گۆشەی ئازد

بەبێ تێگەیشتن لە هەقیقەتی ڕێبەرایەتیی، ناتوانرێت باسی ئازادیی کورد بکرێت

حەقی تەکین

لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی

ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی کوردستان

ڕەوتی مێژوویی پەیجووری ڕێبەرایەتیی

هەندێک مێژوو کاتێ هەڵدەکشێت دەنووسرێت، هەندێکی تر بێدەنگانە پەرشوبڵاو دەبێتەوە. بەڵام مێژووی گەلان هەمیشە بێدەنگ نابێت. لەوانەیە گوشاری بۆ بهێنرێت، نکۆڵی لێ بکرێت، پچڕانی تێکەوێت، بەڵام وەک تۆو لە ژێر زەوی دەمێنیتەوە، بە دوای ڕێگای نوێی سەرلەنوێ بوژانەوەدا دەگەڕێت. مێژووی گەلی کوردیش ئاوایە. مێژووی پەیجوور، بەرخودان، فریودانەکان و هەموو جارێک پرسیارێکی گەورەی دووبارە کراوە. ئەو پرسیارە ئەوەیە: کێ نوێنەرایەتیی ئێمە دەکات؟ کێ ڕێنمایی ئێمە دەکات؟ کێ شان دەداتە بەر داوای گەل؟

ئەو شیکردنەوە مێژووییەی ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ کردوویەتی، تەنها خوێندنەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکووو بێداربوونەوەیەکە لە واقیعی ناوخۆیی کۆمەڵگەی کورد، شکستخواردوویی، چۆنیەتیی دەرخستنی لە خودی خۆی و چۆنیەتیی بەدیهێنانەوەی بوونیەتی. ئەم شیکردنەوەیە نە تۆمەتبارکردنە، نە ڕەتۆریکێکی ڕووکەشیانە، نە گفتوگۆیەکی تەنگی ئایدیۆلۆژییە. ئەمە خوێندنەوەییەکی کۆمەڵایەتیی-مێژوویی و شیکردنەوەیەکی زانستی کۆمەڵایەتی دیموکراتییە. ئەم شیکردنەوەیە بۆ ئەوە خراوەتە بەردەست تا گەلی کورد خۆی لە خۆی تێ بگات، ڕەخنە لە خۆی بگرێت و دەست بە گەشتی دامەزراندنی ئازادیی ناوخۆیی خۆی بکات.

بەڵام جێی داخە ڕووناکبیرانێک هەن بەبێ تێگەیشتنی ئەم شیکردنەوەیە، بە خوێندنەوەیەکی ڕووکەشانە، بەپێی خووە کۆنەکانیان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، “پێویستە دەست لە هەستیارییەکان نەدرێت، پێویستە هان بدرێن” هەندێک ڕوناکبیریش نیەتیان باشە، بەڵام داخراون، خۆیان تێناپەڕێنن. هەندێکیش هەن هەموو ژیانی خۆیان بۆ دژایەتیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان کردووە، ڕزینی ناوخۆیی سەپاندووە و هیوایان بە دەرەوە بەستووە و  دەیانەوێ ئەم هەوڵە مێژووییە تەمومژاوی بکەن. بەڵام ئەوەی لێرە دەکرێت، نە تۆمەتبارکردنە نە ستایش، بەڵکووو بانگەوازێکە بۆ ئەوەی گەل ڕووبەڕووی خۆی بێتەوە. بە تێگەیشتن لە ڕۆحی ئەم بانگەوازییە، باسی ئاپۆچێتیی ناکرێت، گفتوگۆ لە سەر ئازادیش ناکرێت.

 

 تیۆری چوار قۆناغی بنەڕەتیی مێژوویی- کۆمەڵایەتیی

ڕێبەر ئاپۆ، ئەم شیکردنەوەیە بەپێی چوار قۆناغی بنەڕەتیی مێژوویی-کۆمەڵایەتیی دادەڕێژێت: کوردایەتیی، بە نەریتی تەریقەت شێوەی گرتووە، سەردەمی ڕاگوزەری نەتەوەپەرەستیی بۆرژووازی بچووک، ڕیشەی پرۆتۆ-ئاپۆچی بە کەرامەتی تاکەکەسیی، بەڵام بێ ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییە و چوارەم و دوایینیان پێهەڵگرتنی ڕێبەرایەتیی ئاپۆچییە. ئەم چوار قۆناغە تەنیا قۆناغی مێژوویی یەک بە دوای یەکدا نیین، بەڵکووو پچڕان و گەڕانەوەی ناکۆکییەکان و سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەیە لە هێڵی گەشەی ناوخۆیی کۆمەڵگەی کورددا. هەریەکەیان، بە دەرهاویشتەی بەشێک لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگە و ئاراستەکردنی بۆ ڕووی دەرەوە و لە دەستدانی واتا، هەقیقەت و ئازادیی دیاریی دەکات. ئا لێرەدایە ڕێبەرایەتیی دەستی بە تێکۆشان بۆ ئاراستەکردنی ڕووی ئەو ناکۆکییانە بۆ ناوەوە کردووە، ئەویش لە پێناوی ئەوەی کۆمەڵگە هەقیقەتی خۆی بگۆڕێت.

لە یەکەم قۆناغدا، ڕێبەرانی کوردی وەک ڕێبەرایەتیی تەریقەت خستەڕوو، هەندێک ڕەوتی عەلەویی و سوننیی بە بانگەشەی داخراویی ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتیی هاتنە مەیدان، بەڵام ئەم پێکهاتانە لە جیاتی یەکخستنی گەل، لە سەر بنەمای هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی و خۆڕێکخستن، چارەسەرکردنی ناکۆکی ناوخۆییەکان، ناکۆکییەکانیان بۆ دەرەوە ئاراستە کرد و بە خودا، دەوڵەت یان ئیرادەیەکی پیرۆزی دەرەکییان سپارد. قسەکانی شێخ سەعید لە بەردەم پەتی سێدارە، پوختەی ئەم دەرەکیکردنە تراژیدیی و غەمگینەیە. ئەمە تەنیا شکانێک نەبوو، بەڵکووو درککردنێکی قووڵ بوو بۆ ئەو برایەتییە ئایینییەی پشتی پێ بەستبوو، ئەو پەیوەندییە نەبینراوەی لەگەڵ دەوڵەت دایمەزراندبوو، هەمووی لە چرکەیەکدا نەما. ئەوەی لەو ساتەدا داڕما، تەنها کەسایەتیی شێخ سەعید نەبوو، بەڵکووو ئەو وەهمە بوو گوایە خەڵک دەتوانێت لە سۆنگەی پشتبەستن بە دەرەوە لەسەر پێ بمێنێتەوە.

بە هەمان شێوە دوایین بەرخودانی سەید ڕزا دژ بە سەپاندنی تەسلیمکاریی هەرچەندە لە ناوخۆدا خاوەنی خەسڵەتێکی تۆکمەیی ئەخلاقی بێت، بەڵام نوێنەرایەتیی دوائەڵقەی مێژووی توانەوە دەکات. ئەو ڕابەرایەتییە نەریتییانە ڕەنگە بە سێدارەدان کۆتاییان پێ هاتبێت، بەڵام ئەو شێوە بیرکردنەوەیەی پشتیان پێ دەبەست، هێشتا یەکێکە لە قووڵترین ڤایرۆسەکانی نێو گەلی کورد.

تەریقەتگەرێتیی، عەلەوێتیی ساختە، ئەو بنەماڵەگەرێتییەی پشت بە هێزی خۆڕێکخستنی گەل و خوهۆشیاریی نابەستێت و بۆ دزەکردن کراوەیە، گونجاندنی بەها پیرۆزەکانە لەگەڵ سیستەمی داگیرکەریی. هەموو ئەمانە دووبارە بەرهەمێنانەوەی ئەو سیستەمەیە وا لە نێو کۆمەڵگەدا ڕووخاوە. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا ئەم نەریتانە وەک “میرات”ـێک لەقەڵەم دەدرێن، لە کاتێکدا بریتیین لەو پێکهاتە دەرەکییانەی گەشەی ناوخۆیی کوردبوونی خنکاندووە. ڕەخنەگرتن لەمانە بە مانای تۆمەتبارکردنی گەل نییە، بەڵکووو ڕێکردنەوەیە بۆ گەل.

هەروەک هەڵوێستی حەزرەتی موسا دژ بە گوێرەکە زێڕینەکە و ڕەخنەی لە “کۆمەڵگەی نەفرەتلێکراو”، شکاندنی بتەکان لەلایەن ح.ئیبراهیمەوە، یاخیبوونی ح.محەمەد دژ بە جەهالەت، وتەکەی حەزرەتی عیسا کە “ئەوانەی گەلیان خۆش دەوێت، با خۆیان ڕەت بکەنەوە”، هەموو گەشتێک بەرەو هەقیقەت بە شکاندنی بتەکانی ناوەوەی دژ گەلەکەی خۆی دەست پێ دەکات.

قۆناغی دووەم، سەردەمی بۆرژوازیی بچووک، کە بە نەتەوەگەریی کوردی سەری هەڵدا. لە قازی محەمەدەوە تا بارزانیی و تاڵەبانیی، ئەم هێڵە نە بە واتای کلاسیکەکەی فیۆداڵە و نە بە واتای مۆدێرنەکەی تەواو بۆرژوایە. ئەمانە بە تێگەیشتنێکی دیاریکراو، دەرەکیی واتە “ئەگەر هەرکەس دەوڵەتی دەوێت، ئێمەش دەمانەوێت” پێک هاتوون، لە بری ئەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان بە ڕێکخستنی ئەخلاقییانەی گەل چارەسەر بکەن، ئەرکەکەیان بە ناوەندە دەرەکییەکان (ئەمریکا، ئیسرائیل، یەکێتیی ئەوروپا) سپاردووە و ئاراستە کردووە، چاوەڕێی دەوڵەتانی دەرەوە دەکەن و پشت بە خۆڕێکخستن و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی گەل نابەستن.

ئەم تەوەرە-هێڵە پشت بە بنەماڵەگەرێتیی، عەشیرەتگەرێتیی و دامەزراوەی ناوەندگەراکان دەبەستێت نەک بە گەل. نە بە تەواوی شۆڕشگێڕە و نە بە تەواوی دەوڵەتساز بووە. بەڵام مەترسیدارترین لایەنی ئەوەیە ئەم مەیلانە هێشتا لە نێو گەلدا وەک “چارەسەر” دەخرێنە ڕوو. لە کاتێکدا بە قسەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم پێکهاتانە بەربەستیان لە بەردەم ئازادیی ناوخۆیی گەل دروست کردووە و دەمامکێکی تری بێچارەیین. ئەو مەیلە ڕزگارییە، گەل ناکەنە بکەری ڕاستەقینە، بە پێچەوانەوە ناکارای دەکەن.

لە کۆتاییدا قۆناغی سێیەم، سەردەمی پرۆتۆ-ئاپۆچییە. ئەم هێڵەی بە جگەرخوێن، ئارام تیگران، سەعید ئاڵچی وەک ناسنامەیەک دەناسرێنەوە، نە نەریتییە و نە مۆدێرنیست، بەڵام دیسانەوە توانایی دامەزراندنی زهنیەتێکی نوێی نییە. ئەم کەسانە لە ڕووی تاکەکەسییەوە ئابڕوومەندن و ڕادەست نەبوون، ڕۆحی هونەرییان هەیە، بەڵام هێزێکی بەکۆمەڵی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی و ڕێکخستنییان نییە. ئەم هێڵە شوێنپەنجەی هەستیارییان لە سەر گەلی کورد بەجێ هێشتووە، بەڵام کۆمەڵگەیەکی نوێ لە سەر ئەو ڕیشەیە بنیاد نانرێتەوە، چونکە ئەگەر خۆڕێکخستن نەبێت، ئەگەر خودهۆشیاریی نەبێت، ڕادەستنەبوون تەنیا وەک درووشمێک دەمێنێتەوە، ناتوانێت بگۆڕێت بۆ گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی. پارادایمی ئاپۆچیی ڕێک لەم قۆناغەدا و  لەم بۆشاییەدا خۆی دەکات بە ناودا.

قۆناغی چوارەم، ڕاستیی ڕێبەرایەتی ئاپۆییە. جا لە نێو ئەم شکستەوە کاتێک گەل هیوای لە ڕێبەرایەتیەکانی بڕیبوو، هێشتا چاوەڕێی ڕێبەرایەتیی دەکرد، پێهەڵگرتنێک کرا. کاتێک ڕێبەرایەتیی ئاپۆ هاتە سەر سەکۆی مێژوو، گەل لە هەقیقەتی خۆی، مێژووی خۆی، جوگرافیای خۆی نامۆ بوو. ئەو دەمە بوو کوردبوون تەواو ببوو و پووچ ببوویەوە. گەل لە ڕابردووی خۆی تۆرا بوو، باوەڕی بە داهاتووش لەدەست درابوو، دەستی کردبوو بە پەیجووری هیوا لە چیاکان، لە خەون و حکایەتەکان و لە وڵاتانی تر بەدوایدا دەگەڕا. دەستبەرداربوون لە وڵات و دابڕان لە ڕیشە وەک ڕزگاری لێ هاتبوو. بەڵام درێژەی دەدا بە چاوەڕوانیی بۆ فریادڕەسێکی پیرۆز. ڕێبەرایەتیی ئەمەی بینی، تێگەیشت، ناسی و ئەم بووە هەڵگری ئەو پیرۆزییە، بەڵام هەرگیز ڕادەستی نەبوو، بەڵکووو وەریچەرخاند و گۆڕی. بۆیە ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی پڕۆسەیەکە. ڕێبەرایەتیی ئاپۆ، مەسیح نییە، فریادڕەس- ڕزگارکەر نییە، بەڵکووو سیستەمێکی واتایە و لە ناو گەل لە ناکۆکییەکانی خۆیەوە پێی هەڵگرت و ئەم ناکۆکییانەش دەگۆڕێت بۆ هێزی گەل و دژی ئەو ئاڕاستە و میلانەی دەوەستێتەوە وا ناکۆکییەکان دەرەکیی دەکاتەوە. ئاپۆیی ئامانجی ئەوەیە گەل بتەکانی ناو خۆی بشکێنێت، هیوا دەرەکیکراوەکانی ناوەکیی بکاتەوە و بیکاتە بکەر. شێوازی ڕێبەرایەتیی قەڵەمبازی هۆشیاریی شۆڕشگێڕانەیە. ئەم شێوازە پێکهاتەی زانین نییە کە لە ناوەندەوە بێت، بەڵکووو بوونێکی بەکۆمەڵە و لە نێو گەل خۆیەوە لەدایک دەبێت، پشت بە ڕایەڵەی پەیوەندیی دەبەستێت، مانای لێ بار دەکات و ئەخلاق دادەمەزرێنێت. ژن هەڵگری ئەم پارادایمەیە، چونکە هەم لە ڕووی مێژووییەوە سەرکوت کراوە و هەم خاوەن ئەقڵێکی ئەخلاقیانەی ئافرێنەر و دامەزرێنەری ژیانە. هەرچی سرووشتە ئۆبژەی بەرهەمهێنان نییە، بەڵکووو بەشێکە لە هاوسەنگیی ژیان و بەدیهێنانە.

 

پێداگری لەسەر تێنەگەیشتن لە ڕێبەرایەتی

ئەمڕۆ هەندێک هەن بەرەنگاریی دەکەن تا لە ڕێبەرایەتیی تێ نەگەن. دەپرسن “بۆچی ڕێبەر ئاپۆ دەست بۆ ئەو میراتە دەبات، بۆچی ڕەخنە لە تەریقەتەکان، نەتەوەپەرەستیی، عەلەوێتیی ساختە دەگرێت؟”. وانەوەرگرتن لە ڕاستیی مێژووی خۆت، لە بێچارەیی کێشە کۆمەڵایەتییەکانت، بە ڕەخنەگرتن لە خود دەست پێ دەکات. چونکە ئازادیی بە پیرۆزکردنی بتەکان بەدی نایەت. ڕابردوو بە ستایشکردن نا، بەڵکووو بە ڕووبەڕووبونەوە تێدەپەڕێنرێت. ڕێبەرایەتیی ناوی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەیە. ئاپۆیی شۆڕشی زهنیەتە کە پشت بە قسەکردن لە جێی گەل نابەستێت، بەڵکووو پشت بەوە دەبەستێت گەل دەنگی خۆی، ئەخلاق و ڕێکخستنی خۆی بنیاد بنێتەوە. ئەمە بژار نییە، بەڵکووو بەرپرسیارێتیەکی مێژووییە. ئەمڕۆ هەموو ئەو کەسانەی ئازادییان دەوێت، یەکەم شت کە پێویستە بیکەن ئەوەیە؛ کۆدە ڕزیوەکانی نێو ناخی خۆیان، ئەو نەریتانەی هەڵگری خەسڵەتی داگیرکەرییە، حەزی خۆپەرستانەی نێو ناخی خۆی و ڕزگاریی پشتبەستوو بە دەرەوە، بەجێ بهێڵێت.

ڕێبەر ئاپۆ خۆی پیرۆز نەکرد، بەڵکوو یادەوەریی پیرۆزی گەلی بە واتا گەیاند. ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی کەڵتی شەخسی نییە، بەڵکوو دووبارە لەدایکبوونەوەی گەلە لە سەر بنەمای واتا، ئەخلاق و پەیوەندیی. کەس هەیە دژایەتیی ئەمە بکات؟ ئیتر “ڕۆیشتن لە ڕێگای ڕێبەر”ـدا تەنها بەس نییە، هەرکەس دەبێت ڕێبەرایەتییەکەی ناو ناخی خۆی بێنێتە ئاراوە، گەل بە خۆڕێکخستن، ژیان دامەزرێنێتەوە. ئازادیی لە سەرەوە نایەت، هۆشیاریی لە ناوەندێکەوە نادرێت، کۆمەڵگە بە پلەداریی بەڕێوە نابرێت، بە ئاراستەکردنی ناکۆکییەکان بۆ دەرەوە هیوا بەدەست نایەت، ئازادیی و هیوا بە پڕۆسەی گەشەی ناوخۆیی، گۆڕینی ناکۆکییەکان بۆ ئازادیی، خۆڕێکخستنی گەل، خوڵقاندنی واتا، بە دامەزرێنەریی ژنان، بە ژیانی کۆمۆن درووست دەکرێت. ئەمەیە ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی. کەسانێك دەیانەوێت تێبگەن پێویستە گفتوگۆ بکەن، ئەوانەی مێشکیان تەمومژاوییە با لە ڕێگای پەیوەندییەوە تێیان بگەیەنین، پێویستە خەباتێکی ئایدۆلۆژیی بەرانبەر ئەوانە بەڕێوە ببرێت وا پێداگریی لە سەر ڕزینی ناوخۆیی دەکەن و هەر ڕەخنەیەک بەبێ تێگەیشتن لەم شێوازە ڕێبەرایەتیییە و بەبێ بیرکردنەوە بکرێت، هەڵاتنە لە هەقیقەتی خۆی و ڕووبەڕوونەبوونەوەیە  لە ڕاستیی خۆی.

 

بانگەوازەکە بۆ شکاندنی زنجیرەکانی نێو ناخی گەل

ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی، ڕێک بە پێچەوانەی پەیوەندیی زانین-دەسەڵات، کە لە ڕاهیبەکانی سۆمەر، کۆمیتەکانی سۆڤیەت، قەوارە چینایەتییەکان، ئەو پلەدارییانەی تا دەوڵەت-نەتەوەکان درێژ دەبنەوە و بە پێچەوانەوەی ناوەنگەرێتیی، باڵادەستیی، قەوارەپارێزیی و دەسەڵاتپەرەستیەوەیە، پشت بە پەیوەندیی ئاسۆیی، واتادار، ئەخلاقییانە و گوێگرتن لە دەنگی ناخ و هێزی گەشەی ناوخۆیی گەل دەبەستێت. ئەمڕۆ ئیتر ڕێگای هەقیقەت لای تاکەکەس و بنەماڵەی و چین و گروپ یان دەوڵەت و فریادڕەسە دەرەکییەکان نییە، بەڵکوو لای کۆمەڵگە، ژن، خۆبەڕێوەبەر و ئافراندنی واتادایە. شیکردنەوەکانی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی تەنها ئەم ڕێگایە نیشان نادەن، بەڵکوو خۆیان ئەوانە ئەنگوست بە ئەنگوست دەهۆننەوە. ئەوانەی نایانەوێت تێبگەن، لەوانەیە ئەمانە وەک “ڕەخنە” ببینرێن، بەڵام ڕاستییەکەی بانگەوازەکە بۆ شکاندنی کۆتەکانی ناخی گەلە. سنووری ئەقڵی مرۆڤ هێشتا لە چاوەڕوانیی ئەوەدایە کە بە ستایشکردن دەست بە سەردەمی نوێ بکرێت، بەڵام سەرەتایەکی ڕاستەقینە لە سۆنگەی ڕووبەڕووبونەوەوە دەبێت. ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی قسە بۆ بچوککرنەوەی گەل ناکات، بەڵکوو قسە بۆ شکاندنی کۆتەکانی ناخی گەل دەکات، چونکە ئازادیی تەنها مافی ئەوانەیە وا ڕووبەڕووی دیلییەکەی ناو ناخی خۆیان دەبنەوە و بتەکانی ناخی خۆیان دەشکێنن. ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی دەیەوێ کۆمەڵگە جارێکی تر بکاتەوە بە بکەر، بە تێپەڕاندنی دۆخی ناکارایی و نیشتەبوونی، ژیان سەرلەنوێ بنیاد بنێتەوە و بە ئەقڵی ژن، هاوسەنگیی سرووشت و هێزی ئەخلاقیی کۆمەڵگە، یەک بگرێتەوە. ئەمە ئیتر ئەرکێکە و دوا ناخرێت. ئەمڕۆ تێگەیشتن لە ڕێبەرایەتیی، دۆخی هەمەگیرییەکی هزریی نییە، بەڵکوو بەشدارییە لە سەرلەنوێ خۆبونیادنانەوەی گەلێک، مێژووێک و جیهانێک.

ئاپۆییبوون لە بژارێک زیاتر، بەرپرسیارێتییە. چونکە مێژوو بە ڕێکخستن، ژیان و زهنیەت دادەمەزرێت، نەک تەنیا بە گوتار. ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی ئەم هەقیقەتەی نیشان دا. ئێستاش ئەرکی گەل، ڕێکخستنی ئەم هەقیقەتەیە. ئیتر نەک بە دوای ڕێبەر کەوتن، بەڵکوو سەردەمی پێکهێنانێتی. هەر کەسێک، گرووپێك، کۆمیۆنێک، ژنێک، گەنجێکی بەویژدان، ئەرکێتی بەو ڕێبازەدا بڕوات. لەبەر ئەوەی ئاپۆچێتیی ڕێگایەک نییە، بەڵکوو خودی بە بکەربوونە.

زیاتر ببینە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button


هاوبەشیی بکە.