دەقی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ- ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ستراتیژی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی کۆتایی هاتووە، چونکە دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە و درێژەدان بەو ڕێبازە "دووبارەبوونەوە و چەقبەستن"ـە.

لە نوێترین پەیامیدا، ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهاتنی قۆناغی خەباتی چەکداری و ستراتیژی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت و بانگەواز بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی سیاسەتی دیموکراتییانە دەکات. ئۆجالان جەخت دەکاتەوە کە ستراتیژی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی کۆتایی هاتووە، چونکە دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە و درێژەدان بەو ڕێبازە “دووبارەبوونەوە و چەقبەستن”ـە. بۆیە پێویستە بۆشاییەکە بە بەرنامەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی” و سیاسەتی یاسایی پڕ بکرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، داوای هەنگاوی کردەیی وەک چەکدانانی ئارەزوومەندانە و کارکردنی پەرلەمانیی دەکات و ئەم وەرچەرخانە وەک “سەرکەوتنێکی مێژوویی” ناودەبات، نەک شکست. ئەم پەیامە بانگەوازێکە بۆ هەموو لایەک تا پشتیوانیی لەم قۆنا‌غە نوێیە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرییەکی ئاشتییانە و دیموکراتییانە.
دەقی وتارەکە:
هەڤاڵانی هێژا؛
تەڤگەرەکەمان پشت بە هاوڕێیەتیی کۆمیناڵیستیی دەبەستێت، لە ڕەوشی هەنووکەیی و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، سەبارەت بە چارەسەری کێشەکان، گەر دووبارەش بێت، ئەوا بە نامەیەکی فراوان و کۆنکرێتیی، وەڵامیکی خوڵقێنەرتان دەدەمەوە، ئەمەش بە ئەرکێکی ئەخلاقیی دەزانم.
- من لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتییم کرد و ئێستاش پێ لەسەر ئەو بانگەوازە دادەگرم.
- لە کۆنگرەی ١٢ـی فەسخی پەکەکەدا، بە فراوانیی وەڵامێکی ئەرێنیی ئەم بانگەوازەتان دایەوە، ئەم هەڵوێستەتان وەک وەڵامێکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنم.
- ده‌بێت هەلومەرجی هەنووکەیی وه‌ك ئه‌نجامێكی مێژوویی و بەهادار ببینرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن، بەنرخ و بەهادارە.
- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی، مانیفێستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد. ئه‌م مانیفێستۆیه سەرکەوتنی مانیفێستۆی 50 ساڵەی”ڕێگای شۆڕشی كوردستان”ـە. له‌و بڕوایه‌دام نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و جیهانییش، هەڵگری هەمان ناوەڕۆکە. دڵنیام ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
- دەتوانم بە ئاشكرا بێژم؛ هه‌موو ئه‌و بەرەوپێشچوونانە سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن وا له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. بۆ ئەوەی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن، هەوڵەکان لە سەر ئاستێکی باڵا دران.
- ئه‌م قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتووین، هه‌نگاوی کردەیی نوێ دەکاتە پێویستیی. ئەم قۆنا‌غە و هەنگاوە پێویستەکانی، گرنگییەکی مێژووییان هەیە. بۆ ئەوەی تێی بگەن و بەوپێیە دڵسۆزیی نیشان بدرێت، پێویستە ئێمە هەنگاو بنێین.
تەڤگەریPKK بەپێی ڕەواندنەوەی نکۆڵیی لە هەبوونی کورد و درووست‌کردنی دەوڵەتێکی جیاواز سەری هەڵدا. ستراتیژی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی کۆتایی هاتووە. دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە، لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. بەم واتایە ماوەکەی بەسەر چووە. لە دەرەوەی ئەمە بە دووباره‌کاریی و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت دووبارەبوونەوە و چەقبەستن دەهێنێتە گۆڕێ. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه دەبێت درێژه به ڕە‌خنه و ڕە‌خنه‌دانیی به‌رفراوان بدرێت.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی) و به ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتیی)، جا وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كی و یاسایی گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. بە واتایەکی مێژووییی، ئێمە باسی پڕۆسەی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین دەکەین.
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا؛ چەکدانانی ئارەزوومەندانە و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی به‌رفراوانی یاسامەندی ئەرکدار لە په‌رله‌مانی توركیا، گرنگە.
پێویستە هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیاریی بنرێن و دوور بن له لۆژیكی بیرتەسکانە. ده‌زانم هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و ڕاشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. چونکە هەوڵی کردنەوەی دەرگاکان و هەنگاوی کردەکیی بەرچاو دەنرێن.
سەرناوی سەرەکییترین ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون، ئه‌مانه‌ن؛
- هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی) تەنیا لە سۆنگەی گه‌یشتن به ڕێنماییه‌كی ئینته‌گراسیۆنیستی ئه‌رێنییەوە به‌دی دێت.
له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت : PKK ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، بەم ڕەنگە دەستبەرداری ستراتیژیی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه مێژووییه به‌ره‌وپێشتر ببردرێت.
- بۆ ئەوەی ئێمە واتا بە په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن بدەین و گومانه‌كانی ڕای گشتیی بڕەوێتەوە، لە چوارچێوەی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ئەوا دەبێت لایەنە پەیوەندییدارەکانی دەرەوە و ڕای گشتیی، وەک بڕیارێکی سرووشتیی پێشوازیی لە چەکدانان بکەن. درووستكردنی میكانیزمی چه‌كدانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناغی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی یاسایی و سیاسه‌تی دیموكراتییانه، ده‌بێت ئەمە به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت نەک شکست. ورده‌كاریی چه‌كدانان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به خێرایی پراكتیزه ده‌كرێت.
- ، دەبێت ده‌م – پارتی کە لە ژێر چەتری پەرلەماندایە، له‌گه‌ڵ پارته‌كان پێكه‌وه، ئەرکی سەر شانی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، جێبەجێ بکات.
- له‌م نێوەندەدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادیی من كه وه‌ك مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه، دەڵێم: خۆتان ده‌زانن هه‌رگیز ئازادیی تاکەکەسیی خۆمم نەکردووەتە کێشە. له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه، نابێت ئازادیی تاك؛ لە کۆمەڵگە جیا بکرێتەوە.
بە ئازادیی تاک کۆمەڵگە و بە ئازادیی کۆمەڵگەیش تاک دەتوانێت ئازاد بێت. پێویستە بە دڵسۆزیی ئەم ڕاستییە جێبەجێ بکەن.
بڕوام سیاسه‌ت و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌واز له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی ناوچەکە، به ئاشكرا گرنگیی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه، پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ڕه‌خنه و پێشنیار و هاوكارییه‌كتانم.
ئەم مشتومڕە لە سەر ئاستی وڵات و هەرێم و جیهانیش، نیشانمان دەدات کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیی دەبنە خاوەن بەرنامەیەکی تیۆریی و پێ بۆ قۆناغێکی نوێی ستراتیژیی و تەکتیکیی هەڵدێنن. لە ئێستاوە دەڵێم، من سەرقاڵی ئامادەکارییم و بە گەشبینییەوە دەتوانم بڵێم؛ من بە جۆش‌وخرۆش و ئامادەم.
بانگه‌وازم بۆ قۆناغی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، بۆ پێشێ بچین و ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەست بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستیی و هاوڕێیەتیی هه‌میشه‌ییم.
١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان