كه‌ركوك دوای 2017

له‌دوای ڕیفراندۆم‌و ڕوداوه‌كانی 16ى ته‌مموزی هه‌مان ساڵ ئه‌م دوو هێزه له‌بری به‌خۆداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دوای ئه‌و ڕوداوانه، كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كترو هیچ نه‌ما به‌یه‌كتری نه‌ڵێن، له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رز خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون چۆن شكۆ‌و شه‌ره‌فی یه‌كتر بشكێنن، كاتێك له‌ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردن كرا‌و كورد له‌كۆی 12 كورسی ئه‌وشاره جگه له‌كورسی پێكهاته‌ی كلدۆ ئاشور شه‌ش كورسی هێنا، “یه‌كێتی هه‌ر شه‌ش كورسیه‌كه‌ی برد” دیسان به‌هۆی پاشقول‌و ململانێ‌و له‌یه‌كتر خوێندن نه‌یانتوانی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرنه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ئاشكرا هه‌ردولا ڕێگریان له‌یه‌كتر ده‌كرد، بواری كه‌سیشیان نادا لانی كه‌م كورد له‌و قه‌یران‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه ده‌ركات، له‌هه‌ڵبژاردنی دووهه‌میشدا ئه‌گه‌رچی كورد هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی زۆری كرد‌و خه‌ڵكیش ئیدی به‌ده‌م بانگه‌وازی ده‌نگدان‌و فریوی سیاسیه‌كانه‌وه نه‌چوو كورد پێنج كورسی له 12 كورسیه‌كه هێنا، واته دیسان كورد به‌و هه‌موو كێماسیه‌شه‌وه له له‌دوو لایه‌نه‌كه‌ی تر باشتربوو، كه‌چی دیسان نه‌هاتن به‌یه‌كه‌وه داوای كورسی پارێزگار بكه‌ن‌و وه‌ریبگرنه‌وه، ئێستا دیاره كه ئیتر ئه‌وه پێنج ساڵه ئه‌م دوو لایه‌نه خۆیان دژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگارن، ئه‌گه‌ر به‌ڕووكه‌شیش وانه‌بێت ناوه‌ڕۆكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌و جۆره‌یه.
پارتی‌و یه‌كێتی بۆ یه‌كجاریش له‌وشاره‌دا دانیان به‌هه‌قیقه‌ت‌و مێژوی یه‌كتردا نه‌ناوه، كه‌چی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن خه‌ڵكی تر دان به‌هه‌قیقه‌ت‌و مێژوی كوردی ئه‌وشاره‌دا بنێت، ئه‌و دژایه‌تی‌و پاشقوله‌ی له 2003 تا سه‌رو به‌ندی ڕیفراندۆم له‌یه‌كتریان ده‌كردو ده‌دا، ئاكامه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵاتنه گه‌وره‌یه‌بوو كه به‌هۆیه‌وه نه‌ك ناوچه‌یه‌كی زۆرمان له‌ده‌ستچوو، ته‌نانه‌ت لیوا یه‌كگرتوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌چاو تروكانێكا هه‌ڵوه‌شانه‌وه، له‌دوو هه‌زارو سێ بنكه‌ی پشكنینی سه‌ر چیای حه‌مرین به‌ده‌ست كورده‌وه بوو ئێستا لای پارتیه‌وه دوا خاڵێك كه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه له‌و دیوی پردێ‌و لای یه‌كێتیش له‌ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌هه‌نجیره، هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و كوردایه‌تیه بكات كه ئه‌م دوو حزبه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، خۆش ئه‌وه‌یه بۆ پینه‌كردنی شكست ئه‌مانه ده‌ڵێن “له‌شه‌ڕدا هه‌ڵاتنیش ده‌بێت”.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نوسینێكا وتم ئێستا كورد ده‌بێت خۆیان له‌ناوخۆیاندا ئاشتبكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌ك له‌خه‌یاڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تردابن، ئه‌وه ئه‌وكاته‌بوو كه دكتۆر نه‌جمه‌دین تازه بووبووه پارێزگار‌و پارتیش چه‌ند كادیرێكی زۆر پێشكه‌وتوی ڕاسپاردبوو كه به‌و ڕۆژگاره له‌میدیاوه هێرشبكه‌نه سه‌ری‌و جنێوی پێبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌مه ئاوه‌ژوبووه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی كه‌وتنه په‌لاماردانی، ئه‌وه‌ش ته‌نیا هۆكاری ئه‌وه‌بوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه یه‌كێتیش بوو كوردبونی له‌سه‌رو پرس گه‌لی دیكه‌وه دانابوو، كه دواتر له‌یه‌كێتیش دابڕا هه‌روابوو، به‌داخه‌وه مرد تا هه‌موو ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی لایبوو بۆ ئاینده باسی نه‌كات، كورد له‌كه‌ركوك هیچ كاتێك كۆك‌و پێكه‌وه‌نه‌بوونه، ئه‌مه هه‌رگیز تاوانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خواره‌وه‌و ناو كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان نه‌بووه، ئه‌مه له‌سه‌ره‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه.