دادگا گه‌ڕۆكه‌كان: پیشه‌ی زانیاریی
ئه‌و فه‌زایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه پشت به‌و ڕۆمانانه باس كران، نه‌ك بۆ ده‌رخستنی میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پۆلیس، به‌ڵكوو بۆ دوانه له مه‌ترسییه‌كانی زاڵبوونی دنیای دادگای گه‌ڕۆك كه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ نێو تاكه‌كان و فه‌زایه‌ك درووست ده‌كات، هیچ كه‌س تێیدا پارێزراو نه‌بێت

مه‌نسوور ته‌یفووری
ڕۆمانی «جه‌مشید خانی مامم كه با هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد» (به‌ختیار عه‌لی، ٢٠١٠) به‌سه‌ر‌هاتی كه‌سێكه له زینداندا «سووك» ده‌بێت. كه‌چی ئه‌م سووكییه كه زاده‌ی ترسه لای ده‌بێت به توانا و خۆی فێر ده‌كات چۆن ئه‌مه به‌كار بهێنێت. ئه‌و به‌م گۆڕانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م زنجیره‌یه‌كی بێكۆتای كه‌وڵاوكه‌وڵ، به یه‌ك سیما، به‌ڵام له پیشه و كه‌سایه‌تیی جیاوازدا. ئه‌و ده‌بێته نموونه‌ی مرۆڤ له سه‌رده‌مێكدا كه سووكیی و كه‌وڵگۆڕكێی خێرا خۆی ده‌بێته به‌خت و ده‌سكه‌وت و ڕه‌مزی ژیان. ئه‌و قاره‌مانی گۆڕانی خێرایه به‌پێی بارودۆخ و تێیدا لۆژیكی كاڵایی و كردنی هه‌موو شتێك به كاڵا ده‌ناسرێته‌وه.
كه‌ڵاوكه‌وڵه‌كانی ئه‌و پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان به گه‌مه‌ی خێرایی و سه‌رمایه‌وه هه‌یه. ئه‌و ده‌زانێ سووكبوون و ئه‌گه‌ری خێرایی كه‌وڵگۆڕكێ یارمه‌تیی ده‌دات خێرا ده‌ستی به شتێك بگات كه یه‌كه‌مجاره له‌و ئاسته‌دا هێند نرخی هه‌بێت و ببێت به به‌شێك له ئه‌گه‌ری كۆنترۆل و به دواشیدا كاروكاسبیی. جه‌مشید داوا له شه‌ریك و هاوكاره‌كه‌ی- كه ده‌وری لفه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێت- ده‌كات كه بیبه‌سێت به په‌تێكه‌وه و وه‌ك كۆلاره هه‌ڵبدرێت و به‌م جۆره شه‌وان و به نهێنیی ده‌چێ چاودێریی ژیانی خه‌ڵك ده‌كات، نهێنییان لێ ده‌ست ده‌خات و به‌م جۆره‌ش دواتر به هه‌ڕه‌شه‌ی دركاندنی نهێنیی و یان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیی باج ده‌ستێنێ و زانیاریی ده‌فرۆشێت. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی به‌دیكارانه‌یه سه‌باره‌ت به جۆرێك له مرۆڤ كه زاده‌ی پیشه‌ی زانیاریی بوو و له ململانێی خێرایی و گۆڕانی ژیانی تایبه‌تیی بۆ كاڵای ده‌زگا نهێنیه‌كاندا درووست بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا زیادی بكه‌ین ئه‌وه‌یه؛ كاره‌كه‌ی جه‌مشید به‌وه‌وه ناوه‌ستێ: نهێنیی و زانیاریی گه‌ر نه‌شبن، ئه‌وه خۆی به‌رهه‌میان ده‌هێنێت. واته له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له‌به‌رده‌م چه‌شنێك له ئه‌گه‌ری زانیارییداین كه چیدی به واقیع ناپێورێت و خۆی واقیع به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌و داهێنه‌ره و ده‌نگۆ و تۆمه‌ت داده‌هێنێت و ده‌شتوانێ ئه‌م داهێنراوانه‌ی خۆی بفرۆشێته‌وه، بیانكات به نه‌فره‌تی ده‌سته‌جمه‌عیی و دواتریش ڕێكی بخات و بیكات به كۆمپانی.
به‌ڵام له‌ودیوی ڕووكه‌شه‌وه، خاڵێكی نه‌وتراوی ڕۆمانه‌كه ئه‌وه‌یه كه نیشانی ده‌دات سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گۆڕانه خێرایانه و حه‌ز له زانیاریی له كوێدایه. وه‌ك ڕۆمانه‌كه نیشان ده‌دات ئه‌و له ژێر ترسی پۆلیسدا كێشی خۆی ده‌دۆڕێنێت و به‌م جۆره‌یه كه سه‌رچاوه‌ی نه‌فره‌ت لای ده‌روونی ده‌بێته‌وه و دواتر خۆی هه‌مان ڕه‌فتاری پۆلیس دووپات ده‌كاته‌وه، واته‌فرۆید وته‌نی «ئه‌ویدیی گه‌وره ده‌بێته قه‌ڵایه‌كی نه‌گیراو له دڵی سووژه خۆیدا». ئه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ڕه‌نگ و خووی زیندانوانه‌كانی گرتووه و دواتر به‌رده‌وام به‌ره‌و چاودێریی و دادگایی ده‌كشێت، هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی به‌وه‌وه به‌ستراون كه چۆن ده‌توانێ زیاتر و به نهێنیی زیاتر بزانێت. چ ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته پاڵ گه‌ریلا، چ ئه‌و كاته‌ی له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌كانه‌وه به حه‌وادا ده‌خرێت و ده‌كرێت به كۆلاره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و چاودێریی، چ ئه‌و كاته‌ی ده‌بێت به قاچاخچییه‌كی گه‌وره. ئه‌و پێشتر زانیویه‌تی ئه‌م كاره چۆن ده‌كرێ و به گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه تۆڵه‌ی خۆی له پۆلیسی نیشته‌جێی ده‌روونی ده‌كاته‌وه. لێره‌دا ڕۆمانه‌كه میكانیزمی گواستنه‌وه و گرێی باوكیش ئاشكرا ده‌كات، باوكێك كه ده‌بێ جێگه‌كه‌ی بگیرێته‌وه.
كه‌چی ڕۆمانه‌كه چاره‌نووسێكی دیكه‌شی بۆ دیاریی ده‌كات. ئه‌و ڕاهاتووه كه ده‌سه‌ڵات له زانیارییدایه، كه‌چی هه‌ر ئه‌م هۆگرییه‌ی وا ده‌كات چاره‌نووسی سه‌یر بكه‌وێته‌وه. له یه‌كێكی دیكه له كه‌وڵاوكه‌وڵه‌كاندا پێی ده‌زانن، دایده‌گرن و دۆخه‌كه‌ی ده‌بێته به تراژیك-كۆمیك، چونكو بەرپرسێک ده‌یگرێ و ده‌یخاته قه‌فه‌زێكه‌وه و وه‌ك شتێكی ده‌گمه‌ن و سه‌یر به میوانه‌كانی نیشان ده‌درێت، دوای هه‌موو زیره‌كییه‌كی ڕووكه‌شیی ده‌بێته شتێكی دیكه: مه‌یموونێك بۆ نمایش. لێره‌دا پێوه‌ندیی نمایش و زانیارییش نیشان ده‌درێت و ڕۆمانه‌كه به نهێنیی چاره‌نووسی چه‌شنێك دیاریی ده‌كات.
كه‌وڵاوكه‌وله‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه بێ‌سنوورن. به‌ڵام خاڵی گرنگی ڕۆمانه‌كه ده‌رهێنانی مۆدێلێكه له‌ودا. ئه‌و ده‌بێته ده‌زگایه‌كی چاودێریی گه‌ڕۆك. ئه‌مه ڕه‌نگه ئه‌و خاله گرنگه‌یه كه ڕۆمانه‌كه به بێ ئه‌وه‌ی بیڵێیت، به جێی ده‌هێڵێت بۆ ته‌فیسر، هه‌روه‌ها ده‌وری ده‌نگۆ و زانیاریی و گه‌مه‌كه‌ی له دنیای نوێ‌دا نیشان ده‌دات. چیدی ئه‌و ته‌نیا پۆلیسێك نییه زانیاریی كۆ بكاته‌وه، ئه‌و خۆی ده‌بێته ده‌زگایه‌ك و سه‌ربه‌خۆ هه‌مان تەكنیكه‌كانی پۆلیس بەكار دێنێت و خۆی ده‌زگای نهێنیی خۆی درووست ده‌كات. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌ی جه‌مشیده له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی پێش خۆی. ئه‌و چیدی نه‌ك بۆ كه‌سێك به‌ڵكوو بۆ خۆی كار ده‌كات. خۆی ده‌زگای پۆلیسی كۆپی ده‌كات و ده‌توانێ سیستمی خۆی دابمه‌زرێنێت.
دنیایه‌ك تێیدا ده‌سه‌ڵات نهێنی ده‌بێته‌وه، نوێیه. له ئه‌ده‌بدا ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌س به‌ر ئه‌م دنیایه كه‌وتبێت، دۆن كیشۆتی مه‌خلووقی سێرڤانتێس بێت، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه نازانێت چیدی خراپه له هه‌یكه‌له گه‌وره‌كاندا نییه و چووه‌ته ناخی پێوه‌ندییه‌كانه‌وه. ئه‌و له نه‌ریتی سوارچاكانه‌وه هاتووه و فێر بووە ڕووبه‌ڕوو و له مه‌یداندا و ئازایانه بجه‌نگێ، چیدی ده‌ركه‌وته‌كانی خراپه‌ی پێ ناناسرێته‌وه و نازانێت ڕمه‌كه‌ی له چی بوه‌شێنێت، ئه‌و نازانێ هونه‌ری خراپه‌ی نوێ خۆشاردنه‌وه و شه‌ڕه، به هه‌ندێ كه‌ره‌سته كه به‌هاكانی ئازاكان كاریان پێ نه‌ده‌كردن.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی سێرڤانتێس، لای كافكا پێ ده‌گات و به‌خۆهوشیاریی ده‌گات. كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ونه دنیایه‌كی به ته‌واوه‌تیی به‌ڕێوه‌براوه‌وه و شه‌ڕ ده‌زگایی ده‌بێته‌وه. له‌وێ هه‌موو شتێك ده‌بێ مۆرك و سته‌می قانوونیی به نێو چاوه‌وه ببێت و تاوانباریی ببێته چه‌مكی باو و فۆرمی زاڵی ژیان. ئه‌گه‌ر له دنیای پێشوودا هه‌مووان به‌رانبه‌ر گوناهێكی یه‌كه‌مین تاوانبار بوون، ئێسته هه‌مووان به‌رانبه‌ر به دادگایه‌كی نادیار تاوانبارن. له‌م دنیا نوێیه‌دا كه‌سایه‌تیی ده‌بێ خۆی بۆ تاوانه‌كه‌ی بگه‌ڕێت، خۆی دادگاكه‌ی بدۆزێته‌وه و قانوون ده‌روونیی بكاته‌وه. له‌و دنیادا خراپه چیدی هیچ ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت نموونه‌ی كۆنی وه‌ك ئاشه‌كانیش نه‌ماون كه ڕه‌نگه خراپه و شه‌ڕ له‌وێ خۆیان شاردبێته‌وه. لای كافكا سه‌رنموونه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌بینێت. جگه له نیشاندانی توانه‌وه‌ی شه‌ڕ له شته‌كاندا و نادیاربوونه‌وی، ئه‌وه‌ش ده‌ناسێته‌وه كه له‌و دنیادا چیدی هه‌مووان ده‌بنه كارمه‌ندی نادیار و به‌شێك له دادگایه‌ك كه نموونه‌ی باڵای مرۆڤ دادگا گه‌ڕۆكه‌كانن. له‌و دنیادا هه‌ر سووچێك ده‌بێته شوێنی ڕوودانی ڕۆژی جه‌زا. ئه‌م دنیا كۆپییه‌كی دنیای باوكه، باوكێك كه ده‌روونیی ده‌كرێته‌وه و به‌بێ شوێن و بۆنه و دابی ئایینیی، هه‌مان ڕێوره‌سمی ئایینیی لای سووژه‌كان دووپات ده‌بێته‌وه، سووژه‌یه‌ك كه له قیامه‌تێكی كۆتایی ده‌گه‌ڕێت.
ده‌روونیكردنه‌وه‌ی باوك و دادگا له شێوه‌ی ڕه‌به‌قی خۆیدا له ڕۆمانی ١٩٨٤ـدا وێنه كێشراوه و داوا له كه‌سایه‌تیی ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌روونیی بكاته‌وه، لەوێ ژیانی تایبه‌تیی خۆی تاوانه، له‌وێ هه‌ر شتێكی نهێنیی قەدەغەیە و ده‌بێ ئاشكرا بكرێت و بخرێته نێو هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسه‌وه. له دواییشدا ئه‌و ده‌بێ بتوانێ حاكمی خۆش بوێ و ئه‌وه‌شه له دوای ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر ته‌نانه‌ت ده‌بێ خۆشه‌ویستییه‌كه‌شی قوربانیی بكات و به بینینی وێنه‌ی حاكم چاوی پڕ ببێت له ئاو. ئه‌مه لووتكه‌ی داوای باوكه كه له نه‌مانی خۆیدا هه‌ستی تاوانباریی له سووژه‌دا چاندووه و ده‌یكات به دادگایه‌كی ڕه‌به‌ق، ئه‌مه به‌دیهاتنی ڕه‌به‌قی داواكانی سیستمی تۆتالیتاره، كه چیدی ناكوژێت، به‌ڵكوو ده‌چێته هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه و چیدی وشه‌كان و زمان ده‌ستكاریی و كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر له ١٩٨٤ دا بڕیاره كه‌سایه‌تیی به زه‌بری ئه‌شكه‌نجه قایل بكرێت، له لای كافكا ئه‌مه به میكانیزمی نادیار درووست ده‌بێ، به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ریان و له ئاستێكدا به هه‌ڵبه‌ستنی تاوان و تۆمه‌تی نادیار. دادگای گه‌ڕۆك و گۆڕانی دنیا بۆ وه‌ها دۆخێك هونه‌ری كافكایه و نیشاندانی په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و زانیاریی و بوونی كه‌سه‌كان خۆیان به یاریی و كۆلاره‌ی ده‌ستی ئه‌م داد‌گایانه، هونه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لییه.
له‌م دنیا تازه‌یه‌دا زانیاریی و تاوان سه‌باره‌ت به كه‌سه‌كان ده‌خوڵقێنرێت. چیدی نه‌ك ته‌نیا سیستم به‌ڵكوو ده‌سته و گرووپی بچو‌وكیش ده‌توانن هه‌مان كاره‌كه‌ی سیستم دووباره بكه‌نه‌وه. ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی نوێی كۆنتڕۆڵه و ده‌ستی نادیار دادگاكه به نهێنیی به‌رپا ده‌كات. ئه‌م جۆره كۆنتڕۆڵه نموونه‌یه‌كی هاوچه‌رخی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه. زیره‌كیی ده‌ستكرد. له نموونه‌ی زیره‌كیی ده‌ستكرددا كه ده‌وری نه‌ستی به‌كۆمه‌ڵ ده‌گێڕێت، یان سه‌رجاوه‌ی ڕه‌های زانیاریی، ته‌كنیكه‌كانی دادگا گه‌ڕۆكه‌كه نووستووه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵیی بده‌یت به ماشینێكی زیره‌كیی ده‌ستكرد و پاش ماوه‌یه‌ك هەر سه‌باره‌ت به‌و كه‌سایه‌تییه پرسیاری لێ بكه‌یت، ئه‌و زانیارییانه ده‌دات به ده‌سته‌وه كه پێشتر پێی دراون. ئه‌مه پاتێرنێكه ده‌كرێ لای پۆلیس دووپات ببێته‌وه. له نموونه‌ی هاوچه‌رخی سه‌ركوتدا، به‌بێ خوڵقاندنی كه‌سایه‌تیی یا به‌خشینی سیفه‌تی خه‌یاڵیی به تاك و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سه‌ركوت مومكین نییه. پێش ژینۆسایدی یەهوودییەکان ڕۆژنامه‌كانی ئا‌ڵمانیا خه‌ریك بوون وێنه‌ی دوژمنێكیان ده‌كێشایه‌وه كه خه‌یاڵكرد بوو، وێنه‌یه‌ك، كه چیدی كه‌س نه‌یده‌پرسی ئاخۆ له یەهوودییە ڕاسته‌قینه‌كان ده‌چێت یان نا. به‌م جۆره له ڕێگه‌ی ده‌نگۆ و تۆمه‌تی خه‌یاڵییه‌وه یەهوودییەکان ئاماده ده‌كران بۆ كوشتن و هاوڕایی هاووڵاتیانیشی له سه‌ر بوو. ئه‌وان ئۆتۆماتیك ئه‌وه‌یان دووپات ده‌كرده‌وه كه پێیان درابوو. ئه‌وه‌ی له ماشینه‌كانی ئێسه‌تادا ساناتر هاتووه‌ته دی. به‌م جیاوازییه‌وه كه له دۆخی ده‌روونیكردنه‌وه‌ی دادگادا ئێسته ئه‌گه‌ر و ئیمكانی زیاتر بۆ ڕێكخستنی ڕق و نه‌فره‌ت هه‌یه. كه‌چی هه‌ر چه‌شنه ڕێكخستنێكی نه‌فره‌ت و كردنی به خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك، ده‌سته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ داورده‌سته‌یه‌كی توندوتیژ.
كافكا ئه‌وه‌ی ناسییه‌وه چۆن دادگای گه‌ڕۆك ده‌گات به‌و پۆلیسانه‌ی به ساده‌یی له كۆتایی دادگاییدا ده‌توانن چه‌قۆكان بكه‌ن به سینگی كه‌سێكدا كه ته‌نانه‌ت نایناسن و ناشزانن كێیه، هه‌ر چۆن ١٩٨٤ نموونه‌ی گۆڕانكارییه له ئازادیخوازه‌وه بۆ شه‌یدایی بۆ پۆلیس. به‌ڵام له‌گه‌ڵ جه‌مشید خاندا ئێمه له به‌رده‌م شتێكی نوێداین. ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی و دادگا گه‌ڕۆكه‌كانی كافكا و ١٩٨٤ نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكن و به جۆرێك كارمه‌ندن؛ ئه‌وه‌ی جه‌مشید له جه‌لاده‌كانی خۆیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، خۆی ده‌توانێت هه‌مان كار بكات: خۆی ببێت به ماشینێكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و خۆی به سه‌ربه‌خۆ به‌كاریان بهێنێت. ئه‌و فێر بووه كه چۆن به زمان و به خوڵقاندنی زانیاریی ساخته سه‌باره‌ت به كه‌سه‌كان ببێت به ده‌سه‌ڵات و كۆنتڕۆڵ بكات و داروده‌سته‌ی خۆی پێك بهێنێت. كه‌چی ڕه‌نگه وه‌ك ڕۆمانه‌كه نیشانی ده‌دات، هه‌موو ئه‌مانه ڕاكردن بێت له زه‌بری یه‌كه‌مین، هه‌ر بۆیه ڕۆماننووسه‌كه تەنیا ئه‌و كاته ده‌توانێ فریای جه‌مشید بكه‌وێت، كه پێی بڵێ واز له‌و توانا بهێنه كه له زیندان فری بوویت، واته له فڕین. جه‌مشید خان ته‌نیا به وازهێنان له فڕین ده‌توانێ گیانی به به‌ردا بێته‌وه.
ئه‌و فه‌زایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه پشت به‌و ڕۆمانانه باس كران، نه‌ك بۆ ده‌رخستنی میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پۆلیس، به‌ڵكوو بۆ دوانه له مه‌ترسییه‌كانی زاڵبوونی دنیای دادگای گه‌ڕۆك كه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ نێو تاكه‌كان و فه‌زایه‌ك درووست ده‌كات، هیچ كه‌س تێیدا پارێزراو نه‌بێت، فه‌زایه‌كی بەم ڕەنگە ساده‌ترین كه‌ره‌سته‌كانی پێویسته، ئه‌ویش تۆمه‌ته. كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌ره سه‌ره‌تایی كه پۆلیس شاره‌زاترین به‌كارهێنه‌ریه‌تی. تۆمه‌ت كه‌ی به‌رده‌وام و به‌كۆمه‌ڵ بوو، ده‌بێت به دامه‌زراوه‌یی، هه‌ر توندوتیژییه‌كی دامه‌زراوه‌یی سیاسییه. خراپترین سیاسه‌ت كه‌چی ئه‌وه‌یه بنچینه‌كه‌ی تۆمه‌ت و ڕق بێت، چونكو ده‌یكات به سیاسه‌تێكی پاشڤه‌گه‌ڕانه و مۆدێله بنچینه‌ییه‌كەی داروده‌سته‌یه، ڕێكخه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته داروده‌سته ڕێكخه‌ر.
تێببینیی: ئەم بابەتە چه‌ند به‌شێكە له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه ئه‌مساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه – نووسەر-