌ڵوێستم به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاستییه بووایه که دیموکراسی گه‌لی یۆنان به درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن ئه‌و ساخته‌کارییه‌وه فریو درا‌وه و د‌و‌وچاری تراژیدیای مه‌زن کرا‌وه. با‌وه‌ڕی بێگه‌ردی منداڵانه به دۆستایه‌تیی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م هه‌بو‌و. له کاتی ده‌رچوونم له یۆنان و چو‌ونمان بۆ هه‌رد‌و‌و فڕۆکه‌خانه‌که، شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی منیان هه‌ڵگرتبو‌و، به ئه‌نقه‌ست شتێکیان ده‌کرد تا هه‌ست به دۆخه‌که بکه‌م و له چو‌ون پاشگه‌ز ببمه‌وه. به‌و ئامانجه‌ی له پیلانگێڕییه‌کی گه‌وره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه ڕاستگۆ بو‌ون و هه‌رچیه‌کیان بۆ کرا ئه‌نجامیان دا. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌ندامی پله‌نزمی هه‌واڵگریی بو‌وبن. یه‌که‌میان ئۆتۆمبێله‌که‌ی به فڕۆکه‌دا کێشا و چو‌ونمانی به‌ربه‌ست کرد. هی د‌و‌وه‌میشیان سه‌رباری نهێنیی چوونه‌که‌مان بۆ فڕۆکه‌خانه، به‌ڵام به بیانو‌وی خراپبو‌ونی ئۆتۆمبێل، حه‌وت جار چه‌ندین خولەکێك نزیک به فڕۆکه‌خانه‌که وه‌ستا. هێنده بڕ‌وامان به به‌ڵێنه‌کانیان هه‌بو‌و ئه‌و دۆخه‌مان نه‌بینی. به پێچه‌وانه‌وه په‌له‌مان ده‌کرد تا ز‌و‌وتر بزانین چی له چاره‌نو‌وسماندا هه‌یه. ئه‌و فڕۆکه‌ى سوارى ببووین یه‌کێک له‌و فڕۆکانه بو‌و که گلادیۆ له ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌کاندا به‌کاری ده‌هێنان.
هه‌ر‌وه‌ها به‌ر له‌وه گه‌شتێکمان بۆ مینسکی پایته‌ختى ڕووسیای سپی (بیلاڕووسیا) ئه‌نجام دا. به‌ر له چو‌ون بۆ نایرۆبی گوایه له ڕێگای مینسکه‌وه ده‌چو‌وینه هۆڵه‌ندا. دیسان به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت له مینسک دابه‌زین و د‌و‌و کاتژمێر زیاتر له‌ژێر ئه‌و سه‌رماوسۆڵه بێوێنه‌یه چا‌وه‌ڕ‌ێمان کرد، فڕۆکه چا‌وه‌ڕ‌وانکرا‌وه‌که نه‌هات. پۆلیسه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی بیلارووسیا بۆ چه‌ندین خولەک فڕۆکه‌که‌مانیان پشکنی. وه‌ک ئه‌گه‌رێک و دواده‌رفه‌ت له‌وانه‌یه منیان له فڕۆکه‌خانه‌ی مینسک جێ هێشتبووایه. ئه‌ویتریش بۆ ویژدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بیلاڕووسیا مابو‌ویه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌یره له هه‌مانکاتدا عیسمه‌ت سه‌زگینی وه‌زیری به‌رگریی میللیی تورکیا به سه‌ردانێک له مینسک بو‌و. که فڕۆکه‌ی چا‌وه‌ڕ‌وانکرا‌و نه‌هات، گوایه ده‌رفه‌تی دواییش له‌ده‌ست چووبو‌و. گه‌ڕانه‌وه بۆ دوا‌وه‌ش جۆرێک له “مردنی سپی” بو‌و. له شرۆڤه‌کانی دواترمدا لاربو‌ونه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی گلادیۆ به‌سه‌ر ده‌ریای سپی‌دا به کار‌وانی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌م چواند وا له کۆمه‌ڵکوژیی یه‌هوودییه‌کان به‌کار ده‌هێنران. هه‌ستیارترین و مه‌ترسیدارترین قۆناغی ڕژێمی کۆمه‌ڵکوژیی جێگای باس بو‌و که له که‌سایه‌تیی مندا دژ به گه‌لێک په‌یڕه‌و ده‌کرا. له‌و گه‌شتانه‌دا ڕووی نهێنی و ڕاسته‌قینه‌ی ناتۆم بۆ ڕوون بو‌ویه‌وه. کاتێک له مینسک گه‌ڕاینه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی فڕۆکه‌که‌مان له هیچ یه‌کێک له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌ور‌ووپا نه‌نیشێته‌وه، بۆ ما‌وه‌ی 24 کاتژمێر ڕه‌وشی نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرابو‌و. وه‌ک ڕوون ده‌بێته‌وه جگه له فڕۆکه‌خانه‌ی مینسک له بیلاڕووسیای یاخیی، هیچ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی دیکه نیشتنه‌وه‌مانی په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد. له دۆزه‌خه‌که‌ی نایرۆبی سێ ڕێگایان له پێش دانابو‌وم: یه‌که‌میان؛ له‌ژێر بیانو‌وی سه‌رپێچی فه‌رماندا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، مردنێک بو‌و که شێوه‌ی پێکدادانی پێ ده‌درێت، دووه‌میان؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی CIA بکه‌م به د‌و‌و، فه‌رمانه‌کانیان په‌سه‌ند بکه‌م و به ته‌وا‌وی ڕاده‌ستیان بم، سێیه‌میان؛ قۆڵبه‌ستکردنم و ڕاده‌ستکردنم به تیمه‌کانی هێزی تایبه‌تی تورک که له مێژ بو‌و ئاماده کرابو‌ون.
کاتێک له نایرۆبی بو‌وین یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵم بو‌و، دیلان له حاڵه‌تێکی ڕۆحیی زۆر نائارامدا بو‌و. ئه‌گه‌ر به ته‌وا‌وی بۆچو‌ونه‌کانی خۆی رڕو‌ون بکردایه‌ته‌وه و توانای خستنه‌گه‌ڕی ڕێکخرا‌وه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی هه‌بووایه، له‌وانه‌یه پیلانگێڕییه‌که تاڕاده‌یه‌ک به‌ربه‌ست بکرایه یاخود مایه‌پو‌وچ بکرایه‌ته‌وه. کاتێک پێشنیازی کرد به ده‌مانچه‌یه‌ک خۆمان بپارێزین، لام سه‌یر بو‌و و په‌سه‌ندم نه‌کرد. ئه‌وه مانای خۆکوژیی من و هه‌مو‌ومان بو‌و. نیازی خۆکوشتنم نه‌بو‌و. تا دواساتیش لێم پاڕایه‌وه ده‌مانچه‌که‌ی لێ وه‌ربگرم. ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌که‌م لابووایه و هه‌وڵی ڕاکێشانم دابووایه، مسۆگه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مانای مردن بو‌و. دواتر له کاتی لێپرسینه‌وه‌دا پێیان ڕاگه‌یاندم که؛ له حاڵه‌تی به‌کارهێنانی چه‌ک فه‌رمانی کوشتن هه‌بو‌وه. هه‌ر‌وه‌ها پێیان گوتم؛ ده‌رچوونم له کۆنسوڵگه‌ریش مانای مردن بو‌و، ئاقڵمه‌ندانه‌ترین هه‌ڵوێستت پیشان دا‌وه. نازانین تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕاستیی ده‌ڵێن. تێگه‌یشتنی هه‌ڵوێستی باڵوێز کۆستالس له‌و پازده ڕۆژه‌ی نایرۆبی گرنگ و بایه‌خداره. ئایا به‌کاریان هێنابو‌و؟ یاخود زۆر پێشو‌وتر وه‌ک به‌شێکی پیلانه‌که ئاماده کرابو‌و؟ نه‌متوانی ئه‌وه شیکارە یه‌کلایی بکه‌مه‌وه. به‌ر له ڕاده‌ستکردنه‌وه‌م به هیچ جۆرێک سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ی نه‌کرد که شوێنی نیشته‌جێبو‌ونی خۆی بو‌و. کاتێک ویستیان به فشار له کۆنسوڵخانه وه‌ده‌رم نێن به توندیی به‌رپه‌رچی پاسه‌وانه‌که‌ی نایرۆبی دایه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ساخته‌کارانه‌ش بو‌وبێت. ئه‌وجاره‌ش گوایه پانگالۆس مۆڵه‌تی هۆڵه‌ندای وه‌رگرتووه. بڕ‌وام به‌و قسه‌یه نه‌کرد. چونکه له حاڵه‌تێکدا که له کۆنسوڵخانه ده‌رنه‌که‌وتبامایه، تیمه تایبه‌ته‌کانى یۆنان له پسو‌ودابو‌ون تا به ناچاری به‌ده‌رم نێن. پۆلیسی کینیاش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مان کار ئاماده کرابو‌و. هەڵبەت چیرۆکی باشو‌وری ئه‌فریقیاش وه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێک بو‌و و له مێژ بو‌و له‌بیر کرابو‌و. ئه‌و پێشنیازانه‌ی له جۆری په‌نابردنه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتو‌وه‌کان و کڵیساش ده‌کران، جێی گومان بو‌ون. هه‌وڵ و به‌رخودانم بۆ ده‌رنه‌چوون بو‌و له کۆنسۆڵخانه.
قۆناغه چوار مانگیه‌که‌ی 9 ـ 10ـ 1998 تا 15 شوباتی 1999 زۆر سه‌یر ده‌رباز بو‌و. جگه له ئه‌مریکای هێزی هه‌ژمو‌ونگه‌رایی جیهان هیچ هێزێکی دیکه نه‌یده‌توانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چوار مانگییه ڕێک بخات. ڕۆڵی هێزه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی تورک (ژه‌نڕاڵ ئه‌نگین ئاڵان سه‌رۆکی ئه‌و هێزانه بو‌و) له‌و قۆناغه‌دا ته‌نیا به فڕۆکه گواستنه‌وه‌ی من بو‌و بۆ ئیمڕاڵیی. مسۆگه‌ر ئه‌وه یه‌کێک له ئۆپه‌راسیۆنه گرنگه‌کانی مێژ‌و‌وی ناتۆ بو‌و. ئه‌وه‌ش هێنده ڕوون و ئاشکرابو‌و، بۆ هه‌ر کوێیه‌ک ده‌چو‌ویت هه‌مان هه‌ڵوێست جێگای باس بو‌و، که‌س هه‌ڵوێستێکی جیا‌وازی پیشان نه‌ده‌دا، که‌سانێکی به‌و جۆره‌ش هه‌بوونایه، یه‌کسه‌ر بێکاریگه‌ر ده‌کران. بگره ڕووسیای مه‌زنیش به شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا بێکاریگه‌ر کرابو‌و. هه‌ڵوێستی یۆنانییه‌کانیش بۆ ڕ‌و‌ونکردنه‌وه‌ی هه‌مو‌و شتێک به‌س بو‌و. ئه‌و ته‌گبیره ئاسایشییه‌ی له نا‌وه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ماڵه وه‌رگیرابو‌و که له ڕۆما لێی گیرسابو‌ومه‌وه، ڕه‌وشه‌که‌ی ڕوون ده‌کرده‌وه. ته‌گبیری نائاسایی تایبه‌ت به زیندانییان وه‌رگرتبو‌و. نه‌مده‌توانی هه‌نگا‌وێک بۆ ده‌ره‌وه بها‌وێژم. تیمه تایبه‌ته‌کانی ئاسایش 24 کاتژمێر هه‌ر شوێنێکیان خستبو‌وه ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه. حکومه‌تی دالێما حکومه‌تێکی چه‌پی دیموکراتیخواز بو‌و. دالێما بێئه‌زمو‌ون بو‌و، خۆی به ته‌نیا بڕیاری نه‌دا. ته‌وا‌وی ئه‌ور‌ووپا گه‌ڕا. ئینگلته‌را پێی گوت پێویسته خۆت بڕیار بده‌یت؛ ها‌وکارییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کرد. هه‌ڵوێستی بر‌وکسلیش ڕوون نه‌بو‌و. له ئاکامدا حه‌واڵه‌ی دادوه‌ریی کراین. له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ناشێت ڕۆڵ و کاریگه‌ریی گلادیۆ نه‌بینرێت. بێگومان ئیتاڵیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بو‌و که گلادیۆ تێیدا زۆر به‌هێز بو‌و. به‌رلسکۆنی هه‌مو‌و هێزی خۆی خستبو‌وه گه‌ڕ. خۆی ئه‌ندامی گلادیۆ بو‌و. کاتێک بینیم ئیتاڵیا توانای هه‌ڵگرتنی نییه، ناچار بو‌وم ئه‌وێش به‌جێ بێڵم. هەڵبەت له به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا تورکیا کرابو‌و به بڕ‌واپێکرا‌وترین و پاشکۆترین وڵاتی ئه‌مریکا و ئیسرائیل. ئه‌و قۆناغه‌ی به خێرابو‌ون و جیهانیبو‌ونی سه‌رشێتانه داده‌نرێت، له ڕاستیدا جگه له چیرۆکی پێشکه‌شکردنی تورکیا به سه‌رمایه‌ی فینانسی جیهانگیریی شتێکی تر نه‌بو‌و.
سیناریۆی داگیرکردنی ئێراقیش په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی به ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی منه‌وه هه‌یه. له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من داگیرکردن ده‌ستی پێ کرد. هه‌مان خاڵ بۆ داگیرکردنی ئه‌فغانستانیش له جێگای خۆیدایه. به مانایه‌کی تر یه‌کێک و یه‌که‌مین هه‌نگا‌و بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویینی مه‌زن، ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من بو‌و. له‌خۆڕا ئه‌جه‌وید نه‌یگوت: “به هیچ جۆرێک تێنه‌گه‌یشتم بۆچی ئۆجالانیان ته‌سلیم به ئێمه کرده‌وه”. وه‌ک چۆن یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانیی به کوژرانی شازاده‌ی جێنشینی نه‌مسا به ده‌ستی ناسیۆنالیستێکی سربی ده‌ستی پێ کرد، به جۆرێک له‌جۆره‌کان “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی”ـش به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من ده‌ستی پێ کرد. بۆ تێگه‌یشتنی قۆناغی دوای ئۆپه‌راسیۆن، پێویسته ده‌رک به ڕووداوه‌کانی به‌ر له ئۆپه‌راسیۆن و کاتی ئۆپه‌راسیۆن بکرێت. به ئامانجی تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌رخستنم له سووریا، سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا بیڵ کلینتۆن د‌و‌و جار، جارێکیان له دیمه‌شق و جارێکیشیان له سویسرا، کۆبو‌ونه‌وه‌ی چوار کاتژمێریی له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سووریا ئه‌نجام دابو‌و. له‌و دیدارانه‌دا حافز ئه‌سه‌د هه‌ستی به گرنگیی پێگه‌ی من کرد. درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بینی. به شێوه‌یه‌کی کاتییش بێت دا‌وای به‌جێهێشتنی سووریایان لێ نه‌کردم. به‌نیاز بو‌و تا کۆتایی من وه‌ک فاکته‌رێکی ها‌وسه‌نگیکردن له به‌رانبه‌ر تورکیا به‌کار بێنێت. منیش سووریام ناچاری پیشاندانی هه‌ڵوێستێکی ستراتیژی ده‌کرد. به‌ڵام هێزه‌که‌م و دۆخه‌که‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگا‌وه له‌بار نه‌بو‌و. ئه‌گه‌ر له ئێران بو‌ومایه، له‌وانه‌یه ڕێککه‌وتنێکی ستراتیژیمان پێش بخستایه. له‌و باره‌یه‌وه من بڕ‌وام به ئێران نه‌بو‌و؛ به‌هۆی هه‌ڵوێسته با‌وه‌کانی (پیلانگێڕییه‌کانی له دژی سمکۆی شکاک و قاسملۆ و ها‌وشێوه‌کانی، له‌سه‌رکارلابردنی ئه‌ستیاک له‌لایه‌ن هه‌رپاکۆسه‌وه)ـه‌وه د‌و‌ودڵ بو‌وم. کلینتۆن و سه‌رکرده کورده‌کانی ئێراق مانه‌وه‌ی منیان له سووریا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژیی خۆیان نه‌ده‌بینی. چونکه تا ده‌چو‌و کورد و کوردستان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌رده‌چوو. ئیسرائیلیش زۆر له‌و دۆخه ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران بو‌و. کۆنتڕۆڵکردنی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی بۆ جێبه‌جێکردنی پیلانه‌کانی ده‌رهه‌ق به ئێراق هه‌بو‌و. مسۆگه‌ر ده‌یانویست ده‌رچوونم له سوریا و وازهێنان له ڕێبازی ئازادیی و ناسنامه‌ی کوردیی سه‌ربه‌خۆم به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
هۆکاری بو‌ونی ئێمه‌ش پارته‌که‌مان و ڕێبازی ئازادیی بو‌و. ئه‌مریکا و ئینگلته‌را پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه بو‌ون وا له ساڵی 1925 به تورکیایان دابو‌و (به‌و مه‌رجه‌ی په‌نجه بۆ کوردستانی ئێراق نه‌به‌ن، کوردستانی تورکیا بکه‌نه قوربانیی). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تورکیا ببو‌و به ئه‌ندامی ناتۆ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد ڕێک که‌وتبو‌ون. پێگه و ستراتیژییه‌که‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و هه‌ژمو‌ونگه‌رایی و ها‌وسه‌نگییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین ده‌کرد که به شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌لومه‌رجی هه‌نو‌وکه‌ییش گرنگیی و بایه‌خێکی مه‌زنی هه‌بو‌و. یان ده‌چو‌وینه نا‌و خولگه‌ی ئه‌و هه‌ژمو‌ونگه‌راییه‌وه یان له‌نا‌ویان ده‌بردین. ده‌وڵه‌تی تورکیا خوازیار بو‌و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی له ساڵی 1925 له‌گه‌ڵ هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکان ئه‌نجامی دا‌وه (له ساڵی 1926دا ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به بابه‌تی موسڵ ـ که‌رکووک، ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی له 1958 و 1996دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئیمزا کرا‌ون) له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی کورد له مێژ‌و‌ودا به‌کار بێنێت. ئایدیۆلۆژیای میللیگه‌رایی عه‌لمانیی پۆزیتیڤیست ڕێگا و ده‌رفه‌تی به‌و هه‌نگا‌وه ده‌دا. کادیرانی کۆمار به‌وه ڕازیی کرابو‌ون. له ڕاستیدا ئه‌وه ڕه‌وشێکی زۆر پێچه‌وانه و دژی ڕێککه‌وتن و ڕۆحی په‌یوه‌ندیی مێژ‌و‌ویی کورد ـ تورک بو‌و. به‌ڵام به‌هۆی حیسابه‌کانی دامه‌زراندنی ئیسرائیله‌وه هیچ سه‌رشێتییه‌ک نه‌بو‌و سیسته‌م ئه‌نجامی نه‌دات. پێکهاته درو‌وستکرا‌وه‌که‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا، کادیر و چینه‌ی به واقیعی تورکی سپی نا‌و ده‌برێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنیاد نرابو‌و. هه‌ر‌وه‌ها PKKـش گورزێکی کوشنده‌ی له‌و پێکهاته‌یه وه‌شاندبو‌و. چونکه په‌سه‌ندکردنی ناسنامه‌ی کورد و داننان به ئازادییه‌که‌یدا، مانای نکوڵیکردنی ئه‌و پێکهاته‌یه بو‌و، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و سیاسه‌ته کوشنده‌یه‌ی ده‌کرده پێویستییه‌ک. ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام درابو‌ون، گرنگییه‌کی ژیانیی بۆ ئه‌و پێکهاته‌یه هه‌بو‌و. خۆی له خۆیدا ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی تورک وه‌ک پرۆتۆ ـ ئیسرائیل بنیاد نرابو‌و.
له چوارچێوه‌ی PDKـشدا هه‌وڵی ئا‌واکردنی پێکهاته‌یه‌کی کوردی سپی ها‌وشێوه درا‌وه. هه‌مان نا‌وه‌ند ئافراندنی د‌و‌و هێزی کورد و تورکی ها‌وشێوه و ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتریان به پێویستییه‌کی ژیانیی بو‌ونی خۆیان ده‌زانی (له‌پێنا‌و ئاسایشی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکان له خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین، له سه‌ر‌و‌وی هه‌مو‌وشیانه‌وه ئه‌مریکا و ئینگلته‌را). پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به چوارچێوه‌ی ئه‌و د‌و‌و هێزه‌ی وابه‌سته به خۆیان و ناکۆک به یه‌کتر تا دواڕاده سیاسه‌تێکی ئاقڵانه بو‌و. به‌ڵام سەرهەڵدانی PKK ئه‌و ته‌ڵه‌زگه مێژ‌و‌ویی و هه‌نو‌وکه‌ییه‌ی تێک ده‌دا. سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رفه‌تی ئاشتیی و ڕێگه‌چاره له 1993و 1998 مانای کۆتایی ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه بو‌و. هه‌ربۆیه‌ش مۆڵه‌تیان به‌و شێوازه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌دا. تیرۆر و پیلانگێڕیی مه‌زن ڕێک خران. کاتێک PKK کورد له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌ر بهێنێت و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و کۆمەڵگەکانی دیکه ئاشتیان بکاته‌وه، له سه‌ر‌و‌وی هه‌مو‌وشیانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکه‌کان، ئه‌وا گورزێکی ستراتیژیی بو‌و به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامیی به‌رژه‌وه‌ندیی و ته‌ڵه‌زگه هه‌ژمو‌ونگه‌راییه‌کانی ئه‌و هێزانه له خۆرهه‌ڵاتی نا‌وییندا. ئه‌و خاڵانه‌ی به شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌توانین ڕاستییه‌کانی ڕیز بکه‌ین، به‌پێی پێویست رڕو‌ونی ده‌کاته‌وه که بۆچی ئامانجی پیلانگێڕیی 1998 گه‌وره و ستراتیژیی بو‌و.
له‌و قۆناغه‌دا کلینتۆن گرنگییه‌کی زۆری به شاڵا‌وه هه‌ژموونگه‌راییه‌که‌ی خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین دا و جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی ڕۆڵی تورکیا ده‌کرده‌وه. ڕا‌وێژکاره تایبه‌ته‌که‌ی ژه‌نڕاڵ گالتاری خۆی ڕایگه‌یاند که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من به فه‌رمانی خودی کلینتۆن به‌ڕێوه برا‌وه. کاتێک دێینه سه‌ر باسی “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی”ـش، له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌ربازکردنی ئاماری یه‌که‌مین و د‌و‌وه‌مین جه‌نگه‌کانی جیهانی له‌لایه‌ن ئاماری ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له ڕووداوه‌کانی زۆربه‌ی وڵاتانی ها‌وشێوه‌ی ئێراق، ئه‌فغانستان، لوبنان، یه‌مه‌ن، سۆماڵ و میسر هاتووەته ئارا‌وه بۆ تێگه‌یشتنی واقیعی ئه‌و شه‌ڕه به‌سه و ڕو‌ونکه‌ره‌وه‌یه. هەڵبەت ئه‌و خاڵه مایه‌ی تێگه‌یشتنه که به‌هۆی چه‌کی ئه‌تۆمییه‌وه “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی” پارچه پارچه ڕوو ده‌دات، ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌ی ته‌کنۆلۆژیای جیا‌وازه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. دوا لوتکه‌ی ناتۆ له لیزبۆن و قو‌وڵکردنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌که‌ی ئه‌مریکا له ده‌ور‌وبه‌ری ئێران، زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به ئاڕاسته‌ی سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی پێشکه‌ش ده‌کات.
“سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی” واقیعێکه و جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی نا‌ویین و زه‌مینه کەلتوورییه‌که‌ی چه‌قی قورساییه‌که‌یه‌تی. ته‌نیا ئه‌و بو‌ویه‌رانه‌ی له چه‌قی قورسایی “سێیه‌مین جه‌نگی جیهان”ـی له ئێراق ڕوو ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی به‌رچا‌و ڕو‌ونی ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به وڵاتێکه‌وه نییه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی و بو‌ونی هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکانی جیهانه‌وه هه‌یه. ته‌نیا دوای بێکاریگه‌رکردنی ته‌وا‌وه‌تیی ئێران، سه‌قامگیربو‌ونی بار‌ودۆخی ئه‌فغانستان و ئێراق، به‌لا‌وه‌نانی دۆخی هه‌ڕه‌شه‌ی چین و ئه‌مریکای لاتین، ده‌شێت ئه‌و شه‌ڕه کۆتایی پێ بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ هێشتا له نا‌وه‌ڕاستی شه‌ڕه‌که‌داین. هه‌رچه‌نده گوتنى شتێکى ڕه‌ها و مسۆگه‌ر له بوارى کۆمه‌ڵناسییه‌وه ڕاست نییه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌که ده ساڵی دیکه به‌رده‌وام بێت (دوا پیلانه ستراتیژییه‌کانی ناتۆش بۆ ما‌وه‌ی ده ساڵ پێشبینی کرا‌وه). هه‌ندێک جار دیبلۆماسی، جارانێکیش توند‌وتیژیی چڕ ده‌بێته‌وه. له‌میانه‌ی قه‌یرانى ئابو‌وریی دژوار و کۆنتڕۆڵکرا‌وه‌وه، ده‌ستێوه‌ردان به ڕۆژه‌ڤ ده‌کرێت. له پێشینه‌یی نا‌وچه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به جۆرێک له جۆره‌کان به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌گیری شه‌ڕ له چه‌ندین نا‌وچه ڕوو ده‌دات. ته‌نیا کاتێک ئه‌و سر‌ووشته بنه‌ڕه‌تییه‌ی شه‌ڕ ره‌چاو بکرێت، ئه‌و کاته باشتر ده‌رکی پێ ده‌کرێت که بۆچی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی 1998 دژی من له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌ڕێوه چو‌و، له‌به‌رچی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی گلادیۆی ناتۆیه. بێگومان له شه‌ڕه گه‌وره‌کاندا به‌رده‌وام هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکان سه‌رکه‌وتوو نابن. به‌ڵکوو گه‌لانیش ده‌توانن ده‌سکه‌وتگه‌لێکی زۆر به‌ده‌ست بێنن. بگره له‌وانه‌یه هێزه هه‌ژمو‌ونگه‌راکان وه‌ک سیسته‌م ژێر بکه‌ون، گه‌لانیش وه‌ک سیسته‌م سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.



